له‌م به‌شه له باسه‌که دا تێده‌کۆشم شوێن وکارتێکردنی مودیر وڕێبه‌ر، له به‌رنامه وکاری ڕۆژانه ودرێژخایه‌نی ئه‌و ئوڕگانه‌دا که تێکۆشانی تێیدا هه‌یه، بخه‌مه ڕوو.
پێش ئه‌وه له خۆمان بپرسین که مودیر وڕێبه‌ر چه‌نده له سه‌ر ره‌وتی ئاسایی تێکۆشانی ئۆڕگان دا شوێن داده‌نێن، ده‌بێ قه‌بووڵ بکه‌ین که ئه‌و شوێن‌دانان وکارتێکردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که مودیر وڕێبه‌ر له چ تیپه ئۆڕگان وڕێکخراوێک دا کارده‌که‌ن. واته ده‌بێ بزانین که ئۆڕگان تا چ ڕاده‌یه‌ک له ژێر نفووزی تاکی مودیر وڕێبه‌ریی دایه.
له لایه‌کی تره‌وه، گرینگ ئه‌وه‌یه که بزانین مودیر وڕێبه‌ر تا چ پله‌یه‌ک ته‌سلیمی ئیشتیا وئاره‌زووه‌کانی خۆیانن وبه ته‌نیا ده‌بنه یاسا و، پرۆژه وبه‌رنامه‌ی کاربۆ ئۆڕگانی ژێرکۆنتڕۆڵیان دیاری ده‌که‌ن. ئه‌و مودیرورێبه‌رانه که گوێبیسی نه‌زه‌ری خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ریان نین وچاونابڕنه قه‌زاوه‌تی که‌سانی تر، به‌ڵکه به پێچه‌وانه هه‌ر به عاتیفه وئیشتیای خۆیان پێوانه ده‌که‌ن، زۆر جار ڕه‌وتی ڕێکخراوو، ئۆڕگان تا سنووری هه‌ڵدێرگه وهه‌پروون به‌هه‌پروون بوون ده‌به‌ن. مودیر وڕێبه‌رێکی ئه‌و تۆ به‌رده‌ی زه‌وق وئیشتیاکاری خۆیه‌تی(له پرۆسه‌ی لێکدابڕانی هێزه کوردستانییه‌کان ئه‌ودیارده به زه‌قی ده‌رکه‌وت).
هه‌ر له‌و کاته دا ئه‌و مودیروڕێبه‌رانه‌ی سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست دێنن، سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان به‌رهه‌می دیتنه‌وه‌ی پڕێنسیپی پێکه‌وه‌ژیانی کارگێڕان وسیستیم دان به پێکهاته‌ی ئۆڕگان و، گه‌شه‌پێدانی عه‌لاقه‌ی هاوکاریکردنی به‌ده‌نه‌ی ئۆڕگانه. ئه‌گه‌ر به کورتی ئه‌و جۆره مودیر ورێبه‌رانه پێناسه بکه‌ین، ده‌توانین بڵێین که ئه‌و تیپه له ڕێبه‌ران نه‌یانویستووه، گه‌ڵاله‌ی هیزرو بیری خۆیان به‌دایم به ڕێکخراوکه‌یان دیکته بکه‌ن. ئه‌وان ده‌زانن که بۆ سه‌رکه‌وتن، ده‌بێ له موکانیزمی پێکه‌وه کارکردن وتێکۆشانی خوازیارانه،دیالۆگ وگوێڕایه‌ڵی که‌ڵک وه‌ربگرن. ئه‌م ئیده سه‌رکه‌وتوویه‌ش له گه‌ڵ ئیده‌ی مودیرییه‌ت به شێوه‌ی سووننه‌تی، که ده‌ڵێ: کێشه له ئۆرگان دا په‌ره پێ بده‌و بۆخۆت ڕێبه‌ری بکه، جیاوای زۆری هه‌یه.
به داخه‌وه مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردن به شێوه‌ی سوننه‌تی، ئێستاشی له گه‌ڵ بێ له سیستیمی کار دا ماوه. بۆ وێنه ئیختیلاف ودوو،ته‌نانه‌ت چه‌ندکه‌رتبوونی رێکخراوه‌کوردیه‌کانیش به‌رهه‌می ئه‌و سیاسه‌ته کۆنه‌پارێزه‌ن. ئه‌وکاره نامودێڕنه له حاڵێکدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وله لای ئێمه‌ی کورد به‌ڕێوه ده‌چێ، که مودیروڕێبه‌ره‌کان له رۆژئاوا دا دروست به پێچه‌وانه هه‌نگاو ده‌نێن. مودیر وڕێبه‌ره‌کانی رۆژئاوا، یان ئه‌وانه که به فیکری رۆژاوایی کارده‌که‌ن، ئه‌و کاته خۆیان به‌ته‌واوی به سه‌رکه‌وتووده‌زانن که ئیداره‌ی ئۆرگانێکی خاوه‌ن سبات و نۆڕماڵ وبێ کێشه و خاوه‌ن سیستیم بکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری شێوه مودیریه‌تی یه‌که‌م، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵات دا، ئینێرژی وتواناکانی به‌ده‌نه‌ئ ئۆرگان، له دژی یه‌کتر هان ده‌داو،ئه‌وی تریان بۆ جێگیرکردن ونۆڕماڵکردنی هه‌ل ومه‌رج وبه‌ڕێوه‌چوونی کاروئه‌رکه‌کانی رێکخراو، هه‌مووسه‌رنجه‌کان، واته ئینێرژییه‌کان بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێ. ئه‌وه‌ش به باشی ده‌زانین که له یه‌که‌میا ندا، توانای که‌متر ده‌مێنێ بۆ دابینکردنی ئامانجه‌گشتییه‌کانی رێکخراووئۆرگان و، له دوویه‌میان دا کات نامێنێ بۆ خوڵقاندنی کێشه. به‌ڵکه هه‌موو تواناکان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه گشتییه‌کانی ئۆرگان ته‌رخان ده‌کرێن. بۆیه بۆمان هه‌یه بڵێین، یه‌که‌میان ئانارشی خوڵقێنه ودوویه‌میان سیستیم پێده‌ر.
وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م وتاره زۆر دڵنیا نیم که بۆ چوونه‌که‌م عامه په‌سه‌ند ده‌بێ. هۆی ئه‌و دڵه‌ڕاوکه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کێشه‌یه که تا ئێستاش له رۆژهه‌ڵات دا، ئاکامی کاری مودیره‌کان به‌و جۆره که پێویسته نه‌خراوه‌ته به‌ر سه‌رنج وهه‌للاجی کردن و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر نه‌کراوه. هه‌ر کات که‌سێکیش له رووی دڵسۆزیه‌وه ڕه‌خنه‌ی گرتبێ و به‌ره‌خنه‌کانی پرسیاری خوڵقاندبێ، ئه‌وه هه‌زار تیر وتوانجی تێگیراوه. ئه‌و لاوازیه‌ش ئه‌رکی ره‌خنه گرتن زۆر حاسته‌متر ده‌کا.
به‌و حاڵه‌ش خۆم وه‌ک ئینسانێکی به‌رابردوو سیاسی به به‌رپرس ده‌زانم، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێیه‌تی به‌یانی بکه‌م؛
ئه‌گه‌رچی باسمان له نه‌بوونی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر مودیر ورێبه‌ریی کرد، به‌ڵام ئه‌زموونی نه‌نووسراوو، سینه به‌سینه هاتوویی، تێکشکانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ڕابردوومان،له ئاسته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی، مێژوویی وڕێکخراوه‌یی به تایبه‌ت له‌و جێگایه‌دا که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر کێشه‌ی سیاسی کوردوکوردستان، هانمان ده‌دا، که له سه‌ر چه‌ند پرسێکی گرینگ که تایبه‌تن به وردبه‌نه‌وه‌له مودیرییه‌ت ورێبه‌ریکردن هه‌ڵوێست بگرین. باسکردن و لێ وردبوونه‌وه‌له‌م باره‌وه پێویسته، تا به‌ڵکوومودیر ورێبه‌رانی سوونه‌تیش، به قه‌بووڵی هه‌ل ومه‌رجی نوێی ئێستا، بکه‌ونه سوننه‌تشکێنی و به شێوه‌ی کاروتێکۆشانی سیستیماتیک رابێن. ئه‌م پرسانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1- که‌سایه‌تی وکاراکتێری تایبه‌تی مودیروڕێبه‌ر نفووزێکی باش بۆ هه‌ڵسووڕاندنی ئۆرگان ده‌دا به‌و. له رێگای به هێندوه‌رگرتنی ئاخاوتنی مودیر ورێبه‌رو هه‌ڵویسته‌کانی، پله‌ی ئه‌و له بواره‌جیاجیاکاندا ده‌چێته سه‌رێ. هه‌رچه‌ند ئینکار ناکرێ که ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه پێویسته، به‌ڵام له جێ دا و دروست له کاتێکی ئه‌و تۆدا ده‌بێ بڵێێن که، ئه‌وه به‌و مانایه نابێ ببێ، که مودیر و رێبه‌ریی ببنه ئۆتۆریته دار و سه‌زا دیاریی که‌ر. به‌ڵکه ئۆتۆریته ده‌بێ به پێی سیستیم هی هه‌موان بێ و، سه‌زاش ئۆڕگان دیاری ده‌کا.
2- وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات خاڵێکی تری ئه‌زموونی مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردنه که پێویسته ئاوڕی لێبدرێته‌وه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که وه‌ده‌ست دێ ده‌بێ بدرێ و نابێ بستێندرێ یان بسه‌پێندرێ. واته پێویسته ڕێگا بدرێ کۆمه‌ڵ یان ئه‌ندامانی پێکهاته مودیرو رێبه‌ریی دیاری بکه‌ن. خۆ دیاره دیاریکردنی دێمۆکراتیکیش نابێ ببێته هۆی ئه‌وه که مودیر ورێبه‌ریی بڵێن ئێستا که ده‌نگم دراوه‌تێ ده‌بێ به قسه‌شم بکه‌ن. له به‌ر ئه‌وه هه‌ر به‌قسه‌کردن ووه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ک موکانیزم وکاناڵ وسنووری خۆی هه‌یه. له ڕاستیی دا تاکی مودیر وڕێبه‌ر بۆ ئه‌نجامی ئیده‌و بۆچوونه‌که‌ی ده‌بێ ئه‌و موکانیزمانه ڕه‌چاوبکاو به سیستیم بڕواته پێش و سیستمیشه که له ئۆرگانێکی مودێرن دا ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ریی دیاری ده‌کا.
مودیروڕیبه‌ریی له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌بێ بۆ ئه‌نجامی کاره‌کانیان ده‌سه‌ڵاتیان بدرێتێ، نابێ خۆیان تاقانه حیساب بکه‌ن و،خۆپه‌رستانه له ئه‌نجامی هه‌موو کاره ئه‌نجامدراوه‌کانیان ڕازی بن. له ڕاستیدا چ مودیروڕێبه‌ریی بۆ خۆیان وچه کۆمه‌ڵی دیاریکه‌ریان، ده‌بێ به‌و پڕێنسیپه ئاشنابن که ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن جێی خۆی نه‌گرت ئه‌وه، که‌سانێکی دیکه وه‌ک به‌دیلی کار وبه‌رپرسایه‌تی ئه‌وان هه‌یه، جێگایان بگرێته‌وه. مودیر ورێبه‌ریی، پێویسته ئاڵترناتیوو، جێگری خۆیان له‌به‌ر چاو بێ و، له کرده‌ی په‌شیمانی هێنه‌ر دووری بکه‌ن.
3- به‌شێکی زۆری کاری ڕیبه‌ریی و مودیریه‌تکردن ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه که ئه‌وان چۆن خۆیان فۆرمۆله‌ده‌که‌ن و چه‌نده خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ریان له بۆچوونه‌کانیان ئاگادارده‌که‌نه‌وه. بۆیه پێویستییه‌کی گرینگه که مودیرورێبه‌ریی به‌ر له ئه‌نجامی هه‌ر کارێک،پڕۆژه‌یان هه‌بێ یان لانی که‌م باس له بیرۆکه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و کاره بکه‌ن که دیانه‌وێ بیکه‌ن. بۆ ئه‌وه هیچ چه‌شنه به هیندنه‌گرتن وله ناکاو کارکردن واته”موفاجه‌ئه” ێه‌ک نه‌یه‌ته پێش.
4- هه‌روه‌هامانای مودیریه‌ت و رێبه‌ریکردن ئه‌وه‌یه نییه که‌مودیرو ڕێبه‌ر به قه‌ولی مه‌عڕووف، خۆیان بکه‌نه هاچه‌ر فه‌ڕانسه وئیدیعای ئه‌نجامی هه‌موو کاره‌کانیان ببێ. مودیرو رێبه‌رێکی ئاوا جیا له تێکدان وسیستیم شکێنی کارێکی تریان له‌ده‌ست نایه. لێره‌دا پرسی باوه‌ڕبه‌خۆبوون دێته‌گۆڕ،باوه‌ڕ بوخۆبوون له جۆری رۆژهه‌ڵاتیی واته به‌ته‌نیا مه‌یدان گرتن وئه‌نجامه‌که‌شی ده‌بێته‌دیکتاتۆری. به‌ڵام له تێکۆشانێکی رۆژئاوایی دا، مودیرێک به باوه‌ڕ به‌خۆ ده‌ناسرێ، که به‌ر له پیاده‌کردنی بیرۆکه‌ی تێکۆشان وئه‌نجامی هه‌ر کارێک، ده‌ورووبه‌رانی له‌وه که به نیازه بیکا، ئاگادار بکاته‌وه. له رۆژئاوادا رێکخراو به‌رپرس نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌ركێک دا که له پێشدا لێی ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه.
له حاڵێکدا به داخه‌وه له لای ئێمه هه‌ر وه‌ک باسمان کرد،به‌شی زۆری کاره‌کان به ته‌ڕده‌ستی وبه‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ران ئه‌نجام ده‌درێن و، چاوه‌ڕوانیش ئه‌وه‌یه که به‌ده‌نه‌ی ئۆڕگان به‌رێوه‌ی ببا. ئه‌گه‌ریش به‌پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌که‌ش هه‌ڵس وکه‌وت بکرێ ئه‌وه مودیر ئه‌هڕۆمی فشاری خۆی هه‌یه و تا مه‌رزی ده‌رکردن ووه‌لانانی به یه‌کجاریی، یان به سه‌رداسه‌پاندنی دووکرتبوونی رێکخراوێک ناڕازییه‌کانیان پاسیڤ ده‌که‌ن.
5- له سه‌ره‌وه هه‌م خه‌سڵه‌تی باش وهه‌م خه‌سڵه‌تی خراپی مودیریه‌ت ورێبه‌ریی کردن باسکرا. خه‌سڵه‌ته‌باشه‌کانی سه‌ره‌وه ئه‌و کاته به سه‌مه‌رده‌گه‌ن که مودیر ورێبه‌ریی، خاوه‌نی پێویستییه‌گرینگه‌کانی وه‌ک: ئینێرژی کار،به‌رپرسایه‌تی، دڵئاواڵه‌یی، کرده‌وه‌ی باش، زانایی وخۆنوێکردنه‌وه، به‌ته‌نگه‌وه هاتن، ئه‌خلاقی ره‌خنه له خۆگرتن وبه‌خۆداچوونه‌وه بن! که‌سایه‌تی مودیر ورێبه‌ریی به‌و کاراکتێرانه‌وه، وا له‌وان ده‌کا که ببنه خاوه‌نی به‌رهه‌می باش له پرۆسه‌ی کاره‌کانیان دا‌و سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر بکه‌ن.
باسێکی هه‌ره گرینگی مودیریه‌ت ورێبه‌ریی و پرسی نوێبوونه‌وه، پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که ئه‌و مودیرو ڕێبه‌ره، تا چ ڕاده‌یه‌ک زانستی ده‌روونناسی له سه‌رێ یه! یه‌کێک له گرفته بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مودیریه‌ت به شێوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و، له لای ئێمه‌ی کورد، ئه‌وه‌یه که مودیر له به‌ر گوێنه‌دان وبێ سیستیمی کردن له‌کاریدا، ناچاره پاش ئه‌نجامدانی ئه‌رکێک ودیتنی موخاله‌فه‌ت وبه‌رهه‌ڵستکاری له گه‌ڵ ئه‌وئه‌رکه، به هێنانی زۆر به‌ڵگه وده‌لیل ولێکدانه‌وه‌ی “ئیقناعی” هه‌وڵی دامرکاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بدا‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ش سه‌ری نه‌گرت ئه‌وه ئاشکرایه، ده‌ست ده‌کا به پاساوهێنانه‌وه‌وشانتاژ ، فشارخستنه‌سه‌ر،.
بێ گومان ئاکامی ئه‌وکاره له کۆرتخایه‌ن دایان له‌قۆناغی دابڕان و ئاواره‌یی دا به قازانجی تاکی مودیرورێبه‌ریی ته‌واو ده‌بێ، هۆی ئه‌وکاره‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که مودیروڕێبه‌ر وه‌ک خۆیان زیاتر له هه‌موو تاکه‌کانی دیکه پشتیوانیان لێده‌کرێ وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن! به‌ڵام تێکشکانه تاڵ وپڕ ئێشه‌کانی خه‌باتی ڕابردوومان به پێچه‌وانه ی چاوه‌ڕوانی وئیدیعاکانی پێشتری مودیر ورێبه‌ریی، ناراست بوون وچه‌واشه‌کارییکانی ته‌کڕه‌وی ده‌رده‌خستووه.
ئه‌گه‌ر قۆناغ به قۆناغی، قۆرت و نه هامه‌تیه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی خه‌باتی کوردستان سه‌یر بکه‌ین، ده‌بینین که له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کرده‌وه‌کانی مودیریه‌ت ورێبه‌ریی له چه‌شنی پاساوهێنانه‌وه‌وشانتاژکردندا، قه‌ت بۆ جارێکیش سه‌رکه‌وتنی ستراتێژیکی وه‌ده‌ست نه‌هاتووه( سه‌یربکه‌ین بزانین ئه‌و هه‌موو پاساو، شانتاژ، گله‌یی و گازه‌ندانه که له ره‌وتی دابڕانی حیزبی دێمۆکڕات دا هاتنه ئاراوه چی‌یان به سه‌ر هات و چی‌یان لێماوه ته‌وه بۆ باسکردن له ئێستادا، ؟) .
مخابن ئه‌گه‌ر پێش به سه‌ره‌ڕۆیی و بێسیستیمی نه‌گرین ئه‌وه ده‌بێ له‌وه به‌دواش چاوه‌روانی نووسرانی مێژووی تاڵتر بین. به‌ڵام ئایا که‌س هه‌یه خۆی به خاوه‌نی شکسته‌کان بکاو، جارێک بۆ هه‌میشه پاش داوای لێبوردن ماڵئاوایی له‌درێژه‌ی کار به شێوه‌ی سونه‌تی بکا، بێ گومان نا، چونکه کورد گوته‌نی: خه‌تا تاڵه وکه‌س خۆی ناکا به خاوه‌نی….
درێژه‌ی هه‌یه……