Hoppa till innehåll
Hem » عەقڵ ئاکۆ ئەلیاسی / ٢٠١٢.٩.٣

عەقڵ ئاکۆ ئەلیاسی / ٢٠١٢.٩.٣

”عەقڵ” ئێستا
بوونەوەرێکی لاوازە،ako_eliasi

لە نێو کاسە ی  سەری فیلێک دایە، مەزن،
حەپەلۆک،
تەنیا جەستەی دەبزوێنێ،
دەپیشکێنێ و کەس تێی ناگا….. کە چی دەوێ؟؟؟

”عەقڵ” ئێستا
لە ئۆقیانووسێکەوە، بۆتە جۆگەلێکە
لە بەستەڵەک، هەر بە دەوری ”ئازادیی” دا دەخولێتەوە
بۆتە سانسۆر، بۆتە مەقەست، لە حەژمەتی ترس لە ڕووخان،
وا خەریکە، پەنجە و قامکی دەست و پێی خۆی دەقرتێنێ!
”عەقڵ” ئێستا شانۆیەکە، ”پانتۆنۆمی” هەر بە خۆی و کورسی یەکانی بێ بینەری،
هۆڵەکەی خۆی پێ ئەکەنێ!!

{jcomments off}