فرید هالیدی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌و وهرچهرخانو گۆڕانه‌ی كه له ساڵی 1357 له ئێران‌دا روویدا، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ـ شۆڕشی فه‌رانسه، رووسیه، چین‌و كووبا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له‌جۆری خۆیدا شتێكی تایبه‌ته.
13ی مارسی 2009
ئه‌و خۆپیشاندان‌و مانگرتنانه‌ی كه له‌ساڵه‌كانی 1979تا1978 ئێرانی ئیفلیج كردبوو، له 11ی سه‌ره‌تای مانگی فوریه‌ی 1979 به گه‌ڕانه‌وه‌ی “ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی”له‌دووره وڵات، گۆڕا بۆ شه‌پۆلێكی حه‌ماسی به‌رین كه رووخانی رێژیمی به‌هێزی “محه‌ممه‌د ره‌زا”شای په‌هله‌وی لێكهوتهوه.
له حهوتووهكانی پاش داڕمانی حكوومه‌تی شا رێبه‌رانی سه‌ركه‌وتوو به كه‌ڵكوه‌رگرتن له شه‌پۆلی پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك رێژیمێكی سیاسی نوێیان به ناوی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ره‌تای ئاپریلی ئه‌و ساڵه‌دا پێكهێناو، یاسای بنچینه‌ییه‌كه‌ی له به‌رواری 2تا3 ی دیسامبری 1979 خرایه به‌ر ده‌نگدانی گشتی. ئه‌و ئاخوندانه‌ی كه پاش شۆڕش ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان له ئێران‌دا به ده‌سته‌وه گرتبوو، بۆ پته‌و كردن‌و چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ـ به پێچه‌وانه‌ی دۆژمنهكانیان، كاتیان به‌فیڕۆ نه‌دا. 30ساڵ بۆ ته‌مه‌نی ئاسایی رێژیمێكی ئینقلابی له روانگه‌ی دیرۆكییه‌وه كاتێكی زۆر نیه.
كووبا له ژانویه‌ی 2009 په‌نجاهه‌مین ساڵیادی شۆڕ‌شیان جێژن گرت، “چین”یش له ئوكتۆبری ئه‌م ساڵ شه‌سته‌مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕش جێژن ده‌گرێ. شۆڕشی رووسیه‌ش هه‌تا پێش داڕمانی، حه‌فتا ساڵی تێپه‌ڕكرد.
ئه‌و كاره‌ساتانه كه له ئێران‌دا روویاندا، باندۆریان له سه‌ر میژووی نێونه‌ته‌وه‌یی دانا‌و له هه‌مان كاتیش‌دا چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو. به هۆی ، ئه‌م رووداوانه‌و به سه‌رنجدان به راستییه‌كانی ئێران‌و هه‌روه‌ها میژووی نێونه‌ته‌وه‌یی شیاوی سه‌رنجدانه.
ئه‌و گۆڕانكارییانه كه روویان دا گه‌لێك مه‌زن بوو وداوێنی شوێندانه‌ری دهگمهنو تایبه‌تییان هه‌بوو.بۆ نموونه بۆ خۆم هه‌ر له سه‌رده‌می شاوه شاره‌زاییم له سه‌ر ئێران هه‌بووه‌و له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕشیش سه‌فه‌رم بۆ”ئێران”كرد، ئه‌و مانگانه یه‌كێك له خۆشترین‌و هه‌ژێنه‌رترین قۆناخه‌كانی ژیانی سیاسی‌و رووناكبیری من بووه، هه‌م به هۆی هه‌ست به فامو مهزنیو ئاڵۆزی‌و رێكخستنی بێ وێنه بۆ زاڵبوون به سه‌ر دیكتاتۆری‌و هه‌م ستهمو كوشتوبڕو هه‌روه‌ها ئه‌و دوورخستنه‌وانه‌ی كه داوێنی به‌شێكی زۆر له دۆستان‌و هاوڕێیانمی گرتبووه‌وه.
نوێنهكێك به شه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌وه:
ده‌توانین شۆڕشی ئێران به به‌شێك له كۆمه‌ڵیك وه‌رچه‌رخانی، سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌زه‌د بكه‌ین، كه له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی رابردوودا توانیویانه له سێ قاڕه‌ی جیهان رێژیمگه‌لی ده‌سه‌ڵاتدار بڕووخێنن بۆ نموونه: فه‌رانسه1789، رووسیه1917، كووبا 1959،ئه‌وه‌یكه له ئێران‌دا روویدا به‌هۆی نێوهڕۆكیهوه خاوه‌نی شه‌ش تایبه‌تمه‌ندیی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆڕشانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا.
*ـ یه‌كه‌م ـ یه‌كیه‌تییه‌كی پانوبه‌رین له هێزه‌كانی دژبه‌ر بۆ رووخانی رێژیمێكی دیكتاتۆر كه پارێزگاری له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه نادروسته‌كان دهكردو له هه‌مان كاتیش‌دا بزواندنی هه‌ستی میللی دژ به ده‌وڵه‌تێك كه به خزمهتكارو پارێزه‌ری به‌رژوه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ره‌كی ده‌ناسرا. هاوپه‌یمانییه‌ك كه له‌ژێر سه‌رۆكایه‌تی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینیدا بیچمی گرت تێكه‌ڵاوێك بوو له هێزی لیبراڵ، ماركسیست، كۆنسێرڤاتیڤو مه‌زهه‌بی. ئه‌م هاوپه‌یمانییه سێمبۆلێكی كلاسیكی بوو له جڤاتێكی پۆپۆلیستی دا.
*ـ دووهه‌م ـ سه‌ركه‌وتنی شۆڕش پێویستی به لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت‌و چه‌ند كۆتهلهیهكی ده‌روونی بوو، كه له ئاكامیشدا به‌و شێوه‌ی لێهات. شا نه‌خۆش بوو و راوێژكار‌و ژنراڵه‌كانی بوێری‌و له‌خۆبردوویی پێویستیان نه‌بوو. هاوشێوه‌ی میژووی دۆخی ئێران
له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سه‌رده‌می لوویی شانزهههمو تێزار نیكۆلای دووههمو چارلێزی یه‌كه‌م له بریتانیا شیاوی سه‌رنج پێدانه.
*ـ سێهه‌م ـ هه‌ر شۆڕشێك خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندگه‌لێكی چلۆنییه كه خاڵی جیاوازییان له‌گه‌ڵ كوده‌تایه‌كی ده‌وڵه‌تیدا به ئه‌ژمار دێن.به واتایه‌كی دیكه شۆڕش ته‌نیا جێگۆڕكێیه‌كی سیاسی نه‌بووه(به‌م واتایه كه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی جێگۆڕكێی بژارده(ئیلیت)گه‌لی سیاسی‌و یاسای بنهڕهتیو سیستمی حقووقی وڵات سنووردار بێ).به‌ڵكوو پێویستی به ئازادی قووڵی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، هه‌روه‌ها توێژێكی دیكه كردهوهخوازانی (كنشگران) سیاسی‌و شۆڕشگێڕانی موسڵمان كه پێوه‌ندییه‌كی نه‌پساوه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیدا هه‌بووه‌و كۆمپانیا‌و مه‌سه‌له‌گه‌لی تایبه‌ت به مارهبڕینو ته‌نانه‌ت سیستمی باجی وڵات كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن،و له ئێران‌دا حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
*ـ چواره‌م ـ ئایدۆلۆژی بنه‌ڕه‌تی شۆڕش ئه‌گه‌رچی له هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رانبه‌ر رابردوو شێوازێكی نوێ‌و لایهنگرانهیی بووه‌و ئیدیعای رادیكاڵیزمو به‌رابه‌رییه، به‌ڵام به مه‌به‌ستی راكێشانی پشتیوانی به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك تا راده‌یه‌ك كه‌ڵكی له به‌هاو تێرمه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا وه‌رگرتووه.(زیاتر له‌شێوه‌ی، ناسیۆنالیزم‌و زه‌قكردنه‌وه‌ی لایه‌نه بههادارهكانو پێگه‌ی میژوویی وڵات).ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له سه‌ره‌تای شۆڕشدا له به‌كار هێنانی وشه‌ی نیشتمان دووری دهكردو به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه به‌سووك نرخاندنی ئیسلام‌و موسڵمانانی ده‌زانێ.
به‌ڵام به هێرشی هێزه‌كانی “سه‌دام حسین”بۆ سه‌ر ئێران له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1980 ئه‌م بابه‌ته گۆڕدرا. ناوبراو و رێبه‌رانی سیاسی و مه‌زهه‌بی دیكه‌ی ئێران له هاوكێشه فارسییه‌كه‌ی كه هه‌مان”میلله‌تی مه‌زن”بوو كه‌ڵكیان وه‌رگرت.ئه‌م تێرمه له راستیدا چه‌كێكه كه له شۆڕشی فه‌رانسه له ده‌یه‌ی 1790دا كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه.
*ـ پێنجه‌مین ـ تایبه‌تمه‌ندی مه‌زنی ئه‌م شۆڕشه له وڵاتێكی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی ـ به تایبه‌تی جیاواز له‌وه كه به‌شێكی زۆر له وڵات رۆڵی زاڵیان هه‌بوو، واته ناوه‌ند ره‌نگدانه‌وه‌و باندۆری قووڵی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شه نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كانی ئێران بوو. سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش نه‌بووه هۆكارێك بۆ به‌هێز كردنی هاوپێوه‌ندی‌و هاریكاری نه‌ته‌وه‌یی له پێشڤه‌چوونی ئارمانج‌و ئارمانه‌كانی شۆڕش، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه شه‌ڕو پێكدادانی لێكهوتهوه. لێره‌دا ئێمه شاهێدی یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه، تایبه‌تییه‌كانی شۆڕشین.
شۆڕش له ناوه‌ندی وڵاتێكی چه‌ند نهتهوهییو به‌هێز بوونی رێژیمێكی توتالیترو سه‌ره‌ڕۆ كه بۆ پته‌و كردنی دهسهڵاتو ره‌واییدان به خۆی شه‌ڕی دژ به هێزه ناوچه‌ییه‌كان ده‌ست پێكرد. شۆڕشی تۆركه لاوه‌كان له 1908، شۆڕشی بلشویكی له 1917 و شۆڕشی ئیتیۆپی له ساڵی 1974 نمونهگهلێكن كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان له ئێران به تایبه‌تی له كوردستانی ئێرانیشدا بیسترا. كورده‌كان كه به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئێران پێكده‌هێنن، له ئاره‌زووی كوردستانێكی خودموختار له ئێرانێكی دیموكراتیكدابوون (ئه‌وان به باشی ده‌یانزانی كه به‌دیهاتنی یه‌كه‌میان له گره‌وی سه‌ركه‌وتنی دووهه‌میانه).
*ـ شه‌شه‌م ـ شۆڕشی مه‌زنی ئێران دواهاتێكی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو. هه‌ناردنی شۆڕش بۆ وڵاتانی جیران به‌رده‌وام له ده‌ستووری كاری ده‌سه‌ڵاتداره نوێیه‌كان دا بووه. وه‌ها هانهیهك كه ده‌بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناكۆكییه ناوچه‌ییه‌كان‌و هێندێ جار بیانوویه‌ك بووه بۆ شه‌ڕ له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا.هه‌وڵه‌كانی شۆڕشگێڕانی ئێرانی بۆ دابینكردنی ئه‌م به‌شه له خواسته‌كانی ده‌وڵه‌ت هاوشێوه‌یه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ بووژانه‌وه یان دامه‌زراندنی جۆرێك ئیمپراتووری له‌جۆری فه‌رانسه‌و به‌تایبه‌تی رووسیه هه‌یه.
وه‌ها هه‌وڵێك بووه هۆی هاندانی هێندی به‌ریانی جۆراوجۆر له ناوچه‌كه‌دا. هێندێكیان باندۆریان له تیشكی شۆڕش وه‌رگرت.و هێندێكیشیان وه‌كوو”سه‌دام”ناكۆكییه كۆنه‌كانی رابردووی زیندوو كرده‌وه. ناوبراو ئایه‌توڵڵا خوَمهینی به مۆغی نوێ(هێما بۆ رێبه‌ری ئاخووند زه‌رده‌شتی سه‌رده‌می شكستی ئێران به‌ده‌ست عه‌ره‌به‌كانه) دهزانیو په‌رۆشی سه‌رهه‌ڵدانی هێزێكی ده‌سه‌ڵاتداری شێعه بوو. پێكههڵپرژانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕش یارمه‌تییه‌كی زۆری به چهسپاندنو پتهوكردنیدا.
گۆشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و پێش له هه‌موان شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی عێراق 1980تا1988 بووه هۆی فۆرم گرتنی سیاسی‌و به‌هێز بوونی دامه‌زراوه نوێیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دروست وه‌ك باندۆرێك كه شه‌ڕی نێوخۆیی 1919تا1921كه لهبیچمگرتنی رێژیمی بلشویكیدا هه‌یبوو. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌زموونی دژواری شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌یان تێپه‌ڕاندووه،وه‌ك سه‌رۆك كۆمار مه‌حموود “ئه‌حمه‌دی نژاد”و لایه‌نگرانی له سوپای پاسدارانی شۆڕش له هه‌لومه‌رجی ئێستادا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه سه‌ر له‌نوێ نه‌زمی ساڵه‌كانی ده‌ستپێكی شۆڕش ببووژێننه‌وه.
ئه‌م هه‌وڵانه هاوشێوه‌یه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی”ژۆزێف ستالین” له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 1930و شۆڕشی فه‌رهه‌نگی”مائۆ”له ده‌یه‌ی 1960و یان “فیدل كاسترۆ”له ده‌یه‌ی 1980 دا هه‌یه.خاڵی هاوبه‌شی كرده‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م رێبه‌رانه نه‌گه‌یشتن به پله‌ی سه‌ركه‌وتن بوو. ئه‌گه‌رچی سیستمه‌كه هێشتا درێژه به ژیانی خۆی ده‌دا.
نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌زمه كۆنه‌كان:
ده‌توانین شۆڕشی ئێران له‌گه‌ڵ هاوشێوه مێژووییه‌كه‌ی خۆی ههڵبسهنگێنیین. ئه‌گه‌رچی وه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنێك رهێژهییهو شۆڕشی ئێران وه‌كوو هه‌ر شۆڕشێكی دیكه خاوه‌نی هێماو تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت بهخۆییهتی.
پێشه‌نگی شۆڕشی ئێران میراتگه‌ری شۆڕشی 1789ی فه‌رانسه‌یه كه ئاڵای سیكۆلاریزمی توندئاژۆی هه‌ڵدابوو نه‌بوو، به‌ڵكوو ئاڵای ئیسلامی له‌گه‌ڵ خۆیدا ههڵگرتبووو به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاخووندگهڵێك بوون كه ئامانجیان نه داهاتوویه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ڵكوو گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی سه‌ره‌تاكانی ئیسلام‌و دامه‌زراندنی نوێنهكێك له‌وچه‌شنه بوو،و به‌و جۆره‌ی كه خۆیان پێناسه‌یان كردوه ئیسلامی(نابی)محهممهدیو راسته‌قینه به هه‌مان شێوه كه پێغه‌مبه‌ر له‌به‌رچاوی بوو. ئه‌م تێگه‌یشتنه ئایدۆلۆژیهو رێبه‌ری له زۆرێك له تهڤگهرهكانی شۆڕشی ئیسلامی كه پێش یان پاش شۆڕشی ئێران پێكهاتبوون،دیتراوه‌و،زۆربه‌ی رێبه‌ره‌كانیان كه‌سانی مهزههبیو زانای ئایینی بوون،بۆ وێنه: ئه‌فغانستان،میسر،ئهلجهزایرو له‌درێژه‌شدا ئه‌لقاعیده.
ئه‌گه‌رچی فه‌رمانه ئایینیه‌كانی شۆڕشی ئێران‌و به‌رێوه‌بردنیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی مودێڕن له نێوه‌ڕۆك‌و شێواز له قورئانه‌وه وه‌رگیراون،به‌ڵام ده‌بێ بڵێین كه له كۆماری ئیسلامی(ئێران)دا فه‌رمانه قۆرئانییهكان باندۆرێكی زۆری له سه‌ر ژنان، یاسا‌و پێگه‌ی رۆحانییو به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داناوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئاماژه‌مان بۆ كرد شۆڕشگێڕه موسڵمانه ئێرانییه‌كان له‌ساڵی 1979 دروست هه‌مان كاریان كرد كه شۆڕشگێڕانی كلاسیك له‌وڵاتانی دیكه ئه‌نجامیان دابوو.
رووخاندنی رێژیمێكی چه‌وسێنه‌رو به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ خۆی‌و هاوپه‌یمانه‌كانیان، شكست‌و سه‌ركوتی نه ته‌نیا دژبه‌ران، به‌ڵكوو ته‌واوی جیابیرانی ناوخۆ،و ده‌ورووبه‌ر و ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت،له ئاكامدا جێگرتوویی نهزمیو رێژیمێكی توندئاژۆو سه‌ركوتكه‌ر.
له هاوینی 1979 ئه‌من بۆ خۆم شاهێدبووم كه ده‌وڵه‌تی نوێ چۆن بێ به‌زه‌ییانه ده‌ستی به سه‌ركوتی هاوپه‌یمانانی دوێنێی خۆی واته: لیبراڵه‌كان‌و پاشان سۆسیالیسته‌كان كرد.له‌م رووه‌وه نوێنه‌كی كۆماری ئیسلامی جه‌ره‌یانی مه‌ككه‌و مه‌دینه له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی نه‌بوو، به‌ڵكوو پاریسی ده‌یه‌ی 1790و مسكۆو سێنت پیترزبۆرگی 1930 بوو.
جه‌ختكردنی یه‌كلایه‌نانه، رووكهشو گشتی به‌سیمای بێ هاوتاوو تایبه‌تی شوَڕشی ئێران ده‌توانێ ببَیتههوَی سهرلێشیۆاوی راڤه‌كاران لهنهدیتنیو شاراوه مانه‌وه‌ی لایهنگهڵیك له‌م شۆڕشه كه له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كانی دیكهجیاوازبوون، ببێ. ئه‌وه‌یكه له درێژایی ساڵه‌كانی1978تا1979 روویدا له سێ لایه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كانی دیكهجیاوازبوون. یه‌كه‌م ئهوهیكهئهم شۆڕشهزیاتر له هه‌ر شۆڕشێكی دیكه پشت ئه‌ستوور به شۆڕشی نیزامی‌و یان شه‌ڕی پارتیزانی نه‌بوو.
به‌ڵكوو به مێتۆدی سیاسی چووهپَیش. ئه‌مه كه‌ره‌سته‌یه‌ك بوو كه شۆڕشگێڕانی ئه‌ورووپایی خۆیان به‌ساڵان له‌ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی توانایی لهكهڵكوهرگرتن له‌وه‌بوون . كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌شه‌قامه‌كان(به‌شداری خه‌ڵك له‌خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رشه‌قامه‌كان به‌درێژایی سه‌رده‌می شۆڕشی ئێران له‌مێژووی جیهاندا بێوێنه و تایبه‌تی بوو.و مانگرتنی سیاسی كه له به‌رواری ئوكتوبری 1978توانی ئابووری ناوخوێیوبازرگانی ده‌ره‌كی ئێران ئیفلیج ده‌كا. وه‌ها تایبهتمهندیگهڵیك ره‌نگه خووخده‌ی راسته‌قینه‌و تایبهتو له‌هه‌مان كاتیش دژبه‌یه‌كی شۆڕشی ئێران بن.
شۆڕش له‌پرۆسه‌و شیوازی سیاسییه‌كه‌ی وسه‌ره‌ڕای خووخده‌ی مهزههبیو(نه‌ریتی) ئه‌وه یه‌كه‌مین شۆڕشی مێژووی مودێڕن بوو، له هه‌لوومه‌رجی هه‌نووكه‌یی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تاوه‌كوو نه‌زمی ساڵه‌كانی ده‌ستپێكی شۆڕش سه‌ر له نوێ ببووژێنه‌وه. ئه‌م هه‌وڵانه هاوشیۆهیهكی زۆری له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی ژۆزێف ستالین له‌ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 1930و شۆڕشی فه‌رهه‌نگی مائۆ لهدیهی 1960و یان فیدێل كاسترۆ له‌ده‌یه‌ی1980دا هه‌یه. خاڵی هاوبه‌شی كرده‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م ریبَهرانه نه‌گه‌یشتن به‌پله‌ی سه‌ركه‌وتن بوو. ئه‌گه‌رچی سیستمه‌كه هَیشتادرێژهبهژیانی خۆی ده‌دا.
ئه‌زموونی شۆڕشی ئێران له ناته‌بایی له‌گه‌ڵ ته‌واوی یاساكانی مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌قی پهرتووكگهلی كۆمه‌ڵناسی بووه كه جهختدهكهنهوه، سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێك كاتێ مه‌حاڵ ده‌بێ كه حكوومه‌ت به‌هۆی لاوازی، كه زۆرجار ئاكامی گوشاری هێزه ده‌ره‌كییه‌كان ـ شكست له‌شه‌ڕ ـو یان ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی وڵاتێكی دهرهكیو یان پسانی پشتیوانییه ده‌ره‌كییه‌كان له‌حكوومه‌ت(له‌مه‌ڕ كووباـ چین‌و ویلایه‌ته بهكگرتووهكان) نه‌توانن حكوومه‌ت بكه‌ن.له ئێران‌دا هیچكام له‌م مه‌رجانه ئاماده نه‌بوو.ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان تا كوَتایی رۆژه‌كانی پشتیوانی له رێژیمی شا ده‌كرد.
