"an independent online kurdish website

زۆر دەمێکە کە دوژمنانی گەلی کورد هەوڵ دەدەن فەرهەنگ و ئەدەب و میژووی کورد بسڕنەوە. وێنەی بارزی ئەو ڕاستییەی حاشاهەڵنەگریش، کوردستانی تورکییەیە. لە کوردستانی تورکییە لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە تا ئێستا هەر کەسێک هاتووە،askender_ceiferi

ناوەکی لە سەر ناوچەی ژێر دەستهەڵاتی خۆی داناوە. واتە تورکەکان هەوڵیان داوە تا سیاسەتی بە تورکی کردنی هەرێمەکانی کوردستانی باکوور بە ئەو شێوەیەی کە خۆیان دەیانهەوێ، بچێتە پێش.

هەروەها لە کورستانی عێڕاقیش لە زۆر شوێن وەکوو کەرکووک و مووسڵ سیاسەتەکی وەکوو تورکەکان تا سەردەمی سەددام لە مەڕ کوردەکان گیردرابوو و ئەویش تەعریب کردنی هەرێمەکان بوو. دەتوانین بڵێین لە کوردستانی ئێرانیش سیایەتی تەفریس واتە بە فارسی کردنی هەرێمەکان هەبووە و ئێستاش هەیە. بەڵام لە هێندێک شوێنی وەکوو سایین‌قەڵا و نەقەدێ و ئورمییە، جگە لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی کە فارسە، دژایەتیی کورد و ئازەریش بە داخەوە وەبەرچاو دەکەوێ و ئازەری بە پێچەوانەی کورد، پێی وا نییە کە دەبێ دەگەڵ کورد دە ئەو شارانە دا بژین و پێیان وایە کورد لە ئەوێ مێوانە!!

بەداخەوە کەسانێک لە ڕووی نەزانییەوە، پەرەیان بە وشەی تورکیی “ورمێ” دا.

وشەی ئورمییە، وشەیەکی ئەرمەنی‌یە بەڵام بێجگەلە سەردەمی سماییل ئاغای سمکۆ، ئیتر لە سەردەمی ئوورارتوویەکانەوە بگرە تا ئێستا، کورد و ئەرمەنی پەیوەندییەکی باشیان دەگەڵێک هەبووە. بە لەبەر چاوگرتنی چاوی تەماح تێ‌کردنی تورکەکان دە ئەو شارە‌دا جوان نییە کە پەرە بە وشەیەکی تورکی بۆ ئەو شارە بدرێ چونکە ئەرمەنییەکان تەماحیان دە شار نەکردووە بەڵام ئازەرییەکان تەماحیان تیدایە.

دیارە ئێمە باس لە ئاشتی و پێکەوە ژیان دەکەین بەڵام باش نییە کە مێژووی شاری خۆمان جیا لە ئەوەی کە هەیە پێشان بدرێ.

ئەگەر لە ڕووی زمانەوانیشەوە چاوی لێ بکەین؛

1- لە باری مۆرفۆلۆژییەوە، وشەی ورمێ زەرەر لە زمانی کوردی دەدا چونکە دواتر مەعلووم ناکرێ کە ئەو وشەیە لە چ شتێک پێک هاتووە. نەبوونی مۆرفۆلۆژییەکی بەڵگەمەندیش، موستەحکەم بوونی ئەو زمانە دەباتە ژێر پرسیارەوە.

2- لە باری فۆنۆلۆژییەوە ئەو زمانە دەگەڵ کەم و کووڕی ڕووبەڕوو دەبێتەوە چونکە بە حوکمی ئەوەی کە هیچ وشەیەکی موستەقللی خاوەن‌واتە دە زمانی کوردی‌دا نییە کە بە پیتی “ێ” کۆتایی‌ی پێ بێ، کە وابوو بە پەرەپێدانی وشەی ورمێ زەرەر لە زمانی خۆمان دەدەین.

3- دە کاتێک‌دا کە نەمانتوانی زمانی خۆمان لە باری مۆرفۆلۆژی و فۆنۆلۆژییەوە بپاریزین، لێکسیکۆلۆژیی زمانەکەمان بێ ئەرزش دەبێ. واتە نەمانتوانیوە زمانی خۆمان لە هاتنی وشەی بێگانە بە دوور ڕاگرین. ئەگەریش وشەی ئورمییە، ئەرمەنی‌یە، بەڵام لایانی کەم باری مێژوویی زمان زەرەرمەند ناکا.

 ئێمەی دە گوێی گادا خەوتوو و دە جێگای ڕەش‌دا نووستوو، ئەگەر بە هەڵە پەرە بە ئەو وشەیە بدەین و فەرهەنگ‌سازیی لە سەر بکەین، مێژوو بە باشی باسمان لێ ناکا.

با هەموومان وشەی “ئورمییە” لە جیاتی وشەی “ورمێ” بە کاربێنین و خۆمان لە سەر ئازەربایجانی بوونی شارەکەمان جەخت نەکەین بەڵکوو ئێمە باوەڕمان بە بەیێکەوەژیان هەیە.{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی