ئه‌ندێشه‌ی رخنه‌گه‌رانه‌ی كورنلیووس كاستووریادیس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ماوه‌یه‌كی درێژ له به‌رده‌ستی هه‌موواندا نه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر پێكهاته‌ی بیری ره‌وته سیاسییه‌كانی ئه‌م بیست ساڵه‌ی دوایی فه‌رانسه‌و وڵاتانی دیكه شوێنه‌واری داناوه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕدا له ساڵی 1981دا و چوونی ناوبراو بۆ”خوێندنگای به‌رزی بواری زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی”له به‌هاری1980دا بووه هۆی ئه‌وه كه گرینگی هزر و ره‌سه‌نایه‌تیی داهێنه‌ری بیرۆكه‌ی كاستووریادیس له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی به‌رته‌سكی رووناكبیرانی پاریسی هه‌روه‌ها وه‌ربگیردرێ.
ئه‌مڕۆكه كاری هزری كاستووریادیس پێگه‌یه‌كی هه‌یه كه شیاویه‌تی. به‌های فه‌لسه‌فی‌و سیاسیی كاری فیكری ناوبراو هه‌ڵقوڵاوی روانینی ناوبراو بۆ جیهانی هه‌نووكه‌یه. روانینێك كه هاورێ له‌گه‌ڵ رووناكبیریی چه‌وساوه‌و هاورێ له‌گه‌ڵ تیتاڵی(ریشخند)ترسێنه‌ره،و تێده‌كۆشێ نفووز بكاته ناخی”گرێیی سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كانی پرسیار”كه”پێوه‌ندییان به بوونی مرۆڤه‌وه هه‌یه”. ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێ تاكوو شوێنی ئه‌م روانیینه بكه‌وین‌و بزانین چۆن له مژاری سیاسه‌ت ده‌كۆڵێته‌وه.
ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی كورنلیووس كاستووریادیس ، له سه‌ره‌كیترین رخنه‌كانی له”دیماگوژی(فریوكاری) ستالین”و دیارده‌ی بوروكراسی له یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت له ده‌یه‌كانی 50ـ40 ، تا راڤه‌ی بزاوتی سه‌رمایه‌داریی نوێ‌و رێكخستنی خه‌باتی كرێكاری ،و تا”رخنه‌ی”ماركسیزم‌و پێناسه‌ی سه‌رله‌نوێی بیردۆزی شۆڕش ، له‌هه‌مبه‌ر ته‌نیا پرسیارێكی سیاسیی‌دا پێك هاتووه: “مرۆڤه‌كان چۆن ده‌توانن خۆیان به سه‌ر خۆیاندا حكوومه‌ت بكه‌ن؟”له‌م روانگه‌یه‌وه، ئامانجی راڤه‌كانی كاستووریادیس له چل ساڵ له‌مه‌وپێش به‌م لاوه جگه له‌وه نه‌بووه كه هێماكانی هاێدێنناسی(هستی شناختی)و سیاسی ته‌ڤگه‌ر، دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستی خودی كۆمه‌ڵگا نیشان ده‌دا. به‌ڵام كۆمه‌ڵگایه‌ك كه خۆی به‌ده‌ستی خۆی دایده‌مه‌زرێنێ چیه‌وچۆن ده‌توانێ ئه‌م ئه‌نجام بدا؟ به‌واتایه‌كی دیكه، چۆن كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییان ده‌توانن یاسا تایبه‌تییه‌كانی خۆیان دابنێن؟
دیموكراسی ئاتێن
كاستووریادیس وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له ئه‌زموونی‌دێموكراسیی یوونان دا ده‌بینێته‌وه: ناوبراو ده‌ڵێ :”له یوونان كه یه‌كه‌مین وێنه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌بینین كه له‌وێدا سه‌باره‌ت به یاساكانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه راشكاوانه باس‌وگفتوگۆ ده‌كه‌ن‌و ئه‌م یاسایانه ده‌گۆڕن”.سیاسه‌ت له ئاتێن كارێكه پێوه‌ندیی به هه‌موو و به‌هه‌ر یه‌ك له‌و تاكانه بوو”.سیاسه‌ت له‌وێدا نه پێره‌وی ئیراده‌ی به‌رپرسێكی جیا له شارومه‌ندان بوو و نه هه‌ڵقوڵاو له زانستێكی سه‌رووتر له ده‌نگ‌وباوه‌ڕه‌كان (doxel)، به‌ڵكوو به‌رهه‌می به‌شداریی هه‌مووان بوو له‌كارووباری گشتی ده‌وڵه‌تشاردا (polis). ته‌نیا ئه‌و كه‌سه به شارومه‌ند به ئه‌ژمار ده‌هات كه باوه‌ڕ(doxa)ی راشكاوانه‌و دۆستانه‌و له‌به‌رانبه‌ر كه‌سانی دیكه‌ی‌و لێژنه‌ی ده‌وڵه‌تشاردا (Ecclsia)ده‌رده‌بڕی. به‌م هۆیه‌وه بوو كه شارومه‌ندانی ئاتێنی خۆیان له قه‌بووڵكردنی نوێنه‌رانی سیاسی ده‌بوارد، چوونكه”هه‌ركه نوێنه‌رانی هه‌تاهه‌تایی دامه‌زران، ئیدی ده‌سه‌ڵات، چالاكی‌و جڵه‌وی كاری سیاسی له‌ده‌ستی لێژنه‌ی شارومه‌ندان دێته‌ده‌ر و ده‌كه‌وێته ده‌ستی لێژنه‌یه‌كی به‌رته‌سكی”نوێنه‌ران”.
ده‌سه‌ڵات له دێموكراسیی ئاتێن به‌شێكی جیا نه‌كراوی ژیانی پۆلیس(ده‌وڵه‌تشار)بوو. هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵاتێك نه‌بوو كه له‌سه‌ر ویستی شارومه‌ندان پێك ده‌هات، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتێك بوو كه ئه‌وان بۆ خۆیان پێكیان ده‌هێنا. ده‌سه‌ڵات له ئاتێن دامه‌زراوه‌یه‌كی جیا له لێژنه‌ی شارومه‌ندان نه‌بوو. پۆلیسیی ئاتێن ده‌وڵه‌ت به‌واتای وشه‌ی نوێ نه‌بوو. به واتایه‌كی دیكه، چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی شارومه‌ندان ژێده‌رگرتوو له ده‌زگای بوروكراتیك نه‌بوو كه خۆی هاوكات شێوازێكی پێویست‌و ره‌ها بوونی(هستی)كۆمه‌ڵایه‌تی بێ. پاراستن‌و پارێزگاری له یه‌كیه‌تی‌و یه‌كگرتوویی لێژنه‌ی سیاسیی كۆمه‌ڵگا له پۆلیسیی ئاتێن ته‌نیا له رێگای به‌شداریی گشتیی شارومه‌ندان له ئه‌فراندنی”فه‌زای گشتی”به‌دی ده‌هات. به‌ڵام دیموكراسیش ته‌نیا له‌رێگای ئه‌م “فه‌زای گشتی‌و له مناڵدانی‌دا شكڵ ده‌گرێ. كاستووریادیس چه‌مكی “گشتی”لێره‌دا به پێره‌وی له هانا ئارنێت له‌هه‌مبه‌ر چه‌مكی”تایبه‌تی”به‌كاری ده‌با كه، له روانگه‌ی ناوبراوه‌وه، ئه‌گه‌ر هاو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی نه‌بن ، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌تی نوێیه.
مۆته‌كه‌ی‌ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك
ده‌سه‌ڵاتی نوێ له رێگای جۆرێك پیشه‌ی مۆته‌كه‌سازییه‌وه به‌رێوه ده‌برێ ، به‌مشێوه كه وێنایه‌كی دڵ‌بزوێن له گوێڕایه‌ڵی‌و پێره‌وی پێكدێنن‌و ئه‌وه به دیارده‌یه‌كی پێویست‌و سروشتی ده‌شوبهێنن .به‌م پێیه گوێڕایه‌ڵی نوێ به شێوازی جۆرێك دیماگوژیی سیاسی خۆی ده‌رده‌خا كه له‌لایه‌ك پێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك داده‌نێ‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شداریی ئه‌وانه له به‌رنامه‌ی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستی خودی كۆمه‌ڵگا قه‌ده‌غه ده‌كا. كاستووریادیس لێره‌دا گوێرایه‌ڵیی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوو رووی دراوێك داده‌نێ. به‌مشێوه‌یه باسكردن له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی گوێڕایه‌ڵ پێویستی به‌وه‌یه كه پێشتر راڤه‌یه‌ك له‌ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تیی درووست بوونی تاكی گوێڕایه‌ڵ له‌دڵی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا بوونی هه‌بێ.و ئه‌مه به‌ستراوه به‌وه كه مه‌سه‌له‌ی راده‌ی وه‌رگرتنی تاكه‌كان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌ی كه نیزامی سیاسی پێكی دێنێ گه‌ڵاڵه بكرێ. ناوبراو ده‌ڵێ:”ئه‌م وه‌رگرتنه بێگومان جێگای بۆچی‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێ، چوونكه له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌دا هێندێ سه‌ربزێوی ده‌بینرێ. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رگرتنه‌و شڵه‌ژانێكی ته‌واو نیه. ده‌توانی ئه‌وه به‌سانایی له‌ده‌وروبه‌ری خۆمان بیینین. له‌وكاته‌دا، ه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌راستی نیزامیان قه‌بووڵ نه‌كردبا، هه‌موو شتێك له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێردا ده‌شێوا…
له وه‌ها تێروانینێك دا، كاستووریادیس”بوروكراسی”به مایه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان نیزامه‌كانی رۆژهه‌ڵات‌ورۆژئاوای ده‌زانێ. ناوبراو ده‌نووسێ كه:”ئه‌م دوو نیزامه وێكچوونێكی قووڵیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه،و هه‌ڵبه‌ته له‌نێوانیشیاندا جیاوازیی هه‌یه، ئه‌ز، بۆ باسكردنی كورتی ئه‌م جیاوازییانه، وڵاتانی رۆژئاوا به وڵاتانی خاوه‌ن سه‌رمایه‌داری بوروكراتیك سه‌رتاسه‌ری…به‌مشێوه‌ش ده‌توانین بڵێین كه بوروكراسی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات بوروكراسی”سه‌خت”ه‌و بوروكراسی وڵاتانی رۆژئاوا بوروكراسییه‌كی”نه‌رمه”.به‌مشێوه‌یه، ئه‌وه‌ی كه، به‌باوه‌ڕی كاستووریادیس ، ئه‌م دوو شێوازه نوێیه‌ی بوروكراسی لێك جیا ده‌كاته‌وه، راده‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته. به‌ڵام چاوه‌دێریی ده‌وڵه‌ت ئه‌وكات ده‌توانێ زیاد بكا كه ده‌زگایه‌كی بوروكراتیك بوونی هه‌بێ. راڤه‌ی كاستووریادیس ، له مودێلی رووسیی بوروكراسی بوونی ئه‌م ده‌زگایه نیشان ده‌دا. له وتارێكدا ساڵی 1949 له‌مه‌ڕ “پێوه‌ندیی به‌رهه‌م له رووسییه”،سه‌ره‌كیترین رخنه‌كانی كاستووریادیس له بوروكراسی رووسییه‌وه به دیار ده‌كه‌وێ، واته له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ــ مێژوویی نوێ”كه پاوانی دیاریكردنی هه‌لومه‌رجی به‌رهه‌م به گشتی،و دیاریكردنی هه‌لومه‌رجی كاری لێزانانه به‌تایبه‌تی له‌ده‌ستی خۆیدا راگرتووه”.به‌ڵام ئه‌م ئاكامه رخنه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌شوێنه‌وه‌یه كه له‌وه به بڕشت تره‌و ناته‌واوه.له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، راده‌ی هه‌ڵێنجانی تروتسكی له بوروكراسی ـ كه ئه‌وه‌ی به”پێكهاته‌یه‌كی لاكوتی(انگلی)وتێپه‌ڕ بوو”ده‌زانی ناتوانێ خۆبه‌خۆ به‌بێ تاوتوێكردنی سه‌ر له‌نوێی‌وتاره سیاسیی‌وئابووری‌یه‌كانی ماركسیزم ئه‌نجام بدرێ. ئه‌م به‌شه له‌خوێندنه‌وه دوو نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار به ساڵه‌كانی 1955و1957 به نێوی”له‌مه‌رَ ناوه‌ڕۆكی سوسیالیزم”اشكرا ده‌بێ:”له‌سه‌ر ئاریشه‌ی بوروكراسی ستالینی بوو كه ئێمه كار رخنه‌گه‌رانه‌مان له، دڵی تروتسكیزم، ده‌ست پێكرد…به‌باوه‌ڕی تروتسكی سیاسه‌تی ستالین له‌به‌رژوه‌ندیی بوروكراسی رووسییه شیاوی هه‌ست پێكردنه‌ــ كه خۆی به‌رهه‌می گوَڕانی نێوه‌ڕۆكی شۆڕشی ئوكتوبره. ئه‌م بوروكراسییه، له‌روانگه‌ی مێژووییه‌وه، هیچ”راستییه‌كی تایبه‌تی”نه‌بوو و ته‌نیا “روودراوێك”بوو…به‌ڵام به بڕوای ئێمه، ئه‌وه‌ی كه بێ راوه‌ستان ـ‌وله بۆشایی شه‌ڕدا ده‌ركه‌وت، مه‌سه‌له‌ی تێك‌شكان نه‌بوو و ناتوانێ ئه‌وه‌ش بێ،به‌ڵكوو مه‌سه‌له لایه‌نی گۆڕانی مێژوویی بوو، و ته‌واوی ئه‌و چوارچێوه‌ی كه تروتسكی دروستی ده‌كا، له‌بنه‌ڕه‌تدا”ئه‌فسانه‌یه.”ئه‌وكات له‌م پرسیاره له‌مه‌ڕ گۆڕانی مێژوویی شۆڕشی رووسییه پرسیارێكی دیكه له‌دایك ده‌بێ، سه‌باره‌ت به جه‌وهه‌ری ئه‌م ئه‌زموونه شۆڕشگێڕییه ـــ كه له‌پرسیاری یه‌كه‌م قووڵتر بوو.”له ئاكامدا، له‌و شۆڕشه سوسیالیزم نه‌بوو كه سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگایه‌ك بوو پشت ئه‌ستوور به چه‌وساندنه‌وه‌ی سامناك‌و سه‌ركوت كردنی ره‌های كرێكاران كه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ خراپترین شێوازی سه‌رمایه‌داری نه‌بوو، جگه له‌وه كه بوروكراسی شوێنی كارگێڕانی تایبه‌تی گرته‌وه‌و””به‌رنامه”جێگای”بازاری ئازاد.”
به‌م پێیه كارێك كه ده‌ما ئه‌وه بوو كه سوسیالیزم له پشت خۆی بوروكراتیك ئایدۆلوژیای بلشڤیكی سه‌ر له‌نوێ تاوتوێ بكه‌ین. چوونكه”هیچ بزاوتێكی سوسیالیستی ئاگایانه كه خۆی له وڵام به‌م پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه به دوور بگرێ ناتوانێ بوونی هه‌بێ:سوسیالیزم چیه؟ئه‌م پرسیاره خۆی پێویستی به دوو پرسیاری دیكه‌یه:سه‌رمایه‌داری چیه؟و بنچینه‌كانی راسته‌قینه‌ی قه‌یرانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ چین؟
چیدی له‌مه‌ڕ سوسیالیزم نه‌دوێین
له راستیدا كاستووریادیس ته‌واوی ئه‌وكاته‌ی له‌مه‌ڕ سیاسه‌ت خه‌ریكی تێڕامان بوو به‌رده‌وام‌و له‌سه‌ریه‌ك ه‌م سێ پرسیاره‌ی گه‌ڵاڵه كردووه. بێگومان له‌په‌راوێز هاوێشتنی وشه‌ی”سوسیالیزم”له كۆتایی ده‌یه‌ی حه‌فتا‌و به‌كار هێنانی وشه‌ی چه‌مكی”كۆمه‌ڵگای خودموختار”به‌جێگای ئه‌وـ كه زمان بازییه‌كان‌و لێدوانه‌كانی سیاسه‌توانان كه‌متر گه‌مه‌یان پێكردووه‌و ده‌توانێ بیكاـ هیچ گۆڕانێك له‌نێوه‌ڕۆكی ئاریشه‌ی كاستووریادیس نه‌داوه ناوبراو له پێشه‌كییه‌كدا كه ساڵی 1979 له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ناوی “ناوه‌ڕۆكی سوسیالیزم”ده‌نڤیسێ هێما به‌لابردنی ئه‌م وشه‌یه ده‌كا:”روونه كه چه‌مكه‌كانی سوسیالیزم‌وكومونیزم له‌مڕۆ به‌دواوه ده‌بێ وه‌لا بنرێن…چ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ سیوسیالیزم له‌روانگه‌ی زۆربه‌ی زۆری تاكه‌كان وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی رێژیمێكه له رووسییه‌و وڵاتانی هاوشێوه‌ی سه‌قامگیر بووه…یان ئه‌وه‌ی كه سوسیالیست به حێزب گه‌لێك ده‌گوترێ كه كه‌سانێكی وه‌ك میته‌ران، كاڵاهان، ئه‌شمیت‌و كه‌سانی دیكه، واته چه‌رخ‌و ده‌نده‌كانی”سیاسی”و هاوكات به‌رێوه بردنی نه‌زمی وڵاتانی رۆژئاوا له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه. ئه‌م راستییانی ئه‌وه‌نده مه‌زن‌و ئاشكران كه ناتوانین جیاوازییه‌كانی بنچینه‌ناسی‌و مانایی دژییان بچینه شه‌ڕ…ئه‌وه‌ی كه له چه‌مكی كۆمه‌ڵگای سوسیالیست له‌به‌رچاو بوو، له‌مه‌ودوا به كۆمه‌ڵگای خودموختاری ناودێر ده‌كه‌ین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێی كۆمه‌ڵگای خودموختار، مه‌به‌ستی رێكخستنی راشكاوی كۆمه‌ڵگا به ده‌ستی خودی كۆمه‌ڵگایه. به‌م واتایه كه رێكخستنی وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌رهه‌می كاری ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه. به‌م پێیه داهێنانی سیاسی له كۆمه‌ڵگای خودموختار، داهێنانێكی هاوبه‌شه، چوونكه له1ێر چاوه‌دێریی بڕیاری هه‌مووانه. به‌مجۆره كۆمه‌ڵگای خودموختار كۆمه‌ڵگایه‌كه كه به‌ده‌ستی خۆیان داده‌مه‌زرێ‌و به‌ده‌ستی خۆیان ده‌گۆڕدرێ. به‌ڵام”گۆڕینی كۆمه‌ڵگا به ده‌ستی خۆیان ته‌نیا كاتێك وه‌دی دێت كه كه‌سانێك بوونیان هه‌بێ كه وه‌ها گۆڕانێكیان له‌به‌رچاو گرتبێ‌و بتوانن ئه‌وه پراكتیك بكه‌ن.”له‌م رووه‌وه، مادام كه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگایه‌ك، كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هاگه‌لێك رێكخرا بێ ، به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی، وه‌به‌ر پرسیاری نه‌ده‌ن، مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ده‌ستی خۆ وڵامێكی نابێ.به‌م پێیه هه‌ر دیارده‌یه‌كی سیاسی نوێ پێویستی به گۆڕانی ده‌روونی له ستراكتۆری بیری ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگایه. چوونه‌كه”وه‌ك هه‌رده‌م كاتێ كه دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كمان مه‌به‌سته، مژاره‌كه دوو لایه‌نی هه‌یه :یه‌كێك، كه‌وشه‌ن”قه‌له‌مڕو”خه‌یاڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ، واتا خه‌یاڵییه‌كان‌و دامه‌زراوگه‌لێ كه ئه‌م كه‌وشه‌نه پێكی دێنێ ،و ئه‌وی دیكه، دۆخی ده‌روونی هه‌ركام له‌تاكه‌كانی مرۆڤـ‌و ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی كه ئه‌م بارودۆخه به‌سه‌ر پێكهاتنی كۆمه‌ڵگادا ده‌یسه‌پێنێ‌و خۆی به به‌شی خۆی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه‌به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێ.به‌م پێیه ناتوانێ گۆڕانێك له دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگادا پێك بێنێ بێ ئه‌وه‌ی كه تاكه‌كانی ئه‌وه قه‌بووڵ بكه‌ن‌و به‌م هۆیه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌ك كه خۆی له‌نێو یاساكانیدا ده‌ناسێته‌وه هه‌موو كاتێ ده‌توانێ بیانگۆڕێ.
كۆمه‌ڵگای گوێڕایه‌ڵ داخراوه
به پێچه‌وانه، له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له‌وێدا سه‌رچاوه‌ی یاساكان له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌وشه‌نی كۆمه‌ڵگادا جێی گرتووه(بۆ وێنه له‌ویستی خودایی ، یان له یاساكانی مێژوو)، یاساكان به ته‌نیا پارێزه‌رانی راستییه‌كان ئیلاهی یان مێژووی ده‌توانن دایبنێن یان راڤه‌ی بكه‌ن. به‌مجۆره، كۆمه‌ڵگای مه‌زهه‌بی‌و توتالیتر دوو وێنه‌ی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگاگه‌لێكن كه بناغه‌كه‌یان له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی دامه‌زراوه. كۆمه‌ڵگای گوێڕایه‌ڵ ، له‌هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵگای خودموختار، كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراوه، چوونكه توانای ئه‌وه‌ی نیه كه رێكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی بكێشێته ژێر پرسیار.به‌و هۆیه كه كاستووریادیسكۆمه‌ڵگای گوێڕایه‌ڵی به شێت”مالیخولیا”ده‌شوبهێنێ:”نه‌خۆشی تووش بوو به شێتی ، جارێك بۆ هه‌تاهه‌تایه، نیزامی لێكدانه‌وه‌ی‌و مانایی تایبه‌تی خۆی كه نیزامێكه به ته‌واوی وشك‌و له‌خۆ گرتوویی”هه‌موو شتێك ده‌خوڵقێنێ ،و ئیدی هیچ شتێك ناتوانێ نفوز بكاته نێو جیهانی ئه‌وه‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه به پێی یاساكان ئه‌م نیزامه بگۆرَدرێ.”به‌ڵام وشكی‌و نه‌بوونی لێوه‌شاوه‌یی گۆڕان كۆمه‌ڵگای گوێڕایه‌ڵ له‌م كارانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه ئه‌م كۆمه‌ڵگانه به‌رده‌وام‌و به‌شێوه‌یه‌كی خۆویست له سابات دا جێیان گرتووه.ه‌م جێگرتنه خۆویستانه‌یه له ژێر ساباتدا به‌جۆرێك وه‌ك كۆیلایه‌تییه‌كی خۆویستانه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له‌هه‌مبه‌ر به‌رپرس یان به‌رپرسان خۆی ده‌نوێنێ كه له‌شوێنی یاسادانه‌ر یان به‌رێوه‌به‌ری یاساكان جێیان گرتووه.به‌مجۆره، ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامی ژیانی كۆمه‌ڵگای گوێڕایه‌ڵ رێژه‌ی باوه‌ڕی تاكه‌كان به به‌هاكانی گوێڕایه‌ڵانه‌یه كه ئه‌و كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ری بونیات نراوه.به‌م پێیه هه كۆمه‌ڵگایه‌ك جۆرێك تاكی تایبه‌ت به‌خۆی باردێنێ ، تاكێك كه به نۆره‌ی خۆی هه‌ڵگر‌و په‌ره‌پێده‌ری به‌هاكانی ه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه. به‌واتایه‌كی دیكه، پریكلیس به‌رهه‌می دیموكراسی ئاتێنه،و ستالین خوڵقاوی ئایدۆلۆژیی بلشڤیك.ستالین ته‌نیا له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌توانێ ستالین بێ كه له‌وێدا به‌مشێوه‌یه ستایش بكرێ‌و پیاهه‌ڵ بگوترێ:”هیچ گروپێك ناتوانێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی په‌سه‌ندی ناكه‌ن بۆ بیست‌وچوار كاتژمێر بپارێزرێ پرسیار له‌راستی یاساكان ناتوانێ له كۆمه‌ڵگایه‌كدا باس بكرێ كه له‌وێدا تاكه‌كان یه‌خسیری چوارچێوه‌كانی هایدێنناسی(هستی شناختی)ــ سیاسین كه سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رجۆره پرسیارێكی راسته‌قینه ناچار به نه‌گونجاوی ده‌زانێ.
به‌واتایه‌كی دیكه، سه‌رهه‌ڵدانی تێڕامانی فه‌لسه‌فه‌ی راسته‌قینه ته‌نیا له‌رێگای هه‌ڵدان بۆ جێهێشتنی ئه‌م چوارچێوه هایدێناسیانه‌وه‌به‌دی دێ،”چوونكه جێهێشتنی ئه‌م چوارچێوانه به وتای گۆڕینی “سیسته‌م”مه‌عریفه‌تی‌و رێكخراوی سیاسی هه‌نووكه بوونی هه‌یه، به‌م پێیه به‌واتای دروست كردنی خۆ و جیهانی خۆ له‌سه‌ر بنه‌مای یاساگه‌لێكی دیكه‌یه،و به‌م پێیه به‌واتای ئافراندنی وێنا”Eidos”هاێدێناسییه‌كی نوێیه، واته خۆیه‌كی دیكه له جیهانێكی دیكه.”و هێنانه به‌رباسی خودموختاری، كه به‌جێگای پێویستی هه‌بوونی پێوه‌ندیی سیاسی نێوان بكه‌ره‌كانی ناسێنه‌ر پێوه‌ندییه‌ك كه لایه‌نی بنه‌ڕه‌تی هه‌ركارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژووییه. له‌م پێوندییه نوێیه‌دا بكه‌ری ناسێنه‌ر له‌گه‌ڵ بوونی خۆی‌و بوونی جیهانیش دا جێی گرتووه. له‌م روه‌وه، خودموختاری ده‌بێ”توانای راسته‌قینه‌ی گیانله‌به‌ری مرۆڤی”بۆ بیناكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیك بزانین كه له‌وێدا تاك‌وكۆمه‌ڵگا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌سه‌ر كه‌سێكی دیكه‌دا زاڵ بێ.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی واتای دیموكراسی بۆ خودی دیموكراسی
به‌ڵام له‌مباره‌وه دۆخی كۆمه‌ڵگا هه‌نووكه‌ییه‌كانی رۆژئاوا چۆنه؟ ده‌بێ ئه‌وانه به‌كۆمه‌ڵگای خۆدموختار به ئه‌ژمار بێنین یان كۆمه‌ڵگای گوێڕایه‌ڵ؟به دڵنیاییه‌وه كاستووریادیس ترسی هه‌یه كه ئه‌و چه‌مكه”دیموكراسی”له‌گفتوگۆ له‌هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی بكار بێنێ ، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌وانه به”ئولیگاریشگه‌لی لیبراڵ”ده‌زانێ. ناوبراوده‌ڵێی:”له‌شوێنێكدا كه رۆژنامه‌ڤانان ، سیاسه‌توانان‌و نووسه‌ران هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراو و بێ بیركردنه‌وه، باس له دیموكراسی ده‌كه‌ن،بۆچی ده‌بێ‌باس له ئولیگایشی لیبراڵ بكه‌ین؟بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی به‌واتای ده‌سه‌ڵات”demos”یان خه‌ڵكه،و ئێستا كه ئه‌م رێژیمانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توێژێكی تایبه‌تی‌دا جێیان گرتووه: واته : سه‌رمایه‌داران‌و خاوه‌نانی پیشه مه‌زنه‌كان ، سیستمی ئیداری، گه‌وره به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی‌و سیاسی، جگه‌له‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه‌له‌م رێژیمانه‌دا خه‌ڵك ماف گه‌لێكیان هه‌یه، به‌دلنیاییه‌وه ئه‌م مافانه، ئه‌و جۆره‌ی كه كۆمه‌ڵێك له‌رووی نائاگاییه‌وه بانگه‌شه‌یان كردووه، “ته‌نیارواڵه‌تی” نیه، ته‌نیا ناته‌واوه. به‌ڵام خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتیان نیه: ئه‌وان نه‌حكوومه‌ت ده‌كه‌ن‌و نه چاوه‌دێری به‌سه‌ر حكوومه‌تدا ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌توانن هه‌رچه‌ند جارێ به‌شێوه‌ی ـ ره‌واڵه‌تی ـ یان دیاری ـ حكووومه‌ت له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه سزا بده‌ن…” به‌م پێیه كاستووریادیس لیبراڵیزم‌و دیموكراسی له‌به‌رانبه‌ر یه‌كتردا داده‌نێ. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ، ناوبراو تا ئه‌و شوێنه ناڕواته پێشه‌وه كه ئه‌وه كه “مولفه دیموكراتیك”به ئولیگاریشیگه‌لی لیبراڵ ناوزه‌دی ده‌كا، و ئاكامی راسته‌وخۆی سه‌ده‌یان”قرنها” خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی له‌مێژووی ئورووپای ده‌زانێ ، ره‌ت ده‌كاته‌وه. به‌م پێیه دیموكراسی ، له روانگه‌ی كاستووریادیس، بیرۆكه‌یه‌ك له‌بنه‌ره‌تدا ئورووپایی یان، ئه‌و جۆره‌كه پێی خۆشه ناوزه‌دی بكا، یوونانی ـ رۆژئاوا كه وابوو ئاخافتن له‌سه‌ر دیموكراسی به‌شێوازێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كاڵایه‌كی شیاوی هه‌ناردننه هێمای نه‌زانی‌و خراپ تێگه‌یشتنه. چوونكه به وڵاتگه‌لێك كه تییایدا كه‌سانێك كه‌ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ته‌نیا له‌ماوه‌ی رۆژێك دا ده‌گۆڕدرێن”دیموكراتیك ناڵێن”، هه‌روه‌ها به‌وڵاتێك كه‌تێیدا ته‌نیا كارگایه‌كی”مونتاژ”بیناكراوه”سه‌رمایه‌داری ناڵێن.دیموكراسی به‌رنامه‌یه‌كی گشتییه بۆ گۆڕینی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا. دیموكراسی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسییه كه پێش له‌هه‌موو شتێك هه‌رجۆره واتایه‌ك له‌زاڵبوون‌و هێژموونی ره‌ت ده‌كاته‌وه.
جیاوازی دیموكراسی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریدا
به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رمایه‌داری ، به‌وجۆره كاستووریادیس پێناسه‌ی ده‌كا، “به‌رنامه‌یه‌كی شێتانه، به‌ڵام كاریگه‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی هێژموونییه‌كی”ئاوه‌ز”مه‌نده. به‌م پێیه به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا له‌رێگای سه‌رمایه‌دارییه‌وه پێچه‌وانه‌ی پێكهێنانی دیموكراسی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان دیارده‌گه‌لێكی ئورووپایش بن. مێژووی دیموكراسی مێژووی سه‌رمایه‌داری نیه. به‌ڵام ماركسیزمی نه‌رێنی هیچكات نه‌یتوانی‌و نه‌یویست ئه‌م دوو مێژووه له‌یه‌كتر جیا بكاته‌وه، به‌م هۆیه‌وه هه‌رجارێك هێرشی ده‌كرده سه‌ر سه‌رمایه‌داری ،”ماكه‌ی دیموكراتیك”ئولیگاریشیگه‌لی لیبراڵی ده‌كرده ئامانجی رخنه‌كانی خۆی. كاستووریادیس ئه‌و رخنانه‌ی به راده‌ی پێویست نه‌زانی ، چوونكه ، به‌وته‌ی نابراو ،”كاتێ ده‌مانه‌وێ چه‌مكی به‌رێوه‌به‌ریی كرێكاری ، واتا به‌رێوه‌بردنی به‌رهه‌م به‌ده‌ستی به‌رهمهێنه‌ران ، په‌روه‌رده بكه‌ین، خێرا له‌ته‌ك مه‌سه‌له‌ی تێكنولۆژیدا به‌ره‌وڕوو ده‌بین. به‌ڵام ماركس له‌مباره‌وه هیچ شتێكی بۆ وتن نیه. ماركس‌و ماركسیسته‌كان چ رخنه‌یه‌ك له تێكنولۆژی سه‌رمایه‌داری ده‌گرن؟هیچ رخنه‌یه‌ك. ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان رخنه‌ی لێده‌گرن ، گۆڕینی ئاراسته‌ی تێكنولۆژی له‌به‌رژوه‌ندیی سه‌رمایه‌دارانه، به‌ڵام ئه‌و تێكنولۆژییه‌ی كه له‌روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، خۆبه‌خۆ، جێگای قسه‌ی تیا نیه.و ئاخۆ ماركس رخنه له سیستمی سه‌رمایه‌داریدا رخنه‌ی له رێكخستنی كارگاش هه‌یه؟ نه .به‌دڵنیاییه‌وه ناوبراو لایه‌نه نامرۆڤانییه زاڵمانه‌كه‌ی له‌قاو ده‌دا. به‌ڵام له‌روانگه‌ی ناوبراوه‌وه، ئه‌م رێكخستنه له‌راستیدا وێناكردنی ئاوه‌زمه‌ندییه‌و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ، بارودۆخێكه كه به‌ته‌واوی‌و به‌خێرایی له مناڵدانی تێكنولۆژیدا له‌دایك بووه… به‌م هۆیه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له نوێنگه‌ی چه‌مكی خۆبه‌رێوه‌بردن ، خودموختاری یان حكوومه‌ت كردن به‌سه‌رخۆ له‌كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی بیربكه‌ینه‌وه، ئه‌وكات ماركس‌و ماركسیزم وه‌ك ته‌خته به‌ردگه‌لێكی مه‌زنن كه رێگای روانینی ئێمه داده‌پۆشن.”
سوپا سالاری له رووسیه
به‌م پێیه له‌به‌رهه‌مه‌كانی كاستووریادیس(ره‌خنه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌ته‌نیشت ره‌خنه‌ی ماركسیزم داجێی گرتووه. ماركسیزم ، له‌وێڕا كه راڤه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی له‌سه‌رمایه‌داری‌و(به‌تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی تێكنولۆژی) نه‌كردووه، به‌رده‌وام ئه‌م روانینه ناته‌واوه خۆی له‌پشت خسارێك كه له‌خۆی دروستی كردووه شاردۆته‌وه، ماركسیزم خۆی به”بیردۆزی”(زانستی‌و شۆڕشگێڕی) ته‌ڤگه‌ری كرێكاری نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به سه‌رمایه‌درای پێناسه ده‌كا،و له هه‌مان كاتیش‌دا له‌كه‌وشه‌نی خه‌یاڵی سه‌رمایه‌داریی نوێ سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به‌رچاوترین رواڵه‌تی وه‌ها پێشهاتێك ئافراندنی”گیانله‌به‌رێكی سیاسی نوێ”بووه كه كاستووریادیس له‌ژێر ناوی”سوپا سالاری توتالیتری رووسیه‌دا ئه‌وه‌ی تاوتوێ كردووه.
سروشتی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگای هه‌نووكه‌یی رووسیه، به‌باوه‌ڕی كاستووریادیس ، لایه‌نی نیزامێیه‌كه‌یه‌تی، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هاوكات، له دوورێگاوه خۆی نیشان ده‌دا: یه‌كێك له‌رێگای”سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی كه هه‌رده‌م شێوه‌ی په‌لامار و ده‌سدرێژیكارانه‌ی هه‌یه،و(ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌رێگای)سیاسه‌تی نێوخۆیی كه هه‌موو شتێك ده‌خاته ژێر ركێفی ماشینی نیزامی‌و به بارودۆخی به‌زه‌یی بزوێنی كۆن”مزمن”و هه‌ر شتێك كه نیزامی نیه به‌ته‌واوی رازییه”.له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی راڤه‌ی كاستووریادیس ، ئامانجی ده‌سدرێژیی سوپا سالاریی رووسیه ته‌نیا لایه‌نه رواڵه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه كه‌خۆی ، له بناغه‌دا به‌هۆی لێكهه‌ڵوه‌شانی ئایدولۆژیای‌كۆمونیزم‌و خه‌مساردی خه‌ڵك ، له‌دۆخی”دابه‌زینی به‌رده‌وامی ده‌روونی‌دایه”.”له‌م روه‌وه، كرده‌وه‌ی گورباچۆف هێنده‌ی دیكه اڵۆزی‌و پشێوییه‌كانی توندتر كرد. ئه‌م كده‌وه له‌ولنه‌یه پاشماوه‌ی لاوازیی”ئایدولۆژیای”كۆمونیزم، ئه‌فسانه‌ی مێژووی حێزبی كۆمونیزمی رووسیه، ته‌نانه‌ت ئه‌فسانه‌ی مێژووی رووسیه له‌ناوببات…(بۆ ه‌وه‌ی كه)رووسیه بكاته هاوتایه‌كی داڕماوی‌كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه”شكێنه‌رسازی”رێژیمی رووسیه، به‌هۆی پێكهاته ده‌روونییه‌كانی‌یه‌وه‌ین ، هه‌نووكه ناوه‌ڕۆكی ئه‌رته‌ش سه‌روه‌رییانه‌ی ئه‌م رێژیمه به‌ره‌به‌ره به‌ره‌ولای به‌نامه‌یه‌كی سیاسی ـــ نیزامی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر جیهاندا ده‌با.
كۆمه‌ڵگاكانی رۆژئاوا پارچه‌پارچه ده‌بن
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه، وادێته به‌رچاو كۆمه‌ڵگاكانی رۆژئاوا به‌ویستی خۆیان چاوپۆشی‌یان له”توانایی په‌نگراوی تۆقێنه‌ر”ی سوپا سالاری رووسیه كردووه. به‌ڵام ئاخۆ ه‌م چاوپۆشییه خۆویستانه‌یه روانینێكی كاتی تێپه‌ڕبووه، یان نیشانه‌ی قه‌یرانێكی قووڵتره له‌كۆمه‌ڵگاكانی رۆژئاوادا؟ وه‌ڵامی كاستووریادیس به‌م پرسیاره روون‌و خاڵی له لێڵی دێته به‌رچاو. به‌باوه‌ڕی ناوبراو، ئێمه له‌به‌رانبه‌ر”ره‌وتی پارچه‌پارچه بوونی كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی ، تێكه‌ڵبوونی ته‌واوی چینه‌كان به‌یه‌كتره‌وه”.جێ‌مان گرتووه. ئه‌م پارچه‌پاچه بوونه له”داڕمانی ره‌وتی پێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگا له‌رێگای خودی كۆمه‌ڵگا”ده‌بینرێ. كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی چیدی گه‌شه‌ی به‌رهه‌م‌و كۆمه‌ڵێك ماناگه‌لی خه‌یاڵی كۆمه‌ڵایه‌تییان نین. به‌واتایه‌كی دیكه، تاكی رۆژئاوایی ئیتر خۆی له‌نێو به‌هاكانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ دا نابینێته‌وه. ئه‌و ئیتر نایه‌وێ تاكێكی هاوچه‌رخ بێ. ئه‌و ئیتر نایه‌وێ كه‌سێكی هاوچه‌رخ بێ ، چوونكه، “كۆمه‌ڵگای هه‌نووكه‌یی نایه‌وێ كۆمه‌ڵگا بێ ، و ته‌نیا تاقه‌تی خۆی هه‌یه”.به‌م پێیه وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌ك مه‌حكووم به‌خه‌مساردی ، دیماگوژی‌و درۆزنییه. چوونكه هه‌رچه‌نده سیاسه‌ت زیاتر له‌پێكهاته‌ی گشتی‌و دیموكراتیكی دوور بكه‌وێته‌وه‌و رووبكاته، بارودۆخێكی بوروكراتیك به‌رواڵه‌تێكی مه‌شرووته، زیاتر وادێته به‌رچاو كه دۆخی گشتی له‌به‌ر مه‌ترسیی جۆرێك پیشه‌ی نه‌زانی‌ونالێپرسراوه‌یدا جێیان گرتووه.”چوونكه دیموكراسی ته‌نیا له‌شوێنێكدا ده‌ره‌تانی به‌دیهاتنی هه‌یه كه له‌وێدا موراڵ(Ethos)ی دیموكراتیك بوونی هه‌بێ: واتا لێپرسراوی، شه‌رم، راستی،(Parrhesia)، چاوه‌دێری هاوشێوه‌و شاره‌زایی رادیكاڵ له‌هه‌مبه‌ر سه‌ركه‌وتن‌ودۆڕانی كۆمه‌ڵگاسه‌ركه‌وتن‌و دۆڕانی هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌شه.”
به‌ڵام چۆن ده‌توانین له‌كۆمه‌ڵگادا به‌ها به‌م موراڵه(Ethos)دیموكراتیك بده‌ین كه”مافی به‌هره‌مه‌ندی تاكه‌كه‌سی”ـ كه حوكمی تایبه‌تمه‌ندیی بنه‌ڕه‌تی نوێگه‌ریی ه‌م كۆمه‌ڵگایه ــ و یه‌كێك له‌په‌ژاره‌كانی دڵییه‌تی؟ له وه‌ها بارودۆخێكدا، ئاخۆ ده‌بێ باسی نێوان رۆسۆ و كنستاین له‌سه‌رتاوه ده‌سپێبكه‌ینه‌وه‌و پێوه‌ندیی‌نێوان دیموكراسی‌و نوێخوازی سه‌رله‌نوێ تاوتوێ بكه‌ینه‌وه؟”ئه‌گه‌ر وه‌ها بكه‌ین ، ئاخۆ هه‌ر جۆره لێك تێنه‌گه‌یشتنێك كه له‌وانه‌یه له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ”ناوه‌ڕۆكی یوتۆپیایی”روانینی كاستووریادیس بۆ دیموكراسی پێك بێ له‌ناومان نه‌بردووه؟سروشتی‌یه كه هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ده‌بێ بكه‌وێته به‌رباس‌وگفتوگۆ. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، شتێك روونه، ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه به‌ها‌ومتمانه بوونی ئه‌م پرسیارانه له دیموكراسی‌و بۆ دیموكراسییه. به‌م هۆیه‌وه‌یه كه دیموكراسی بارودۆخێكی سیاسی له‌پێشدا دیاریكراو نیه.و هه‌روه‌هاش ناتوانین ئه‌وه بۆ داهاتوویه‌كی پرشنگدار پابه‌ند بكه‌ین. دیموكراسی نه به‌ڵێنێكی هه‌لبَژاردنه،و نه به‌هه‌شتێكی ونبوو بۆ به‌ربژاره‌كانی مێژوو.دیموكراسی دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ مێژووییه. به‌م پێیه ناتوانین دیموكراسی وه‌كواتایه‌كی به‌رز “به‌شێوه‌یه‌كی ئاوه‌زمه‌ند بیناكه‌ین”دیموكراسی پێش له هه‌موو شتێك ئه‌ڤیینه. ئه‌ڤین به دیموكراسی واتا هۆگری هه‌ركام له‌ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا به‌كاروباری گشتی، به ئامانجی پرسیاركردن له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كاروباره‌و به‌شداریكردن له گۆڕانییان. كه وابوو ئاخۆ رێگای دیموكراسی ، به‌وجۆره‌ی كه كاستووریادیس ده‌ڵێی: له”له دووباره ژیانه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌و ئه‌ڤینی هه‌قیقی سیاسی”تێ ناپه‌ڕێ؟
وه رگیران: جه لال کیشوه ردووست
تێبینی : ئه‌م بابه‌ته پێشتر له رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرتدا چاپ‌و بلاوبۆته‌وه.
سه‌رچاوه :
مدرنیته، دموكراسی‌و روشنفكران نویسنده : رامین جهانبگلو