بۆ یەکەمجار،
کە تۆم بینی 
وەکوو پرشە بەفری سپیی سەر لووتکەی شاخ،
بەدەم نەرمە شەماڵی عەشق، هەڵپڕژام بە ڕوومەتتدا،
بە خۆم نەبوو،
دڵۆپ …دڵۆپ
هەرلەوێ دا
لە نێو تۆدا توامەوە
پاش تەمەنێک… دابڕان و دووری لە تۆ
ئێستاکەش کە …. جاروبارە نیگای تیژی پڕ خەیاڵم،
دەبێتەوە بە میوانی ئەو زەمەنە،
لە ئاوێنەی ئەو یادەدا، بە کۆمە….کۆم…. ڕائەپسکێم….
وەکوو جاران ئەژێمەوە!
ئاکۆ ئەلیاسی
2012-08-16
{jcomments off}