وتوێژی ڕۆژنامەی ڕووداو ، چاپی ئۆرووپا ، ژمارە ١٥٧ .
ده‌قی وتووێژه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
رووداو: وادیاره که ئه‌گه‌ری رووخانی حکوومه‌تی به‌عسی سووریه زۆر به‌هێزه، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌ت و رووسیه و چینیش له‌گه‌ڵیدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن که به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بهێڵنه‌وه. به رای ئێوه ململانێی نێوان ئه‌م سێ حکوومه‌ته و رۆژئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌ڕوات؟
مسته‌فا هیجری: عامیلێکی سه‌ره‌کی نیشانه‌ی به‌ره‌و داڕووخان چوونی حکوومه‌ته دیکتاتۆره‌کان ئه‌وه‌یه که هێزی سه‌رکوت درزیان تێبکهوی و پشت له حکوومه‌ت بکه‌ن و بێنه ریزی خه‌ڵک.له‌و دوو ساڵه‌ی دواییدا ئه‌و نیشانه‌یه له هێزی سه‌رکوتی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بینین و رۆژبه‌رۆژ زیاتر په‌ره ده‌گرێ، ته‌نانه‌ت له‌م یه‌ک دوو مانگه‌ی ئه‌خیر فه‌رمانده به‌رزی له‌شکری که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون له‌م حکوومه‌ته‌دا و له که‌سانی نێزیکی به‌شار ئه‌سه‌د بوون پشتیان له حکوومه‌ته‌که‌یان کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژئاوا فرسه‌تێکی زۆریان به رووسیه و به‌شار ئه‌سه‌د دا بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و کوشتاره بێنن، به‌ڵام به‌شار ئه‌سه‌د له درێژه‌دانی سه‌رکوت سووره، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که لایه‌نگرانی به‌شار به‌تایبه‌ت رووسیه و چین زه‌ختی زۆریان بکه‌وێته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده بن زه‌ختی زۆرتر بخه‌نه سه‌ر حکوومه‌تی به‌شار. شکست پێهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی کووفی عه‌نان به کرده‌وه له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د له‌و پێوه‌ندییه‌دا شوێندانه‌ریی زۆری بووه.
بۆیه ده‌توانین بڵێن ئێستا پرۆسه‌ی داڕمانی ئه‌و حکوومه‌ته ده‌ستی پێکردووه و ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌که هه‌روا بچێته پێش زۆر ناخایه‌نی شاهیدی رووخانی ئه‌و حکوومه‌ته ده‌بین.
رووداو: هۆکاری پشتیوانی به‌هێزی کۆماری ئیسلامی له رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ چی ده‌گه‌ڕیته‌وه؟ زۆر باس له یارمه‌تی و ده‌ستێوه‌ردانی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له سه‌رکوتی خه‌ڵکی ناڕازی و مه‌ده‌نی سووریا ده‌کرێت، ئایا به‌ڵگه‌یه‌کتان هه‌یه له‌م بواره‌دا؟
مسته‌فا هیجری: به نه‌مانی حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د:
ــ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ته‌نیا حکوومه‌تی دۆستی عه‌ره‌بی خۆی له ده‌ست ده‌دا.
ـ ناتوانێ به هاسانی له سووریه وه‌کوو پردێک بۆ گه‌یاندنی چه‌ک و یارمه‌تی بۆ حیزبوڵڵا و باقی گرووپه‌کانی دۆستی که‌ڵک وه‌رگرێ.
ـ نفووزی ئێران له ناوچه زۆر لاواز ده‌بێ چونکه هاوکێشه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌گشتی به زه‌ره‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌گۆڕێن.
هه‌ر بۆیه کۆماری ئیسلامی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیی حکوومه‌تی سووریه ده‌دا، ئه‌و یارمه‌تییانه‌ش ئه‌وه‌نده زۆر و ئاشکران که که‌س گومانی له‌وه نه‌ماوه که پێویست به به‌ڵگه هه‌بێ، خۆ ئێران بۆخۆشی حاشای له یارمه‌تی دانی حکوومه‌تی سووریه نه‌کردووه. ساڵێک له‌وه پێش قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودس، رایگه‌یاند که کۆماری ئیسلامی له سوریه قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کا و که‌سیش له به‌رپرسانی سووری ئه‌م قسه‌یان وه درۆ نه‌خستۆته‌وه، ئه‌م قسه‌یه وه‌ک نموونه‌یه‌کی به‌ڵگه‌کانه.
رووداو: پێتان وایه که دوای رووخانی حکوومه‌تی سووریه، گۆرانکارییه‌کان له ئێرانیش روو بده‌ن؟ داهاتووی ئێران چۆن ده‌بینن؟
مسته‌فا هیجری: وه‌ک له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا باسمان کرد رووخانی رێژیمی سووریه ده‌بێته هۆی ئاڵوگۆڕی هاوکێشه سیاسییه‌کان له ناوچه و ته‌نانه‌ت له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به زه‌ره‌ری کۆماری ئیسلامی.بۆیه نه‌مانی ئه‌و حکوومه‌ته ده‌توانێ شوێندانه‌ر بێ له لاواز کردنی نفووزی کۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ک و به‌هێز کردن و هیوادار کردنی خه‌ڵکی ناڕازیی ئێران به توانایان بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاوی کۆماری ئیسلامی.
رووداو: ئه‌م دواییانه دوو سه‌ردانتان هه‌بوو بۆ ئه‌مریکا و بریتانیا. ئێوه به فه‌رمی بانگهێشت کرابوون؟ ئه‌وان چ به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌یه بۆ سیستمی داهاتووی ئێران؟
مسته‌فا هیجری: هه‌تا ئێستا حکوومه‌ته‌کانی رۆژئاوا به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که به وتووێژ‌و زه‌خت خستنه سه‌ر ئێران له باری ئابووری و سیاسییه‌وه ده‌توانن ئێران ناچار بکه‌ن ده‌ست له پیتاندنی ئوران‌یۆم هه‌ڵگرێ و به کرده‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه کار ده‌که‌ن، بۆیه تاکو ئێستا به جیددی باس له ئاڵوگۆڕی دوای رێژیم ناکه‌ن، یان لانی که‌م له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ک هێزی ئۆپۆزیسیۆن باسی ناکه‌ن.
رووداو: وه‌کوو حیزبی دێمۆکرات چ پلان و ستراتیژییهکتان هه‌یه بۆ داهاتووی سیاسیی ئێران، به‌تایبه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد له ئێرانی داهاتوودا؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه به دوای کۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزبماندا دروشمی سیاسیمان بۆ داهاتووی ئێران بریتی بووه له پێکهێنانی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدراڵ که له‌وێدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان و یه‌ک له‌وان کورده‌کان حکوومه‌تی ئۆتۆنۆمی خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری هه‌رێمی خۆیان پێک بێنن و به‌پێی یاسایه‌کی بنچینه‌یی دێمۆکراتیکیش له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێران‌دا به‌شدار بن.
له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه کار ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ دۆستان و هاوپه‌یمانانمان که بریتییه له یه‌کگرتوویی و هاوپه‌یمانییه‌ک که له نێوان به‌شێکی به‌رچاو له رێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی به ناوی “کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ” پێکهاتووه.
رووداو: پێتان وایه ئێران به هێرش و گورزی نیزامی ده‌ڕووخێت؟ یان به شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی ناوخۆیی وه‌کوو راپه‌رینه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی؟
مسته‌فا هیجری: بۆ رووخانی کۆماری ئیسلامی یه‌کگرتوویی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و خه‌باتی هه‌مه لایه‌نه به دژی رێژیم خاڵی سه‌ره‌کییه، به‌ڵام یارمه‌تی و پاڵپشتیی هێزه‌کانی ده‌ره‌کی بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و خه‌باته پێویسته و ئه‌و دوو به‌رنامه‌یه پێویسته بۆ رووخاندنی رێژیم هاوته‌ریب بچنه پێش.
رووداو: قورسایی هێزه کوردییه‌کان له ئاستی ئۆپۆزیسیۆن ئێستا چۆنه؟
مسته‌فا هیجری:قورسایی هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد له هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ ئوپۆزیسیۆنی گشتی به ته‌واوی دیار و به‌رچاوه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و واتایه نییه که ئوپۆزیسیۆنی کورد له هه‌لومه‌رجێکی دڵخواز و قابیلی قه‌بووڵ دایه، چونکه له‌و پێوه‌ندییه‌دا که‌موکۆڕی زۆر هه‌یه، ئوپۆزیسیۆنی کورد له‌م قۆناغه‌دا ده‌کرا له‌وه‌ی هه‌یه یه‌کگرتووتر و به‌هێزتر بێ.
رووداو: وا هه‌ست ده‌کرێت که هێزه میللیخوازهکانی ئێرانی زۆر ره‌زامه‌ندییان نییه به‌رامبه‌ر به ویست و داوا سیاسییه‌کانی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران و مودێلیان بۆ داهاتووی سیاسی ئێران. ئایا له کۆتاییدا ئه‌وان به فیدراڵی و چه‌سپاندنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لانی ئێران رازی ده‌بن؟
مسته‌فا هیجری: راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که تورک و فارس و عه‌ره‌ب هیچکامیان ئه‌وه‌نده دێمۆکرات نین که ده‌سه‌ڵاتی ده‌یان و سه‌دان ساڵه‌ی خۆیان به‌سه‌ر کورد و باقی نه‌ته‌وه نه‌ته‌وه سته‌م لێکراوه‌کاندا دابه‌ش بکه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا یه‌کلاییکه‌ره‌وه ده‌بێ یه‌کگرتوویی و توانای کورد بۆ خۆی له لایه‌ک و ئاڵوگۆڕه نێونه‌ته‌وه‌یی و ئیقلیمییه‌کانیش له لایه‌کی دیکه‌وه‌یه. بۆیه له‌م سه‌ره‌ده‌مه‌دا یه‌کگرتوویی و به‌هێز بوونی کورد به‌گشتی و له هه‌ر پارچه‌یه‌کدا به تایبه‌تی زیاتر له هه‌موو کاتێک گرنگ و چاره‌نووس سازه.
رووداو: بۆ چی ئێوه له کۆبوونه‌وه‌ی ئوپۆزیسیۆن که‌له چه‌ند رۆژی رابردوودا له برۆکسێل پێکهات به‌شداریتان نه‌کرد، به‌ڵام دوو لایه‌نی کوردی به‌شدار بوون؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه هه‌تا ئێستا له زۆر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی‌دا به‌شداریمان کردووه و ده‌وری خۆشمان گێڕاوه، له کۆبوونه‌وه‌که‌ی برۆکسێلیش بانگهێشت کرابووین، به‌ڵام ئه‌جیندای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه زیاتر له‌وه‌ی له‌سه‌ر باس کردن له‌سه‌ر ئێرانی داهاتوو، شکڵی حکوومه‌ت، ده‌وری نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی و یه‌ک له‌وان کورده‌کان بێ، زۆرتر ته‌رخان کرابوو بۆ باس له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامیی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر ئێران و هه‌ڵبژاردنی ئازاد، قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه ته‌نیا کات کوشتنه و هیچی لێ شین نابێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه کۆماری ئیسلامی له هه‌ڵایساندنی شه‌ڕدا ـ که به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێ ـ له ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ئێران پرسیار ده‌کا و نه هێزه‌کانی ده‌ره‌کی ئه‌گه‌ر رۆژێک به‌و ئاکامه بگه‌ن که ده‌بێ هێرش بکه‌ن له خه‌ڵک ده‌پرسن. باس له هه‌ڵبژاردنی ئازادیش به له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوونی رێژیم مهزووعیهتی نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوێنه‌ری پێوه‌ندیی ئێمه رایگه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ر باس له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێرانی و چۆنیه‌تیی حکوومه‌تی داهاتووی ئێران به له‌به‌رچاو گرتنی فهرهنهتهوهیی بوونی ئێران له ئه‌جیندای کۆبوونه‌وه‌که‌دا بگونجێ ئێمه به‌شداری ده‌که‌ین به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ڵامێکی ئه‌رێنییان وهرنهگرتبووه بۆیه نوێنه‌ری ئێمه به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی بروکسێل نه‌کرد.
