"an independent online kurdish website

تاریكی‌ هات وشه‌و باڵی‌ ڕ‌ه‌شی‌ داهێنایه‌وه‌     

هه‌رچی‌ ترۆپک‌ و دۆندی بلند بوون    ahmad_deshti-0

چی لوتکەی به‌رزی روئیای ژینم بوون

وه‌ك كوانی‌ دڵی‌ برینداری‌ من

ژ‌انی‌ ده‌روونیان‌ بۆم ژ‌یانده‌وه‌

زۆر چاوه‌ڕێ بووم كه‌وا بتبێنم

ده‌ركه‌وێ سیمای‌ ئارامی‌ ژ‌ینم

كه‌چی‌ نه‌هاتی‌  تۆ هه‌ر نه‌هاتی‌

هه‌رچه‌ند گشت دۆل و لوتكه‌ی‌ كێوانم

خڕ‌ ده‌رو ده‌شت و هه‌موو جیهانم   

له‌ ڕ‌ێی‌ هاتنت به‌ خوێن سور كران

گه‌لێ برینم  له‌ ته‌ن ڕواندن

بۆ تۆی‌ ئاوازی‌ بڵندی‌ ژ‌یان

هه‌زاران هه‌زار ڕ‌ۆله‌ی‌ ئازیزم

بوونه‌‌ قوربانی‌ ڕ‌ێگه‌ی‌ به‌ر پێی‌ تۆ

زۆر گه‌ڕ‌این له‌دوای‌ سیمای‌ جوانی‌ تۆ

كه‌چی‌ نه‌هاتی،‌ تۆ هه‌ر نه‌هاتی‌ 

چی‌ چۆمی‌ خوێنی‌ زامه‌كانم بوون

چی‌ وشه‌ی‌ به‌رزی‌ ڕ‌ێگه‌ی‌ ژ‌یانم بوون

بۆ تۆمان داڕ‌شت تۆ هه‌رنه‌هاتی‌

واهه‌موو ستاره‌ی‌  دیده‌م داڕ‌ژ‌ان

ئاسمان تار‌یك بوو گولم هه‌لوه‌ران

ئه‌تۆ هه‌ر دوور بووی‌ له‌ منی کورده‌

بۆچی‌ نه‌هاتی!!!‌ بۆچی نه‌هاتی؟

ده‌وه‌ره‌ توخوا په‌رچه‌می‌ ژ‌ینم

ئازادی‌ هه‌ست و باوه‌ڕ‌ی‌ دینم

وا هه‌رچی‌ چیاو هامۆن و دۆله‌

چی‌ ڕ‌ێگه‌و بانه‌و ده‌شتێكی‌ چۆله‌

وا بۆنی‌ ئێسك و پڕ‌وسكی‌ لێدێ

هه‌رچی‌ هه‌وارگه‌ و ئاوایی‌ و شاره‌

چی‌ دۆندی‌ به‌رز و وه‌رد و به‌یاره‌

له‌ ده‌ست داگیركه‌ر

بۆنی پڕ‌ خوێن و زامی‌ مه‌ی‌ لێ دێ

كه‌چی‌ تۆ دووری‌ هه‌روا نه‌هاتی‌

گشت برینانم  له‌ ڕێگه‌ی‌ تۆدا

ڕ‌انه‌ خاكێكی‌ هه‌تاو نه‌دیوه‌

تا من ئامێزم له‌ تۆیا نه‌گرم

زامی‌ دیرینه‌م هه‌ر وا كول ده‌بێ

خه‌می‌ كو ن و نوێش هه‌ر زیاد ده‌بێ

خۆره‌تاویشم هه‌رگیز نایێتن

ده‌هه‌سته‌ وه‌ره‌ ئارامی دڵم

وا چی‌ هه‌وارو گوند و بناری‌

ئه‌م نیشتمانه‌ لەتلەتەی‌ منه‌

هه‌ر چاوه‌ڕ‌وانی‌ هاتنی‌ تۆنه‌

كه‌چی‌ نه‌هاتی‌ بشـــه‌كێیته‌وه‌

ئاسمانی‌ دڵی‌ ته‌ژ‌ی‌ زامی‌ من

بۆ هـــه‌تا هه‌تا بڕازێنــته‌وه‌

هۆ په‌روازه‌كه‌ی‌ ئالای‌ زێڕ‌ینم

په‌رچه‌می شــــادی‌ دڵی‌ برینم

ده‌هه‌سته‌ وه‌ره‌ وا چاوه‌ڕێتم

با سیمای‌ به‌رزو ڕه‌نگاوڕه‌نگی‌تۆ

له‌کوردستان وباڵاخانه‌که‌ی

گشت نه‌ته‌وه‌کان بله‌رێته‌وه‌

باخۆری له‌سه‌ر ڕه‌نگی‌نه‌خشینت

په‌رواز بكات و بۆ هه‌تا هه‌تا

ڕ‌وو له‌ ئاسمانان به‌رز بێته‌وه‌

با منیش وه‌كو هه‌موو مرۆڤێ

به‌ سه‌ر به‌خۆیی‌ و ڕه‌‌هاریی‌ بوونم

له‌كوردستانی‌  شـــیرینم بژ‌یم

كێ هه‌یه‌‌ وه‌ك من سه‌ری‌ دانابێ؟

له‌ ڕ‌ێی‌ هاتنت گیانی‌ قوربان بێ؟

كامه‌ گه‌لێکە هه‌ز‌ وه‌ك گەلی كورد‌بێ

له‌ ژ‌ێر چه‌پۆك و ده‌ستی دوژمن بێ  

کامه‌ هه‌وارێ وه‌کو خاکی کورد

ئاواخاپوور وله‌تله‌ت کرابێ‌

كێ هه‌یه‌‌ وه‌ك من ئا له‌م جیهانه‌

چه‌وساوه‌ی‌ ده‌ستی‌ چوار دگیرکەر بێ؟

ده‌ توخوا وه‌ره‌ ئالاكه‌ی‌ ڕه‌نگین

ئارامی‌ دڵی‌ منی‌ دووره‌ ژ‌ین

ده‌هه‌سته‌ وه‌ره‌ به‌ سه‌ربه‌خۆیی

هه‌توانكه‌ دڵی‌ سه‌رتاپابرین

با له‌ سایه‌‌ی‌ تۆ، بحه‌سێینه‌وه‌

سەربەخۆیی کورد با ببینمەوە

ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لان خاوه‌نی خۆ بین

خاوه‌نی ئاڵا و دەولەتی کورد بین‌

 1976 مازه‌نده‌ران – ئێران  به‌ یادی‌ ساڵیک تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كاره‌ساته‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌1975 شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن پێشكه‌شه‌به‌ هه‌موو دڵسۆز و ئه‌وانه‌ی‌ هه‌رگیز كۆل ناده‌ن و هه‌ر کوردن

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی