"an independent online kurdish website

حاجی ئەحمەدی لە پەیوەندی لە گەڵ رادیۆ کوردانە دا ، وتبوی کە بەیاننامەی باسکی حیزبەکەی  کە لەوێدا هەڕەشەیان لە دێمۆکرات  وکۆمەڵە کردبوو ، بە قازانجی گەلی کورد نازانێshamal_beshiri_berprsi_peiwendi_pjak

و پێیوایە هەڵەیەکی گەورە کراوە لە بابەت دەرکردنی وەها راگەیاندراوێکی هەڕەشە ئامێز دا و بۆیە بە گوتەی بەڕیزیان ، ڕووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوونەتەوە.

وا دیارە برادەرانی پژاک دەیان هەوێ بۆ خۆش خزمەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کەسانێک لە ناوخۆ و دەرەوە بە قازانجی کۆماری ئیسلامی ئێران بەد نێو بکەن یان تێرۆر بکەن و بەم جۆرە بودجەیەک لە کۆماری ئیسلامی وەرگرن.  ئەم جۆر لێدوانانە بە هەدەفێکەوە دەکرێن و لە داهاتوودا نەتیجەکەی دەردەکەوێت و بۆیە حاجی ئەحمەدیشیان وەدرۆ هێنایەوە.

دەقی وتووێژەکە لە AFN  ی سەر بە پ ک ک 

دیدارێکی تایبه‌ت له‌گه‌ل ئه‌ندامێکی PJAK سه‌باره‌ت به‌به‌یاننامه‌که‌ی HRK

شەماڵ بەشیری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان(PJAK) له‌ دیدارێکی تایبه‌ت له‌گه‌ل ”ANF” سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵوێستی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و مژاره‌کانی روونکردوته‌وه‌…

به‌رفراوانی دیداره‌که‌ی شه‌مال به‌شیری له‌گه‌ل ”ANF” وه‌هایه‌:

ANF -لەسەر ناوەرۆک و زمانی ئەو لێدوانەی کە نوسیووتانە کۆمەڵێک راوبۆچوون هاتوونەتە ئاراوە. وەڵامتان بۆ ئەم پرسە چیە و ئایا دەرکردنی ئەم لێدوانە پێویستیەک بوو یاخود نا؟

شەماڵ بەشیری: هەر وەک دەزانرێت ئەم لێدوانە لە لایەن باڵی سه‌ربازییه‌وه‌ واتە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (HRK) وە نووسراوە. هەر بۆیە تایبەتمەندی سه‌ربازی پێوە دیارە. ئەمەش بۆ ئەو رەوشە ئەمنی و ئەو هەستیارە ئەمنیانە دەگەڕێتەوە کە ئەندامانی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تێیدانە. زۆر جار لایەنەکان کۆمەڵێک بانگەشە و لێدوان و کاری جۆراوجۆر لە گۆرەپانی سیاسیدا دەکەن کە تەنها دەرئەنجامی سیاسییان لێدەکەوێتەوە و گیانی کەس ناکەوێتە مەترسیەوە. بەڵام کاتێک هەوڵدانەکان پەلکێشی زەمینەی سه‌ربازی و ئەمنیەتی دەکرێن و دەگەنە ئاستێک کە راستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا شوێن و جێگەی ئەندامانی ئێمە ئاشکرا بکەن، ئەوا ئەو بانگەشانە مەترسی گیان لە دەستدانی مرۆڤەکان دێنە ئاراوە کە بێگومان هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی، سیاسی یان کاری رێکخراوەیی ئەمە په‌سه‌ند ناکات.

ئێوە تەماشای ئەو نامەیە بکەن کە لەسەر ناوی سکرتاریەتی حیزبێکەوە بۆ ئەندامانیان لە وڵاتانی ئەوروپا بەرێکراوە و دوابەدوای ئەمە تەماشا نزیکایەتی و بانگەشەکانی ئەم کەسانە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکەن. ئەمانە هەموو بەیەکەوە گرێدراوە و بە هەماهەنگی بەڕێوە دەچێت. هەر بۆیە لێدوانێکی بەم شێوەیە پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە. ئێمە ناچارین کە پێش خوێن رشتن و هاتەنە ئاراوەی هەر کارەساتێکدا رای گشتی ئاگادار بکەینەوە. 

ANF – واتە ئێوە ئەو رەخنانەی کە ئاراستەتان کراون په‌سه‌ند ناکەن و پێداگری لەسەر هەڵوێستەکەتان دەکەن؟

شه‌مال به‌شیری: ئەو رەخنانەی کە هاتوون سێ دەستەن. دەستەیەک ئەو کەسایەتی سەربەخۆ و رۆشنبیرانەن کە خوازیاری کەش و هەوایەکی گونجاو و ئەرێنی لە نێوان لایەنەکاندان و ئامانجیان بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییە. رەخنەی ئەم بەرێزانە کە لە هیندێک ماڵپەڕدا بڵاو بوونەتەوە جێگای رێزن و لەبەر چاویان دەگرین و سوپاسی هەڵوێستەکانیان دەکەین.

دەستەیەکی تر لە رەخنەکان هی کۆمەڵێک فالانژیست و کەسانی نیاز خراپن و PJAK چ لێدوانی باش بدات و چ خراپ، ئەوان دژایەتی خۆیان هەر دەکەن. لە ناو ئەم کەسانەدا چەند کەسێک هەن کە خۆیان لە ناو هیندێک لەو حیزبانەدا جێکردۆتەوە و رۆژانە وەک گۆپاڵبەدەست هەڵسوکەوت دەکەن. ئەم کەسانە دەیانهەوێت قەباحەتی پراگ بشارنەوە و ئەم کۆنفرانسە لەبیر رۆشنبیران و راگەیاندنی کوردی بەرنەوە. هەر بۆیە ئەم لێدوانە چەواشە دەکەن.

دەستەیەکیتر چەند کەسێکن کە جاران پێشمەرگە بوونە و دواتر خۆیان تەسلیمی ئێران کردۆتەوە و لە دوای ئەماننامە وەرگرتن و هاوکاری لەگەڵ ئیتلاعات جارێکیتر هاتوونەتەوە ناو ئەو حزبانەوه‌. ئەو کەسانە نانی ئاژاوەگێری و دووبەرەکینانەوە دەخۆن. ئەم کەسانەی لە ژێر ناوی کوردایەتیدا لەناو حزبەکاندا خۆیان حەشار داوە و راستەوخۆ بە پێی رۆژەڤی ئیتلاعاتەوە کار دەکەن. لە قسەکانیاندا خۆیان وەک رووناکبیر دەناسێنن و هەر چەشنە هەڵوێستێکیش لە دژی کردەوەکانیان وەک هەڵوێست لە دژی راوبۆچوونی رەخنەگرانە رادەگەیێنین و مەزلوم نەمایی دەکەن. رەخنەی ئەو کەسانە هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی پێوە دیار نیە و بەجددیان ناگرین و لەبەرامبەر ئەم کەسانەشدا بەردوام خاوەن هەڵوێست دەبین.

ANF – باشە کەواتە بۆ ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا ناکەن؟

شه‌مال به‌شیری: ئەمە پرسیارێکی باشە. کێشەکە ئەوەیە کە ئەو کەسانە دەیانهەوێت لەسەر حیسابی ئێمە خۆیان بەناو بانگ بکەن و بڵێن کە ئێمە رۆشنبیری رەخنەگرین و PJAK ده‌یه‌وێت بمانکوژێت. ئێمە ئامادە نین ئەو بیانوویه‌ بدیەنە دەستی ئەو کەسانە. PJAK بزوتنەوەیەکی نوێی نەتەوەیی- دیموکراتیکیە و هەتا رۆژگاری ئەمڕۆکە بە وڕه‌ و باوەڕیەوە وەک رەخنەگرانە روانیومانەتە مێژوو، حزبایەتی و سیاسەتی باو. ئەم مافەی کە بۆخۆمانی دەپژرێنین، بێگومانی بۆ هەموو تاک و لایەنێکیتریشی رەچاو دەکەین. 

بەڵام ئەگەر پێویست کرا لە داهاتوودا ناو و پێشینەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکەین. هەر چەند بەو پێناسە بچووکەی کە کردم پێموایە کە هەم هاو حزبیەکانیان دەزانن مەبەستم کێیە و هەم خۆشیان تێدەگەن.

ANF – دەوترێت کە ئێوە بەو لێدوانەکه‌تان هه‌ره‌شه‌تان له‌ لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردوه‌ ، ئایا ئامانجێکی ئاوهاتان هەبووە؟

شه‌مال به‌شیری- وەک باسمکرد، زۆر کەس دەیانهەوێت کە ئەم لێدوانە بە لارێدا بەرن و چەواشەکاری بکەن. ئێمە هەمیشە ئامادەی هێنانە کایەی کەش و هەوایەکی تەندروستی سیاسی بووینە و لە پێناویشیدا ئەوەی لە دەستمان هاتبێت کردوومانە. بەو پەری خۆشیەوە ئەمرۆکانە ئێمە لەگەڵ زۆربەی لایەنەکانی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی پەیوەندی باشمان هەیە. هەتا رۆژگاری ئەمڕۆکەش بە رێزەوە دەڕوانینە تێکۆشان و قارەمانێتی ئەم لایەنانە لە مێژوودا و ئێمە پێشینەی ئەم لایەنانە رەت ناکەینەوە. بە پێچەوانە خاوەندارێتیان لێدەکەین. بەڵام ئەوە نایەتە ئەو واتایەی کە لە بەرامبەر بە هەڵوێستی ناشیاو و نەرێنی و هەڵەکاندا بێدەنگ بین و چاوپۆشی بکەین. ئەم لایەنانە لە جیاتی خۆشکردنی ئەو ئاگرەی کە نەیاران دەینێنەوە، دەبا لێدوانیان دابا و گوتبایان کە ئەگەر هەوڵی سیخوریکردن لە دژی PJAK هەبێت ئیدانه‌ی دەکەین. بەڵام بەداخەوە، بەم هەڵوێستەیانەوە ئەم کەسانەیان پاراستووە و لەمەر ئەم رووداوانە هیچ تەدبیرێکیان نەگرتۆتە بەر. 

ANF – بانگتان بۆ ئەو لایەنانە چیە؟

شه‌مال به‌شیری- ئێمە بانگمان بۆ ئەو لایەنانە ئەوەیە کە قووڵکردنەوەی ئاستی ناکۆکیەکان لە بەرژه‌وەندی باڵای نەتەوەیی گەلی کورددا نیە و خزمەت بە ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات. نابێت ناکۆکیە حزبیەکان بگەنە ئەو ئاستەی کە زەمینەی هەلپەرەستی بدرێت بەو کەسانەی کە ئامانجی نەرێنیان هەیە و لە خزمەتی کۆماری ئسیلامی ئێراندا کار دەکەن.

ANF – دەوترێت کە بەرێز حاجی ئەحمەدی ئەم لێدوانەی ئێوەی بە گونجاو نەزانیوە و رەخنەی لێگرتووە. ئایا ئەمە راستە؟

شه‌مال به‌شیری- من ڕۆژی رابردوو سەبارەت بەم مژارە لەگەڵ بەرێز حاجی ئەحمەدیدا پەیوەندیم سازکرد و بەرێزیان ئەم هەواڵەیان رەتکردەوە و ووتیان کە لێدوانێکی بەم شێوەیان نەداوە. واتە ئەم هه‌واڵه‌ دوورە لە راستی.

دەقی قسەکانی حاجی ئەعمەدی لە گەڵ رادیۆ کوردانە

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی