"an independent online kurdish website

پتر له‌ مانگێکه‌ محه‌ممه‌د سه‌ددیقی که‌بوودوه‌ند مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و زیندانوان و به‌رپرسانی ڕێژیمیش که‌مترین ئاوڕیان له‌ داواکارییه‌کانی نه‌داوه‌ته‌وه‌. kebud_wendk

ئێستا  گیانی که‌بوودوه‌ند له‌ مه‌ترسیی جیددیدایه‌ و لایه‌نگران و دۆستان و خه‌مخۆرانی ئه‌و و مرۆڤایه‌تی ئه‌ژنۆی خه‌میان بۆ گرتووه‌ته‌ باوه‌ش.  ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی هاوپێوه‌ندی و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ که‌بوودوه‌ند و به‌ڕێوه‌چوونی ڕیزه‌ چالاکییه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ ونێوخۆی وڵاتدا له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رچه‌نده‌ جێگای ڕێز و ستایشه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی وا دژه‌مرۆڤانه‌ و دژه‌کوردانه‌دا کاریگه‌ر و شوێندانه‌ر نه‌بووه‌ و نابێت. 

ئه‌مه‌ بۆ جارێکی تریش ده‌یسه‌لمێنێت که‌ لاساییکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی خه‌باتی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ورده‌کاری و تایبه‌تمه‌ندیه‌کان، سه‌رکه‌وتوو نییه‌و ته‌نیا خۆ خه‌ڵه‌تاندن و به‌فیڕۆدانی کات و وزه‌یه‌.  ئه‌وانه‌ی له‌ گرتنه‌پێشی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ و دوورله‌ توندوتیژیدا گاندی ده‌که‌ن به‌ نموونه‌ و سه‌رمه‌شق، به‌داخه‌وه‌ هه‌موو جیاوازی و وێکچوونه‌کانی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ و دژبه‌ره‌کانیان له‌به‌رچاو ناگرن و ده‌یانه‌وێت کتومت شته‌که‌ کۆپی بکه‌ن نه‌ک سوودی لێوه‌ربگرن.

له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌ مه‌هاتما گاندی له‌ هیندوستان سه‌رقاڵی کار و خه‌بات بوو و خه‌ریکی ڕێکخستن و خۆسازدان و پێکهێنانی رێفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو له‌ وڵاته‌که‌یدا، جووه‌کان له‌ ئوروپا له‌گه‌ڵ قڕکردن به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ و کاره‌ساتی هۆڵۆکۆست له‌ دژی ئه‌وان ئه‌نجام درا.  گاندی که‌ بڕوای قووڵی به‌ ساتیاگراها  وه‌ک زاراوه‌یه‌کی گوجاراتی که‌ ته‌عبیر له‌ خه‌باتی ئاشتیانه‌ و ناتوندوتیژی ده‌کات، وتی جووه‌کان ده‌یانتوانی به‌ په‌یڕه‌وکردنی ساتیاگراها پێشگیرییان له‌و هۆڵۆکۆسته‌ کردبایه‌. 

ئه‌و وتی ساتیاگراها ده‌توانێت دڵی ڕه‌قی زاڵمه‌کانیش نه‌رم بکات.  سه‌باره‌ت به‌و وته‌یه‌ی گاندی زۆر که‌س له‌ جووه‌کان نامه‌ و سه‌رنج و تێبینی یان بۆ نووسی و له‌ ڕۆژنامه‌که‌یدا بڵاوی کرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ هیچ شوێنێک گاندی نه‌یتوانی ڕوونی بکاته‌وه‌ چۆن و به‌ چ شێوازێک ساتیاگراها له‌ به‌رامبه‌ر دڵڕه‌قییه‌کانی هیتله‌ردا ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی هه‌بوو.  ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ که‌ کۆپیکردن سه‌رکه‌وتوو نییه‌. 

داگیرکه‌ری هیندوستان و دژبه‌ری هیندییه‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی  مه‌زنی وه‌ک بریتانیا بوو که‌ لانیکه‌م پابه‌ندی ئه‌و قانوون و ڕێوشوێنانه‌ بوو که‌ خۆی داینابوون؛ به‌ڵام دژبه‌ری ئێمه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگ نزمی به‌دڕه‌وشته‌ که‌ ته‌نانه‌ت پابه‌ندی قانوون و شه‌ریعه‌ت و ئایینی خۆیشی نییه‌.  ماوه‌ی 32 ساڵه‌ قانوونی بنگه‌هیی بۆخۆی نووسیوه‌ و په‌سه‌ند کردووه‌ به‌ڵام جێبه‌جێی نه‌کردووه‌.  دۆست و یار و هاوکار و هاوباوه‌ڕه‌کانی خۆی زیندانی و قه‌تڵوعام کردووه‌ و هیچ باکی نییه‌!  هه‌ربۆیه‌ ده‌ڵیم خه‌باتی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ وه‌ها دوژمنێک به‌م که‌ره‌ستانه‌ و به‌م شێوازه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌گه‌ر مه‌حاڵیش نه‌بێت زۆر چه‌توونه‌.

3.7.2012{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی