له کۆنگره‌یا ئه‌مرۆی ب د پ دا شتێک له مرۆڤی ئازار ده‌دا ئه‌وه بوو له زۆربه‌ی ئاخافتنه‌کان به زمانی تورکی بوو و ئه‌و که‌سانه که به زمانی کوردی (کرمانجی و سۆرانی) قسه‌یان ده‌کرد راسته‌وخۆ وه‌ریان ده‌گێرایه‌وه سه‌ر زمانی تورکی، واته زمانی تورکی زمانی ره‌سمی کۆنگره‌ی حیزبێکی کوردی ناسیۆنالیستی بوو.
هه‌وسه‌رۆکه‌کانی حیزبه‌که به‌رێز سه‌لاحه‌دین ده‌مرتاش و گۆلتان کشانکیش به زمانی تورکی گۆتاریان پێشکێش کرد.
زمان بنه‌مای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که، ئه‌و شته که ره‌نگی هه‌بوون به نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌دات زمانیه‌تی، بۆیه هه‌ر میله‌تێک زمانی خۆی پاراست ده‌توانێت خۆی و کلتوری خۆش بپارێزت و به‌رگیری له هه‌بوونی خۆی بیکات. هه‌لبه‌ت میله‌تی کورد له سه‌خترین شه‌رایت دا خۆی و زمانی خۆی پاراستووه و پێش که هیچ حیزبێک هه‌بێت بابی ناسیۆنالیست کورد ئه‌حمه‌دی خانی له سه‌ر گرنگی زمانی داییک قسه‌ی کردووه و نووسیه‌تی، بۆیه به کاری حیزبێک و چه‌ند حیزب له وره‌ی میله‌تی کورد که‌م نابێت، به‌ڵام نابێ ئێمه وابن.
پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی (ب د پ) که پارتێکی کوردی ئۆپۆزیسیونی حکۆمه‌تی تورکیایه و نێزیکی پارتی کرێکارانی کوردستانه، ئه‌مرۆ دویه‌م کۆنگره‌ی خۆی له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا به‌رێوه برد، وێرای پیرۆزبایی کردن له هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م کۆنگره‌یه و لایه‌نگرانی حیزبی ناوبراو، کۆمه‌له‌کی یه‌کجار زۆر ره‌خنه له شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی کۆنگره‌که له به‌رچاو ده‌که‌وێت که من ده‌مهه‌وێ ته‌نیا ئیشاره به یه‌ک شت بیکه‌م، که ئه‌ویش زمانه.
پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی که خۆی به حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت و به‌م پرۆپاگاندانه خه‌لکێکی یه‌کجار زۆر ده‌وری خۆی کۆێکردوته‌وه و ئێستا به خۆشیه‌وه 35 پارله‌مانتاری له پارله‌مانی تورکیا دا هه‌یه، رۆژ به رۆژ له بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی بوون دوور ده‌که‌وێت و له راستی دا له راستای حه‌ز و سیاسه‌تی داگیرکه‌ران دا هه‌نگاو ده‌نێت.
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان که له مێژه هه‌یه و ئێستاش هه‌ر ماوه و دژمن به سالان و به خه‌باتێکی یه‌کجار زۆر له سه‌ر گه‌ڵه‌که‌مان له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا سه‌پاندووه، ئاسمیلاسیۆن و له ناو بردنی و ئیزۆله کردنی زمانی کوردی بووه، ئێستا به داخه‌وه ژووماره‌یێکی یه‌کجار زۆرله کوردانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان شاره‌زاییان له سه‌ر وێژه‌ی کوردی نییه و سه‌رکرده‌کانیانیش ئه‌م مه‌سه‌له گرینگه له پشت گۆێیان خستووه و خه‌ریکی کاره لاوه‌کیه‌کانن.
ئه‌مه‌ش له لایه‌ک، به‌ڵام له لایه‌کی تر خۆدی سه‌رکرده‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی وولاته‌که‌مانیش شاره‌زاییان له سه‌ر زمانی دایکیان نیه و ناتوانن به باشی به زمانی کوردی قسه بیکه‌ن و به‌م شێوه‌یه مناله‌کانیانیش له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بوون دوور ده‌که‌ون و ناتوانن له گه‌ڵ راستی مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌که‌یان ئاشنا بن.
به‌رپرسانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی خۆیان له به‌رپرسانی هه‌موو پارته‌کانی تر له هه‌موو پارچه‌کان به کوردتر ده‌زانن و ئه‌وان به نانه‌ته‌وه‌یی بوون مه‌حکووم ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش شتێکی وراسیه و له حیزبی داییک واته پ ک ک وه‌رییان گرتووه که بێجگه له خۆیان که‌س قه‌بوول نه‌که‌ن و به کورد نه‌زانن. ئۆکه‌ی، پیرۆزتان بێت ئێوه له هه‌موو که‌س کوردتر و نه‌ته‌وه‌ییترن، به‌ڵام تکاتان لێ ده‌که‌ین زمانی دایکتان فێر بن.
له کۆنگره‌یا ئه‌مرۆی ب د پ دا شتێک له مرۆڤی ئازار ده‌دا ئه‌وه بوو له زۆربه‌ی ئاخافتنه‌کان به زمانی تورکی بوو و ئه‌و که‌سانه که به زمانی کوردی (کرمانجی و سۆرانی) قسه‌یان ده‌کرد راسته‌وخۆ وه‌ریان ده‌گێرایه‌وه سه‌ر زمانی تورکی، واته زمانی تورکی زمانی ره‌سمی کۆنگره‌ی حیزبێکی کوردی ناسیۆنالیستی بوو. هه‌وسه‌رۆکه‌کانی حیزبه‌که به‌رێز سه‌لاحه‌دین ده‌مرتاش و گۆلتان کشانکیش به زمانی تورکی گۆتاریان پێشکێش کرد.
به سالانه پ‌ک‌ک و ب د پ ده‌لێن که زمانی میله‌تی کورد قه‌ده‌خه‌کراوه و کورد هه‌قی نیه به زمانی خۆی قسه بیکات، ده‌یانگۆت حکومه‌تی تورکیا له هه‌ولی قرکردنی گه‌ڵی کوردایه، به‌ڵی هه‌موو که‌س ئه‌مه باش ده‌زانێت، به‌ڵام ئێوه که به سالانه شۆره‌شتان ده‌ستپێ کردووه و له‌م رێگایه‌دا به هه‌زاران رۆله‌ی به وه‌فای گه‌ڵه‌که‌مان شه‌هیدبوون، به هه‌زاران که‌س له سیاچاله‌کانی حکومه‌تی فاشیسمی تورک دا بوون و هه‌ن، به مه‌لاین که‌س ئیشکه‌نجه کراون، بۆچی زمانی تورکی له کۆنگره‌ی حیزبێکی کوردی دا زمانی ره‌سمیه؟ بۆچی ده‌بێ له کۆنگره‌ی خۆتان دا به زمانی تورکی قسه بیکه‌ن؟ بۆچی ده‌بێ زمانی کوردی بگه‌رێنه‌وه سه‌ر زمانی تورکی؟ کێ زۆرتان پێ کردبوو؟ ئایا ئه‌مه‌یه وولامی خه‌لکی شۆره‌شگه‌ر و خه‌باتکارانی کوردستان؟ به‌م شیوه‌یه ده‌تانهه‌وێ گه‌ڵی کورد له باکوور رزگار بیکه‌ن؟ کا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییتان؟ مانای زمان بۆ لای ئێوه چیه؟ و به هه‌زاران پرسیاری تر و …
من هێوادارم که هه‌ورێیان ب د پ وه‌لامی گۆنجاویان بۆ ئه‌م پرسیارانه هه‌بێ.
دیار مه‌ولایی – دانمارک
{jcomments off}