رووداو: له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز پێوه‌ندیتان له چ ئاستێک دایه؟
مسته‌فا هیجری: بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌ک که رێبه‌ره‌کانیان به دوای راگه‌یاندنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنی ساڵی ١٣٨٨ی سه‌رکۆماری و ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی خه‌ڵک پێکهات، بنچینه‌که‌ی رێفۆرمی کۆماری ئیسلامی له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی رێژیم بوو، نه‌ماوه. له ئێستادا ئه‌وه‌ی ده‌توانین وه‌ک پاشماوه‌کانی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه ناوی به‌رین هه‌ر ئه‌و رێفۆرمیستانهن که پێشتریش هه‌بوون و ئێستا زۆر لاوازترن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیوایه‌ک به ریفۆرم له‌م سیستمه‌دا نه‌ماوه.
رووداو: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه پارت و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌وڵی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شی کوردستانی ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ ئاکامێکی پۆژیتیڤی لێنه‌که‌وتۆته‌وه. کۆسپ و هۆکاره‌کان بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
مسته‌فا هیجری: کۆسپی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر پێکنه‌هاتنی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له نێو ئوپۆزیسیۆنی کوردی ئێران‌دا به بۆچوونی من ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و ئینشعابانهی که لهماوهی٥ ــ ٦ ساڵی رابردوودا له نێو هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی ئوپۆزیسیۆن روویان داوه و هه‌ڵگرتنی ناوی حیزبی دایک له لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی که جیابوونه‌ته‌وه.دروشم دان بۆ پێویستی یه‌کگرتوویی له لایه‌ک و پێکهێنانی کۆسپ له‌سه‌ر رێگای به‌ره دوو شتی نه‌گونجاون بۆیه‌ش هه‌تا ئێستا ئاکامێکی پۆزیتیڤی لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
رووداو: ئێوه راتان گه‌یاند که ئاماده‌ن دیالۆگ بکه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌رتان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانتان که ٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له حیزبی دێمۆکرات دابڕان و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو حیزبی دێمۆکرات. ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌تان پێداگرن؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه هاوڕێیانی جیا بووه‌وه له حیزبمان بانگێشت کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حیزب یه‌ک بگرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان له کۆنگره‌ی پازدهههممان که به زوویی پێکدێ به‌شدار بین و بڕیاراتی کۆنگره‌ش قه‌بووڵ بکه‌ین، به خۆشییه‌وه ژماره‌یه‌ک له‌و هاوڕێیانه به دوای ئه‌و بانگه‌وازه‌دا په‌یوه‌ست بوونه‌وه به ریزه‌کانی حیزب، ئێستاش ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌مان پێداگرین، بێجگه له‌وه له نێو حیزب‌دا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی گهڵاڵهیهکین که دوای په‌سند کردنی بتوانین له‌و هاوڕێیانه نزیک بینه‌وه و به‌شێوه‌ک رێگا بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ یه‌کتری خۆش که‌ین.
رووداو: ئێوه ئه‌مساڵ کۆنگره‌ی ١٥ ده‌به‌ستن، گرینگ‌ترین بابه‌ته‌کانی کۆنگره‌تان چی ده‌بن؟
مسته‌فا هیجری: من پێم وایه گرنگترین بابه‌تی کۆنگره‌مان باس له‌سه‌ر راپۆرتی سیاسی کۆمیته‌ی ناوه‌ند ده‌بێ که له‌وێدا که‌موکۆڕییه‌کانی حیزب راشکاوانه ده‌که‌ونه به‌ر باس و له ئاکامدا پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له به‌رنامه‌ی کاری رێبه‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب له هه‌موو ئاستێک‌دا. یه‌کێکی دیکه له باسه‌کان، به‌رفراوانتر کردنی فه‌زای کار و موشاورهت به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوونی باشتری کاره‌کان له چوار ساڵی داهاتوودا، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێداچوونه‌وه به به‌رنامه و پێڕه‌وی ناوخۆ و به ڕۆژ کردنه‌وه‌ی، رێنوێنی گرنگی کاری حیزب ده‌بێ، له کۆتاییدا وه‌ک هه‌میشه هه‌ڵبژاردنی رێبه‌رایه‌تییه‌کی نوێ بۆ حیزب ده‌که‌وێته به‌ر باس و ده‌نگدان.{jcomments off}