"an independent online kurdish website

 زۆرینەی ڕێکخراوە سیاسیەکانی کورد لە سوریە خوازیاری مافی چارە نووس و چەسپاندنی لە یاسای بنەڕەتی نوێی سوریەدان بەڵام ئەم کارەش دژکردەوەی بەدواە بوولە لایەن شۆرای میللی سوریەوە. ئەم گرووپانە مافی چارەنووس لەم کاتو ساتەدا لە پێکهێنانی هەرێمێکی فیدراڵی کورد لە سوریەدا لێک دەدەنەوە…yosef_aziz_bne-teref

  • لە عێراقدا

بنەڕەتی ترین پرسی نەتەوەیی لە عێراقدا، باسی مافی نەتەوەی کوردە. تورکمەنەکان لە بواری کۆمەڵەوە پاش عەرەبەکان و کوردەکان سێهەمین نەتەوە لە عێراقدا پێک دێنن. ڕادی ١٠% لە سەدای پێکهاتەی عێراق، تورکمەن و بیست تاکو بیست و پەنج لە سەدای کوردە. تورکمەنەکان بەگشتی لە باکوری عێراق (کوردستان) و بەتایبەتی لە شارەکانی هەولێر، کەرکوک و خانەقین دەژین. ٥٥%  لە سەدای تورکمەنەکان سوننی مەزهەب و ٤٥% لە سەدای شیعە مەزهەبن. خەڵکی تورکمەنیش هەر وەکوو کوردەکان ساڵیانێکی زۆرە لە عێراق زڵمی نەتەوەیان لێ دەکرێ. جبهەی تورکمەنەکان لە عێراقدا گرنگترین ڕێکخراوی تورکمەنەکانە. من لە سەفەرێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەر و شاعێرانی ئێرانی لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ شاری سلێمانی، بوونی کۆمەڵێک دەفتەر و مەقەڕی حیزبەکانی تورکمەنم لەم شارەدا بە چاوی خۆم بینی.

خەڵکی ڕاپەڕیوی دژی ئەسەد دەڵێن شاری “کۆبانی” لە کوردستانی سوریەیان ئازاد کردووە، ئەوەش دەبینم کە ڕۆژنامە و گۆڤارێکی زۆر بە زمانی کوردی چاپ و بەڵاو دەکرێنەوە، سێ چوار کاناڵی تەلەفزیۆنی بە زمانی کوردی بەرنامە بەڵاو دەکەنەوە، لە خوێندنی سەرەتایی تاکوو دەورانی زانکۆ زۆرینەی دەرسەکان بە زمانی کوردی دەوترێنەوە. گەرچی لە ڕابردوودا لە دەورانی سەرەتایی، زمانی عەرەبی لە تەنیشت زمانی کوردی دا دەخوێنرا، ئێستا تەنیا لە دەورانی دواناوەندی چەند خاڵێک فێربوونی زمانی عەرەبی دەخوێنرێ. هەروەها ئەوەشم بە چاوی خۆم بینی کە جیلی نوێی کورد لە عێراقدا بەپێچەوانەی جیلی سەردەمی بارزانی و تاڵەبانی و زێباری، بە سەر زمانی عەرەبیدا زاڵ نیەن و هەندێکیشیان هەر زمانی عەرەبی نازانن.

لە هەمووی گرنگتر چالاکی بەربەڵاوی ئابوریە لە شاری سلێمانی و هەموو کوردستانی عێراق کە ئەوەش بووەتە هۆی پێکهێنانی کارێکی زۆر و زەبەنە.

کوردەکانی بندەستی عێراق لە دەیەکانی پەنجای میلادی بەم لاوە بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆیان لەگەڵ حکوومەتەکانی ناوەندیدا شەڕیان کردووەو بە شێوەیەکی بەرچاو لە دەورانی عبدالکریم قاسم و لە سەرەتای دەیەی شەستی زاینی هەندێک مافی خۆیان بەدەست هێناوە. حیزبی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو ‌هێزی گەورەی کوردەکانی عێراقن. هەر لەو بوارەدا دەبێ ناوی هەندێ حیزبی تر بەرین وەک: گۆڕان، حیزبی زەحمەتکێشان، هەندێک حیزبی ئیسلامی و حیزبی کۆمونیستی کوردستانی عێراق. ئەمەش یەکێک لەو حیزبانەی کۆمونیستی عێراقە کە لەت بووە.

خەڵکی کورد لە سەردەمی سەدام حوسەین جۆری خودموختاریان بەدەست هێنا، بەڵام بە هۆی هەندێک جیاوازی بۆچوون و نەچەسپاندنی لە دەستووردا، حیزبە کوردیەکان جارێکی تر دەستیان بە خەبات دژی حکوومەتی بەغدا کردەوە. کوردەکان پاش دامەزرانی بڕیاری “دژە فڕین” لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی رژیمی ڕۆخاوی سەدام لە عێراق لە سەرەتای دەیەی نەوەدی زاینی شێوە سەربەخۆییەکی ناوخۆییان بەدەست هێنا. پاش هێرشی سپای ئامریکا بۆ سەر عێراق و ڕۆخانی سەدام حوسەین لە ساڵی ٢٠٠٣، کۆماری فیدراڵی عێراق دامەزرا و کوردستان بە پێی یاسای بنەڕەتی نوێ بووە هەرێمێکی فێدراڵ. دەتوانرێ بووترێ کە کێشەی نەتەوەیی لە عێراقدا بە جۆرێک چارەسەر کراوە و گەر تاکو چەند ساڵی تر بەردەوام بێ ئەوە دەتوانرێ ئەزموونێکی سەرکەوتوو و نموونەیەکی باش بێ بۆ چارەسەری کێشەی نەتەوەکانی تر لە وڵاتانی دراوسێی عێراقدا.

پرسی نەتەوەیی لە وڵاتی سوریەدا

لەبواری ئێتنیکی، نزیکەی ١٠% لە سەدای خەڵکی سوریە کورد و چوار لە سەدای تورکمەن و باقیشی عەرەبی سوننی، عەلەوی، درۆزی، شیعە، مەسیحی و هەروەها ئەرمەنین. ڕادەی دانیشتوانی وڵاتی سوریە نزیکەی ٢٣ ملیۆن کەس مزەنە دەکرێ. لە ڕاستیدا خەباتی ڕێکخراوە سیاسیەکانی کورد لە سوریە وەک خەباتی کوردەکانی عێراق نیە، بەڵام لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا لە ژێر کاریگەری ئاڵوگۆڕەکانی عێراق بۆ پەرەپێدانی ڕێکخراوەیی و بوونی خۆیان لە بواری سیاسیدا پێشکەوتوون. کوردەکانی سوریە لە خەباتی خۆیاندا لە خەباتی کوردەکانی تورکیە، عێراق و ئێران ئەزموونیان وەرگرتووە.  تورکمەنەکانیش وەک کوردەکان لە پرۆسەی تواندنەوەی دەسەڵاتدارانی حیزبی بەعسی سوریە بێ بەش نەبوون کە ئەمەش بۆ نەتەوەکانی غەیری عەرەب هەر وەکو “جبهە ملی” و “پان ئێرانیەکان”ە، وڵاتێک جگە لە فارسەکان لە ئێران بۆ باقی نەتەوەکانی تر لە نێوبردن و نژادپەرەستانەیە.

لە سوریە، دەبینین کە چۆن تورکمەنەکان، ئاشوریەکان، سریانی و کوردەکان حیزب پێک دێنن، هەڵبەتە کوردەکان مێژووییەکی کۆنیان هەیە و ئێستاش ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن بۆ لە نێوبردنی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد و دەڵێن پاش ڕووداوی نیوەی ژوویەی ئەمساڵ (٢٠١٢)، هەندێک شاری کوردنشینی سوریەیان ئازاد کردووە. نەبوونی سپای ئازادی سوریە لە ناوچە کوردنشینەکاندا بووەتە هۆی ئەوەی خەباتی خەڵکی کورد بەگشتی شێوەی ئاشتیانەی بەخۆوە گرتووە. لە دەیەکانی ڕابردوو لە ماوەی چالاکی چەکدارانەی حیزبی کرێکارانی کوردستانی تورکیە (پ. کا. کا)، کۆمەڵێک لە کوردەکانی سوریە چوونە ریزی ئەو حیزبەوەو دژی هیزەکانی تورک بەشداری شەڕەکانیان کردووە. لەم کاتەدا یەکێک لەو حیزبانەی کە هەندێک خەڵک لەگەڵیدان لە کوردستانی سوریە، حیزبی یەکێتی دیموکراتیکە کە لایەنگری (پێ. کا. کا)یە. ئەم حیزبە شۆرایەکی بە نێوی “شۆرای نەتەوەی ڕۆژئاوای کوردستان” پێکهێناوە تاکو لەگەڵ “شۆرای نەتەوەیی سوریە” و ڕێکخراوە ئۆپۆزیسیونەکانی تری بۆ هەنگاوی داهاتوو حەسێبیان لە سەر بکرێ.

لەم مانگانەی دواییەدا ڕیبەری هەرێمی کوردستانی عێراق تێکۆشاوە بە ڕاهێنانی نیزامی و ناوبژیوانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردی سوریە، یارمەتی سەرهەڵدانەکانیان لە سوریە بکا. لە یازدەی ژوویەی ئەمساڵ (٢٠١٢) حیزبەکانی کوردی سوریە ڕیکەوتننامەیەکیان لە ژێر چاودێری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق واژۆ کرد. بە هۆی ئەم بڕیارنامەیەدا “هەیئەتی بەرزی کورد”  لە سوریە پێکهات کە “شۆرای میللی کورد” و “شۆرای خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان” لە خۆ دەگرێ. بارزانی بەم جۆرە توانی دوو گرووپی گەورەی کوردەکانی سوریە لەیەک نزیک بکاتەوە. ئەم کارەش، تورکیەی زۆر قەڵس و تووڕە کردووە. ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرەک وەزیرانی تورکیە، رژیمی سوریەی بەوە تاوانبار کردووە کە چەند ناوچەیەکی باکوری سوریە کە لەگەڵ تورکیەدا هاوسنوورن بە( پێ. کا. کا) ی داوە. ناوبراو قامک بۆ حیزبی یەکێتی دیموکراتیکی کوردەکانی سوریە ڕادەکێشێ کە لایەنگری (پێ. کا.کا) یە. زۆرینەی تاقمە سیاسیەکانی کورد لە سوریە خوازیاری مافی چارەنووس و چەسپاندنی لە یاسای بنەڕەتی نوێی سوریەدان، بەڵام ئەم کارەش دژکردەوەی بەدواە بوولە لایەن شۆرای میللی سوریەوە. ئەم گرووپانە مافی چارەنووس لەم کاتو ساتەدا لە پێکهێنانی هەرێمێکی فیدراڵی کورد لە سوریەدا لێک دەدەنەوە. هەڵبەتە هەندێک لە کەسایەتیە کوردەکان وەک بەڕێز عەبدولباست سەیدا سەرۆکی ئێستای شۆرای میللی سوریە تەنیا خوازیاری چەسپاندنی نیزامێکی ناناوەندگەران لە سوریەدا. ئاڵوگۆڕەکانی سوریە و گٶڕانی دەسەڵاتداران نە تەنیا بۆ رژیمی ئاخوندی ئێران بەڵکو بۆ خەباتی نەتەوەکانی غەیرە فارس و بەتایبەتی بۆ خەباتی خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێران کاریگەری دەبێ.

نووسینی: یوسف عزیزی بنی

hamid_teimori

وەرگێڕانی: حەمید تەیموری

سەرچاوە: اخبار روزwww.akhbar-rooz.com

{jcomments off}

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی