بڵابوونه‌وه‌ی به‌رگی دووهه‌می كتێبی(Les carre fours bu in the) كۆمه‌ڵه نامیلكه‌و ئاخاوتن‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌كانی ناوبراو سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن. كاستوریادیس له‌م به‌رهه‌مه‌دا تێڕامانه فه‌لسه‌فیه سیاسییه‌كانی خۆی له باسێكی نوێ‌و تازه‌دا گه‌ڵاڵه‌كردوه‌و له‌م ڕووه‌وه، كتێبه‌كه هه‌وڵێكی نوێیه له تێگه‌یشتن‌و راڤه‌ی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی جیهانی ئێمه.
له پانتایی سیاسه‌ت‌و ئابووری‌و ده‌روونناسی‌و یان فه‌لسه‌فه‌ی ده‌نگگه‌لی پرسیار خوڵقێن، به شێوه‌ی كاستوریادیسی به‌رده‌وام یه‌كسان بووه‌و تایبه‌ت به‌خۆی، به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هزره جێگه‌ی په‌سه‌نده‌كانی سه‌رده‌می نوێ. به‌م واتایه كه هه‌موو ئه‌و شیكردنه‌وانه‌ی كه كاستوریادیس ده‌خاته پێش، هه‌وڵێكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ له”گرێ سه‌رسووڕ هێنه‌ره‌كانی پێوه‌ندیدار به بوونی مرۆڤ”.
كه‌وابوو به‌م پێیه كاستوریادیس به هێنانه ئارای ئه‌و روانگه‌یه كه له بنه‌ڕتدا مرۆڤ خوڵقێنه‌ری مێژووه، هه‌ر چه‌شنه لێكدانه‌وه‌ی ناچاری یان رابوونه‌وه‌یی له مێژوو كه هۆكاری هه‌بوونی كردار‌و روانگه‌ی مرۆڤه‌كان له پانتایی ئه‌و په‌ڕی كۆمه‌ڵگا جێگیر بكا(سروشت، تاك، یاسا زۆره ملییه‌كانی مێژوو‌و جگه له‌وانه)ره‌د ده‌كاته‌وه. به واتایه‌كی دیكه، كاستوریادیس له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه پێوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ راستییه مێژووییه‌كان به تایبه‌تی له رێكخستنی كۆمه‌ڵگادا جێبه‌جێ ده‌بێ كه به‌و پێیه ده‌توانێ جیهانی خۆی درووست بكا‌و لێكی بداته‌وه.
كه‌وابوو، له‌روانگه‌ی كاستوریادیس مرۆڤ خوڵقێنه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ مێژووییه هه‌روه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگا خوڵقێنراوی مێژوویی مرۆڤه. پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگا له ده‌روونی بوونی تاكی بنچینه‌ی كۆمه‌ڵگا به(واتای فانتازیای كۆمه‌ڵایه‌تی) ڕوو ده‌دا‌و خۆی خوڵقێنراوی ده‌ربڕینی یه‌ك به یه‌كی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه كه به‌م چه‌شنه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه راده‌گوێزرێ. كه‌وابوو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ئافرێنه‌ری”واتای فانتازیایی” تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی‌و، به‌م شێوه‌یه سه‌ر له‌نوێ خۆی ده‌خوڵقێنێته‌وه. راست هه‌ر ئه‌وكاره ده‌بێته هۆی جیاكردنه‌وه‌و جیاوازی كۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌كان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و جیاوازییانه‌ش ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكان له‌دوو ره‌هه‌ندی ته‌واوكه‌ر به‌هره‌مه‌ندن ـ یه‌كه‌میان ره‌هه‌ندی(رێكخراوـ هاوشێوه‌كردن)”Ensembliste-identitaire”و ئه‌وی دیكه‌یان ره‌هه‌ندی فانتازیایی له”imaginare” كۆمه‌ڵگایه‌و، له ره‌هه‌ندی (رێكخراوی ـ هاوشێوه‌كردن)خۆی به كه‌ڵكوه‌رگرتن له(كۆدی)”code”لۆژیكی بیرده‌كاته‌وه‌و كاری پێده‌كا.
له كاتێكدا به تایبه‌تی له ره‌هه‌ندی فانتازیایی له‌رێگای بنه‌مای(زمان)بوونی هه‌یه. هه‌روه‌ها كه ره‌هه‌ندی (رێكخراوه‌یی ـ هاوشێوه‌كردن)ده‌رفه‌تی واتا‌و دابه‌ش‌و لێك جیاكردنه‌وه‌ی توخمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌مرۆڤ ده‌دا، زمانیش تێگه‌یشتنی پێناسه‌ی واتا، دابه‌ش‌و لێك جیاكردنه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێ.به‌م پێیه به‌هۆی ئه‌م ره‌هه‌نده‌وه كۆمه‌ڵگا خۆی به ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی(واتا)دێنێته ئاراوه. واته به نیشانه‌ی”خۆ خوڵقێنه‌ر”و”خود نهادی”. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به باوه‌ڕی كاستوریادیس ئه‌م(خود نهادی)یه هه‌رده‌م له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له‌لایه‌ن واتای فانتازیایی ناوه‌ندی كه بنه‌ڕه‌ت‌و سه‌رچاوه‌ی بنه‌مای كۆمه‌ڵگایه‌له پانتایی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه هاتۆته به‌رباس‌و حاشا لێكراوو داشاردراوه. كاستوریادیس ئه‌م بارودۆخه به”دیگر ێ‌یینی” ئه‌ویدی ته‌وه‌ری ناوزه‌د ده‌كا. به وته‌ی ناوبراو ئه‌ویدی ته‌وه‌ری تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای بیروباوه‌ڕی خێڵایه‌تییه كه هه‌رده‌م‌و له هه‌موو شوێنێك ده‌رخه‌ری كۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تییه‌كان بووه.
كاستوریادیس له به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ بنه‌مای ئه‌ویدی ته‌وه‌ری مودێڕن كه به فرتووفێڵی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدراێتی خه‌ڵك په‌سه‌ند ده‌كا، به‌ڵام به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ به‌شداری راسته‌وخۆی ئه‌وان له گه‌ڵاڵه‌ی(خود نهادی)كۆمه‌ڵگا ده‌كا، گه‌ڵاڵه‌ی خودموختاری پێشنیار ده‌كا. له‌روانگه‌ی كاستوریادیس خودموختاری به‌واتای خۆ رێكخستنی ئاشكرا‌و روونی كۆمه‌ڵگایه.
به وته‌ی كاستوریادیس كۆمه‌ڵگای خودموختار كۆمه‌ڵگایه‌كه خۆی بیچمی گرتبێ‌و شیاوی خود(دگرشدگی)،”به‌ڵام گۆڕانكاری له‌كۆمه‌ڵگادا به‌دی نایه‌ت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه تاكه‌كانی وه‌ها گۆڕانكارییه‌كیان له به‌رچاو بێت‌و ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رن”. هه‌ربۆیه دامه‌زراندنی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی خودموختار به‌ستراوه به‌كه‌سانی خودموختاره‌وه. به‌واتایه‌كی دیكه تا ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا لێبڕاوانه به‌هاكانی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵگای خۆیان نه‌خه‌نه ژێر پرسیار كێشه‌كانی خودموختاری بێ وه‌لام ده‌مێنێته‌وه.
كۆمه‌ڵگای(ئه‌ویدی ته‌وه‌ری) به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگای خودموختاری كۆمه‌ڵگایه‌كه داخراو چونكه ناتوانێ رێكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بخه‌نه ژێر پرسیار. هه‌ر بۆیه كاستوریادیس كۆمه‌ڵگای ئه‌ویدی ته‌وه‌ری به”بارودۆخی ده‌روونی مالیخۆلیایی” شوبهاندوه. به وته‌ی ناوبراو”مالیخولیایی جارێك بۆ هه‌تاهه‌تایه سیستمی لێكدانه‌وه‌ی خۆی دروست كردوه، سیستمێك كه به ته‌واوی داخراو‌و نه‌گۆڕه‌و به‌و هۆیه‌وه هیچ شتێك ناتوانێ نفوزی تێ بكا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه به ویستی خۆی ئه‌و سیستمه بگۆڕدرێ”. لێره‌دا ئێمه له‌نێوه‌ڕۆكی ئه‌زموونی ده‌روونناسی له هزری كاستوریادیس ده‌گه‌ین كه له‌سه‌ر په‌یڤه‌كانی ئه‌و ته‌واوكه‌ری ئه‌زموونی دێموكراسی‌ییه. له‌كاتێكدا كه ئه‌زموونی ده‌روونناسی به دامه‌زراندنی پێوه‌ندی نوێی نێوان خودئاگا‌و ناخودئاگا ده‌رفه‌ت به ناسكار ده‌دا تا به خودموختاری بگا.
دێموكراسیش ئه‌و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاریشه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كه‌سی به‌رپرس‌و ره‌خنه‌گر باردێنێ. كه‌وابوو”دێموكراسی ته‌نیا له شوێنێكدا كه موراڵی دیموكراتیك هه‌بێ ده‌رفه‌تی هه‌بوون په‌یدا ده‌كا، واته به‌رپرسیارێتی، ئابڕوو‌و ڕاشكاوی(Parrhesia)، چاودێری به‌رانبه‌ر‌و زانیاری ورد له ئاریشه‌ی گشتی كه له‌ریزی ئاریشه‌ی تایبه‌تی هه‌ر تاكێكیش به ئه‌ژمار دێت.
كاستوریادیس فه‌زای بایه‌خه‌كانی وه‌ها موراڵێك له ئه‌زموونی مێژووی دێموكراسی ئاتنی ده‌دۆزێته‌وه. به وته‌ی ناوبراو”له یووناندا یه‌كه‌مین نموونه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌دۆزیته‌وه كه له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌یدا له‌هه‌مبه‌ر یاساكان‌و گۆڕانی یاساكان راشكاوانه راوێژ ده‌كرێ. به‌م شێوه‌یه له ئاتندا سیاسه‌ت كێشه‌ی هه‌مووان‌و هه‌رتاكێكه‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی شارومه‌ندان‌و یان مه‌عریفه(Episteme)و له سه‌ره‌وه‌ی باوه‌ڕه‌كان
(Oxei) بوونی نیه، چونكه هێزی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی شارومه‌ندان ده‌سه‌ڵاتێكی بوروكراتیكی نه‌بوو كه خۆی له‌بوونی كۆمه‌ڵگا پێویست‌و ره‌ها بنوێنێ. به‌ڵام كاستوریادیس پێناسه‌ی سیاسه‌تی مودێڕنی له توخمی بوروكراتیكی ده‌بینی كه له سیستمه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوادا وه‌ك یه‌كه.
ئه‌و سیستمه بوروكراتیكانه چ”توند”و چ”هێدی” به هه‌رحاڵ هێمای دۆخی كۆیله‌تی ئیراده‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی فه‌رمانڕه‌واكانن. كاستوریادیس ده‌ڵێ:” هیچ گروپێك توانای ئه‌وه‌ی نیه زیاتر له 24كاتژمێر به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا حكوومه‌ت بكا، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا ئه‌ویان قه‌بووڵ بێت”. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ناوبراو راشكاوانه به‌كار هێنانی وشه‌ی دێموكراسی له وه‌سفی كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی دژایه‌تی ده‌كا چونكه له‌روانگه‌ی ناوبراوه‌وه ئه‌م كۆمه‌ڵگانه(ئۆلیگاریشی لیبراڵن) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه له‌روانگه‌ی كاستوریادیس لیبراڵیزم‌و دیموكراسی دووكاری جیاوازن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ناوبراو “به‌شێك له تێكئاڵاكردنی دێموكراتیك”له ئۆلیگارشییه لیبراڵییه‌كان ره‌دناكاته‌وه. به‌م شێوه‌یه به باوه‌ڕی ناوبراو هاوشێوازی خۆیی له‌نێوان كاپیتالیزم‌و دێموكراسی‌دا بوونی نیه.
هه‌رچه‌نده كه هه‌ر دووكیان دروستكراوی دونیای ئه‌ورووپایین. به‌م شێوه‌یه له بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی لیبراڵیزم دوور كه‌وتۆته‌وه‌و، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ره‌خنه له‌ماركس‌و ماركسیزمیش ده‌گرێ، چوونكه به باوه‌ڕی ناوبراو ئه‌م دووانه”به‌ردی قورس‌و مه‌زنن كه رێگه له‌هه‌ر جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی خودموختاری ده‌به‌ستن”.
به‌م پێیه به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه بۆ تیۆری سیاسیی كورنیلیۆس كاستوریادیس به‌دژواری ده‌توانین له چوارچێوه‌ی نه‌ریتی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی مودێڕندا جێگایه‌كی هه‌بێ. ره‌سه‌نایه‌تی هزری ئه‌و، هانمان ده‌دا كه جارێكی دیكه ده‌رباره‌ی جه‌وهه‌ری سیاسه‌ت روو له پرسیار‌و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی له‌بیرمان بچێ رۆڵی هه‌ریه‌ك له ئێمه له بیچمگرتنی ئه‌وه‌دا چیه.
وه‌رگێڕانی: جه‌لال كشوه‌ردوست
ژێده‌ر:
كتاب: مدرنیته، دموكراسی، روشنفكران ـ نویسنده: رامین جهانبگلو