سپتامبری داهاتوو ٢٠ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی کاک دوکتۆرسەعید، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کاک فەتاحی عەبدولی و کاک هومایۆنی ئەردەڵاندا تێدەپەڕێ .
ڕیکخراوەکانی حیزب له ده‌ره‌وه و نێوخۆی کوردستان، له‌به‌ردان ئه‌مسال ساڵرۆژی شەهیدبوونی کاک سەعیدو هاورێکانی، بۆ پێشاندانی حزوری سیاسی و جه‌ماوه‌ری حیزب لە مەیدانی خەبات دا، بکه‌نه خۆنیشاندانێکی سیاسی و ته‌شکیلاتیی گه‌وره. لەوپێوەندیەدا پێشنیار دەکەم هەموو لایەک تێ‌کۆشین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی دوکتۆر شەرەفکەندی و هاورێکانی، بکه‌ینه ڕۆژی نیشاندانی ڕێککەوتی نەتەوەیی و ته‌فاهومی میللی و وه‌حده‌تی میللی، ڕۆژی ڕووخاندنی دیواره‌کانی نێوانمان.
دوو تایبەتمەندی گەورە لە کاک سەعید دا بەرجەستە بوون. یەکەم ئەوە کە سیاسەت بۆ کاک سەعید کوردایەتی بوو. یانی پێوانەی هەرکارێکی سیاسی و خەباتگێرانە لە کوردستاندا ئەوەبوو کە تا چەندە لە خزمەت رزگاری کورد و کوردستان دایە. دووهەمیش ئەوە کە ناوبراو بەراستی پێشمەرگەیەکی فیداکارو گیان لەسەردەستی شۆڕش و بزووتنەوە بوو. لە پێشدا پێشمەرگەبوو جا دوایە ببوە رێبەر و سکرتێر.
هیچی لە شۆڕش نەدەویست و هەموو توانا‌و لێوەشاوەیەکانی خۆشی هێنابوونە خزمەت شۆڕش. بۆیە بە جێ یە ڕووحی شەڕەفکەندی بەبەر جەستەی شۆڕش و حیزب و خەباتدا کەینەوە. لەو وەزعەدژوارەدا کە تێیدان دەبێ هانا بۆ ڕووحی بەرزی شەرەفکەندی بەرین بە هاوارمانەوە بێت.
پڕۆژه‌ی سیاسی حیزبی دێموکڕات، ئەو پرۆژەیە کە شەرەفکەندی و قاسملوو و دەیان هەزار شەهیدی دیکەی میللەتەکەمان گیانیان لە پێناویدا بەخشی، بۆته پڕۆژه‌ی سیاسیی بۆ هه‌موو میلله‌تی کورد. خه‌ڵکی کورستان به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه، بەرنامەی حیزب بە به‌رنامه‌ی داخوازه میللی و دێموکڕاتیه‌کانی خۆیان ده‌زانن و کاری بۆده‌که‌ن.
رووداوەکان ئەوە دەردەخەن که بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران خەریکە دەکەوێتە قۆناخێکی تازه. قۆناخی به‌رین بوونه‌وه‌ی زیاتر و به جه‌ماوه‌ری بوونی خه‌بات. قۆناخێک که حیزبی دێموکڕات ده‌یه‌وێ هه‌موو هێزو و توانای خۆی و خه‌ڵک و هێزه‌کانی دیکه‌ی نێو بزووتنه‌وه‌ش بۆ هه‌رچی باشتر سازماندان و ڕێبه‌ری کردنی مۆبیلیزە بکا.
بەڵام ئەوکارە تەنیا ئەو کاتە ئیمکانی هەیە کە هەموو هێزەسیاسی و کەسایەتیە سیاسیەکانی نێو بزووتنەوە، ئازایەتی ئەوەیان هەبێت، زەنجیری تەعەسوب و دەمارگرژی سیاسی و حیزبی و ئیدەئۆلۆژیک لە دەست و پێی بیری سیاسی و رەفتاری سیاسی خۆیان بکەنەوە و شایستەگی و پوختەبوونی سیاسی و فەرهەنگی لە خۆیان نیشاندەن. لەو نێوەدا رۆڵی حیزبی دێموکرات دەبێت رۆلێکی بنەرەتی بێت و ببێتە هەوێنی شكلگرتن و بردنەپێشی ئەو پرۆسەیە.
به‌و پێ یه ده‌رده‌که‌وێ که کاری هه‌ره گه‌وره‌ی کۆنگره‌ی15 ی حیزبەکەمان ئه‌وه‌یه که ته‌شکیلاتی حیزب له نێوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌و ئه‌رکانه ئاماده بکا که له‌وباره‌وه ده‌که‌ونه سه‌ر شانی حیزب.
له‌وه‌ش زیاتر چاوه‌دێره سیاسیه‌کان پێ یان وایه که یه‌کێک له ئه‌رکه هه‌ره گرنگه‌کانی کۆنگره ئه‌وه ده‌بێ که کۆمه‌ڵه سیاسه‌تێک داڕێژێ که حیزبی دێموکڕات به جۆرێک ته‌ییار بکه‌ن که بتوانێ ئیبتیکاری پێکهێنانی هاوئاهه‌نگی و هاوکاریه‌کی نزیکتر له نێوان هێز و لایه‌ن و که‌سایه‌تی یە سیاسیه‌کانی نێو بزووتنه‌وه دا به‌ده‌سته‌وه بگرێ و ببێتە پردی متمانەی نێوانیان.
ئێستا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕێێ ئاکامه‌کانی کۆنگره‌ن. چاوەڕوانیان ئەوەیە لە پەنجەرەکانی سالۆنی کۆنگرەڕا شەماڵی سالمسازی لە پۆلیتیکی کوردی یانی سیاسەتی کوردی لە
کوردستانی ئیران بەسەر هەموو کوردستان دا بڵاوبیتەوە. ئه‌وان چاوه‌ڕوانیان ئه‌وه‌یه که تێکۆشه‌رانی حیزب به هه‌ست کردن به‌و به‌رپرسایه‌تیه گه‌وره که له‌سه‌ر شانیانه، له کۆنگره‌دا له عه‌قڵی ده‌سته‌جه‌معی و فەزیلەتی سیاسی که‌ڵکوه‌رگرن و حیزبی دێموکڕات مه‌نزڵێکی دیکه‌ش، به ڕێگای دوور و درێژی خه‌بات بۆ ئازادی و دێموکراسی و مافه نه‌ته‌وایه
تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا، بە ڕێگای خزمەتکردن بە ئامانجەبەرزەکانی بزووتنەوەی کوردستاندا، به‌ره‌و پێش به‌رن.
ده‌زانین که به‌بێ ڕێزگرتن له‌و بایه‌خ و نرخانه، له‌و بایه‌خ و نەریتە بەرزانە که بوونه‌ته ناسنامه‌ی حیزبی دێموکڕات و حیزبی دێموکڕاتیان گه‌یاندۆته ئێره و له‌و ڕێگا دوور‌و درێژه‌دا چرای ڕێ نیشاده‌رمان بوون، له هه‌مان کاتیش‌دا به بێ به خۆداچوونه‌وه و خۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی خۆمان و سیاسه‌ت و تاکتیکه‌کانمان، ناتوانین له داهاتوودا بڕۆینه پێش و خۆمان و حیزبه‌کامان به‌رینه ئاستی ئه‌وقۆناخه که له پێشمانه .
قۆناخێک کە مەیدانی شەڕە گەورەو و یەکجاریەکەیە. چەرخی بیستەممان بێ دەستکەوت لە دەستدا، قەڕنی بیست و یەکەم نابێ لە دەستبدەین و ئەو قەڕنە مەیدانی زەمانیی شەڕی هەرەگەورەی کوردە. دەبی خۆمان و میللەتەکەمان بۆ ئەو شەڕەگەورە هەموو لایەنە ئامادەبکەین. جارێکی دیکە ڕۆژهەڵاتی نێوەراست وەک سەرەتا و نێوەراستی چەرخی بیستەم کەوتۆتە بەر گەردەلوول. ئیدی ئەوجار لەودەرفەتەدا کورد دەبێ بەشی خۆی لەو کیکە هەڵگرێ . ناوچەکە لەبەردەم وەزعێکی لەو جۆرەدایە.