ئه‌م شۆڕشه توانیبووی له رێگای تۆڕی مزگه‌وته‌كان‌و كومیته ناوچه‌ییه‌كانه‌وه، نفووزی بكاته نیۆ بیرومێشكی خه‌ڵك كه هێشتا نه‌یانده‌زانی نێوه‌ڕۆك‌و به‌رنامه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و رێژیمه‌ی كه دێته سه‌ركار چییه‌و چلۆن حكومه‌تداری ده‌كا هه‌ر چه‌ند”ئاخوونده تازه به ده‌سه‌ڵات”گه‌یشتووه‌كان بۆ به‌لارێدابردنی بیروڕای خه‌ڵك‌و دنیای ده‌ره‌وه باسیان له ئازادی ، دیموكراسی‌و مافی مۆڤو ژیانی باش به بێ هه‌ڵاواردنی جینسی ره‌گه‌زی، ئایینی… ده‌كرد به‌ڵام كاتێ له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتن هه‌موو ئه‌و درووشمه رهنگاورهنگو خه‌ڵك خڵهتێنانهیان له كرده‌وه‌دا له‌بیر كرد‌و هه‌موویان بوونه بڵقی سه‌ر ئاو.
به‌مشێوه‌یه ده‌توانین بڵێین كه كۆماری ئیسلامی رێژیمێكه به‌ناوی ئایینی ئیسلامه‌وه بۆ ماوه‌ی سی ساڵه سۆكانی ده‌سه‌ڵاتی له ئێران‌دا گرتۆته دهستو هه‌ر چوار ساڵ جارێكیش شانۆیه‌ك به‌ناوی هه‌ڵبژاردن وهڕێدهخاو بۆ بازارگهرمیش هه‌مان قسه‌و باسه”دیماگووژیه” قه‌شه‌نگه‌كانی ساڵانی 1979 به‌شێوازێكی دیكه‌وه‌و له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و وه‌فادار و پابه‌نده به‌و پێكهاته‌یه ئه‌نجام ده‌داو، مخابن به‌شێك له خه‌ڵكانی نائاگاو ته‌نانه‌ت ئاگا‌و به‌ناو رووناكبیرو سیاسه‌توان فریوی ئه‌و جۆره وه‌عده‌و بهڵێنیو رهنگگوَڕینانه دهخۆنو ره‌وایی چوارساڵی دیكه‌ش به‌و سیستمه ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای باسكردنی ته‌واوی ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان پێكرد،له ئێرانی ئه‌وڕۆكه‌دا ئێمه شاهێدی شۆڕشێكین كه هێشتا له نیوه‌ی رێگادایه، ئێمه له‌ئێراندا هێشتا له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی به‌ربڵاو له‌شیكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانی جۆراوجۆر له‌بنه‌ماكانی شۆڕش‌و ئارمانجه‌كانی سه‌ره‌ڕای توندئاژۆیی، ستهمو ترس‌و كوشتووبڕی هه‌نووكه‌یی به‌ره‌وڕووین. سه‌ره‌ڕایی هه‌بوونی چه‌ندلایه‌نی ناوه‌نده‌كانی دهسهڵاتو بیرۆكهگهلێك كه هێشتا به‌راده‌ی پێویست مسوه‌گه‌ر نه‌بووه‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری جوَنی 2009له‌م(پرسپكیتو)كه رابردووی شۆڕش چۆن باندۆر له‌سه‌ر رهوتو پرۆسه‌ی داهاتوو، له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌یشدا هه‌روه‌كوو ئیمپراتوورییه‌كانی هاوشێوه‌ی خۆیی، فه‌رانسه، رووسیه، چین سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی دوولایه‌نه پێشده‌گرن: له‌لایه‌ك سیاسه‌تێك كه تێكه‌ڵێكه له‌هه‌وڵ بۆ بوونه ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزی نیزامی له‌ناوچه‌و هاوكات هانده‌رێك بێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رادیكالێزم له‌وڵاتانی جیران هه‌ر چه‌ند تا هه‌نووكه‌ش به كرده‌وه جێگای په‌نجه‌ی له‌وڵاتانی ناوچه به‌تایبه‌تی عێراق، لوبنان، فهلهستینو…دا هه‌یه.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته پێشتر له‌رۆژنامه‌ی چاودێردا پاپو بڵاوبۆته‌وه.
ژێده‌ر: وتاری فرید هالیدی
Eyghaz-mahmoud.blogspot.com
{jcomments off}