"an independent online kurdish website

هه‌ڵبه‌ستی تۆماس تڕانستڕۆمێر‌=

rehman_sofi_0
Tomas Transtr
ömer

وه‌رگێڕ له‌ سوێیه‌وه‌:‌ ڕه‌حمانی سۆفی

په‌نج کورته‌ هه‌ڵبه‌ست

ئاپریل و بێده‌نگی

به‌هار خاپوری چاره‌نوسه‌

مۆر مه‌خمه‌ڵی تاریکی به‌لامدا

ده‌خزێته‌ که‌نداڵێکه‌وه‌

به‌ بێ ئاوێنه‌ نوێنێک

ته‌نیا شتێکی زه‌رد ئه‌دره‌وشێته‌وه‌

نێرگزه‌ به‌هاره‌یه

منیش له‌ سێبه‌ره‌که‌م دا ڕاده‌گوێزرێم

هه‌ر وه‌کوو که‌مانێک

له‌ جانتا ڕه‌شه‌که‌ی خۆیدا

ته‌نیا ئه‌وه‌ی گه‌ره‌کمه‌ بێژم

له‌ دووره‌وه‌ ده‌بروسکێته‌وه‌ چه‌شن وێنه‌ی زێو

له‌ جامخانه‌ی بارمته‌ فرۆشێک دا‌

وڵاتی بێ ئاسایش

به‌رپرسی بیرۆ دانه‌وی و نه‌خشه‌ی کێشه‌که‌ی کێشاوه‌

گواره‌کانی وه‌کوو شمشیره‌که‌ی (دێمۆکله‌س) ده‌له‌رانه‌وه‌

وه‌کوو په‌پوله‌ی باڵ به‌خاڵ له‌ خاکدا نه‌دیار ده‌بێ

شه‌یتان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هه‌ڵدراوه‌ تێکه‌ڵ ده‌بێ

کڵاوخودێک هیچی له‌باردا نییه،

که‌چی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێ!

دایه‌گه‌وره‌ کیسه‌ڵ له‌ ژێر ئاودا تیژباڵ ده‌فڕێ

په‌ڕاوی پڕتوکی شه‌و

له‌ شه‌ویکی مانگی گوڵاندا

له‌ نێو مانگه‌شه‌وێکی سارددا

چیمه‌ن و گوڵ ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشن،

به‌ڵام بۆنیان که‌سکی  که‌سکه‌

خزیم و له‌ ته‌لان سه‌رکه‌وتم

له‌ شه‌وێکی ڕه‌نگکوێردا، له‌ حاڵێکدا که

به‌ردی سپی سیگناڵ بۆ مانگ ده‌نارد

له‌ که‌شێکی کاتیدا، چه‌ن خولێک درێژ،

و په‌نجا و هه‌شت ساڵ له‌ پانایی پشت سه‌رمه‌وه‌

دوور له‌ تریفه‌ی ئاوی سۆربییه‌وه‌

مرۆڤ له‌ باتی ڕوخساری ئێستا چاوه‌ڕی داهاتون

دوو شار

دوو شار

هه‌ر یه‌ک لای خۆیه‌وه‌      

یه‌کیان تاریکی به‌ سه‌ردا کشاوه‌

به‌ ده‌ستی دوژمن داگیرکراو

دووه‌میش گوڵۆپه‌کانی گڕده‌گرن

ڕۆشنایی لێواری ده‌ریا،

تاریکی به‌ ئه‌فسون ده‌گرێ

له‌ ئاوی ڕه‌ش به‌ سلامه‌ت ده‌په‌ڕمه‌وه‌

له‌ دروشانه‌وه‌ی ئاوی ڕه‌شدا

شه‌یپوورێکی که‌ڕ خۆ تێده‌کوتێ

وه‌خۆ دێمه‌وه‌‌، ده‌نگی خۆییه دێته‌ گوێم

گۆره‌که‌ت له‌ کۆڵنێ و سه‌ر بنێوه‌‌

دیمه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌تاو

هه‌تاو له‌ پشت خانوماشێنه‌وه‌ ده‌خزێ

له‌ نێوه‌ڕاستی جاده‌دا خۆده‌نوێنێ

به‌ سوورپڕشنگه‌وه‌، هه‌ناسه‌ی به‌ سه‌ر ئێمه‌دا ده‌بارێنێ

ده‌بێ به‌جێت بێڵم کارونچی

به‌ڵام تا به‌یانی، هه‌تاوێکی گڕسوور

له‌‌و داره‌ستانه‌ نیوه گیانه‌دا

له‌وێ گه‌ره‌که‌ کاربکه‌ین و بژین

‌چله‌ی زستان

له‌ جلوبه‌رگی منه‌وه‌،

نورێکی ئاوی ڕه‌نگ

      ده‌شه‌پۆل ئه‌داته‌وه‌

چله‌ی زستان

له‌گوێمدا شه‌یپوورێکی سه‌هۆڵبه‌سته

جرینگ جرینگ ده‌نگ ئداته‌وه‌‌

له‌ دنیایکی سه‌هۆڵ به‌سته‌دا

چاوه‌کانم وێک ده‌نێم{jcomments off}

له‌وێدا درزێک هه‌یه‌

که‌ مردوه‌کان به‌ قاچخی ده‌گوێزنه‌وه‌.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی