"an independent online kurdish website

وا دیسان   ساڵی    تازە     هاتەوە   

خەمی دڵی  من  هەر     نەبڕایەوە    2013

هەربێ دەولەت و ڕزگاری  ماوین

سە‌ربەخۆنەبووین‌خاک‌داگیرکراوین

ئاواتی  دڵمان  هەر  وەدی  نەهات

ڕزگاری خاکمان ئیمسالیش ‌نەهات

سالێکی  تازە    دیسان      گەڕاوە

هیوای دڵی   من   هەر   نەگەڕاوە

چاوەڕێم‌ ئیمسال‌کورد  سەربەخۆبێ

ڕەهاو ڕزگار و خاوەن  دەولەت‌بێ

لە  باڵا خانەی  گشت    نەتەوەکان

بشەکێتەوە    ئاڵای      کوردستان

کوردیش‌وەک‌ گەلان  کیانی  ‌هەبێ

خاوەن دەولەت‌و‌گشت‌خاکی‌خۆی‌بێ

زوو لە ناو بچن ‌دوژمنانی ‌   کورد

یەک بگرێتەوە  هەموو خاکی‌کورد

کوردستانی  من   وەپێش   بکەوێ

تەکنەلۆژیای  کورد   وەدەربکەوێ

چی خەمی کوردە‌ گشت ‌   ببڕێتەوە

خاکێ  داگیر کراو     بسەندرێتەوە

کوردیش‌خاوەنی‌قەوارەی‌   خۆیبێت

لە ناوماڵی خۆی ‌سەربەخۆ    ببێت

پیسی  و خیانەت، دەفن     بکرێتن

کێ گەندلکارە  ڕووڕەش     ببێتن

ئیماسلی‌تازە لە  کورد  پیرۆز   بێ

کوردیش‌ خاوەنی  دەولەتی   خۆبێ

داگیرکەرانی   نامەرد و    ناکەس

گشت‌لە‌ناو‌بچن ‌دەیوس و    تەرەس

ئاڵای‌کوردستان لە‌هەموو    ‌جیهان

بەرز دیاربێ لە کۆشکی     گەلان

کوردچیتر‌کۆیلەو چەوساوە    نەبێ

دەولەتی  هەبێ  و    سەربەخۆببێ

ئەوساکە  دەڵیم گشت ساڵ  ‌پیرۆزە

کە ڕزگاری بێ ‌ئەم  خاک و هۆزە

کوردستانمان‌‌ هەمووی یەک ‌بخەین

تازی ورۆمیی‌و‌عەجەم‌   دەربکەین

کوردستانی‌جوان ‌گشت    بپارێزین

دوژمنانی کورد ‌لە  خاک    بنێژین

ئەوساکە جەژنە، بۆ گەلی   کوردم

کە‌ سەربەخۆبێ‌گشت‌خاک ‌وهەردم

 بە یادی هاتنی ساڵی 2013دوو هەزار و سێزدە، کە بەهیوام ساڵی ڕزگاری و سەربەخۆۆیی و وەدی هاتنی دەولەتێکی بە هێزو پێشکەوتوی کورد و کوردستان بێت،گەلی کورد لەم هەموو میحنەت و هەستی کەسیفی داگیرکەرانەوە ڕزگار ببێت و دوژمنانی کورد چیتر نەتوانن چاوی تەماعیان ببڕنە سەر خاکی کوردستانەوە .

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی