من پێشه‌کی بڵێم که ئه‌مه به سه‌رکه‌وتوويی بواری ڕووناکبيريی کوردی ده‌زانم که کۆمه‌ڵێک که‌سايه‌تی و چالاکی کورد ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی هێزه سياسييه‌کانی کورد ده‌که‌ن.
ئه‌مه خۆی‌له‌خۆی‌دا وه‌پێشچوونی ئاستی کيانی نه‌ته‌وه‌يی کورد ده‌گه‌يه‌نێ، خۆی‌له‌خۆی‌دا بوونی ئه‌م “حه‌وزه‌ی گشتييه” ده‌گه‌يه‌نێ که بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگايه‌کی مه‌ده‌نی پێويسته. به‌هێزبوونی به‌ره‌ی ئۆپۆزيسيۆنی رێکخراوه‌کانی کوردی (که له نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت‌دا ئه‌رکی ده‌وڵه‌تی کورديان له‌سه‌ر شانه) به قازانجی ئه‌م رێکخراوانه و گشت نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ ده‌مه‌زراندنی کۆمه‌ڵگايه‌کی مۆدێرن ده‌زانم. هه‌ر له‌م سۆنگه‌وه ده‌ستخۆشيان لێده‌که‌م.
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ئه‌مه هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ناگه‌يه‌نێ که ئه‌م ڕه‌خنه‌گرانه ره‌خنه‌کا‌يان ره‌وايه و خۆيان ڕه‌خنه هه‌ڵناگرن. به پێچه‌وانه: به بڕوای من چالاکی و يان ناچالاکی ره‌خنه‌گر و بيرمه‌ندی تاکی کورد له ده‌ره‌وه و ژووره‌وه‌ی وڵات زۆر ڕه‌خنه هه‌ڵده‌گرێ. کۆمه‌ڵێک “جالاک” هه‌ن که ئه‌رکی خه‌باتيان، ئه‌رکی تێکۆشانيان داوه‌ته هێزه سياسييه‌کان و خۆيان بێ ئه‌رک و بێ به‌ری کردووه، به‌ڵام ئه‌م کاته‌ی که ئه‌م حيزبانه له ڕوانگه‌ی وانه‌وه هه‌ڵه‌يه‌ک ده‌که‌ن، هاواريان لێ هه‌ڵده‌ستێ. ده‌کرێ پرسيار بکه‌م بيلانی چالاکانی تاکی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چ بووه؟ ده‌کرێ بپرسم که کام ڕێکخراوه‌ی مه‌دنی و سياسيان پێک هێناوه؟ کام دڕوويان له قالبی بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌رێ ناوه؟ ده‌کرێ بپرسم خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می زانستی له مه‌ڕ دۆزينه‌وه‌ی ڕێگاچاره بۆ کێشه‌کانی کورد بوون؟ ئه‌گه‌ر پێمان وايه به بۆڵه‌بۆڵ ده‌توانين رزگار بين، ئه‌وه شتێکی تره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێمان وانييه، ده‌بێ ڕاده‌ی چالاکی و هه‌ڵسوڕانی مه زۆر له‌وانه زۆرتر و پان و به‌رين‌تر بێ که ته‌نيا جاروبار ڕه‌خنه‌يه‌ک له هێزه‌کانی کوردی بگرين.
دياره من نام هه‌وێ بچمه سه‌ر باسی وه‌ی که ڕه‌ساڵه‌تی ڕووناکبير به‌گشتی و ڕووناکبيری کورد به تايبه‌تی چيه. ئه‌م ئاماژه کورته ته‌نيا وه‌بيرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستييه تاڵه‌يه که ئاماده نين ده‌رزێک له خۆمان ڕاکه‌ين، له حاڵێک‌دا شوژن له هێزه سياسييه‌کانمان ڕاده‌که‌ين. ئه‌مه شه‌رتی ئينساف و ئه‌خلاقی ڕووناکبيری نييه.
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ته‌وه‌ری ئه‌م ده‌قه کورته، به‌ڵام، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی کورد له به‌شداربووانی کۆنفراسی پراگ که به باوه‌ڕی من ناڕه‌وايه.
