بزووتنه‌وه‌ی “کورد” یه‌کێ له بزووتنه‌وه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ته‌مه‌نێکی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی له‌م ماوه درێژخایه‌نه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی کورد به ئامانج و ئارمانجه‌کان و ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی،
وه‌ک پێویست نه‌گه‌یشتووه و جیا له کوردستانی عێراق، ده‌ستکه‌وتێکی وه‌های نه‌بوه، به‌ڵام هه‌رچی بووه له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه و توندوتیژانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی دا، زۆر جار له شار و زۆر جار له شاخ و کوێستانه‌کاندا، به ته‌نیایی و به باشی به‌رده‌وام بووه و هه‌روه‌ها زیندوو و چالاک له جێی خۆیدایه. به شێوه‌یه‌ک ئه‌وڕۆکه کورده‌کان یه‌کێک له ئه‌کته‌ره گرینگه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که به ئه‌ژمار دێن و زۆر که‌س له‌و بڕوایه‌دان که چاره‌سه‌ری پرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جێگیربوونی دێموکراسی و دادپه‌روه‌ری له وڵاته‌کانی ناوچه‌کدا، به بێ چاره‌سه‌ریی دۆزی کورد ئیمکانی نیه و بێ ده‌ره‌نجام ئه‌بێت.
گومانی تێدا نیه که یه‌کێک له سه‌روه‌رییه‌کانی ژیانی به‌کۆمه‌ڵی مرۆڤه‌کان، پێویستیی بنه‌ماکانی دادپه‌روه‌ریی، ئازادی و هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانیان، پاراستن و گهرهنتییهتی. هه‌ندێک له چالاکانی سیاسی و رووناکبیران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که رێگای گه‌یشتن به‌م ئامانج و ئارمانجگهله و به واتایه‌کی دیکه دابینکردن و گه‌ره‌نتیی سه‌روه‌ریی دادپه‌روه‌ریی، جێگیربوونی دێموکراسی له ئێراندایه. “ئه‌کبه‌ر گه‌نجی” جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که سیستمی دێموکراتیک له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی و مافی مرۆڤ، دادپه‌روه‌رانه‌ترین سیستمێکه که تا به ئێستا مرۆڤ ئافراندوویه‌تی (تجزیه‌طلبی در چهار منظر: سایت گویا). ئه‌و هه‌روه‌ها درزبردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له ئێران‌دا به درزی نێوان دێموکراسی و دیکتاتۆری ده‌زانێت (سایت بی بی سی).
له روانگه‌ی “عه‌له‌وی ته‌بار”، پرسههڵگرترینی ئه‌مڕۆی ئێران، تێپه‌ڕین له خه‌ڵک سالاری و گه‌شه‌پێدانی سیاسییه.(باز اندیشی در مورد راهبرد و اقدام، سایت جرس). “نه‌راقی”یش له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که “له رۆژگاری ئێمه‌دا دێموکراسی یه‌کێک له گرینگ‌ترین و ناوازه‌ترین شێوه‌کانی دابینکردن و گه‌ره‌نتیی “مافی به‌شداریه‌تی شوێندانه‌رانه” یان “مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خود”ه”. (دموکراسی و مسئله حقوق اقلیتهای قومی). “ته‌قی ره‌حمانی” له‌سه‌ر دێموکراسیخوازی بۆ گه‌یشتن به ئازادیی پێداگری ده‌کات و ده‌ڵێت: “کاتێ نه‌مامی ئازادیی له ئێران‌دا دێته به‌ر که دێموکراسیخوازی به‌ستێنێکی پراکتیکی و کرده‌کی هه‌بێت، بونیاده‌کانی خۆی بدۆزێته‌وه و هه‌موو چین و توێژه‌کان و ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کتر دێموکراسیخوازیی بدۆزنه‌وه”. (دموکراسی خواهی؛ محور «اتحاد در عمل»).
“ره‌زا عه‌لیجانی”یش به‌م شێوه‌یه، دێموکراسیخوازیی و هه‌روه‌ها هه‌ڵچوونی ده‌روونی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی بوونی گه‌شه‌ی دێموکراسیخوازیی (نه‌به‌ستراوه‌یی و پشت ئه‌ستوور بوون به هێزه ده‌ره‌کییه‌کان که به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن) ده‌توانێ ژێرخانێکی هاوبه‌شی گرینگ بۆ هاڤبه‌ندی نێوان زۆربه‌ی هێز و به‌ریانه سیاسییه‌کان بێت”. (چرا همگرایی سیاسی ضروری است؟)
به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ریی و ئازادیی
له به‌رامبه‌ردا، هه‌ندێک له رووناکبیران و چالاکانی سیاسیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که کورده‌کان به‌تایبه‌تی و که‌مایه‌تییه ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نیشته‌جێی ئێران به گشتی، بۆ گه‌یشتن به ئامانج و به‌ده‌ستهێنانی ئارمانجه‌کانی خۆیان که هه‌مان دابینکردنی دێموکراسی و ئازادییه، له به‌رامبه‌ر “ناسیونالیزمی فارس”دا رێگایه‌ک جیا له جیابوونه‌وه‌یان له ئێران له‌به‌ردا نیه.
ئه‌وان وا به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه له‌ویڕا که کورده‌کان له‌گه‌ڵ که‌مایه‌تییه ئه‌تنیکی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له رووی حه‌شیمه‌ته‌وه له که‌مایه‌تیی دان، له حکومه‌تێکدا که بنه‌مایه‌کی به‌هێزی له ناسیونالیزمی فارس به‌سه‌ردا زاڵه و زۆرجار سوار بوه به‌سه‌ر به‌هاگه‌لێک وه‌ک دادپه‌روه‌ریی و به‌تایبه‌تی ئازادیی دا، هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ک جیا له ملکه‌چ بوون بۆ ده‌نگی زۆرینه‌یان نیه و دیکتاتۆری زۆرینه و دیکتاتۆری تاک یان ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ جیاوازییه‌کی زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نیه، به‌ڵام درزی سه‌ره‌کیی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی له ئێران‌دا، درزی نێوان دێموکراسی و دیکتاتۆری نیه، به‌ڵکوو دابڕانی سه‌ره‌کیی، دابڕان له نێوان ناسیونالیزمی فارس و غه‌یره فارس دایه.
