بێگومان یۆرگێن هابرماس هه‌نووكه یه‌كێك له‌دیارترین‌و ناوازه‌ترین فه‌یله‌سووفی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵمانه.ناوبراو كه سه‌ر به نه‌وه‌ی دووهه‌می بیرمه‌ندانی”مه‌كته‌بی فرانكفۆرت”ه. له‌و به‌جێماوه ده‌گمه‌نانه‌یه كه نه‌ریتی هزری فه‌لسه‌فی ئه‌م مه‌كته‌به‌ی پاش مه‌زنانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م‌و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ “روانگه‌ی رخنه‌یی”درێژه‌داوه. هابرماس ساڵی 1929 له‌شاری دوسلدۆرف له‌دایكبووه. له ته‌مه‌نی بیست ساڵه‌یی دا خوێندنی له رشته‌كانی فه‌لسه‌فه، ده‌روونناسی‌و وێژه‌یی ئاڵمانی له‌زانكۆكانی گوتینگن، زوریخ‌و بۆن دا ده‌ستپێكرد. ساڵی 1954 به پله‌ی مامۆستایی له‌زانكۆی هایدلبێرگ دا ده‌ستی به وتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه كرد.
له‌نێوان ساڵه‌كانی 1971 تا 1982 به پله‌ی سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی “ماكس پلانك” له‌بواری باندۆری زانست‌و پیشه له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی به توێژینه‌وه كرد. ساڵی 1983 سه‌ر له نوێ‌و ئه‌مجاره‌یان له‌زانكۆی فرانكفۆرت دا ده‌ستی به وتنی وانه‌ی فه‌لسه‌فه كرد. هابرماس تا هه‌نووكه توانیویه‌تی دیاریگه‌لێكی زانستی‌و فه‌لسه‌فی جۆراوجۆری وه‌ك: دیاری هێگل، فرۆید‌و دیاری ئادرنۆی وه‌ربگرێ. ناوازه‌ی جیهانی ئه‌و به‌رئه‌نجامی ساڵیان مامۆستای فه‌خری له‌زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی ئا‌مریكا وه‌ك، هاروارده. زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كانی ناوبراو به‌زمانه‌كانی ئینگلیزی‌و فه‌رانسه‌وی‌و زمانه گرینگه‌كانی جیهان وه‌رگێڕدراوه‌و باندۆری هزره‌كانی به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ‌و به‌تایبه‌تی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا، به‌درێژایی ساڵه‌كانی رابردوو حاشا لێنه‌كراوه‌و له‌حاڵی په‌ره‌سه‌ندندا بووه.
زمانی فه‌لسه‌فی هابرماس، به‌پێی نه‌ریتی فه‌یله‌سووفانی ئاڵمانی ئاڵۆزه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش‌و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناساندنی ئه‌ندێشه‌كانی ناوبراو چه‌ندین كتێب‌و نووسراوه چاپ‌و بڵاوبۆته‌وه كه ده‌ستڕاگه‌یشت به ئه‌ندێشه‌كانی ناوبراو هاسانتر ده‌كا. له‌ونێوه‌دا ده‌توانین ئاماژه به به‌رهه‌مه‌كانی”ئاكسێل هوَنت”و”تووماس مه‌ك كارتی”بكه‌ین. گرینگ‌ترین كتێب‌و نووسراوه‌كانی یورگێن هابرماس برینین له:”گۆڕانكاریی پێكهاته‌یی(له)پیانتایی گشتی”،”ناسین‌و هۆگری”،”له‌مه‌ڕ لۆژیكی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان”،”سیاسه‌ت، هونه‌ر، ئایین”،” تیۆری كاردای‌ی پێوه‌ندی”،و”داهاتووی سروشتی مرۆڤ”.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی:
یورگێن هابرماس دوای نووسینی تێزی دوكتۆراكه‌ی له‌مه‌ڕ فه‌لسه‌فه‌ی “شلینگ”، ده‌ستی به نووسینی وتارگه‌لێكی فه‌رهه‌نگی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌لسه‌فی ـ سیاسی كرد‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك نووسینی دیكه‌شی له‌مه‌ڕ ناساندنی فه‌یله‌سووف گه‌لێكی وه‌ك:”یاسپرس”،”هایدگر”و”بلوخ” بڵاوكرده‌وه. به‌ڵام پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی تێزی مامۆستاییه‌كه‌ی له‌ژێرناوی”گۆڕانكاری پێكهاته‌یی (له) پانتایی گشتی”دا به‌ردی بناغه‌ی ناوبانگی زانستی ناوبراو چینرا.
هابرماس له‌م نووسینه‌دا، به‌وردی كاردای‌ی سیاسی‌و بیچمگرتنی بیری گشتی له قۆناغی یه‌كه‌می دیموكراسی بورژوازی هه‌تا پێكهاتنی ده‌وڵه‌تگه‌لی مودێرَنی ئه‌وڕۆیی تاوتوێ كردوه. هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ناوبراو له‌م بواره‌دا به‌گشتی تا راده‌یه‌ك ره‌شبینانه‌یه. ئه‌و پیشانی ده‌دا كه به چ ساكاری‌و خێراییه‌ك ده‌توانرێ بیروڕای گشتی له‌بورای به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا‌و مودیرییه‌تی سیاسی، له ژێر كاتێكه‌ری لایه‌نگری تایبه‌تی جێ بگرێ‌و نێوه‌ڕۆكی مێنوَكی(مه‌عنه‌وی) ئه‌وه‌ی به‌تاڵكرد. پێوه‌ندی به‌رانبه‌ری ده‌وڵه‌ت‌و شارومه‌ندانی كۆمه‌ڵگا، له مه‌سه‌له ته‌وه‌ره‌ییه به‌رچاوه‌كانی هابرماس له‌م نووسراوه‌یه‌دایه.
یورگێن هابرماس له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی خۆیدا، خوازیاری پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌رییه. ناوبراو سیاسی كردنی رێوشوێنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، واته ئه‌وه‌یكه كارل ماركس به بێ په‌ره‌گرتنی خه‌باته چینایه‌تییه‌كان به ساوێری ناوزه‌د ده‌كرد، به پشتبه‌ستن به نوێكردنه‌وه‌ی ئاخێوی ئاوه‌زمه‌ندانه له‌كۆمه‌ڵگادا به‌لواو ده‌زانێ. به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێ كه وه‌ها پرۆسه‌یه‌ك خووخده‌یه‌كی ئارمانی هه‌یه‌و هیچ كاتێ به ته‌واوی به‌دی نایه‌ت، به‌ڵكوو ده‌بێ ئه‌وه له پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامدا، ده‌وڵه‌مه‌ندتر، قووڵتر‌و به‌رفراوانتركرد.
فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی:
فه‌لسه‌فه‌ی یورگێن هابرماس دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی “گۆڕانكاری پێكهاته‌یی(له)پانتایی گشتی”، ده‌ستی به نووسینی كۆمه‌ڵێك وتاری فه‌لسه‌فی كرد كه دواتر له‌ژێرناوی”تیۆری‌و پراكتیك”دا بڵاوبووه‌وه. ناوبراو له‌م وتارانه‌دا هه‌وڵی سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته ده‌دا كه بارودۆخی سیاسی‌و كاردای‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زانست له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌وڕۆیی، تا راده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له نه‌ریتگه‌لی مه‌زنی فه‌لسه‌فی وه‌رگرتووه.
ئه‌م هه‌وڵه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه‌ش له‌خۆ ده‌گرێ تاوه‌كوو پیشان بدا كه خوازه‌ی سیاسی‌و فه‌لسه‌فی تا چ راده‌یه‌ك وه‌دیهاتووه‌ن‌و یان ده‌بێ وه‌دی بێن. هابرماس له‌م وتارانه‌دا نه ته‌نیا باندۆری هێگل‌و ماركس له‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و ئابووری هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها نه‌ریتی پووزیۆتیڤیست‌و پراگماتیسته‌كان‌و هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی”دیلتی”كه پاش شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م تا راده‌یه‌ك له‌بیر كرابوو، وه‌به‌ر سه‌رنجێكی تایبه‌تی ده‌دا.
گه‌ڵاڵه‌ی سه‌رتایی ئه‌م نووسراوانه دواتر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر له‌كتێبی”ناسین‌و هۆگری”دا ره‌نگیدایه‌وه كه له‌وێدا هابرماس تێزێكی به‌م كاكڵه‌وه پێشكه‌شكردوه كه رخنه‌ی ناسین ته‌نیا وه‌ك تیۆرییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێ گونجاوبێ. له‌نووسراوه‌كانی دواتری وه‌ك”له‌مه‌ڕ لۆژیكی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان”یشدا هابرماس بۆجارێكی دیكه وێنایه‌ك له‌باندۆری به‌رانبه‌ری تیۆرییه كلاسیكه‌كان پێگه‌یشتنی سیاسی‌و كاردای زانسته مودێڕنه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیشه‌یی‌و فه‌لسه‌فییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كا.
وتاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به‌گشتی داهاتێكی تۆكمه‌و روون له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له سیاسییه كه بۆچی هه‌نووكه زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه پێویستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی رئالیستیانه‌و (منعگف) له نادیارییه‌كانی مودێڕنیزاسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆته كارێكی گرینگ. به‌شی یه‌كه‌می له‌ژێَرناوی ( چ شتێ گه‌لێك درووست ده‌كا) ده‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ڤگه‌ری رووناكبیری پێش له مارس، سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی كۆماریخوازی له ئاڵمانی ساڵی 1815 تا شۆڕشی سه‌رنه‌كه‌وتووی كۆماریخوازی له‌مارسی 1848 ده‌كا كه له‌وێدا رووناكبیرانی ئاڵمانی تێده‌كۆشن بۆ وێكهاتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌كانی 1789 له‌گه‌ڵ بارودۆخی پرشووبڵاوی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی ئاڵمان وشه‌دانێك(لغت نامه‌ای)دروست بكه‌ن.
هابرماس به‌چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر “ئه‌نجوومه‌نی ئالمان خوازان”له ساڵی 1846 پیشانی ده‌دا كه چۆن رووناكبیرانی ئاڵمانی هاوكات هه‌م له‌بنه‌مای گشتی ده‌سه‌ڵاتداری جه‌ماوه‌ری سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت‌و هه‌م له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌بوون كه وه‌دیهاتنی ئه‌م بنه‌مانه به‌ستراوه به ژینگه‌ی سیاسی سه‌رچاوه‌گرتووه له میلله‌ت “به‌واتای گه‌لی” واته خه‌ڵكێ به‌چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی ئورگانیك‌و ده‌ركه‌وتنیان له شۆناسێكی هاوبه‌شی پێوه‌ندیدار به‌شوێن، ره‌گه‌ز‌و زمانی تایبه‌ته. نووسه‌ر له‌م وتاره‌دا ئاماژه به كۆڕی ئاڵمان خوازان ده‌كا كه مه‌به‌ستێكی دوو لایه‌نانه‌یان له‌مێشكدا هه‌بوو ئامانجی یه‌كه‌میان جێگیركردنی نوێنه‌كێكی چاكسازی كراوی پێوه‌ندی زانكۆیی‌و پیشه‌ییه‌كان بوو. به‌ڵام مه‌به‌ستی دووهه‌م بانتر له پێویستییه رشته‌یی‌و زانستییه‌كان بوو مه‌به‌ست له‌مه راگه‌یاندنی هۆشیارانه‌ی یه‌كیه‌تی ئاڵمان بوو.
هابرماس له‌م وتاره‌دا پیشانی ده‌دا ئه‌و ئاڵمانی خوازانه‌ی كه باسیان لێوه‌ده‌كا ته‌نیا به‌هۆی هه‌لوومه‌رجی ده‌ره‌كییه‌وه شكستیان نه‌خوارد له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وان مه‌سه‌له‌ی خودئاگایی سیاسی كه به‌هۆی فه‌لسه‌فه‌ی زانستی مرۆڤییه‌وه بیچمی گرتبوو یه‌ك له‌و هۆكاره چاره‌نووسسازانه‌یه. هابرماس هێما بۆ ئه‌وه ده‌كا كه گه‌لان”له ره‌وتی پێشڤه‌چوونی فه‌رهه‌نگه‌كان” ده‌رده‌كه‌ون‌و ده‌فه‌وتێن‌و ئه‌و شارومه‌ندانه‌ی كه له‌لایه‌نی سیاسییه‌وه هاوبه‌شن”ئیدی”یه‌كدین‌و مافیانه”ئیدی”بمێننه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ به‌لایه‌نی نۆرمییه‌وه سه‌یری بكه‌ین ئه‌وه‌ی كه ده‌توانێ مه‌شرووعیه‌تی به‌داخوازی گه‌ل بۆ سه‌ربه‌خۆیی سیاسی بدا خواستی خۆبه‌رێوه‌بردنی دیموكراتیكه. هابرماس به‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌هێنێته‌وه به‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌گا كه ئازادی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمارییه‌ت له‌روانگه‌ی نۆرمییه‌وه له‌ئازادی میلله‌ت به‌رزتره‌و له‌م روانگه‌وه “فروبل” بنه‌مای مافی مرۆڤ كه به‌رگری له‌ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ده‌وڵه‌تانی دیكه ده‌كا ته‌نانه‌ت له ساڵی1847 وه‌به‌ر رخنه ده‌دا‌و بۆ داكۆكی له ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ دۆستانه له‌جینیوس به‌ڵگه دێنێته‌وه.(جینیوس 250).
وتاری دووهه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه له‌ژێرناوی “له به‌هره‌ی مێژوو بۆ كۆمه‌ڵگا”، بۆ به‌رگری، هابرماس له‌كتێبی”دانیه‌ل گۆلدهاگێن” كه له‌ژێرناوی “جه‌لادانی خۆویستی هیتلێر”ییه. تێزی ساده‌ی ئه‌م كتێبه باسوخواسێكی به‌ژانی لێكه‌وته‌وه. هابرماس بۆ به‌رگری له “گۆلدهاگین ” ده‌ڵێ: به‌خشینی دیاری ئاماژه بۆكراو به‌كتێبی”گۆلدهاگێن”ده‌رخه‌ری ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه كاردانه‌وه‌یه‌ك كه كتێب‌و نووسه‌ره‌كه‌ی له‌نێوان ئاپۆڕه‌ی به‌رفراوانی خه‌ڵكی ئاڵمان ورووژاندوویه به‌هه‌مان راده كه به‌رهه‌قه دڵگیریشه (لاپه‌ڕه‌ی 51) و پێوه‌ندی نێوان خودئاگایی سیاسی‌و ئاگایی سیاسی یه‌ك له‌و كێشانه‌یه كه گرینگی كتێبی “گۆلدهاگێن”مان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كا.
لێدوانی باسهه‌ڵگری هابرماس له‌مه‌ڕ “گۆلدهاگێن” سه‌ره‌تا له‌كتێبی”برتۆئێر‌و هاینریش” بڵاو بووبوه‌وه. هابرماس له‌م وتاره‌دا گوێگرانی مێژوونووسی مودێڕنی به‌سه‌ر دوو گرووپ دا دابه‌ش ده‌كا: 1ـ سنفی مێژوونووسانی پیشه‌یی 2ـ ئاپۆره‌ی خه‌ڵك‌و ده‌یه‌وێ بڵێ كه رۆڵی مێژوونووسان له بێده‌نگی پارێزه‌رانی میراتی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كوو رۆڵی زانستڤانان‌و نه‌ته‌وه سازان، ئه‌گه‌ر رخنه‌گه‌رانه نه‌بێ، بۆ وڵاتێك كه ده‌یه‌وێ پێ بنێته نێو داهاتوویه‌كی سیاسی رۆڵێكی لاواز‌و پووچه.
وتاری سێهه‌م، دردۆنگی هابرماس له‌هه‌مبه‌ر بنه‌ماكانی “مه‌شرووعیه‌ت” له‌پرۆسه دیموكراتیكه‌كان دا شرۆڤه ده‌كا له‌روانگه‌ی هابرماسه‌وه هیچ شتێك هه‌ڵدێرگه‌ی نوێسازی ئاوا راشكاوانه ئه‌و راستییه ده‌رنابڕێ كه دژوارییه ئه‌زموونییه‌كانی جیهانیبوون زۆرجار بووژێنه‌ری ناسیۆنالیزم بووه وه‌كوو هه‌ڵوێستێك له‌به‌رانبه‌ر جیهانیبووندا. رۆڵی هابرماس هه‌وڵێكه بۆ یارمه‌تیدان به گه‌شه‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی سیاسی، بان نه‌ته‌وه‌یی‌و بان تایبه‌تیخوازی بووه، كه له‌وێدا بنه‌مای جیاوازناسینی به‌رانبه‌ر، ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵكی بتوانن له‌تێڕوانینی شارومه‌ندانه‌وه پێگه‌یه‌كی به‌رفراوانتر‌و به‌هێزتر په‌یدا بكه‌ن.
له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م وتاره خۆی به‌كێشانی په‌تی‌و به‌ریانگه‌لێكه‌وه خه‌ریك ده‌كا كه بووه‌هۆی بیچمگرتنی كۆمه‌ڵه‌ی بان نه‌ته‌وه‌یی نوێ‌و ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ به‌ریانه قه‌یران خوڵقێنه‌كانی سه‌ده‌ی 20 نه‌بنه‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتگه‌لێكی نوێ ده‌بێ به‌ره‌ولای نوێنه‌كێكی نوێ له یه‌كیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رووی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه بڕۆین. وتاری پێنجه‌م له‌ژێرناوی”هێماگه‌لێك له‌مه‌ڕ مه‌شرووعیه‌تی له‌رێگای مافی مرۆڤ” له‌گه‌ڵ پیكۆڵه سیاسییه هه‌نووكه‌ییه‌كان سه‌باره‌ت به گۆڕانی رێی بنه‌مای مه‌شرووعیه‌تی دیموكراسی به رووبه‌ری جیاواز سه‌رووكاری هه‌یه. نووسه‌ر چه‌مكی مه‌شرووعیه‌تی له دوو واتادا به‌كار بردووه:
1ـ مه‌شرووعیه‌تی سیستمی سیاسی 2ـ مه‌شرووعیه‌تی دیموكراسی یاسایی، پاشان ده‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ندی نێوان دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ ده‌كا‌و وڵامگه‌لێك كه تیۆری سیاسی بۆ پرسیاره‌كانی مه‌شرووعیه‌تی دۆزیویه‌ته‌وه *ـ ده‌سه‌لاتدارێتی خه‌ڵك *ـ مافی مرۆڤ ناوده‌با. گریمانه‌ی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه كه پێوانه‌كانی مافی مرۆڤ پێش له‌وه‌ی كه له‌هه‌ناوی فه‌رهه‌نگی تایبه‌تی شارستانی رۆژئاوایی‌دا سه‌ریهه‌ڵدابێ له‌هه‌وڵ بۆ وڵامدانه‌وه به پیكۆڵه دیاره‌كانه‌وه بنج ده‌گرێ كه له‌نوێگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
نووسه‌ر له‌درێژه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی پوخت دستی به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی هێندێ لایه‌نی گرینگ كه له‌رخنه‌ی چه‌شنی مه‌شرووعیه‌تی رۆژئاوایی چ له‌روانگه‌ی ئاخێوی باو له‌نێو تیۆریسێنانی رۆژئاوایی یان له‌هه‌ڤپه‌یڤینی نێوان فه‌رهه‌نگه‌كانی دیكه‌دا هاتۆته ئاراوه خه‌ریك ده‌كا نووسه‌ر له‌جێگایه‌كی دیكه‌ی وتاره‌كه‌دا ئاماژه به”به‌ها ئاسیاییه‌كان”ده‌كا كه چوَن فه‌رهه‌نگه كۆنه ئاسیاییه‌كان كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر تاكدا به‌رته‌ری ده‌ده‌ن‌و جیایی توندی نێوان یاسا‌و موراڵ به فه‌رمی ناناسن”كلۆد ئانكه”زانای زانستی سیاسی نیجیریه‌ش هه‌مان بابه‌تی هه‌یه كه ده‌ڵێ: ئه‌ندێشه‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای گریمانه كۆمه‌ڵگایه‌كه كه له‌وێدا ته‌ك ته‌كی‌و زه‌ڕه‌یی بوون‌و ململانێی به‌رژوه‌ندییه‌كان په‌یدا بووه ئه‌گه‌رچی له‌كۆمه‌ڵگا خۆجێیه‌كان دا تاك به‌رژه‌وه‌ندی نیه كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا به‌رته‌ری په‌یدابكا. ئه‌م كۆمه‌ڵگانه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوئاهه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی‌و ده‌روه‌سته‌كانی تاك له‌مه‌ڕ یه‌كتر، نه له به‌رانبه‌ر یه‌كتر پێكهاتووه‌ن.
وتاری شه‌شه‌م: له‌ژێرناوی” چه‌مكی مودێڕنیته” نووسه‌ر له‌م وتاره‌دا باسه‌كه‌ی به‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كا كه بۆچی مودێڕنیته بۆته بابه‌تێك له‌باسه فه‌لسه‌فییه‌كاندا‌و پێناسه‌یه‌ك له”رخنه‌ی ئاوه‌زی په‌تی”،”رخنه‌ی ئاوه‌زی پراكتیك”،”رخنه‌ی ده‌زگای دادوه‌ری” پێشكه‌ش ده‌كا ئه‌م وتاره به‌گشتی چاوخشاندنێكی كورته به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی ئاوه‌ز‌و ئاوه‌زمه‌ندی له‌فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی مودێڕن‌و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌و تیۆرییه‌ی كه ده‌مانویست به رخنه‌ی ئاوه‌ز له‌مه‌ڕ مودێڕنیته ئاراسته‌ی بكه‌ین گه‌یشتۆته بونبه‌ستێكی ده‌سته‌واژه‌یی‌و هابرماس له پۆستمودێڕنیته‌دا بۆ شوێن پێكانی ده‌گه‌ڕێ‌و رێگه‌ی چاره‌ی ئه‌وه له‌هه‌ستكردنی تاك به ئاوه‌زی مرۆڤانه به‌وێنه‌ی نوێنه‌كی ئاخێو‌و رێگای ده‌رچوون له بۆنبه‌ست ده‌زانێ.
له‌وتاری حه‌وته‌مدا”لێدانی ئاهه‌نگی جیاوازی فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌ت” هابرماس به‌رهه‌می فه‌لسه‌فی “ماركۆزه”راڤه‌و تاوتوێ ده‌كا‌و به‌م ده‌رئه‌نجامه ده‌گا كه فه‌زای فیكری گۆڕاوه‌و پۆستمودێڕنیزم بۆته هۆی چه‌ككرانی مودێڕنیته له‌خودئاگایی‌و ئیدی ناتوانین بڵێین ئاخۆ وه‌رگرتنی دیموكراتیك له‌كۆمه‌ڵگایه‌ك دا كه به‌هۆی ئیراده‌و ئاگایی شارومه‌ندان به‌دی دێت ئارمانشارێكی دڵگیره یان ئه‌ندێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار.
وتاری كۆتایی له‌ژێرناوی”به‌ربه‌ره‌كانێی فره‌یی ده‌ستكردی مرۆڤـ”هابرماس له‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ فره‌یی ده‌ستكردی مرۆڤ ده‌ڵێ: به‌رهه‌می ده‌ستكردی زانستی له‌جۆری بێشه‌رمانه‌و كۆیله‌تییه نه هاوشێوه‌یی دووگیانله‌به‌ری مرۆڤی كه له خانه‌یه‌كی(سلول) وه‌ك یه‌ك پێكهاتوون‌و ئه‌وه‌ش به‌پیویست ده‌زانێ هاوشان له‌گه‌ڵ گۆڕانی پیشه‌یی شایه‌تی موراڵیش به‌كارببین.
به‌رئه‌نجام:
له‌م كۆمه‌ڵه وتارانه‌دا هابرماس ئاماژه به‌دواهاته ته‌مومژاوییه‌كانی جیهانیبوون به‌هه‌موو ئاڵۆزییه‌كانیه‌وه ده‌كا. هابرماس به‌جێگای ئه‌وه‌كه به‌ڕێگایه‌كی ساده‌و سه‌رڕاست هه‌نگاو بنێ‌و له‌سه‌ر بنه‌مای روانگه‌ی هولیزمHolism خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی له جیهانیبوون پێشكه‌ش بكا هێزی خۆی سه‌رفی خوێندنه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی له جیهانیبوون ده‌كا‌و ئه‌وه راڤه ده‌كا سه‌ره‌ڕای هه‌مه‌لایه‌نی هولیزم لایه‌نی نه‌رێنی جیهانیبوون زاڵ ببێ. ئه‌وه‌یكه جیهانیبوون ده‌بێ مزگێنیده‌ری هانه‌گه‌لی نوێ به‌ره‌ولای دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ بێت جێگای رخنه نیه به‌ڵام ئه‌وه‌یكه جیهانیبوون به‌هۆی هێزی پاڵنه‌ری بازاڕی خۆی وه‌ها هانه‌یه‌ك دابنێ، هیچ ئاستێك له‌روانگه دڵخوازه‌كان ناتوانن پاكانه‌ی بۆ بكا.
رۆڵی هابرماس وه‌كوو رووناكبیرێكی سیاسی ـ گشتی له‌هه‌لومه‌رجی كۆماری فیدراڵی ئاڵمان له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌رقاڵی هه‌وڵێكه بۆ یارمه‌تی به‌گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگێكی سیاسی، “بان(پسا) نه‌ته‌وه‌یی”و “بان (پسا) تایبه‌تیخوازی” بووه كه له‌وێدا بنه‌مای جیاوازی، ناسینی به‌رانبه‌ر، بڕیارسازی كۆیی‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵكی ئاماژه بۆكراو له‌یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و دامه‌زراوه سیاسییه‌كان بتوانن له تێڕوانینی شارومه‌ندان پێگه‌یه‌كی به‌رفراوانتر‌و به‌هێزتر په‌یدابكا.
ژێده‌ر:
گۆڤاری هه‌ورامان ـ ژماره‌ی دووهه‌م ـ به‌فرانبار‌و ره‌شه‌ممه‌ی {jcomments off}1384