دۆستانی ڕه‌خنه‌گر بايخی له ڕاده‌به‌ده‌ر به‌م به‌ياننامه‌يه ده‌ده‌ن که نه به‌رهه‌می کۆنفرانسه‌که، به‌ڵکوو ئی تاقمێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفرانسه‌که بووه. ته‌نانه‌ت به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که ـ به فارس و کورد و تورک و به‌لوچ و تورکه‌مه‌نه‌وه ـ ئه‌وه‌نده بايخيان پێنه‌دا، ده‌نا داوايان ده‌کرد که ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.
من پێم‌وايه به‌شێک له ڕه‌خنه‌گران ئه‌وه‌نده ناسنامه‌ی ئه‌م و ئه‌و که‌سايه‌تييه‌ی به‌شداربووی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌يان لا گرينگه، که کۆنفرانسه‌که و به‌ياننامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی کۆنفراسه‌که‌يان لا گرينگ نيه. ئه‌م دووانه‌ی ئاخری بۆ به‌شێک له ڕه‌خنه‌گران ته‌نيا به‌يانوويه‌که بۆ هه‌ڵپڕژانه‌سه‌ر ئه‌وه‌ڵی.
من وتوومه و ئێستاش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که گوتاری زاڵ به‌سه‌ر کۆنفرانسه‌که گوتاری کورد بوو. وتاره‌کان ئه‌وه به‌ره‌به‌ره بڵاو ده‌بنه‌وه و ئه‌و ڕاستييه‌ی ده‌رده‌خه‌ن.
به‌ڕێزێک ئاماژه به لاوازی رێزمان و ناڕێک‌وپێکی ده‌سته‌واژه‌کانی ده‌قی به‌ياننامه‌که ده‌کا و ده‌ڵێ ئه‌مه ده‌بێ ده‌ستخه‌تی کورد بێ! ڕه‌نگه ئه‌م به‌ڕێزه پێ وابێ که فارسه‌کان فارسييه‌کايان زۆر به‌هێزه که به‌ڕاستی وانييه؟ به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م ده‌قه يه‌ک) له لايه‌ن که‌سێکی تورکه‌وه نووسرابوو (نه‌ک کورد و فارسی فارسی‌زان و فارسی‌نه‌زان).دوو) هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تێکۆشابوو چه‌مک‌گه‌لێک به‌کاربێنێ که له ڕوانگه‌ی خۆيه‌وه که‌متر کێشه دێنێته گۆڕێ.
پاش ته‌واوبوونی کۆنفرانسه‌که و له به‌رده‌رگای هۆتێله‌که حه‌سه‌ن شه‌ريعه‌تمه‌داری به خۆی و به کاغه‌زه‌که‌يه‌وه له لايه‌ن کورده‌کانه‌وه ده‌ور درابوو و ڕه‌خنه‌ی توندی لێده‌کراو و ئه‌ويش به په‌له ئه‌م چه‌مکه و ئه‌و چه‌مکه‌ی ده‌گۆڕی و پاساوی بۆ ئه‌م و ئه‌و فورموڵ و گوزاره دێناوه و ده‌يگوت که مه‌به‌ستی کورد نه‌بووه و بۆ وێنه موجاهيدينه.
ئه‌م ڕاستييه‌ی ناته‌بايی ڕسته‌کان و ده‌سته‌واژه‌کان کێشه‌يه‌کی زمانه‌وانی و فارسی‌نه‌زانينی شه‌ريعه‌تمداری نه‌بوو، به‌ڵکوو هه‌روه‌تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌ی که به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفراسه‌که گوشارێکی زۆريان له‌سه‌ر بوو که ئه‌م کۆنفرانسه‌ی ئه‌سڵه‌ن به‌ڕێوه نه‌به‌ن، ئه‌ويش له‌گه‌ڵ دوو لايه‌نی کوردی که ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌يه‌يان واژۆ کردووه (بۆ وێنه سه‌ير که‌نه دمه‌قاڵه‌ی بيژه‌نی حيکمه‌ت له گه‌ڵ فه‌ره‌يدوونی ئه‌حمه‌دی، سه‌يرکه‌نه وه‌ده‌رنانی ئه‌م که‌سه له ڕێکخراوی فيدائيانی خه‌ڵک (ئه‌کسه‌رييه‌ت)، سه‌يرکه‌نه قسه‌وباسی که‌سانێک وه‌ک ناسر که‌ره‌می و …) به‌ڵێ، ئه‌م که‌سانه و گه‌لێکی تر محاوله‌يان کرد که ئه‌م کۆبوونه‌وه‌يه ته‌نانه‌ت پێک نه‌يه. که‌وايه به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفرانسه‌که ته‌نيا له لايه‌ن کورده‌کانه‌وه له ژێر گوشاردا نه‌بوون و به‌ياننامه‌که‌يان وا گه‌ڵاڵه کرد بوو که به قه‌ولی خۆيان “گفتمان” نه‌پچڕێ و به‌جۆرێک هه‌موو لايه‌ک که‌متاکورت رازی بکا.
من له‌گه‌ڵ مێهرانی به‌راتی تورک (مائۆئيستی پێشوو و ناسيۆناليستی پان‌ئيرانيستی ئێستا، خه‌زوری يوشکا فيشێر، وه‌زيری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان) باسێکی زۆرم هه‌بوو. ناوبراو به‌ردی ئێرانی له‌سنگی ده‌دا و له‌م ده‌روازه‌وه دژايه‌تی کوردی ده‌کرد. هه‌ر وه‌تر له گه‌ڵ حه‌سه‌ن شه‌ريعه‌تمه‌داری تورک ئه‌م باسه‌کرا.
کاک حه‌سه‌نی شه‌ڕه‌فی زۆر به‌ڕوونی به شه‌ريعه‌تمه‌داری گوت که: “ئه‌مه وتاری مه نييه. ئه‌گه‌ر هه‌ر بڵاوی ده‌که‌نه‌وه به‌ناوی کۆنفرانسه‌که مه‌يکه‌ن و به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفرانسه‌که بيکه‌ن.” حه‌سه‌ن شه‌ريعه‌تمه‌داری وتی که: “باشه، که‌وايه ده‌نووسين که که‌مينه‌يه‌ک له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی ئه‌م به‌ياننامه‌يه نه‌بووه.” گوڵاڵه خانمی شه‌ڕه‌فکه‌ندی گوتی که: “ئه‌وه وا ده‌رده‌خا که ده‌نگ دراوه، له حاڵێک‌دا ده‌نگ نه‌دراوه.” شه‌ريعه‌تمه‌داری وتی که: “باشه، ده‌ڵێين که ئه‌م که‌سانه دژی ناوه‌ڕۆکه‌که بوون. ناوی خۆتان بنووسن.” من وتم که: “نه‌خێر، کارێکی ديکه ده‌که‌ين؛ ناوی ئه‌م که‌سانه ده‌نووسين که له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ياننامه‌يه هه‌ن.” شه‌ريعه‌تمه‌داری وتی که: “ئاخر به‌شی زۆری به‌شداربووان ڕۆيشتوون.” من وتم: “له کوێ‌ڕا ده‌زانن که ئه‌وانه‌ی دژبه‌رن نه‌ڕۆيشتوون؟ به‌شێک له ئازه‌ری و به‌لووچه‌کان که له‌گه‌ڵ مه‌ن، ئه‌وانيش ڕۆيشتوون.” …
پاشان گوڵاڵه خانمی شه‌ڕه‌فکه‌ندی چوو بۆ لای ناهيدخانمی به‌همه‌نی. ناهيدخانم گوتی که “تازه ئه‌وه چوار جارمان پێگۆڕيون، پێمان وتوون که ئه‌مه قسه و ئه‌ده‌بياتی مه نييه…”
دۆستان، دايبنێين که هيچکام له‌م کێشه و شه‌ڕانه‌ش نه‌بووه. کورد چ زه‌ره‌رێکی کردووه؟ ئايا له مافه‌کانی خۆی پاشگه‌ز بۆته‌وه؟! ئايا ئاستی چاوه‌ڕوانييه‌کانی نه‌زم بۆته‌وه؟ نه‌خێر. ته‌نيا له هه‌لێک که‌ڵکی وه‌رگرتووه، بۆ ده‌ربڕينی بيروبۆچوونی خۆی، ته‌نيا له تريبونێکی تر شه‌ڕی کردووه بۆ مافه‌کانی خۆی. ئه‌وه‌ی ناکه‌ين چ ده‌که‌ين؟!
تازه دايبنێين که کورد سازشی کردووه. ئه‌مه ئوتۆپييه ئه‌گه‌ر پێمان وايه که سياسه‌ت بێ‌سازش و سازان مانای هه‌يه. پێتان وانه‌بێ که ئه‌وانيش قسه‌ی مه‌يان به‌دڵه. به‌ڵام به‌شێکيان به‌رژه‌وه‌ندی “نه‌ته‌وه‌يی” خۆيان له‌وه دا ده‌بينن که به جۆرێک له گه‌ڵ ئێمه بسازێن. من پێم وايه که‌سێک سازش نه‌زانێ، سياسه‌ت نازانێ.
وترا‌وه که ئاستی زانياری و زانستی کورده‌کانی به‌شداربوو له خوارێ بووه!!
به‌ڵام من ئاستی زانياری تێکۆشه‌رانی کوردی ئه‌م کۆنفرانسه‌م چه‌ند قات له ئی ئه‌م به‌شدارانه‌ی که هه‌لی قسه‌کردنيان هه‌بوو و دمراست بوون و کورد نه‌بوون، پێ له‌سه‌رتر بوو. دژبه‌ری ئێمه دوکتور به‌راتی بوو که قسه‌وباسه‌کانی ئه‌وه‌نده بێ‌سه‌ره‌وبه‌ره و ساويلکانه و سه‌رمه‌يدانی و بێ‌حورمه‌تيانه بوو که من کاتی قسه‌کردنی به‌نيسبه‌ت حدکا و پێژاک خۆم پێڕانه‌گيرا و وشه‌يه‌کی ئاڵمانیم هاته سه‌رزار به ناوی “کوواچ” (بێ‌مانا، قسه‌ی بێتام). هه‌ر بۆيه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه فه‌ره‌يدوونی ئه‌حمه‌دی پاشان گله‌يی لێکردم. نازانم جنێودانی ئه‌م به‌ڕێزه له وتاری خۆی دژی هێزه کوردييه‌کانی چه‌نده زانستيانه‌يه؟
ته‌وه‌ری ترێک که له وێ باسی کرا “هه‌ڵبژاردنی ئازاد” بوو. له لێدوانێک‌دا که له‌گه‌ل پێشکه‌شکه‌ری ئه‌م باسه (شه‌ريعه‌تمه‌داری) هه‌م بوو، بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌مه ته‌نيا ته‌رفه‌ندێکی ته‌بليغييه دژی کۆماری ئيسلامی، بۆ وه‌ی که بڵێن که دژی شه‌ڕ و هێرشی نزامين، بۆوه‌ی که کۆماری ئيسلامی بخه‌نه گه‌مه‌يه‌کی سياسی و گۆشار ناونه‌ته‌وه‌ييه‌وه (که هه‌ڵبه‌ت زۆريشم پێ خراپ نييه). که‌وايه ئه‌مه‌ش باسێکی زانستی ڕامياری نه‌بوو، به‌ڵکوو هه‌ڵوێستێکی سياسی.
باسی ئابووری هاته پێشه‌وه. ئێران چه‌نده‌ی نه‌قدينه‌گی هه‌يه، چه‌نده ته‌وه‌ڕومه و … پێش وه‌ی که باسێکی فه‌ننی و زانستی بێ، باسی سه‌رزاری خه‌ڵکی ته‌نانه‌ت نه‌خوێنده‌واره. پێيانم وت که: “پێم وابوو باسێک پێشکه‌ش ده‌که‌ن له سه‌ر په‌يوه‌ندی ئابور و دێمۆکراسی، په‌يوه‌ندی نه‌وت و ماڵيات و دێمۆکراسی، …”
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر کورد باسی وا بکا، ده‌ڵێن ئاستی زانستيان له خواره‌وه‌يه! بۆ؟ چونکه کوردن. به‌ڵام زۆر جاران قسه‌ی وا سه‌ير و سه‌مه‌ر له زاری مامۆستايانی ئێرانی غه‌يره کورد له ئه‌وروپا و ئه‌مريکا ده‌بيسترێ که له قتوی هيچ عه‌تتارێک دا نايبێنێوه؛ به هه‌ر حاڵ ئه‌وان مامۆستان و فارسيشن، قسه‌که‌يان هه‌رچی بێ حيکمه‌تێکی تێدايه!!!
قسه‌وباسێکم له سه‌ر فێدێراليسم له‌گه‌ڵ يه‌کێک له نه‌يارانی فێدراليسم ـ که له‌کنه‌خۆ مامۆستای زانکۆيه ـ هه‌بوو. له کۆتايی باسه‌که‌مان دا وتی: “من با اين ساختار و مضمونی که شما برای ايران آينده ترسيم کرديد، نه تنها موافقم، بلکه معتقدم راهی هم جز طی آن نداريم.” وتم که: “استاد جان، اين همان فدراليسم هست. فدراليسم که شاخ و دم ندارد.” وتی: “بنابراين من تنها با مفهوم فدراليسم مشکل دارم، پيداست که بايد در آن تجديدنظر کنم.”
ئه‌مه کورتکراوی ته‌نيا يه‌کێک له قسه‌وباسه‌کانی کورده‌کان بووه.
به‌ڵێ، کورد ده‌بێ به‌شوێن ديالۆگه‌وه بێ. چه‌نده ئه‌وڕۆ له مه پێشکه‌وين، ئه‌وه‌نده له شه‌ڕی سبه‌ی دوور که‌وتووينه‌وه. من وه‌ک تاکێکی کورد ئاماده‌م له‌گه‌ڵ شه‌يتانيش قسه‌وباس بکه‌م، چ بگا به‌و که‌سانه‌ی که بۆخۆيان بانگێشتنمان ده‌که‌ن بۆ وه‌ی که قسه‌وباسی مه ببيسن و ئی وان ببيسين.
له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌م کۆبوونه‌وه‌يه سه‌رکه‌وتووانه بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێوانه‌ی سه‌رکه‌وتن ئه‌وه بێ که گۆتار و ئه‌ده‌بياتی کوردی ده‌قاوده‌ق زاڵ بێ به‌سه‌ر گوتار و ئه‌ده‌بياتی لايه‌نه‌کانی تر، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌يه بۆ کورد سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. به‌ڵام ئايا چاوه‌ڕوانێکی وا دوور له واقيع و هێز و وزه و چه‌ندايه‌تی و چلونه‌يايه‌تی کورد له ئیران‌دا نييه؟ من ئه‌وه‌م پێ سه‌رکه‌وتوويی‌يه که لايه‌نی به‌رامبه‌ر ناتوانێ گوتار و ئاسۆی خۆی به‌سه‌ر منی که‌مينه‌دا داسه‌پێنێ و من به‌م جۆره‌ی که هه‌م و بيرده‌که‌مه‌وه قه‌بووڵ بکا. پێم وايه لايه‌نه‌کانی سياسی کوردی به‌شداربووی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌يه تۆزقاڵێک له ماف و بۆچوونی خۆيان نه‌هاتوونه خوارێ. ئه‌مه وتاره‌کانيان له کۆنفرانسه‌که و دژايه‌تيان له‌گه‌ڵ بياننامه‌يه‌ک که له‌سه‌ره‌تا به‌ناڕاست له لايه‌ن کۆنفرانسه‌وه بڵاوبۆوه، ده‌ری خست.
چالاکێکی فارسی بواری ژنان که له وێ ڕه‌خنه‌ی توندی له به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفرانسه‌که له مه‌ڕ ده‌وری لاوازی ژن له وێدا گرت، وتی: “شما می‌خواهيد ما هم مثل کردها که سمج و محکم سر موضعشان ايستاده‌اند، سفت و محکم باشيم، تا ما را بپذيريد؟!” (نقل به مضمون)
25 نوامبر 2012
{jcomments off}