ئێستا ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که ئایا له سیستمێکی دێموکراتیک‌دا که به شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه پرس و ویسته‌کانی که‌مایه‌تییه‌کان تێدا ره‌چاو نه‌کراوه، ئایا جیا له جیابوونه‌وه رێگایه‌کی دیکه هه‌یه؟ جیابوونه‌وه چۆن و به پێی چ دۆخێک شیاو و جێگای په‌سنده؟ گومانی تێدا نیه که له مێژووی ئه‌ندیشه سیاسییه‌کاندا، ره‌خنه جیددی و بنه‌ماییه‌کان له دێموکراسی و به گشتی و به‌تایبه‌تی دیکتاتۆری زۆرینه هه‌یه، به‌ڵام نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ داهاتووی سیستمێکی دێموکراتیک به تایبه‌تی له لایه‌ن کهمایهتییهکانهوه سه‌رڕاست نیه. ئه‌م خاڵه له شوێنێکدا جێگای سه‌رنجی زیاتره که به وته‌ی “ئه‌کبه‌ر گه‌نجی” له مێژووی سیاسیی هاوچه‌رخی ئێران‌دا، بۆ یه‌که‌مین جاره که دێموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادیی ده‌بێته وه‌ک گوتاری زاڵی رووناکبیری و دژبه‌رانی و (ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات) له ئێران‌دا. ئه‌وه‌ی تا به ئێستا هه‌بوه گوتاری چه‌پ و گوتاری ناسیونالیستی ئێرانی بوه که زۆربه‌ی توخمه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆی له شوناسی فارسییه‌وه وه‌رگرتووه. له‌م گوتارانه‌دا نه‌ته‌نیا پشتیوانی له دێموکراسی، لیبڕالیزم، رێفۆرمخوازی، ناتوندوتیژی، پێکهاتن، ئازادیی و مافی مرۆڤ هیچ قسه‌یه‌ک نه‌هاتۆته ئاراوه، به‌ڵکوو به‌رده‌وام له‌م چه‌مکگه‌له وه‌ک به‌رچه‌سپ و گه‌نه بۆ تێکشکاندنی به‌رامبه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه و ئێستاکه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ناسیونالیزمی ئێرانی ئه‌وه‌نده به‌هێز و سه‌رتاپاگیر بووه که گوتاره‌کانی چه‌پ و مه‌زهه‌بی ـ که به ڕواڵه‌ت نه‌ده‌بوا له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمدا سازگارییان هه‌بێت ـ به توندی که‌وتنه ژێر کاریگه‌ریی خۆیانه‌وه، به شێوه‌یه‌ک که له فه‌رهه‌نگی سیاسیی ئێران‌دا، سیاسه‌ته‌کان، چه‌مکه تایبه‌ته‌کانی خۆیان ئافراند و ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر گوتاره‌کانی دیکه‌دا سه‌پاند. تێڕوانینی “رۆژهه‌ڵاتناسانه”، “ئه‌منییه‌تی”، “یه‌کسانسازی کولتووری” و “جیاییخوازیی” له‌و چه‌شنه چهمکگهلهن که له لایه‌ن ناسیونالیسته‌کانه‌وه له‌مه‌ڕ بزووتنه‌وه سیاسیی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئهتنیکهکانهوه که خوازیاری ناناوه‌ندی بوونی سیاسی و فه‌رهه‌نگین، لانیکه‌م له ئاستی “خودموختاری”دا بوون، به‌کار هێنرا. له لایه‌کی دیکه‌وه، زاڵبوونی ناسیونالیزمی ئێرانی و به‌رنامه و ئامانجه‌کانیان له کۆڵه‌که جۆراوجۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا بوه هۆی ئه‌وه‌ی تا له‌به‌رامبه‌ردا ناسیونالیزمی قه‌ومییه‌کان که ئه‌مه‌ش پێداگرییه‌کی وه‌ها له‌سه‌ر دێموکراسی و پێداویستییه‌کانی نیه، شکڵ بگرێت و به‌م شێوه‌یه له هه‌ر دوو لاوه دێموکراسی له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.
جگه له‌مه، ئێستاکه که باس له دێموکراسی له ئێران‌دا دێته ئاراوه و زۆربه‌ی رووناکبیران و چالاکانی سیاسی وه‌ک پرسی سه‌ره‌کیی وڵات له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن که ده‌توانێ گرێی کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵک بکاته‌وه، هه‌میسان به شێوه‌یه‌کی نادیار و تا ڕاده‌یه‌ک ناڕوون جێ پێی ناسیونالیزم له هه‌ڵبژاردنی روانگه و جۆرێکی تایبه‌ت له دێموکراسیی له لایه‌که‌وه و له لایه‌کی دیکه‌وه دژکرده‌وه‌ی نه‌رێنی یان زۆر خراپ له‌به‌رامبه‌ر چالاکیی سیاسیی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و قه‌ومییه‌کان به‌رچاو بکه‌وێت.
به‌م شێوه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و چه‌مکه‌کانی پێوه‌ندیدار به دێموکراسی‌دا، پێناسه و روانگهگهلێکی جێگای باوه‌ڕ په‌یدا ده‌بێت که له باشترین حاڵه‌ت دا، روون و گه‌ره‌نتیی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌یه. به واتایه‌کی دیکه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پێناسه‌یه تایبه‌تمه‌ندییه بژارده‌کانی دێموکراسی، ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه به‌سه‌ر که‌مایه‌تی دایه. بنه‌مای ئه‌م روانگه‌یه له روویه‌کی پێکناکۆک و پارادۆکسیکاڵی هه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که زۆرینه هیچکات تووشی هه‌ڵه نابێت. به‌ڵام ده‌بێ به ئاوه‌ز و تێگه‌یشتنی گشتی باوه‌ڕێکی ته‌واو هه‌بێت، چونکه بۆچوونه دروسته‌کان له زه‌ینی زۆرینه‌ی خه‌ڵکدا ده‌رده‌که‌ون و بۆچوونه نادروسته‌کان به‌ره‌و په‌راوێز پاڵ ده‌نرێن و زه‌ینی که‌مایه‌تییه‌کان داگیر ده‌که‌ن. (بشیریه، حسین؛ آموزش دانش سیاسی؛ ۱۳۸۰؛ ص: ۱۳۶)
له‌م حاڵه‌ته‌دا، ئه‌گه‌رچی له رووی رواڵهتییهوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک که پێکهاته‌یه‌کی دوولایه‌نه‌ی هه‌یه و ئیمکانی به‌شداریی له‌و دا دابین ده‌کرێ، پێداگری ده‌کرێت. به‌ڵام له راستیدا به هۆی ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازانه‌ی زۆرینه‌وه و له‌به‌رچاونه‌گرتنی که‌مایه‌تییه‌وه، پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات شکڵ و شێوازێکی یه‌کلایه‌نانه به خۆیه‌وه ده‌گرێ و دێموکراسی تووشی پارادۆکس ده‌بێت. هۆکارگه‌لێکی دیکه‌ش هه‌یه که نیگه‌رانیی که‌مایه‌تییه قه‌ومی و مه‌زهه‌بییه‌کان له شکڵ‌گرتنی “سه‌ره‌ڕۆیی زۆرینه” دوو قات ده‌کات، وه‌ک نموونه له لایه‌که‌وه ده‌توانین ئاماژە بکه‌ین بە باوه‌ڕ به ره‌هاگه‌رایی به‌ها و ئه‌خلاقیی و له لایه‌کی دیکه‌وه بێ باوه‌ڕی له‌هه‌مبه‌ر زۆرینه‌گه‌رایی کۆمه‌ڵایه‌تی و شوناسیی که پێداویستییه‌کانی دێموکراسین.
