"an independent online kurdish website

پرسیارەکانی  ئەحمە دسەفا لە سەر رێککەوتنی نێوان حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵە بۆ بڵاوکراوەی شەقام:ceifer_hamidi

پرسیار:

١- ئەم ریککەتننامەیە ، تاچەند دەتوانی ببیتە بناغەی پیک هینانی هاوکاریکی گستی لە نیوان هیزە سیاسیەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بۆ پیک هینانی بەرەیەکی هەمە لایەنە؟

وەڵام: ئیزن بفەرموون لێرەوە دەست پێبکەم؛ لە هەل ومەرجی ئێستا دا کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر یەک بڵاون، دوژمن جیا لە پاشەکشەبەخەباتی چەکداریی، پاشەکشەی فەرهەنگیشیی پێکردووین؛  هەر دیالۆگ، دانیشتن و پێکگەیشتنێک بێتە ئاراوە، دەبێتە پەیامی خۆشی و شادیی بۆ هەموو لایەک؛  هەر وەها رێزیی رێکخراوە دوورەوڵاتەکانمان لە لای گەل وحکومەتی کوردستانی باشوریش زیادتر دەکا. ئەم رێککەوتن وپێکگەیشتنەی حیزبی دێمۆکرات وکۆمەڵەش دەتوانین لەو گۆشەنیگایەوە بە باش وبەرپرسانە لێکبدەینەوە.

بەڵام ئەو هاوبەشی و هاودەنگییە سیاسییەی ئێستا تا چەندە  ئەم دوو حیزبە و، رێکخراوە خەباتکارەکانیی دیکەی رۆژهەڵات لە پێکهێنانیی بەرەرەیەکی بەرین نزیکدەکاتەوە؛ ئەوە دەگەڕێتەوە سەر سیاسەتی حیزبی دێمۆکرات وکۆمەڵەو، بەدەنگەوەهاتنی هەر کام لە لایەنەکانی دیکە. ئەوەی لە مەیدانی کردەوە دادەیبینن واوێ ناچێ کە بە ئاسانی بەرەیەکی ئەو تۆ پێک بێ.

چونکە بەشی هەرە زۆری ڕێکخراووکۆڕوکۆمە ڵەکانی دەرەوەی رێککەوتننامەی حیزبی دێموکرات وکۆمەڵە دابڕاوی ئەو دوو حیزبەن وتا ئێستاش کەمترین دیالۆگ وگفتۆگۆیان لە نێوان داهەبووە. بەڵام لە سیاسەت دا هیچ شتێک نامومکین نییە. بۆیە هیوادارم کارئاسانی خێرا بۆ هاودەنگی و پێکهێنانی بەرەیەکی بەرینتر دەست پێبکا.

پرسیار : 

٢- ئایا بنەماگشتیکانی ئەو ریککەوتننامەیە لەگەل هەل ومەرجی ئیستای بزوتنەوەی کورد کۆکن ؟

وەڵام: ئەو بەشە لە ناوەرۆکی رێککەوتننامەکە کە باس لە نییەتی دوو حیزب سەبارەت بەیەکتر دەکا جێی دڵخۆشی یە و لە هەموو کاتێکدا باشە.  بەڵام بە لای منەوە حەق ئەوە بوو لە بەشەکانی هەڵوێستی ئەم دووحیزبە لە پێوەندی لە گەڵ ئێرانییەکاندا شێلگیرانەتر پێداگریی خۆماڵیانە و نەتەوەیی کرابا. لەم بوارەدا، هەر چەند دەرفەتی شیکردنەوەی بەند بە بەندی رێککەوتننامەکە نییە؛ بەڵام ئیزن بدەن بەهێنانی سێ باس کە رەنگە یارمەتی بکا بە روونبوونەوەی زیاتر ئەم بەشە شی بکرێتەوە:

 یەکەم، پێویستە سیاسەتی دژی مافی مرۆڤ و، شۆڤییەنیستیی ئێرانییە دژ بەکوردەکان لە هەر دەرفەتێکدا کە دێتە پێش لە قاوبدرێ. لەم ڕێککەوتننامەیە دا دەرفەت هەبووبەڵام ئەم باسە نەهاتووە. لە حاڵێکدا مافەکانی ئێمە بە درێژایی مێژوو، بەر لە هەر بیرێکی دژی ئازادی تربە دەستی ئێرانیە شۆڤییەنیستەکان لە ژێر پێ خراوە. 

دوویەم؛ ئەو دێمۆکراسی یەی لە ڕێکەوتننامەکەدا باسی لە سەرکراوە، تەنانەت بە هێنانی: سیستمێکی سیکۆلار وفیدێڕالیی شەوە تەواو نییە. ئێمە نابێ لە بەرنامەی کاری خۆمانیی دووربخەینەوە کە دێمۆکراسی و فیدێرالیسم  بە بێ ئاوەڵناوی  ،کەلیمە، ی  ، تەوافوق، ئەگەر بۆ ئێمەی کورد زەرەری نەبێ قازانجیشیی نابێ. ئێمە لە دێمۆکراسی تەوافوقیدا، دەتوانین بە بەشێک لە مافەکانمان بگەین!

باشە ئەگەر لە داهاتوو دا نوێنەرانیی دوو نەتەوەی سەردەستی فارس وهەروەها ئازەری لە دارشتنی یاسا ودابینبوونی کارەکاندا، لە بەرانبەر دەنگی کورد دا راوەستان، ئێمە چیمان بۆدەکرێ با دەنگی هەموو نەتەوە کانی دیکەشمان لە گەڵ بێ. چونکە سروشتی نایەتە بەرچاوکە  فارس یان تورک کە هاوپێوەندییەکی توندوتۆڵیی ئابووریی- ئاینییان پێکەوە هەیە، جارێک بە قازانجی کورد لە بەرانبەر یەکتر دا رابوەستن. بۆیە تەوافوق لە هەموو ئاستەکاندا بۆ ئێمەی کورد، دەستەبەری بنەمای ژییانێکی وەک یەکە.  

سێیەم؛ پێویست بوو ئاماژە بەوە بکرێ کە دەسەڵاتی فارسیی پاش رووخانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ نیشاندانی نیازپاکی خۆی و لە پێناوی سەقامگیرکردنیی سیستیمی فیدیڕالیدا، وەک میراتگر وواریسی دەسەڵاتە سەرکوتکەرەکانی پێش خۆی، داوای لێبوردن لە گەلی کورد وگەلانی تری ژێردەستی ئێران بکەن، سەبارەت بەو هەموو نەهامەتییەی بە سەریان داهاتووە.  

هەروەها، لەناوەرۆکی رێککەوتننامەکە ئەوە دەردەکەوێ کە کورد یەکلایەنە تەزمینی ئەوەیکردووە کە لە گەڵ دەسەڵاتی ئیدارەی دوارۆژی ئێران بمێنێتەوە. دەنا حەق ئەوە بوو باس لە بەشداری خوازیارانەی کوردستان لە پێکهێنانی ئێرانیی یەکگرتووی دوارۆژ دا بکرێ. با ئەگەر دەسەڵاتی دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەسەڵاتی غەریری کورد،  نەیەویست رێز لە مافی بارانبەر بگرێ، یەکلایەنە ملکەچیان نەبین وخۆمان بەعۆدەی مانەوە لە ئێران دا نەکەین.

پرسیار:   

٣- لەبەشی ئەرکەکان دا باس لە هەول بۆ لیک نزیککردنەوەی لایەنەکانی تر نەکراوە ، بۆ ؟ 

وەڵام: باسی لێکنزیکبوونەوەی رێکخراوەکانی رۆژهەڵات لە بەشی سەرەوە وخوارەوەی ئەرکەکان دا هاتووە. ئیزن بدەن نەچمە ناوتیکنیکی داڕشتن و سیستمی نووسینی رێککەوتننامەکەوە.   

سەرکەوتووبن

دەقی راگەیاندراوەکە PDF


٢٥ ی ٨ ی ٢٠١٢ زاینی

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی