له‌م ساڵانه‌ی دوییه‌دا، دانیشتووانی ئه‌رمه‌نستان له نێوان 2900 هه‌زار تاکو 3200 هه‌زار مزه‌نه ده‌که‌ن، به گشتی باسی 3 ملیۆن خه‌لک له‌و وڵاته ده‌که‌ن.
که‌مینه نه‌ته‌وه‌کانی وڵاتی ئه‌رمه‌نستان:
23 نه‌ته‌وه له ئه‌رمه‌نستاندا ده‌ژین که ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
کاولی یان قه‌ره‌چ، تورک، ئازه‌ری، ئاشوری، باڵکار یان بیلارووس، چچه‌نی، دارقین، گورجی، ئاڵمانی، یونانی، جووله‌که، قه‌زاق، کورد، لیتوانی، موڵداوی، موردوین، ئووستی، پۆڵۆنی، ڕۆمانی، رووس، تاتار، ئۆکراینی و ئۆزبه‌ک.
له‌بواری مه‌زهه‌بدا
ئا ـ مه‌سیحی
1ـ کاتولیکه‌کان پێکهاتوون له کاتولیکی ڕۆمی، کاتولیکی یونانی و مخیتاریسته‌کان
2ـ پرۆتستانه‌کان پێکهاتوون له ئنجیلیه‌کان و پنتیکاستیه‌کان
3ـ ئۆرتودۆکسه ڕووسی و یونانیه‌کان
4 ـ گورووپه سه‌ربه‌خۆکانی وه‌ک شاهدین یه‌هوه‌و مورمونه‌کان
بێ: موسڵمانه‌کان
1ـ سونیه‌کان پێکهاتوون له کورده‌کان و تورکه‌کان
2ـ شیعه‌کان پێکهاتوون له ئێرانیه‌کان و ئازه‌ریه‌کان
پێ: جووله‌که‌کان
تێ: یه‌زیدیه‌کان
ناتوانری ڕاده‌ی دانیشتووانی ئه‌رمه‌نستان به ڕێک و پێکی بزانرێ له‌به‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شۆره‌وی پێشوو هاتوچۆ نه‌کردنی که‌مینه نه‌ته‌وه‌کان بۆ وڵاتی دایکی خۆیان. به‌ڵام که‌مه نه‌ته‌وه هه‌یه له‌و وڵاته که ئه‌رمه‌نستان به وڵاتی دایکی خۆیان ده‌زانن. به‌ڵام ده‌توانرێ راده‌ی دانیشتووانی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان به شێوه‌ی خواره‌وه مزه‌نه بکرێ:
کورده یه‌زیدیه‌کان 40000 ـ 30000 که‌س
جووله‌که‌کان 1000 ـ 500 که‌س
کاولیه‌کان 100 ـ 50 که‌س
ئاشوریه‌کان 5000 ـ 4000 که‌س
ئازه‌ریه‌کان له ژێره‌وه‌ی هه‌زار که‌س
باڵکاره‌کان 800 که‌س
رووسه‌کان 13000 ـ 10000 که‌س
بیلارووسه‌کان 10000 که‌س
چچه‌نه‌کان 200 که‌س
دارقینه‌کان 300 که‌س
گورجیه‌کان 1300 ـ 600 که‌س
ئاڵمانیه‌کان 280 که‌س
یونانیه‌کان 2000 ـ 1200 که‌س
قه‌زاقه‌کان 400 که‌س
لیتوانیه‌کان 200 که‌س
موڵداویه‌کان 500 که‌س
موردوینه‌کان 500 که‌س
ئاستیه‌کان 400 که‌س
پۆڵۆنیه‌کان 300 که‌س
ڕۆمانیه‌کان 600 که‌س
تاتاره‌کان 500 ـ 200 که‌س
ئۆکرانیه‌کان 8000 که‌س
ئۆزبه‌که‌کان 300 که‌س
له‌م کاته‌دا گه‌وره‌ترین که‌مینه نه‌ته‌وه‌کان له ئه‌رمه‌نستان، له پله‌ی یه‌که‌مدا کورده یه‌زیدیه‌کان و له پله‌ی دووهه‌میش رووسه‌کان و ئۆکرانیه‌کانیش پله‌ی سێهه‌م و ئاشوریه‌کانیش له پله‌ی چواره‌مدایه.
کورده‌کان
کۆمه‌ڵگای کورده‌کان له ئه‌رمه‌نستان چکۆله‌یه به‌ڵام زۆر چالاکن و زۆربه‌ی کۆبونه‌وه‌کان له “ئارگاتسوت” 200 کیلومیتری باکوری ڕۆژئاوای ئێره‌وان ده‌بێ و هه‌ندێکیشیان له “ئاپاران” و “تالین” ده‌ژین. جیاوازیه‌کی به‌رچاو له نێوان کورده موسڵمان، مه‌سیحی و یه‌زیدیه‌کان ده‌بینرێ. کورده موسڵمانه‌کان زۆربه‌یان سوننی و خه‌ریکی ئاژه‌ڵدارین. ریشه‌ی زمانی کوردی، هێندو ئورووپاییه و کورده‌کان له ناوچه‌ی قه‌فقازی باشوری له نێوان سه‌ده‌ی ده‌هم تاکو سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌م له نێوان ڕووباری “کورا” و “عرس” له ژیر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کورده شه‌دادیه‌کان له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ بوون.
کاتێک قه‌فقازی باشوری به ڕووسیه‌وه لکێنرا کۆچی به‌کۆمه‌ڵی کورده‌کان له کوردستان به‌ره‌و قه‌فقاز ده‌ستی پێی کرد. پێوه‌ندی نێوان کورده‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک زۆر خه‌راپ بووه‌و به جۆرێک که کورده‌کان هه‌رده‌م تووشی تووندوتیژی تورکه‌کان بوونه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت بێڕه‌حمانه کوردیان کوشتووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه که کورده‌کان به ناچاری ڕوو له وڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیه بکه‌ن و ئێستاش نزیکه‌ی شه‌ش سه‌د بنه‌ماڵه له ناوچه‌ی “قه‌ره‌باغ” ده‌ژین. (“ناگورن و قه‌ره‌باغ” ئه‌و ناوچانه‌ن که ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان له‌سه‌ری شه‌ڕیانه و به‌داخه‌وه کورده‌کانیش له‌وێ که‌وتوونه‌ته ژێر بوردمانی تۆپ و تانک و ماڵوێرانیه‌وه.)
زۆربه‌ی کورده‌کانی ئه‌رمه‌نستان به‌تایبه‌تی پاش دوو شه‌ڕی “کریمه و ئێران و ڕووس” که هه‌ر دوو شه‌ڕه‌که له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ڕووی دا، ڕوویان له‌و وڵاته کردووه.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته:
http://garegin.blogfa.com/post-26.aspx
وه‌رگێڕانی: حه‌مید ته‌یموری
{jcomments off}