و:١ـ وشەی فەلسەفە لە”ئاوێتەی فیلۆسوفیا”وە هاتووە، بە واتای زانست دوست ودوای تەوەق و بێژنگکردنی ئەفسانەکان کە وەلآمی پرسیارەگرنگەکانیان بەگوترە دەدایەوە، لە لایەن فیلسوفەکانی یوناوە بۆ یەکەمجار کەلکی لیوەرگیراوە.
فەلسەفە لەسەرەتاوە لە رێگای میتولوژیای وئەفسانەوە لەنێو کۆمەڵی مرۆڤ سەری هەڵدا یان لەلایەن زانایانە کۆنەوە؟
و”٢ـ وەک وتم، لە ئاکامی شویندۆزی و تەوەق و بێژنکردنی ئەفسانەکان، بیری فەلسەفی سەری هەڵداوە. ئەم کارەش بە هۆی زانایانە وە ئەنجام دراوە. واتا لە ئەفسانەکاندا، وەڵامی پرسیارگەلی سەرکی خەڵک بە گوترە دەهاتەئاراوە و دواتر وەڵامی بە رێژە ریکو پیکی ئەوپرسیارانە بوو بە وەڵامی فەلسەفی و وەڵامدەر بوو بە فیلسوف.
جیاوزی نێوان فەلسەفەی رۆژهەڵات ورۆژئاوا کامەیە؟
وـ٣: تیرامانی مرۆڤ لە دەوەروبەر و شویندانانی دەوروبەر لە سەرزەین و پێچەوانەکەی و لێکدانەوەی قووڵی وینە زەینییەکان کە بەرهەمی سرۆشتی دەرەوەی زەینن، لە سەرشێوەبۆچوون و خویندنەوەی جیهان، شوین دادەنین. بە هۆی بوونی چواروەرز لە ئاسیا و رووناکایی زۆر، فەلسەفەی ئەودەوەرە، زیاتر بۆلای فەلسەفەی ئیدەئالیستی و عیرفان یان سەیری دەروون، ملی رێگای گرتەبەر، بەڵام بە هۆی نەبوونی ئەو بارەجوگرافیایە و تاریک و سەرسەوزبوونی ئورووپا، فەلسەفە لەو دەوەرە، زیاتر بەرەولای سرۆشت ناسین و تێڕامان لە هۆیەکانی گورانکاری لە سرۆشتدا، ریگای پیوا. ئەوەتا بێجگە ئەفلاتون، کە خۆی دایکی فەلسەفەی ئیدەئالیستییە، دەبینین دیموکریتوس و ئەرەستوو، زیاتر بە دوای ماددە و گۆڕانکارییەکانیدا، هەڵوەدان و ئەوانیتریش، هەوڵیان داوە، ماددەی ماددەکان وەک ئاو، هەوا، ئاگر و خاک، دەسنیشان بکەن.
جۆرەکانی فەلسەفە کامەن. ماتریالیزم وئیدەئالیسم، روانگەی ئێدئولۆژی وجیهان بینی سیاسین، یان لەقەکانی فەسەفە پێک دینن؟
وـ٤: فەلسەفە لە بنەرەتدا، وەک ئاماژەم پیکردە، لەدوو جۆردا خۆی دەبینیتەوە. یەکەم، ماتریالیسم و دووەم ئیدەئالیزم. بەلام دواتر لە هەرکامەیان، لق وپۆپ، سەری هەڵدا. وەک پۆزیتویزم، ماتریالیزمی دیالکتیکی، ئیگزیستانسیالیزم. ئەم دوانە هەم لقی فەلسەفین وهەم جیهان بینی سیاسی. وەک ماتریالیزمی دیالکتیک وشرۆڤە دینەسامییەکان لەرێگای میتولۆژیای فەلسەفەی ئەفلاتوونەوە.
فەلسەفە، زانستە یان بۆسەلماندنی دەبێ پەناببریتەبەرزانست؟
وـ ٥: زانست بریتییە لە ناسینی راستی دەرەوەی زەین، لە رێگای تاقیکارییەوە بە پشت بەستن بە فەلسەفەیەک یان ئامانجێک و بە پێداگرتن لە سەرچەندایەتی. لێرەدا دەبینین، لە ناساندنی زانستدا، بە فەلسەفە وەک هۆی دنەدەر نیازمان هەیە. بەڵام فەلسەفە، وەک زانست باسی شتە بەش بەشکراوەکان ناکا و بە گشتی باسی ماددە و مەعنا دەکا و ئەوە ئەرکی زانستە کە لەو گشتە مشتیک ئاخاتە بەر لیکۆڵینەوە. کەوا بوو ئەوە زانستە بۆ سەلماندنی تاقیکراوەکانی خۆی نیازی بە فەلسەفەیە، نەک پێچەوانە کەی.
لەلای کورد وهەندێک نەتەوەی دی، زانیاری لەسەرفەلەفە کەمە، سارەزایی لەفەلسەفەدا، پیویستی گستییە، یان کاری فەیلەسووفەکانە؟
وـ٦: راستە لە نێوکورددا، زانیاری لە بواری فەلسەفەدا کەمە و بە گشتی کۆمەڵگای کوردەواری زیاتر هەستیارییە تا هزریی یان عەقڵانی. دیارە لە کۆمەڵگادا، هەموان نابنە فیلسوف، بەڵام ئەگەر تاق ولۆق، فەرهەنگی گشتی کۆمەڵگای ئێمە فیلسوفی لێهەڵکەوی، لەوانەیە شوین لە سەرئەوەدابنێ، کۆمەڵگا و رەفتاری تاکەکان، بەرەو عەقڵانیت هەنگاوبنێ. فیلسوف، لە عەقڵانیکردنی کۆمەڵدا دەوری هەیە. کە بە داخەوە، کورد خاوەن فیلسوفی خاوەن رێباز نیە! لە وڵاتەپێشکەوتووەکاندا، بۆ دەوەرەی خوێندنی ناوەندی و مامناوەندی، خوێندنی وانەی فەلسەفە، ناچارییە و لە زانکۆەکانیشدا، هەرهێڵێک بخویندرێ، چەند وانەی فەلسەفی لەگەڵە و لە وڵاتی ئێمەدا، فەلسەفە نامۆیە!!
رامیاری وفەلسەفە. سیاسەتوان دەبێ هەرسیاسەت بزانێ. سیاسەت وپیوەندی ئەوبەدەسەڵاتەوە؟
وـ٧: سیاسەتکردن بێ ئاگاداربوون لە فەلسەفە، بیواتایە. چونکە سیاسەت بریتییە لە هەوڵدان بۆ وەدەست هێنانی دەسەڵات. مەیدانی ئەم هەوڵە، گوڕەپانی کۆمەڵایەتییە و بۆ رازیکردن یان قنیاتکردن بە خەلک بۆ پەیرەویکردن لە بەرنامە و ریبازی رێکخراوێک، کادێرەکانی ئەوریکخراوە، نیازیان بە رەوانبێژی، ژیر بێژی و لە هەموو گرنگتر بە فەلسەفە هەیە. ئەوان بۆ سەلماندنی راستبوونی بەرنامەکانی خۆیان و ئەوە کە ئەو بەرنامەگەلە لەگەل بارودۆخی ژیانی ئەندامەکانی کۆمەڵ سازگارە، پێویستیان، بە چەمکسازی لە شتگەلی جوزئی هەیە و دەبێ لەو چەمکە گشتییانە، بڕیار بخولقینن و دواتر ئاکام وەربگرن.
بەم جۆرە بڕیار، پێوەندی دوور و قووڵی راستی نیشان دەدا و ئاکام وەرگرتن، لە کۆکردنەوەی بریارگەلی جۆراجۆر و بە دەستهاتنی، بریارێکی بەرفراوانتر، بەرهەم دی واتا گوندگەڕی (استقراء). ئەم بڕیارەبەرفراوانترە، بە هۆی وێچوونگەلی لە گەڵ بڕیارەکانی پێشووی زەین، ئەو بڕیارگەلە وەبەردەگرێ و بەم جۆرە راشکاوی و روون بوونێکی زیاتر پەیدادەکا و دەبێتە هەڵسەنگاندن(قیاس). هەربۆیە گوندگەڕیی( لە دیارد جوزئییەکانەوە گەیشتن بە چەمکی گشتییە) وقیاس(وەبەرگرتنی چەمکی گشتی بەسەر هاو کێشە کانیدا)، لە هەر هەوڵدانیک بۆ ئاکام وەرگرتن، دەوریان هەیە و لە یەکتر جیانابنەوە. کەوابوو سیاسەتوان دەبێ، بەم شێوەبەڵگە هێناوە ئاشنابێ. سیاسەت شتیکی گشتییە ولە بنەماڵەشدا دەکری و راستەوخۆ پێوەندی بە حیزبایەتی و دەسەڵاتدارەتییەوە نیە. بەڵام دەسەڵاتدار و حیزبی دەبی لە کون و قوژبنی سیاسەت ئاشنابێ. دەنا ناتوانێ، وڵات یان ریکخراو بەرێوەبەرێ.
{jcomments off}