ئایا “جیایی” باشترین رێکاره؟
پرسیارێک که به‌ره‌وڕووی بووینه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌کی دیکه خۆی نیشان ده‌دات و ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه که ئایا بۆ به‌رگری کردن له سه‌ره‌ڕۆیی زۆرینه که ره‌نگه له سه‌ره‌ڕۆیی که‌مایه‌تییه‌ک خراپتر و رووخێنەرتر بێت (بشیرییه: 136)، “جیایی” یان به واتایه‌کی دیکه “جیابوونه‌وه”ی ئێران باشترین رێکاره؟
“گه‌نجی” له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا و له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ جیاییخوازیی، وێڕای ئاماژه‌کردن به هۆکاره جۆراوجۆره‌کانی له‌م باوه‌ڕه‌دایه که:
ـ ره‌وتی جیاکردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وڵاتێک به توندی ده‌توانێ خوێناویی و توندوتیژانه بێت و نرخ و ئاکامه‌که‌ی کوشتنی ده‌یان هه‌زار و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی به دواوه بێت.
ـ وڵاتانی ده‌ره‌کی ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن و هه‌رکامیان به پێی “به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان”ی خۆیان به پشتیوانی کردن له لایه‌نێک دژی لایه‌نێکی دیکه ههڵدەسووڕێن.
ـ شوناس‌خوازیی و نه‌ته‌وه‌خوازیی به‌هێز، ده‌توانرێ ته‌نانه‌ت رووناکبیران بە جینایه‌تی دژ به مرۆڤایه‌تی و جینایه‌تی جه‌نگیی په‌لکێش بکات.
ـ مرۆڤه‌کان وه‌ک گورگ و پڵینگ و هەژدیها به‌ر ده‌بنه گیانی یه‌کتری. (پیامدهای تجزیه‌طلبی در ایران؛ سایت بی‌بی‌سی)
“نه‌راقی” وێڕای ئەوەی کە باس له‌مه‌ڕ که‌مایه‌تییه ئه‌تنیکییه‌کان به دژوار ده‌زانێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م گوتاره دێموکراسیخوازییه و پارێزگاریی له مافه‌کانی مرۆڤ به بێ باسکردن له‌باره‌ی مافی که‌مایه‌تییه ئه‌تنیکییه‌کان به ناته‌واو ده‌زانێت. ئه‌و له هه‌ندێک بواره‌وه بانگه‌شه‌ی جیاییخوازیی به پاساوێک ئه‌زانێ و له‌و باوه‌ڕه‌دایه:
ـ وا دیاره که لانیکه‌می له سێ خاڵی ته‌ڵاقی سیاسی یه‌ک لایه‌نه پاساوههڵگرانهیه و سیستمی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رپرسیاره که ئه‌و خاڵه به فه‌رمی بناسێت:
خاڵی یه‌که‌م، که له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشدا به فه‌رمی ناسراوه، چاودێری کردن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و سهرزهوینهکهیاندایه که له رێگای به‌کارهێنانی زۆر و توندڕه‌وانه به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه هاوپێچ کراوه. له‌م بارودۆخه‌دا، به فه‌رمی ناسینی ته‌ڵاقی یه‌کلایه‌نه پێویستیی به دادپه‌روه‌ریی قهرهبووکراوهیی هه‌یه.
خاڵی دووهه‌م، چاودێری به‌سه‌ر بارودۆخێکدایه که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و سیستماتیک مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت پێشێل ده‌کات. له‌م بارودۆخه‌دا، به فه‌رمی ناسینی ته‌ڵاقی یه‌کلایه‌نه پێویستی به دادپه‌روه‌ریی بهخشێنهرانه هه‌یه.
خاڵی سێهه‌م، چاودێری به‌سه‌ر دۆخێکدایه که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به پێی گرێبه‌سته دیاریکراوه‌کانی به نیسبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له قه‌له‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا مافی خودگهردانیان پێداوه و خۆی به پاراستنی ئه‌و مافگه‌له به‌رپرسیار ده‌زانێت. به‌ڵام خاڵه‌کانی جێگای پێکهاتنیان به شێوه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه به‌رده‌وام پێشێل ده‌کات.
ـ له بارودۆخێکدا که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس به فه‌رمی ناناسێت ئه‌م مافه ده‌توانێت بنه‌مای پاساوێک بێت به جۆرێک که مافی جیاییخوازیی یان ته‌ڵاقی سیاسی بێت.
له چ کاتێکدا ئه‌م مافی جیاییخوازییه پاساوهه‌ڵگر نیه؟ “نه‌راقی” له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که:
ـ له هه‌ندێک بواردا (نه هه‌میشه) مافی جیاییخوازی یان ته‌ڵاقی سیاسی له بارودۆخێکدا پاساوهه‌ڵگره که قه‌ومی جیایی‌خواز بانگه‌شه‌یه‌کی پاساوههڵگری له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و سه‌رزه‌وینه‌ی که تێدا ده‌ژی، هه‌بێت. ئه‌گه‌ر مافی خاوه‌ندارێتی قه‌وم به‌سه‌ر ئه‌و نیشتمانه‌ی که لێی ده‌ژی روون نه‌بێ، جیاییخوازیی زۆرجار (نه هه‌میشه) پاساوهه‌ڵگر نابێت.
ـ جیاییخوازیی له زۆر بواره‌وه ره‌وتێکی پڕ بەها و خوێناویی بۆ دوولایه‌نی پێکههڵپرژاودا هه‌یه.
جیا لە خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه نووسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که خاڵگه‌لێکی دیکه‌ش ده‌توانێ بوار بۆ جیابوونه‌وه خۆش بکه‌ن:
ـ هه‌وڵدانی سیستماتیکی توندوتیژانه و زۆره‌ملێیانه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ نکۆڵی کردن و په‌راوێزخستنی شوناسی فه‌رهه‌نگی که‌مایه‌تییه قه‌ومیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که خوازیاری پاراستنی شوناسی فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به خۆیانن، به واتایه‌کی دیکه پێشێلکردنی مافی گرووپی و به کۆمه‌ڵی که‌مایه‌تییه قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان،
ـ هه‌وڵدانی سیستماتیک و به‌ئه‌نقه‌ستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ گۆڕینی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی ناوچه‌گه‌لێک که له رووی حه‌شیمه‌تییه‌وه، که‌مایه‌تییه‌کان له زۆرینه‌دان.
ـ کۆچی زۆرملێیانهی که‌مایه‌تییه‌کان له سه‌رزه‌وینێک که موڵکی ئه‌وانه.
وێڕای ئه‌م پاساوگه‌له، جیاییخوازیی به‌گشتی کێشه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هه‌رکات جێگیربوونی جۆرێک له دێموکراسی که تێدا که‌مایه‌تییه قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بتوانن له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی و خاوه‌نی مافه تاکه‌که‌سی و گرووپییه‌کان بوون، ژیانی خۆیان گه‌شه پێ بده‌ن، جیاییخوازیی به‌م هۆکارانه پاساوهه‌ڵنه‌گر ده‌بێت:
ـ هه‌روه‌ک گوترا، ره‌وتێکی پڕبههاو خوێناویه.
ـ له حکومه‌تێکی نادێموکراتیکدا، ئه‌گه‌ری جیایی بۆ که‌مایه‌تییه‌کان زۆر که‌مه، مه‌گه‌ر به ده‌ستێوه‌ردانی هێزی نیزامی ده‌ره‌کی که ئه‌مه‌ش به راده‌ی خۆی، به‌ها و نرخه‌که چه‌ند قات ده‌کاته‌وه.
ـ ئه‌گه‌ر ئامانج له چالاکیی سیاسی دابینکردنی دادپه‌روه‌ریی و پاراستنی مافی شارۆمه‌ندان بێت، له‌وێ ڕا که ئارمانجه سه‌ره‌کییه‌کانی گرووپه جیاییخوازه‌کان دژکرده‌وه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به سیستمی سه‌ره‌ڕۆیی زۆرینه له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ومگه‌رایی باوکسالارانه‌یه، به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک بوونی نیه که کۆمه‌ڵگای جیاوه‌بووی نوێ و سیستمی سیاسییه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئارمانجهکاندا دابین بکرێن و مافه سه‌ره‌کییه‌کانی شارۆمه‌ندان و که‌مایه‌تییه جیاوازه‌کان دابین و گه‌ره‌نتی بکرێن.
هه‌نووکه ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه جێگای په‌سند بێت که دێموکراسیی ژاکۆبنی له نه‌هایه‌تدا به‌ره‌و دیکتاتۆری زۆرینه ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌گشتی باش و شیاو و له هه‌مان کاتدا دێموکراسی نیه و دادپه‌روه‌ریی و ئازادیی به شێوه‌یه‌کی شیاو له‌وێدا جێگیر نابێت، ره‌نگه ببێته هۆی به‌رینبوونه‌وه‌ی ئه‌ندیشه‌ی جیاییخوازیی له نێوان که‌مایه‌تییه‌کاندا و جیاییخوازیش به هۆی ئه‌وه‌ی که پڕبه‌ها و خوێناویی بوونیه‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان، داڕمانی ئه‌خلاق و کرده‌ی ئینسانی ـ ته‌نانه‌ت له نێو رووناکبیران ـ نامومکین بوونی له حکومه‌تێکی نادێموکراتیک و ناڕووندا ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته ئه‌وه‌ی که خاڵی شیاو بۆ هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵدان له‌و رێگایه‌وه‌یه، له‌وێدا هه‌میسان له‌گه‌ڵ پرسیارێکی دیکه‌دا به‌ره‌وڕوو ده‌بینه‌وه که ده‌بێ چ بکه‌ین؟
رێکاره‌کان:
له چوارچیوه‌ی سیستمێکی دێموکراتیک‌دا، رزگاربوون له دیکتاتۆری زۆریینه چۆن ئیمکانی هه‌یه؟
به هۆکارگه‌لێکی جۆراوجۆر، به‌تایبه‌تی ره‌گداکوتاوی و سه‌قامگیریی ناسیونالیزم و نوێباویی بیری دێموکراسیخوازیی، له ئێران‌دا ره‌خنه له دێموکراسیی زۆرینه و شرۆڤه و راڤه‌ی شێوه جۆراوجۆره‌کانی دیکه له دێموکراسی که گه‌ره‌نتیی ناناوه‌ندیی بوون له ده‌سه‌ڵات و به فه‌رمی ناسینی فره‌چه‌شنی فه‌رهه‌نگی و شوناسی هه‌بێت، به که‌می ده‌رده‌که‌وێت.
ئاره‌ش نه‌راقی:
“نه‌راقی” وێڕای ئه‌وه‌ی که هه‌وڵ بۆ جیاییخوازیی زۆرجار ره‌وتێکی پڕبه‌ها و خوێناویی ده‌زانێت، به‌ڵام له سێ خاڵدا وێناکردنێکی “رواڵه‌تی” له دێموکراسی یان دیکتاتۆری زۆرینه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که وه‌ک ئه‌خلاق شیاوی به‌رگریکردن نیه و ده‌بێ وه‌ک بنه‌مایه‌کی گرینگ، پێبه‌ند بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێنانه به‌رباسی روانگه‌ی “دووهه‌م”ی دێموکراسی که نه‌ته‌نیا نابێته هۆی دیکتاتۆریی زۆرینه، به‌ڵکوو مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی که‌مایه‌تییه‌کان به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
ئه‌م روانگه دووهه‌مه، لانیکه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای سێ مه‌رجه:
1ـ مه‌رجی یه‌که‌م ـ سیستمی دێموکراتیک پێویستی به مه‌نتیقی گفتوگۆی ئاوه‌زمه‌ندانه له گۆڕه‌پانی گشتیی‌دا هه‌یه.
2 ـ مه‌رجی دووهه‌م ـ گرینگی‌دان به ڕێڕه‌وی زۆرینه.
3 م مه‌رجی سێهه‌م ـ به‌ڵام ڕێڕه‌وی زۆرینه ده‌بێ به پێی بنه‌مایه‌کی گرینگ ده‌روه‌ست بێت: پاراستنی مافه‌کانی که‌مینه. به واتایه‌کی دیکه، زۆرینه ناتوانێ / نابێ یاسا په‌یوه‌سته‌کان له گۆڕه‌پانی گشتیدا جێگیر بکات که مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی که‌مایه‌تیی (به‌تایبه‌ت مافی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ببن به زۆرینه) پێشێل بکات.
له روانگه‌ی “نه‌راقی”یه‌وه، دوو جۆره که‌مایه‌تیی بوونی هه‌یه: ئه‌و چه‌شنه که‌مایه‌تییانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی هێزه‌کی (بالقوه) ئه‌گه‌ری بوون به زۆرینه‌یان هه‌یه و که‌مایه‌تییه هه‌میشه‌ییه‌کان. ئه‌م روانگه‌یه له دێموکراسی (رواڵه‌تی)یش ته‌نیا مافه‌کانی به‌شێک له که‌مایه‌تییه‌کان که توانایی بوون به زۆرینه‌یان تێدا هه‌یه، دابین ده‌که‌ن و له مه‌ڕ که‌مایه‌تییه “هه‌میشه‌یی”یه‌کانه‌وه ناتوانێت مافه‌کانی گرووپی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر بکات. به واتایه‌کی دیکه ئه‌م مۆدێله له دێموکراسی به گشتی “مافه تاکه‌که‌سییه‌کانی شارۆمه‌ندان وه‌کوو سیفه‌تێکی تاکه‌کسی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر و دابین ده‌کات، به‌ڵام ره‌نگه له‌هه‌مبه‌ر زۆرێک له مافه‌کانی گرووپی ئه‌وان به واتای گرووپێک هه‌ست پێنه‌کات و له‌به‌رچاو نه‌گرێت”. به‌م واتایه ـ نیشاندانی هه‌ستکردن به زۆرێک له مافه‌کانی گرووپه که‌مایه‌تییه‌کان ـ مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ که‌مایه‌تییه قه‌ومییه‌کان له دوو ئاستدا پێناسه ده‌کات:
” ئاستی تاکه‌کسی، که له‌م روویه‌وه هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان شارۆمه‌ندان له‌و روویه‌وه که هه‌موویان شارۆمهندن، بوونی نیه،
و ئاستی گرووپی: که له‌م روویه‌وه قه‌ومه‌کان به پێناسه‌ی گرووپی خۆیان ده‌بێ خاوه‌نی مافه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان بن که به گشتی له رێگای دابین کردنی مافه تاکه‌که‌سییه‌کانی که‌سه‌کان له‌و قه‌ومه‌دا وه‌ک شارۆمه‌ندان دابین ناکرێت”. له ئاستی گرووپی دا، مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، پێویستیی به مافی “پاراستنی شوناسی فه‌رهه‌نگی”ی و مافی “خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی” هه‌یه.
لە روانگەی “نەراقی”ییەوە جیاوازییەکی روون لە نێوان “دیاریکردنی چارەنووسی خود” و “مافی جیاییخوازیی”دا هەیە. لەگەڵ ئەمەشدا، نەوەکانی کەمایەتییە قەومییەکان بە کەڵکوەرگرتن لە مافی “پاراستنی شوناسی فەرهەنگی” دەتوانن مافی خوێندن بە زمانی دایکییان هەبێت و لە پێناو پەرەپێدانی فەرهەنگی قەومی خۆیاندا هەوڵ بدەن و بە کەڵکوەرگرتن لە مافی “خودگەردانی” دەتوانن بە شێوەیەکی شوێندانەرانە لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و بەڕێوەبردنی کاروباری ژیانیان، کاریگەرییەکی جیددیان هەبێت و رۆڵێکی شوێندانەریان هەبێت.
لە دەرەنجامدا، ئاکامی کارەکە بۆ ئەویش گرینگە و لەسەر ئەم خاڵە پێداگریی دەکات کە مافی جیاییخوازیی، مافی دیاریکردنی چارەنووس و ئاستە جیاوازەکانی، نابێت لە راستای بەهێزکردنی فەرهەنگ و بەها قەومگەراییە باوکسالارەکاندا بێت کە لەسەر بنەمای ئەفسانە نەژادی و قەومییەکانی ناوەندییەوەیە. نەراقی بنەمای نەتەوەی لەسەر ئەم گریمانەیە بونیات دەنێت کە خەڵک دەبێ لەگەڵ ئەوەی کە گرێبەستێکی دادپەروەرانە (گریمانەکراو یان راستەقینە) بریار بدەن کە لە تەنیشت یەکترەوە، یەکەیەکی گشتی رێک بخەن.
مستەفا مەلەکیان
مەلەکیان لە وتارێک بە ناونیشانی “سێکۆلاریزم و حکومەتی دینی” ئەم ئەگەرە دەخاتە بەرباسەوە کە زۆرینە بە کەڵکئاژۆ وەرگرتن لە دەسەڵاتی خۆی، لە هەمبەر مافەکانی کەمایەتیی نادادپەروەر بێت و لەبەرچاوی نەگرێت و بۆ پێشگیریی لە ستەمی زۆرینە لە هەمبەر کەمایەتیی، رێکارگەلێک دێنێتە ئاراوە. ئەو سەرەتا کارەکان بە دوو دەستەی objective و subjective یان کارووبارە عەینی و زەینییەکان دابەش دەکات.
بە پێی بۆچوونەکەی مەلەکیان، کاروباریی زەینی یان سوبژێکتیڤ، کاروبارێکە کە هەڵسەنگاندنی لۆژیکانە و ماریفەتناسیانە هەڵناگرێت و بە واتایەکی دیکە توێژینەوە هەڵنەگرن. کاروباری عەینی یان ئۆبژکتیڤ، بانگەشەی لەمەڕ دنیای واقع و کەتوارە کە خۆی بە دوو دەستەی جیاواز دابەش دەبێت: کاروبارە هیزەکییەکان (بالقوە) و توێژینەوەهەڵگرەکان و کاروبارە عەینییە پەنگراوەکان (بالفعل)ی توێژینەوە هەڵگر.
ئەو دەڵێت بۆ جێگیرکردنی دادپەروەریی، لە کاروبارە زەینی و عەینییەکانی توێژینەوەهەڵنەگردا، دەبێت بگەڕینەوە بۆ دەنگی خەڵک. لەم نێوەدا بەڵام ئاماژە بە خاڵێکی گرینگ دەکات چونکە لانیکەم هیچ کات ئیمکانی نیە کە سەد لە سەدی خەڵک لە بارەی شتێکەوە هاودەنگییان هەبێت و لە باشترین حاڵەتدا رەنگە نەوەد لە سەدی خەڵک بە شتێک دەنگ بدەن و دە لە سەدی دیکە دژایەتی لەگەل دەکەن، کەواتە بە هۆی ناهاودەنگیی گشتیی ئوممەت، زۆرینە لەهەمبەر کەمینەدا ستەم بە رەوا دەبینێت. بە واتایەکی دیکە، ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە چۆن دەتوانین لە دیکتاتۆری زۆرینە و یان کەڵکئاوەژوو وەرگرتن لە زۆرینەبوون، دوورەپەرێزی بکەین؟
وەڵامێک کە مەلەکیان دێنێتە ئاراوە، زۆر کورتە: “لە نێوان مرۆڤەکاندا مەعنەوییەت گەشە دەکات”. گەشەکردنی مەعنەوییەت دەبێتە هۆی ئەوەی کە تاکەکان بە شێوەیەک پەروەردە بن کە ئاگایانە لە دەسەڵاتی بڕیاردان بە زیانی کەسانی دیکە بەکار نەهێنن کە ئەم بارودۆخەش لەگەڵ پێکهاتەی دەروونی و ناوەکی دابین دەبێت. بە وتەی مەلەکیان یەکێک لە ئەرکەکانی رووناکبیران لە کۆمەڵگادا هەوڵ بۆ گەشەکردنی مەعنەوییەتە. جیا لەمە، ئەم ئەگەرە هەمیشە هەیە کە پێکهاتەیەکی عەقڵانی بکەوێتە مەترسییەوە و لە لایەن زۆرینەوە لە هەمبەر کەمایەتییدا ستەم بە رەوا بزانێت.
هاوشێوەی ئەم بۆچوونەش لە لایەن “عەبدولکەریم سروش”ەوە لە زەنجیرە ئاخاوتنێکدا لە ژێر ناوی “ویژدانی شەرماویی”دا هاتۆتە ئاراوە. ئەو بە جەخت کردنەوە لەسەر “ماف تەوەریی”بوون لە کۆمەڵگا نوێیەکاندا، لەسەر ئەم باوەڕەیە کە هەموو پێداویستییەکان و ئیمکاناتی تیۆری و عەمەلی لەم کۆمەڵگایانەدا چوەتە خزمەتی مرۆڤەەوە تا لەسەر بنەمای ئەوەوە بتوانن لە مافە تایبەتییەکانی خۆیان کەڵک وەربگرن و ئەوان جێگیر بکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تا لە سیستمێکی کۆمەڵایەتی و تەنانەت ژینگەیەکی ئینسانی مۆدێڕن‌دا کێشەگەلێکی زۆر سەر هەڵبدات.
رێکاری “سروش” بۆ چارەسەریی ئەم کێشمەکێش و ئاریشەگەلە کە لە دنیای مۆدێڕن‌دا بە هۆی کەڵکوەرگرتنی زۆر لە “ماف”ەوە سەرهەڵئەدات ئەمەیە کە لەم کۆمەڵگاگەلەدا “شەرم” وەکوو فەزیلەتێکی ئەخلاقی دەبێتە باو و ئەم توخمە ئەخلاقییە دەبێتە بەربەستێک کە تاکەکان بەردەوام لەسەر مافەکانی خۆیان پێداگریی بکەن و ببنە هۆی ئەوەی کە بە شێوەیەکی دڵخوازانە چاوپۆشی لە مافەکانیان بکەن. لەسەر ئەم بنەمایە، سروش لەو باوەڕەدایە کە ویژدانە شەرمناوییەکان، کەمتر حەز بە کەڵکوەرگرتن لە مافەکانی خۆیانن و بە واتایەکی دیکە دوورەپەرێزترن و بە لاچاو بۆ تەکلیفەکانیش دەڕوانن.
سروش لەم زەنجیرە باسگەلەدا لە پێوەندیی دیکتاتۆریی زۆرینە و شەرم هیچ باسێک ناهێنێتەوە، بەڵام دەتوانین ئەم بۆچوونە لەم بارەشەوە بەکار بهێنین. بەم شێوەیە کە ئەگەر پەیوەستبوون بە بنەمای زۆرینە یەکێک لە شەرتە گرینگەکانی جێگیربوونی دێموکراسی و یەکێ لە مافە حاشاهەڵنەگرەکانی تاکەکانە، ئەوکاتە توخمی دەروونی و ئەسڵی ئەخلاقی کە ئەو پێبەند و سنووردار دەکات و وا لە زۆرینە دەکات تا لەم مافەی خۆی لە پێناو بەرژەوەندیی کەمایەتیی دا چاوپۆشی بکەن، شەرم یان “ویژدانی شەرمناویی”یە. لە راستیدا دەتوانین بەم شێوەیە ئاکامی لێوەربگرین: تاکەکان کە خاوەنی ئەم لایەنە ئەخلاقییەن و دەروونییان کردوە، شەرمیان هەیە لەم روویەوە بەتایبەتی لە بەرەی زۆرینەدان، مافی دیاریکردنی چارەنووس یان مافە فەرهەنگییەکان و بەکۆمەڵی کەمایەتییە نەتەوەیی و قەومییەکان لەبەرچاونەگرن و ببنە بەربەستی گەشەکردن و جێگیربوونیان.
ویل کیملیکا
ویل کیملیکا، فەیلەسووفی سیاسیی کانادایی، یەکێ لە تیۆریداڕێژەرانی هاوچەرخ لە بواری مافی کەمایەتییە نەتەوەیی/ قەومییەکانە. ئەو لە تیۆریی فرەکولتوورگەرایی شارۆمەندیدا هەوڵی داوە لە چوارچیوەیەکی فەلسەفەی سیاسیی لیبراڵ دا، بنەما و تیۆریی نوێ بۆ مافە نەتەوەیی / قەومییەکان بێنێتە ئاراوە و چاوپۆشییەکان بە نیسبەتی مافەکانی کەمایەتییە قەومییەکانەوە لە نەریتی تیۆری سیاسیی لیبراڵی نێوان ساڵەکانی دوای کۆتایی شەڕی جیهانیی دووهەم و سەرەتای دەیەی نەوەدی زایینی بەم پرۆژەیە قەرەبوو بکاتەوە.
ئەو فرەکولتوورگەرایی بە بەشێک لە بزووتنەوەی گشتگیری مافەکانی مرۆڤ دەزانێت کە فرەچەشنی قەومی و نەژادیی لەخۆ دەگرێت. خاڵە گرینگەکانی تیۆرییەکەی لە بارەی کامەیەتییەکانەوە بریتییە لە:
ـ جێگیربوونی مافە گشتییەکانی کەمایەتییە نەتەوەییەکان بە ئەولەوییەتدان بە لیبراڵ ـ دێموکراسی بە نسبەتی پرسی مافەکان و ئازادییە تاکەکەسییەکانەوە هیچ ناسازییەکی نیە و بەڵکوو بە تەواوەتی پێکەوە کۆ دەبنەوە.
مافەکانی گرووپ ـ جیاوەبوو، مافگەلێکن کە سەر بە گرووپەکانن و نە تاکەکان و بریتین لە:
الف ـ مافەکانی خودگەردانی
ب ـ مافەکانی فرەنەتەوەیی
ج ـ مافەکانی نوێنەرایەتیی تایبەت
ـ مافەکانی دوایی بە واتای پیدانی بەشی تایبەت بە کەمایەتییە نەتەوەییەکان لە ناوەندە بڕیاردەرە بەرزەکانی وڵاتدایە. لە روانگەی “کیملیکا”ەوە مافەکانی یەکەم و دووهەم، تایبەت بە کەمایەتییە نەتەوەییەکانە و مافی دووهەم تایبەت بە کۆچبەرانە.
ـ پێبەندبوون بە ئەسڵەکانی بنەماکانی سیستمێکی لیبراڵ ـ دێموکراتیک، مەرجی پێویستە بۆ جێگیربوونی مافەکانی کەمایەتییە نەتەوەیییەکان، بەتایبەتی مافی خودگەردانیە و ئەمەش کەمایەتییەکی نەتەوەی بیهەوێت لەسەر بنەمای خودگەردانی، سیستمێکی نالیبراڵ و پێشێلکاری مافی کەمایەتییەکان کە خۆی لە قەلەمڕەوی کەمایەتییەکی نەتەوەییدا ئەژی، بونیاد بنێت ئەوا قبووڵ ناکرێت.
ـ تیۆرییەکی لیبراڵ مافی کەمایەتییەکان دەبێ بسەلمێنێت کە چۆن مافی کەمایەتییەکان لەگەڵ مافەکانی مرۆڤدا کۆبکاتەوە و چۆن مافی کەمایەتییەکان سنوردار و پێبەند بە ئەسڵەکانی ئازادیی تاک، دێموکراسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بکات.
ـ فرەکولتوورگەرایی کاتێک بە باشی بەڕێوە دەچێت، بەکەڵک و کەمایەتییە نەتەوەیی و قەومییەکانیش خوازیاری ئەوەن کە پێوەندییەکانی نێوان حکومەت و کەمایەتییەکان لەسەر بنەمای سیاسەتی کۆمەڵایەتی بێت نەک تێڕوانینی ئەمنییەتی. ئەمنییەتییبوونی پیوەندییەکانی حکوومەت لەگەڵ کەمایەتییە قەومییەکاندا و بەتایبەتی کەمایەتییە نەتەوەییەکان، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم کەمایەتییانە بەردەوام وەکوو هەڕەشە و سیخوڕی هێزە نیزامییەکانی دوژمن لەقەڵەم دەدرێن.
ـ فرەکولتوورگەرایی بە گشتی لەسەر جیاوازییەکان و جێگیربوونی مافە فەرهەنگییەکان جەخت ناکاتەوە، بەڵکوو هەوڵێکە بۆ وەلانانی نایەکسانییە ئابووری و سیاسییەکانیشی لەبەرچاو دەگرێت. بە واتایەکی دیکە رەهەندە جیاوازە سیاسی، ئابووری و فەرهەنگییەکان لەخۆ دەگرێت.
ـ جەخت کردنەوەی تایبەت لەسەر هەندێک توخمە فەرهەنگییە جیاوازەکان و پاراستنیان بە واتای سیاسەتی جێگیرکردنی مافەکان و گرینگی‌دان بە فرەچەشنی فەرهەنگی بە جێگای جیگیربوونی ئامانجەکان، رەنگە ببێتە هۆی دەمارگرژی، باوەڕە چوارچێوەدارەکان و لە ئاکامدا جەمسەریبوونی هەرچی زۆرتری پێوەندییە قەومییەکان لە کۆمەڵگادا.
ـ سیاسەتە فرەکولتوورگەراییەکان، جیا لە گەشەپێدانی فەرهەنگ و شوناسی تایبەت بە کەمایەتییەکان، بریتییە لە سیاسەتگەلێ لە پێناو دەستڕاگەیشتن بە کەمایەتییە قەومی و نەتەوەییەکان بۆ بەشداریی لە دەسەڵاتی سیاسی و دەرفەتە ئابوورییەکانیش.
سیاسەتی فرەکولتوورگەرایی، نەتەنیا نکۆڵی و لەمپەری بەردەم گۆڕانی فەرهەنگی نیە، بەڵکوو لە بەرامبەردا بە قووڵی پرۆژەی ئاڵووێری فەرهەنگیی لەسەر بنەمای شارۆمەندیش هەم لە کەمایەتی و هەم لە زۆرینەدا بەدواداچوون دەکات.
نێوەرۆکی ئەم ئاخاوتەیە ئەمەیە کە لە پرۆژەی سیاسی فرەکولتوورگەرایی شارۆمەندیی “کیملیکا”دا، دوورەپەرێزیکردن لە روانگەی ئەمنییەتیی پێوەندیی نێوان حکومەت و کەمایەتییەکان، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەڕێوەبردن لە چوارچێوەی لیبراڵ دێموکراسی و جەختکردنەوە لەسەر چەندرەهەندی بوونی فرەکولتوورگەراییدا رۆڵی سەرەکیی هەیە.
بەرەنجام:
لە باسەکانی سەرەوە چ ئاکامێک وەردەگرین؟ ئایا دەبێ وەک جاران تەپڵی جیایی و دێموکراسی زۆرینەیی لێ بدەین یان رێگای سێهەم و دیکەش لەم نێوەدا بوونی هەیە؟ ئایا لە نێوان رووناکبیران و چالاکانی سیاسی، بواری تیۆری و پراکتیک و رەوگەی پێویست بۆ پارێزگاریی لە دێموکراسیی ژاکۆبنی یان دیکتاتۆریی زۆرینە بوونی هەیە؟
بە کورتی دەبێ بڵێین ئەگەر ئامانج لە چالاکیی سیاسی و ژیانی کۆمەڵایەتی، جێگیربوونی دادپەروەریی بێت، بە هۆکارگەلێکی جیاوز کە لەسەرەوە باس کرا، جیایی، باشترین رێگاچارە یان گونجاوترین رێگا چارە نیە. لە راستیدا بێ رزگاربوون لەم داوە و پارادۆکسی دێموکراسی، لە بارودۆخێکدا کە جیاییش بەجێ و ئیمکانی هەبێت، ئەگەری دەستڕاگەیشتن بە فەزیلەتێک بە ناو دادپەروەریی، هەروەها دورترو دژوارتر دەبێت.
دیکتاتۆری زۆرینەی ئیمە لە بەرامبەر دوو گوزارەی پارادۆکسیکاڵدایە:
الف: قبووڵکردنی دیکتاتۆری زۆرینەی دادپەروەرانە و لە ئاکامدا دێموکراتیک نیە.
ب : قبووڵنەکردنی دەنگی زۆرینەش لەگەڵ بنەماکانی دێموکراسی‌دا ناسازە و ناگونجێت.
لەم نێوەدا زۆربەی چالاکانی سیاسی و رووناکبیران کە درزی سەرەکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە درزی نێوان دێموکراسی و سەرەڕۆیی دەزانن، تەنیا گوزارەی “ب” قبوول دەکەن و جەختی لە سەر دەکەنەوە و گوزارەی “الف” کە دیکتاتۆری زۆرینە لەگەڵ بنەماکانی دیکەی دێموکراسی‌دا ناساز و نەگونجاوە، لەبەرچاو ناگرێت. بەم شێوەیە رێکخستنی دێموکراسی زۆرینەیی بە پارادۆکسیکاڵ نازانێت.
لە نێوان حیزب و رەوتە سیاسییەکانی نێو ئێران‌دا ـ چ ئەوانەی کە ئامانج و ئارمانجە دێموکراتەکانیان هەیە یان نا ـ هیچکام گەڵاڵە و رێکاری تایبەت کە دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای ئەسڵ و بەستێنەکانی مافەکانی مرۆڤ و گەرەنتیی جێگیربوونی مافە گشتییەکان و گرووپی کەمایەتییە قەومی و نەتەوەییەکان بێت، نەهێناوەتە ئاراوە.
ئەم گرینگی نەدانە بە شێوەیەکە کە تەنانەت زۆربەی ئەوانەی یاسای بنەڕەتی مەشرووتە کە ئەنجومەنە ئەیالەتی و ولایەتییەکانیانە، وەکوو رێگاچارەیەک بۆ فرە قەومی و نەتەوەیی لە ئیران‌دا لەبەرچاو گرتبوو، لەبەرچاو ناگرن و ئامادە نین لەو ئاستەشدا گرینگی بە مافی کەمینەکان بدەن و پشتیوانی یان لانیکەم باسی لێوە بکەن. بۆ نموونە لە نیوان رووناکبیران چالاکانی سیاسی‌دا باسگەلێک کە “نەراقی”، “ملکیان” و “رەحمانی” کە بە شێوەیەک پشتوانیان لە مافە گشتییەکانی کەمایەتییەکان کردوە یان رێکارێک بۆ دوورەپەرێزی لە دیکتاتۆری زۆرینە هێناوەتە ئاراوە، هیچ پێشوازییەک نەکراوە. خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە پێشوازی نەکردن لەم باسانە تەنیا بریتی نیە کە لایەنگرانی دێموکراسیی ژاکۆبنی یان دیکتاتۆری زۆرینە، بەڵکوو گرینگی نەدان بە رەخنەگرانی دیکتاتۆری زۆرینە و بۆچوونەکانیان لە نێوان لایەنگرانی جیابوونەوەش بە زۆری بەرچاو دەکەون.
بەشداری پڕ رەنگ و قورسی ناسیونالیزمی ئێرانی لەفەزای رووناکبیری و سیاسی ئێران‌دا بۆتە هۆی ئەوەی کە بە جێگای پەرە پێدان بە سەرمایەی کۆمەڵایەتی دەرەکیی گرووپیی (برونگروهی) کە لەسەر بنەمای پێوەندییە لاوازەکانی نێوان شارۆمەندان و تاکەکانە و باوەڕی گشتی نێوان هەموو شارۆمەندان بەتاڵ لە جۆرە پەیوەندییەکانەوە پێک دێت. سەرمایەی کۆمەڵایەتی دەروون گرووپی کە هێڵبەندیی و سنوورەکانی دەمارگرژیانە پێک دەهێنێت و بازنەکانی باوەڕمەندیی سنووردار دەکات و پەرە ئەستێنێت.
بۆ نموونە ئاماژە بە وەسفێک لە خوالێخۆشبوو “وەحید میرزادە” لە لایەن دۆستان و هاوکارانییەوە دەکرێت:
ـ “مورتەزا کازمیان”: ئەو “میرزادە” کورێکی وەتەندۆست و لایەنگری گشتییەتی ئێران بوو.
ـ رەزا عەلیجانی: لە کۆڕ و کۆمەڵە جیاوازییەکانی کوردی‌دا چالاک بوو و لە هەموو شوێنێکدا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردی دەکرد، بەڵام لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نەتەوەیییەکان و پاراستنی سەربەخۆیی و گشتییەتی وڵات دا بوو.
ـ حەسەن یووسفی ئیشکوری: لایەنگری لێوبوردەیی و پێکەوەبوون بوو و لەم رێگایەدا هەوڵی دەدا و بە گشتی خاوەنی یەکگرتووییەکی باش بوو، بە تایبەت کە ئەو بە هۆی کوردبووننەوە رۆڵێکی باش و کاریگەری لە هاڤبەندیی رێفۆرمخوازەکانی کورد گێڕا.
ئەم شێوە هەڵسوکەوت و وەسفی تاکەکەسەکان لەسەر بنەمای هێڵبەندی و دابەشکردنی شارۆمەندان بە خودی و غەیرە خودیەوەیە و هێدی هێدی لە خاڵێکدا بەرەوڕووی یەکتریش دەبنەوە و ئەوانیش شارۆمەندیی ئێرانی بەتایبەتی و مرۆڤەکان بە گشتی بە کورد و غەیرە کورد دابەش دەکەن. بردنەوەی مەدالیای ئولەمپیک تەنیا کاتێک مایەی شانازیە کە کوردێک بەدەستی هێنابێت یان بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی کونکوور لە لایەن کچێکی کوردەوە، لە راگەیەنەکاندا وەکوو هۆکارێکی شوناسبەخش جێگای سەرنج بێت.
لەم نێوەدا بەڵام “تەقی رەحمانی” بە روانینێکی جیاواز بۆ پرسی کەمایەتییە نەتەوەیی و قەومییەکان هەیە و لە مەڕ خوالێخۆشبوو “وەحید میرزادە” و هەوڵەکانی ئەو بۆ وتوێژ و پێکەوەسازان بە شێوەیەکی دیکە قسە دەکات: “ئەو دواتر هەوڵی دا کە نێوان رەوتە مەدەنی و سیاسییەکانی کورد لەگەڵ ناوەند دا پێکەوەسازان و دیالۆگ ساز بکات. کارێک کە رەوتی سیاسی میللی ـ مەزهەبی بە هەوراز و نشێوییەکانی شوێنی دەکەوتن. چونکە دێموکراسی نەتەوەیی یانی دێموکراسی بۆ هەموو قەومەکانی ئێرانی، سێنفەکان و ژنانی ئێرانییە”.
لە راستیدا یەکێ لە هۆکارەکانی جێگیرنەبوونی دێموکراسی لە ئێران‌دا کە بێ چارەسەری ماوەتەوە، بوونی ناسیونالیزمە کە زۆرتر لە گوتاری مافی مرۆڤ و مافە سروشتییەکان، لەسەر جوڵە و هەڵوێستی سیاسی لایەنگرانی دێموکراسی کاریگەریی دادەنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی کە رەوتی دێموکراسیخوازیی بە جێگەی ئەوەی کە لەگەڵ هەڵتەکاندنی دەسەڵات، دادپەروەریی و مافەکانی تاک و گشتیی شارۆمەندان و کەمایەتییەکان تێکەڵ بێت، پتر لەگەڵ “هەڵچوونی دەروونی، نەتەوەیی و نیشتمانخوازانەبوون” سنووردار و تا رادەیەکی زۆر بە لاڕێدا دەبەن تا ببێتە پاشکۆیەکی گرینگ بۆ هاوگەرایی نێوان زۆربەی ئەو هێز و رەوتە سیاسییانە. لە لایەکی دیکەوە ئەولەویەتی ناسیونالیزم بەسەر دێموکراسی‌دا لە سەد ساڵی رابردوودا بۆتە هۆی ئەوەی کە بەردەوام هێزە دێموکراسیخوازەکان لەگەڵ پاساوی ناسیونالیستانە وەک پاراستنی گشتییەتی ئەرزی و پاراستنی ئێران و … بوە و ترسیان لە دابەشکردن و هەڵتەکاندنی دەسەڵات هەبێت و دێموکراسی‌یان لە پشت کەنوو دابنێن و خۆشیان لە پەراوێزنشینی لە فەزای سیاسی ئێران‌دا بمێننەوە.
جیا لەمە، نیشانەگەلێک لە روانگەی رۆژهەڵاتناسانەش لەم بوارەدا بەرچاو دەکەوێت:
ـ پەیامی سەرەخۆشی ئەندامانی جیبهەی میللی: باوکی سەرزەوینی دلاوەرپەروەری کرمانشاهان
ـ رەزا عەلیجانی: هەمیشە بن زاراوە شیرینە کرماشانییەکەی کە بانگی دەکرد، زێدەکەیم بیر ئەکەوەتەوە. بە گاڵتەوە، “رولە پهلوان” با‌نگم دەکرد.
ـ زەقکردنەوەی چەند توخمیکی فەرهەنگی و کەمکردنەوەی فەرهەنگی قەوم یان نەتەوەی بەو توخمگەلە و لەبەرچاونەگرتنی مافەکان یان بارودۆخی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی ئەوان یەکێ لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی روانگەی رۆژهەڵاتناسانەیە کە لێرەدا بەرچاو دەکەوێت. “کیملیکا”یش ئەم شێوە هەڵسووکەوتە لەگەڵ کەمایەتییەکاندا وەکوو جۆرێک لە تێنەگەیشتوویی لە فرەکولتوورگەرایی لێکدەداتەوە. ئەم روانگە دەبێتە هۆی داتەپینی سەرمایەی کۆمەڵایەتی دەرەکی گرووپی(برون گروهی) و پەرەسەندنی بازنەی باوەڕمەندی لە ئاستی وڵات‌دا و بە سەرنجدان بەم بازنە باوەڕمەندییە لەسەر بنەمای سنوور و هێڵبەندییە جیاوازەکان سنووردار دەکات، هەوڵ بۆ دەستڕاگەیشتن بە پێکەوەسازان و دیالۆگ و لە ئاکامدا دێموکراسی زۆر دژوار دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر ئەم روانگەیە، بە رواڵەت توندوتیژانە و روانگەیەکی ئەمنییەتی نیگەتیڤ (مەنفی) دەکرێت، بەڵام لە راستیدا لە زۆربەی بوارەکاندا لە بەرامبەر مێتۆد و بەرنامەکانیدا بێدەنگی دەگرێتە بەر و زۆر جاریش لە چەمکگەلێک کە روانگەیەکی ئەمنییەتی پێک هێناوە، کەڵک وەربگرن. روانگەی ئەمنییەتی لە هەمبەر کەمایەتییە قەومی و نەتەوەییەکان بۆ پاساوهێنانەوەی بەکارهێنانی رێکارە توندوتیژئامێزەکان، چەمکە شیاوەکانی ئەم رێکارانەش دەستکاریی دەکەن. دژایەتی لەگەڵ سیاسەتی یەکسانسازی فەرهەنگی بۆ جیاکردنەوە و پشتیوانی لە دابەشکردنی دەسەڵات و دژەناوەندی کردنی دەسەڵات لێی، بە واتای جیاییخوازیی لێکدەدرێتەوە.{jcomments off}