"an independent online kurdish website

نەمزانی بۆ هێندە،     
بە پەلە بووی بۆ ئاوابون     
چ ئاوابوونێک!      xoshewisti_001

تاریکی لە دوای خۆت جێ دەهێلی
جەستەت لەناو دەستەکانم جێ،
دەمێنێ؟!
دوێنی لە دوای تۆ!
دونیا بوو بە شەوێکی،
ئەنگوستە چاو،
دڵۆپ دڵوپ ئەرژامە،
کۆشی شەو،
شەو منالێکی ساوابوو،
بۆم ژیر نابوویەوە؟!
هەتا نەم گرتە باوەش

…………….

هەست

ئیستا ئارەزوومە،
شعرێ بۆ ژنێ،بە سالاچوویێ بخوێنمەوە؟!
کوندەی پێ دابنێم!
دەستی ماندوو ،
بخاتە ژێر چەناگەی؟١
بەتاسەوە لێم بروانێ،
گێێ بیستی زمانم بێ!
ماندوو بوونی بحەسێنمەوە
هەر کە تەواو بووم
لە خوێندنەوەی شعری هەستم
پێم بڵێ تۆم خۆشدەوێ؟!
پیاوە سەر سپی

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی