رێکه‌وتی ٣١ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به ٢١/٨/٢٠١٢ رێککه‌وتننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش له نێوان حدکا و کۆمه‌ڵه‌دا مۆر کرا.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه زۆر نووسراوه، بۆیه من پێشه‌کی ده‌مهه‌وێ بچمه سه‌ر دژکرده‌وه‌کانی دوای ئه‌و رێکه‌وتنه و دواتر به کورتی با ده‌ده‌مه‌وه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی رێکه‌وتننامه‌که.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه، چی پێنووس به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای فارسی تاراوگه‌نشین هه‌بوو، له چه‌په‌وه بۆ دێمۆکرات و لیبراڵ و نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بییه‌وه تا ده‌گاته‌وه ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی کورد که خۆیانیان له‌و رێککه‌وتنه‌دا نه‌ده‌بینییه‌وه، که‌وتنه نووسین و هه‌ڵوێست گرتن. بۆچی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه هێنده دڵی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئێشاند که ئاوا به خه‌ستی و چڕ و پڕی دژی بوه‌ستنه‌وه و قهوانهکۆنهکانی جارانی تهواویهتخوازهکانی لایه‌نگری (ئێرانی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمان و یه‌ک ده‌سه‌ڵات) لێده‌نه‌وه؟ کوێی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه باسی جودایخوازی و له‌ت و کوت کردنی ئێران ده‌کا؟
له یه‌که‌م خاڵی بنه‌ما گشتییه‌کانی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌دا و دوای رووخانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، هاتووه: “نیزامی سیاسیی داهاتووی ئێران پێویسته سیستمێکی سیکۆلاری دێمۆکراتیکی فیدراڵ بێت”.
واژۆکه‌رانی ئه‌م رێککهوتنهنامهیه ئه‌گه‌ر به نیازی جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له ئێرانن، ئه‌ی چیان داوه له رووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران و جێگیر کردنی سیستمێکی سیکۆلاری دێمۆکراتیکی فیدراڵ له جێی ئه‌و رێژیمه؟
ئه‌و دوو هێزه کوردستانییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رابردوویه‌کی دوور و درێژیان له‌نێو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا هه‌یه و له‌پێناوی ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا، ساڵانێکی زۆره بزاڤی رزگاریخوازیی ئه‌و گه‌له دژی نیزامه کۆنه‌په‌رسته‌کانی زاڵ به سه‌ر ئێران‌دا رێبه‌ری ده‌که‌ن. به‌و حاڵه‌شه‌وه له ئێرانی داهاتووی دوای کۆماری ئیسلامی‌دا “بڕوای ته‌واویان به هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی سیاسی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه” و “سندووقه‌کانی ده‌نگدان به سه‌ره‌کیترین سه‌رچاوه‌ی مه‌شروعییه‌تی هه‌موو هێزێکی سیاسی له کوردستان و به بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کیی دێمۆکراتیزه کردنی کۆمه‌ڵگای ئازاد و سه‌ربه‌ستی ده‌زانن”.
که‌وابوو، خۆیان داناسه‌پێنن و له چوارچێوه‌ی سیستمێکی سیکۆلاری دێمۆکراتیکی فیدراڵ‌دا، ده‌یانه‌وێ به پشتیوانی سندووقه‌کانی ده‌نگدان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی وڵات‌دا بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌ڵگه‌نامه په‌سند کراوه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه که هه‌ر کام به جیا له کۆنگره‌کانی خۆیاندا په‌سندیان کردووه، به روونی ده‌بینین زۆر له‌مێژه باسی چه‌مکگه‌لی وه‌ک (مافی دیاری کردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد)، (فێدرالیزمی نه‌ته‌وه‌یی ــ جوغرافیایی بۆ لابردنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان) و (بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران)دا کراوه.
زۆربه‌ی ئه‌و پێنووسانهش که دژی ئه‌م رێککهوننامهیه به نووسینی وتار و کۆکردنه‌وه‌ی تۆمار هه‌ڵوێستی شۆڤینیستانه‌ی خۆیان نواندووه، پێشتر نامه‌ی پیرۆزباییان بۆ کۆنگره‌ی ئه‌و دوو رێکخراوه نووسیووه که ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی تێدا په‌سند کراوه.
که‌وابوو هۆی ئه‌م دژکرده‌وه هه‌مه‌لایه‌نه چییه که له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا؟ ئه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه بۆ ئه‌و کاته‌ی حدکا یان کۆمه‌ڵه ئه‌و چه‌مک و ده‌سته‌واژانه‌ی کرده به‌رنامه و ئامانجی ستراتیژی خۆی، ده‌نگی ره‌خنه‌یان به‌رز نه‌کرده‌وه؟
وه‌ڵامه‌که روونه. ئه‌وان سوور ده‌زانن، ئه‌و په‌یماننامه‌یه رووی له خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانه و ده‌خوازێ به هاوکاری و هاوخه‌باتی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران و هێزه ئازادیخوازه‌کانی وڵات، سیستمێکی سیکۆلاری دێمۆکراتیکی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی ئێرانی داهاتوودا بێننه کایه‌وه. هه‌ر چه‌ند مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ده‌ستی رۆڵه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه له پێکه‌وه ژیان له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌وه بگره تا بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه، مافێکی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ئه‌و گه‌له‌یه و، کوردیش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه. به‌ڵام هزر و بیری ئه‌و پێنووسه ده‌مارگرژانه، له دوو لاوه که‌وتوونه‌ته په‌له‌قاژه‌وه، یه‌که‌م: دژی یه‌کیه‌تی و یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌ی کوردن. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، ده‌بوو حدکا و کۆمه‌ڵه له باتی مۆرکردنی رێکه‌وتننامه، دژی یه‌ک بوه‌ستنه‌وه و زامهکۆنهکان بکولێننه‌وه. دووهه‌م: به واژۆکردنی ئه‌و په‌یمان نامه‌یه و به‌هێزبوونی زیاتری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، ئیتر سیاسه‌تی داسه‌پاوی (ئێرانی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمان و یه‌ک ده‌سه‌ڵات) کۆتایی پێ دێ.
که‌واته شینی ئه‌وان مه‌ترسی له بۆ پارچه‌پارچه‌بوونی ئێران نییه، به‌ڵکوو له لایه‌که‌وه دژی یه‌کیه‌تی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی وڵاتن و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ناخوازن کۆتایی به سیسته‌می دیکتاتۆری بێنن و چاویان به‌رایی نادا ئێرانی داهاتوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمان رزگاری ببێ و هه‌موان به‌شداری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بن. بۆیه ئه‌و پێنووسانه‌ی که جیا له نووسه‌ران و چالاکڤانانی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وان، ده‌بێ رێڕه‌وی نووسین و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان بگۆڕن و له باتی دژایه‌تی کردنی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه، هه‌وڵی یه‌کخستنی نێوماڵی کورد بده‌ن.
من وێڕای پشتگیری له واژۆکردنی ئه‌و رێکهوننامهیه، له گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه هاوڕام که ده‌خوازن حدکا و کۆمه‌ڵه، ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌رینتر بکه‌نه‌وه. چوونکه هه‌رچی کورد یه‌کگرتووتر بێ، هه‌م متمانه‌ی خه‌ڵک زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای ئه‌و هێزانه و هه‌م وزه و تواناجیاوازهکانیش ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر یه‌ک.
حدکا و کۆمه‌ڵه، وه‌ک دوو هێزی سه‌ره‌کی و خاوه‌ن رابردووی نێو گۆڕه‌پانی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی کورد، ده‌بێ میکانیزمێک بۆ یه‌کگرتنه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که ریزی ئه‌و دوو رێکخراوه‌یان به‌جێ هێشتووه و ئیستا هه‌ر یه‌که خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی کۆپی ئه‌وانن، بدۆزنه‌وه. چوونکه هه‌تا ئه‌و چه‌ند لایه‌نییه به‌و دوو ناوه هه‌بێ، هه‌م یه‌کگرتنی ریزه‌کانی کورد ناته‌واوه، هه‌م بۆ خۆمان و به ده‌ستی خۆمان بیانووی پتر ده‌ده‌ینه ناحه‌زان و نه‌یاران. مادام یه‌کیه‌تی و یه‌کڕیزی ئێمه، له لایه‌که‌وه هێزی کورد به‌هێزتر ده‌کا و له لایه‌کیتره‌وه هه‌ره‌س به سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی تا ئێستا باو به سه‌ر ئێران‌دا دێنێ، بۆیه هه‌ق وایه له هه‌ڵگرتنی هه‌رچی زووتر و خێراتری ئه‌و هه‌نگاوانه درێخی نه‌که‌ین.
کۆمه‌ڵه و حدکا، به واژۆکردنی ئه‌و رێکهوننامهیه، وێڕای ماڵاوایی کردن له رابردووی تاڵی شه‌ڕی ناوخۆ، پێویسته له به‌ر دڵی قوربانییه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه بێ ئاکامه، داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن. ئه‌گینا هه‌ر کات هه‌ر کام له ئێمه ئه‌گه‌ر رۆژێک بمانه‌وێ ئاوڕ له رابردووی ئه‌و قۆناخه بده‌ینه‌وه، ره‌نگه تاوانی هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه بخه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رامبه‌ره‌که و ئه‌مه‌ش کار ده‌کاته سه‌ر هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی هه‌ر دوولا. نموونه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ش وتووێژه‌که‌ی به‌ڕێز عهبدوڵڵاموهتهدی و وه‌ڵام دانه‌وه‌که‌ی حدکا به‌و وتووێژه بوو که بۆ ماوه‌یه‌ک دۆخه‌که‌ی ئاڵۆزکرد.
له کۆتاییدا راده‌گه‌یه‌نم: ده‌کرێ ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه ببێ به بنه‌ما بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌کی به‌رینتر، به‌ڵام به رای من ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا نه‌گونجێ، ناتوانین بۆ هه‌میشه له قۆناخی شه‌ڕی خۆکوژی و پرش و بڵاوی ماڵاوایی بخوازین.
سەرچاوە: کوردستان مێدیا
{jcomments off}