ئه‌وه‌ش وه‌ختێک ده‌توانین بکه‌ین که پێش هه‌رشتێک وه‌فاداری و ئه‌مه‌گناسی خۆمان به‌رامبه‌ر به نه‌سله‌کانی پێشوتری حیزب و بزووتنه‌وه نیشانده‌ین. سه‌ری رێز و کڕنۆش بۆ زه‌حمه‌ت و ماندوو بوون و تێکۆشان و خه‌باتی ئه‌وان دانوێنین . ئه‌وانه‌ی وجودی خۆیان ، سه‌روه‌ت وسامانی خۆیان، بیر و هێزو ته‌مه‌نی خۆیان بۆ به‌رزکردنه‌وه و ڕاگرتن و به‌ره‌وپێشبردنی ئاڵای خه‌باتی حیزب و نەتەوەکەمان ڕاگرتوه.
ئه‌وانه‌ی له‌و حیزبه‌دا شه‌هید بوون، هه‌ر له پێشه‌وای سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدانمانه‌وه تا باقی شه‌هیدانی سه‌رده‌می کۆمار، شه‌هیدانی قۆناخه‌کانی دواتری هێرشی ساواک بۆ سه‌ر ته‌شکیلاته‌کانی حیزب، شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی ساڵه‌کانی 46 و 47، شه‌هیدانی خۆپێشانه‌کانی سه‌ره‌تاکانی شۆڕش و به‌ربه‌ره‌کانی قاره‌مانانه‌ی شه‌ڕی سێ مانگه، شه‌هیدانی شه‌ڕی داسه‌پاوی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكی کوردستان و حیزب و بزووتنه‌وه‌که‌ماندا، شه‌هیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزیی به‌رگریی میللی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بێ دیفاعی کوردستان، شه‌هیدانی نێو زیندانه‌کانی کۆنه‌په‌رستی و شه‌هیدانی ماشێنی تیڕۆر ی ڕێژیم له کوردستانی عێڕاق ، تورکیه و وڵاتانی دیکه.
له‌وه‌ش زیاتر پێویسته وه‌فاو ئه‌مگناسی خۆمان به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگران و تێکۆشه‌رانی حیزب ده‌ربڕین که له‌و رێگا پیرۆزه دا زه‌حمه‌تیان کێشاوه، ئه‌وانه‌ی که‌م ئه‌ندام بوون ، ئه‌وانه‌ی ئازیزانیان له ده‌ستداون و ئه‌وانه‌ی که پشتیوانیان له حیزب و تێکۆشه‌رانی حیزب و بنه‌ماڵه‌کانیان کردوه.
به‌ڵێ له‌سایه‌ی ئه‌و فیداکاری وگیانبازیانه‌یه که حیزبی ئێمه و خه‌باتی میلله‌تی ئێمه گه‌یشتۆته ئێره و بوونه‌ته جێگای هیوا و هومێد . حیزبیه‌کی ته‌شکیلاتی و دڵسۆز، ئه‌گه‌ر وه‌فاو ئه‌مه‌گی به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ها به‌رزانه و ئه‌و نه‌ریته خه‌باتگێڕانه‌یه‌یی حیزب نه‌بێت و ئه‌و وه‌فایه‌ش له کردار و ره‌فتاردا نیشان نه‌دا، ناتوانێ ئه‌و کاروانه به‌رێته پێش، یا کۆمه‌گ به بردنه پێشی ئه‌و خه‌باته بکات یا ده‌توانین بڵێین که ناتوانێ له گه‌ڵ ئه‌و کاروانه بڕواته پێش و لەو شەڕە گەورەدا کە لە پێشمان
دایە پێشمەرگەبێت.
ئێستا که حیزبه‌که‌مان به‌ره‌و کۆنگرەی ١٥ ی خۆی دەچێ،ئامانجه‌کانمان، له جه‌وهه‌ری خۆیاندا هه‌رئه‌و ئامانجانه‌ن که له ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حیزب‌دا ئامانجمان بوون. واته دابین کردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی میلله‌تی کورد، ئازادی و دێموکڕاسی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌فاه و سه‌عاده‌ت و به‌خته‌وه‌ری بۆ ڕۆڵه‌کانی کوردستان.
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش پاش بڕینی ئه‌و ڕێگا دوور و درێژه، پاش ئه‌و هه‌موو چونه‌پێش و سه‌رکه‌وتن و تێشکان و که‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌یه، هه‌روا ئاڵای خه‌بات بۆ ئازادی و مافه نه ته‌وایه‌تیه‌کانی میلله‌تی کورد له کوردستانی ئێران به‌ده‌ست حیزبه‌که‌مانه‌وه ده‌شه‌کێته‌وه و له گه‌ڵ خۆماندا به‌ره‌وپێشی ده‌به‌ین.
ئێمه ناتوانین له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێگا دوورودرێژه که بڕیومانه خۆ ببوێرین. ئاخر ئێمه عه‌زممان جه‌زم کردوه که بڕۆینه پێش و ئه‌و خه‌باته بگه‌یه‌نینه ترۆپکی ڕزگاری. ئێمه ده‌مانه‌وێت پێشڕه‌وی بکه‌ین و ناما نه‌وێت له جێگای خۆمان بوه‌ستین، یا هه‌ر به‌و یا به‌م شکڵ و شێوه‌ی خه‌باته‌وه بنوسێین. ئێمه نیشانمانداوه که چه‌نده له سه‌ر ئامانج و پرنسیپه ستڕاتیژیه‌کانمان شێلگیر و سوورین، ئه‌وه‌نده‌ش له دۆزینه‌وه و ڕه‌چاو کردن و به‌کارهێنانی میتۆد‌و ڕێگای جۆراو جۆر بۆ کار و خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌وان، لێوه‌شاوه‌ین.
مێژووی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکڕات و تێکۆشه‌رانی دێموکڕات به‌شێکی گه‌وره‌ی مێژووی هاوچه‌رخی میلله‌ته‌که‌مانه و له یه‌کتر جیا نا کرێنه‌وه. ئێستا که ده‌مانه‌وێ نه‌ریتی خه‌باتگێڕانه‌ی حیزبه‌که‌مان بۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی کوردستان بگوێزینه‌وه، له‌و خه‌باته‌دا له‌کوردستان دا به ته‌نیا نین و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان پشتیوانمانه. له‌و ڕێگایه‌دا ئێمه هه‌موو ئه‌و هێز و حیزب و کۆڕوکۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تیانه به هاوڕێ و هاوخه‌بات ده‌زانین که بۆ ئازادی و دێموکڕاسی و مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه لی کورد خه‌بات ده‌که‌ن.
ڕێککەوتنی دوو قۆڵی نێوان کۆمەڵەو حیزبیش کە دوو جەمسەری موتەزادی سیاسەتی کوردن لە کوردستانی ئێران‌دا، دەبێ لەو گۆشەنیگایەوە تەماشای بکرێت. ئەوە سەرەتای شکڵ‌گرتنی نیهادینە بوون و جێگرتنی دێموکڕاسی و پلۆڕالیزمی سیاسی لە کۆمەلگای ئێمەدایە. بەڵام دەبێ کار بکەین ئەوە گەورە و بەرین و قوڵ بێتەوە و بزووتنەوەی کورد بەهێزتر و هاوئاهەنگتر و چاپوک تر بکات. بۆ ئەوەش شەرتی ئەساسی ئەوەیە حیزبی دێموکڕات لە پێشدا ڕیزەکانی خۆی پتەوبکات تابتوانێ لە عۆدەی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی بێتە دەر.
ئێمە قەت ئارەزوومان ئەوەنیە کە حیزبی تاقانەی گۆرەپانەکەبین، بەڵام تێکۆشاوین و لە داهاتوشدا تێدەکۆشین کاریگەرترین و بە هیزترین هێزی سیاسی کوردستان بین و تەشکیلاتی خۆشمان بۆ گێرانی ئەورۆڵە ئامادەدەکەین.
بۆیە ئێمە نووینەرانی کۆنگرە به‌رعۆده‌بووین له و کۆنگره‌یەی حیزبه‌که‌ماندا، هه‌موو توانا‌و ئیمکاناتی خۆمان بۆ یه‌کخستن و هاوئاهه‌نکردنی هێز و ئینێرژیه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کوردستان ده‌کارکه‌ین و بەربەست و کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگای چوونەپێشی ئه‌و زه‌روره‌ته ته‌خت که‌ین.
چاک تێگه‌یوین که بۆ به‌رین کردنه‌وه‌ی خه‌بات به‌دژی ئیستبدادی ڕه‌شی دینی و سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگی کۆماری ئیسلامی له کوردستان، بۆ به جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، مه‌رجی هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کوردستان یه‌کخه‌ین.
ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌کرێ که تێ‌کۆشین له‌سه‌ر پلاتفۆڕمێکی میللی رێکه‌وین. ئاستی هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ یه‌کتر به‌رینه سه‌رتر. ئه‌گه‌ر له جێ یه‌ک ئیمکانی یه‌کگرتنی ته‌شکیلاتی هه‌یه کاری بۆبکه‌ین. ئه‌گه‌ر له جێ یه‌ک ده‌توانین له سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش رێککه‌وین درێخی لێ نه‌که‌ین. پێشمه‌رجی کار بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌ش بریتیه له سالمسازی لە فەزای سیاسەتی کوردستان دا‌و سازکردنی زه‌مینه و فه‌زا بۆ لێکحاڵی بوون و لێک تێگه‌یشتنی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان و بردنەپێشی دیالۆگێکی میللی و نیشتیمانی.
کۆنگرەی ١٥ حیزب، به هه‌نگاو هه‌ڵێنانه‌وه له‌و ڕێگایه‌دا، ده‌یه‌وێت هه‌م خۆی پێناسه‌بکا و هه‌م زه‌مینه‌ی به جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌بات پتر پێک بێنێ.
ئێـمه قاڵبووی مه‌یدانی خه‌بات وتێکۆشانین . هیچ هێزێک ناتوانێ ئیراده‌ی حیزبی ئێمه بۆ درێژه‌دانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی و ڕێبه‌ری کردنی خه‌باتی خه‌ڵکی کورستان تێک بشکێنێ. به‌و بڕوا و متمانه به‌خۆبوونه‌وه و به له‌مه‌یدانی خه‌باتدا بوون خۆمان و حیزبه‌که‌مان گه‌یشتوینه‌ته ئێره‌و زیندو ماوین و زیندوش ده‌مێنین. هیچ شتێک ناتوانێ حیزبی دێموکرات لە رێگای ئەسڵی خۆی کە ڕێگای خزمەت بە ئامانجەبەرزەکانی خەڵکی کوردستانە لادا. لە داهاتووش دا هەروادەبێت.
ئەو ئیبتکارە سیاسیانەی حیزبی ئێمە لەو چەند مانگەی دواییدا بەدەستیەوەگرتوون و لە خۆی نیشانداون، ئەگەر لە پێرسپێکتیڤێکی ڕوونەوە لێیان بڕوانین و و بە عەینەکی ڕەش تەماشایان نەکەین، خەبەر لەوە دەدەن کە ئەو قەزاوەتەی کە لە مێژە دەیڵێین کە لە هیچ هەلومەرجیکدا قەت لە خۆمان و لە رێبەری حیزبەکەمان نابێ نائومێدبین، قەزاوەتێکی درووستە.
ئاخر تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات زەراتخانەیەکی گەورەو لەبن ناهاتووی بزووتنەوەی کوردستانەو ڕیئاکتۆریکی بەرهەمهێنانی ئینڕژی خەبات گێڕانەیە کە قەت لە کار ناکەوێ. کۆنگرەی ١٥ حیزب تەشکیلات و ڕێبەری حیزب بۆ کەڵک وەرگرتن و دەکارکردنی ئەو ڕیئاکتۆرە و ئەو زەڕادخانە گەورەیە بە پێداویستیە
کانی موهەندیسی سەردەم ئابدەیت دەکاتەوە.
بۆیە دڵنیام رووحی بەرزی شەرەفکەندی فەزای ساڵۆنی کۆگرەکەمان داگیردەکا و جارێکی دیکەش دەمانباتەوە قوتابخانەی کوردایەتی و فێرگەی خەباتی پێشمەرگایەتی. کەس لە فێربوون بێ نیازنیە تا ئێمە لێی بی نیازبین. چوونە قوتابخانە و فێربوون هەمیشە شتێکی باشە و پێویستە و رەمزی چوونەپێش و گەشەکردنیشە. `
{jcomments off}٢٤.٠٨.٢٠١٢