تۆڵه‌ی (تایی) له (دۆڵاو)ی ئه‌کرێته‌وه.
رۆژی 10/12/2012 شتێکم به فارسی و به ناوی (هنر تحریفگری توسط دکتر علیرضا نوریزاد: قومی به نام قوم فارس وجود ندارد ؟!) به وێنه‌ی ژماره ( 1 )وه بۆ ئه‌نترنێت ره‌وانه‌کرد و پاش چه‌ن رۆژیش له فه‌یسبووکه‌که‌ی خۆم به ناوی( Said qayshi)دانا. یه‌کێک له دۆستان به ئیمه‌یل ئه‌و نامه‌ی بۆ نارد:
(سلاو کاک سه‌عیدی به‌رێز
له بابه‌تێکدا به ناوی هنر تحریفگه‌ری توسط نوریزاده که نار‌دوته بۆ ئه‌نترنێت وێنه‌یه‌کی له گه‌لدایه، له‌و وێنه‌دا نوریزاده ده‌بینیت و له گۆشه‌یه‌ک لۆگۆی رۆژهه‌لات تی ڤی و له ژێریدا نوسراوه رۆژهه‌لات تی ڤی مهتدی. من وه‌ک ئه‌ندامیکی ئه‌و حیزبه به‌م شێوه له ئاخافتن ئیعترازم هه‌یه ئه‌ویش له لایه‌ن که‌سیک وه‌ک جه‌نابت که زۆر وردبینانه ده‌روانیته شته‌کان. رۆژهه‌لات تی ڤی هی موهته‌دی نییه به‌لکو هی حیزبێکه که من و سه‌دان که‌سی دیکه ئه‌ندامین تێدا، جا به هه‌ر سیاسه‌ت و بۆ چونه‌که‌وه بێت جیگای ئه‌م باسه نییه.
ئه‌م کاره ته‌و هین به خۆم و شعوری ئه‌و مرۆڤانه ده‌زانم که له رێکخراوێکدا هه‌لسوراون و کار ده‌که‌ن و خۆیان به ناوی حیزبه‌که‌وه پێناسه ده‌که‌ن نه‌ک به ناوی تاکه که‌سێکه‌وه. به‌رێزت هه‌ر ره‌خنه‌یه‌کت له نوریزاده هه‌یه یان له هه‌ر که‌سێک و لایه‌نیک هه‌یه جێگای رێزه به‌لام با بی رێزی به خه‌لکانی دیکه‌ش نه‌که‌ین . به سوپاسه‌وه. ( ……..).*
***
ئه‌و وێنه، واته وێنه‌ی ژماره (1)م چۆن په‌یا کرد؟ دره‌ختی زانست به‌گشتی و به‌شی ماسمێدیایی به‌تایبه‌تی که ئه‌نترنێتیشی له خۆگرتووه رۆژبه‌رۆژ گه‌شه ئه‌کات، به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد نه‌مانتوانیوه له په‌روه‌رده کردنی دره‌ختی زانست‌دا ده‌ورێکمان ببێ. له سایتی (گوگل)دا نووسیم (علیرزا نوریزاده)، پاشان وێنه‌ی ژماره(2) هاته سه‌ر شیشه (شاشه‌ی) کامپیوته‌ره‌که، یه‌کێک له‌و وێنانه وێنه‌ی (علیره‌زا نوریزاده)یه به سیبۆلی{(R )- رۆژهه‌لات تیڤی – مۆهته‌دی – یارانی خۆیان ده‌رده‌خن}.
**
نووسه‌ری نامه‌که نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و چه‌ن وشه: {(R)- رۆژهه‌لات تیڤی – مۆهته‌دی – یارانی خۆیان ده‌رده‌خن} ده‌ربڕیوه.
ئه‌و وشانه که له‌سه‌ر ئه‌وێنه نووسرراوه، جه‌نابی( دوکتۆر نووریزاده) ئه‌زانێت کێ نووسیویه‌تی!
نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه‌یش به‌رێکه‌وت پیزانیوه.
په‌ندی کوری کوردی ئێژێت:
خۆ سێبه‌ری بن ئه‌شکه‌وت نییه.
پێموابێ زۆربه‌ی خوێنه‌رانی ئه‌م چه‌ند دێڕه و بینه‌رانی به‌ڕێزی (رۆژهه‌ڵات تێڤێ) ئه‌زانن که به‌شێکی گرنگ له کاتی (رۆژهه‌ڵات تێڤێ) خراوه‌ته خزمه‌ت (دوکتۆر عه‌لیره‌زا نووریزاده) تا وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی (شۆڕشگێر و سیاسی و ئازادیخواز) چالاکی تێدا بکات.
به‌پێی ئه‌و په‌نه‌ده خۆ (رۆژهه‌ڵات تێڤێ)یش سێبه‌ری بن ئه‌شکه‌وت نییه به خۆڕابێ، پێویسته پاداشی بدرێته‌وه. جه‌نابی دوکتۆر ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی به‌جێهێناوه و پاداشی به‌ڕیوه‌به‌رانی رۆژهه‌ڵات تێڤێ و …. داوه‌ته‌وه .
نووسه‌ری ئه‌و نامه ئه‌نووسێت: (من وه‌ک ئه‌ندامیکی ئه‌و حیزبه به‌م شێوه له ئاخافتن ئیعترازم هه‌یه ئه‌ویش له لایه‌ن که‌سیک وه‌ک جه‌نابت که زۆر وردبینانه ده‌روانیته شته‌کان. رۆژهه‌لات تی ڤی هی موهته‌دی نییه به‌لکو هی حیزبێکه که من و سه‌دان که‌سی دیکه ئه‌ندامین تێدا، جا به هه‌ر سیاسه‌ت و بۆ چونه‌که‌وه بێت جیگای ئه‌م باسه نییه. ئه‌م کاره ته‌و هین به خۆم و شعوری ئه‌و مرۆڤانه ده‌زانم که له رێکخراوێکدا هه‌لسوراون و کار ده‌که‌ن و خۆیان به ناوی حیزبه‌که‌وه پێناسه ده‌که‌ن نه‌ک به ناوی تاکه که‌سێکه‌وه. به‌رێزت هه‌ر ره‌خنه‌یه‌کت له نوریزاده هه‌یه یان له هه‌ر که‌سێک و لایه‌نیک هه‌یه جێگای رێزه به‌لام با بی رێزی به خه‌لکانی دیکه‌ش نه‌که‌ین)
**
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ خاوه‌نی نامه‌که و دۆستانی که وان له‌و رێکخراوه‌ی که خاوه‌نی (رۆژهه‌ڵات تێڤێ)یه، من هیچکام له به‌ڕێوه‌به‌رانی (رۆژهه‌ڵات تێڤێ) ناناسم. تازه ئه‌گه‌ر بیشانناسم بۆ ئه‌بێ (ته‌وهین و سووکایه‌تییان) پێبکه‌م، ئه‌ویش له نووسیندا؟
به داوای لێبوردن له‌و دۆستانه و له خوێنه‌رانی ئه‌م بابه‌تیش که ئاماژه به‌و چه‌ن دێره ئه‌که‌م: له ساڵی 1994وه به‌یارمه‌تی و لوتفی به‌رپرسانی چاپه‌مه‌نییه کوردییه‌کانی ئوروپا و کوردستان وه‌ک (کۆمار- کوردستانی نوێ- به‌ربانگ – په‌یام- هه‌تاو- هه‌نگاو- هاوار – کوردستانی ئیمرۆ- گزنگ و کۆنتراکت)، هه‌روه‌ها سایته کوردییه‌کان به‌پێی توانا نووسراوه‌م که‌وتوه‌ته به‌رده‌ست دۆستان. ئه‌وانه‌ی که نووسیومه بێ که‌موکوڕی نه‌بووه، هه‌موو که‌سێک ئه‌توانێت ئه‌و بابه‌تانه باشتر بنووسێت! به‌ڵام هیچ که‌سێک ناتوانێت بڵێت وشه‌یه‌کی ناشیرین و ناپه‌سه‌ندی تێدایه، ئه‌وه‌یش هونه‌ری خۆم نییه، ئه‌وه له نووسه‌ره پایه‌به‌رزه‌کانی کورد و فارسه‌وه که به‌رهه‌مه‌کانیانم خوێندوه‌ته‌وه، فێربووم!
جێگه‌ی داخه له لایه‌ن هه‌ندێ که‌سه‌وه که نازانن (پله و پایه‌ی پێنووس و نووسین) چلۆنه به ناڕه‌وا و ناشایست هێرش کراوه‌ته سه‌رم:
نموونه (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رانی (رادیۆی سه‌رده‌م- رادیۆی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ئێراق – له ستۆکهۆڵم)، هه‌روه‌ها گۆڤاری {(هه‌رێمی کوردستان) ئورگانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق – کابینه‌ی پێنجه‌م}. خۆشبه‌ختانه کاره‌که‌یان گه‌یشته ئه‌و جێگه له ساڵانی 2001 و 2009دا لێبوردننامه‌یان پێنووسرا.
**
ئه‌و دوسته له نامه‌که‌یدا نووسیوه: (به‌رێزت هه‌ر ره‌خنه‌یه‌کت له نوریزاده هه‌یه یان له هه‌ر که‌سێک و لایه‌نیک هه‌یه جێگای رێزه به‌لام با بی رێزی به خه‌لکانی دیکه‌ش نه‌که‌ین).
من ره‌خنه‌م له نووریزاده نه‌گرتووه، به‌ڵکو هونه‌ره‌که‌یم سه‌باره‌ت به‌بوون و نه‌بوونی (قومی فارس) به به‌ڵگه‌وه خستوه‌ته روو.
ئه‌م که‌سایه‌تییه” ئۆپۆزیسیونه” فارسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران یا وه‌ک خۆیان ئه‌فه‌رموون (جمهوری اسلامی)، سه‌باره‌ت به راپه‌ڕینی خه‌ڵکی میسر به دژی (حوسنی مبارک) له وه‌ڵامی پرسیارێک که له ماسمێدیای فارسییه‌وه سه‌باره‌ت به راپه‌ڕینی میسر لیکرا، وتی: ( در مصر شخصیت فرهمندی چون خمینی وجود ندارد.).
**
به‌و هیوایه تۆڵه‌ی (تایی) له (دۆڵاو)ی نه‌کرێته‌وه.
سه‌عی سه‌قزی 17/12/2012
{jcomments off}