نووسه‌ر: جان هانا .وه‌رگێران له ئینگلیسییه‌وه: سه‌لاح ئهدیین مه‌جیدپوور . سه‌رچاوه : گۆڤاری فارن پالسی
یه‌ک له‌و رۆژانه‌ی که له نێو یادکردنه‌وه‌کانی گرێدارو بە ئێراقەوە شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بیست و یه‌ک ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه ده‌که‌وێته ئه‌م حه‌وتوویه‌وه، له‌و رۆژه دا به ملیۆنان کوردی ئیراقی بۆ خۆ دهربازکردهن له هێرشی له‌شکری سه‌دام حوسێن رایان کرده چیاکانی چۆل و پر له به‌فری سنووری نێوان تورکیه و ئێران. سه‌دام هه‌ر به دوای تێکشکانه سهرشۆڕانهکهی له شه‌ری یه‌که‌می خه‌لیج، به په‌له هێزه‌کانی بۆ له ناوبردنی هه‌موو دژبه‌رانی ده‌سته‌ڵاته زاڵمانه‌که‌ی رێکخسته‌وه.
له‌و شوێنانه‌ی که کورد جێگه‌ی نیگه‌رانی بوون ، مه‌به‌ستی سه‌دام زۆر روون بوو. سه‌دام ده‌یهه‌ویست بۆ هه‌میشه ئه‌و کهماێتیه شایی به خۆیه که به خه‌باتێکی شلگیر و بێ پسانه‌وه‌ی له دژی دیکتاتۆرییه‌کی ئه‌و ناسراوه، له ناو ببات. ئه‌و ده‌یهه‌ویست ژنوسیدێکی که 1988 ده‌ست پێکردوه به سه‌رئه‌نجام بگه‌ینێت. ئه‌وکات له‌شکری ئێراق به هه‌زاران گوندی کوردی ویران کرد و دانیشتۆانهکانی کوشت و بارانی چه‌کی کیمیای به سه‌ر هه‌زاران پیاو، ژن و مناڵی بێتاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه دا باراند. لە هەل ومەرجێکی ئەوتۆدا ئێستا ئەوان بێ په‌نان و به قه‌دی چیاکانه‌وه سه‌رما ده‌یانبات، کوردان چاوه‌ڕوانی تۆڵه‌ی سه‌دامن که بریتیە لە قهلاچۆکردنێان.
له ئه‌و کاته‌دا ئه‌مریکا ده‌ستپێشخه‌ری کرد و هاورێ له گەڵ گروپێکی بچووک له هاوپه‌یمانانی، کوردانی پاراست. له‌شکری سه‌دام فه‌رمانی پێدرا که پاشه‌کشه بکات یان خۆ بۆ گورزی تازه بگرێت. هێزی زه‌وینی ئه‌مریکا له باکووری ئێراق خرانه گه‌ڕ و به‌م شێوه‌یه یه‌کێک له مه‌زنتریین عهمهلیێاتهکانی مرۆڤدۆستانه‌ی مێژویان به نێوی دابینکردنی ئاسوده‌یی ( Provide Comfort ) به‌ڕێوه‌برد. له ئاکامدا مه‌ڵبه‌ندی دژه فڕین دیاری کرا که هاته ساڵی 2003 که‌ئه‌مریکا حسابی خۆی بۆ هه‌میشه ده‌گه‌ڵ سه‌دام پاک کرد، و له ئاکامدا نزیک به 30 ملێۆن ئینسان وه له نێویان دا کوردی زۆر لێکراویشی له کۆماری ترس و خۆفی سه‌دام ره‌زگار کرد، فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکی ئه‌و مهڵبهندهێان هه‌ر ده‌پاراست.
ئه‌وه داستانی رهزگارکردنە بایەخی ئەوی هەیە که به تاێبه‌تی ئه‌و ساڵ وه‌بیر رێبهراێتی ئه‌مریکا بهێندهرێتهوه. له ئاکامی
ئه‌وه داستانی رهزگارکردنە بایەخی ئەوی هەیە که به تاێبه‌تی ئه‌و ساڵ وه‌بیر رێبهراێتی ئه‌مریکا بهێندهرێتهوه. له ئاکامی بریاری سه‌رۆک ئۆباما بۆ پاشه‌کشه‌کردن به هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ئێراق بۆ جارێکی‌تر کورده‌کان زۆر به ته‌نیا مانه‌وه، ئه‌وساڵ بۆ یه‌که‌م جاره که ئه‌و نه‌سله له کوردانی ئێراق خۆی بێ پاراستنی ڕاسته‌وخۆیی ئه‌مریکا ده‌بینێ. ئه‌وه له کاتێکدایه که گریمان و مه‌ترسی تێکهه‌ڵچوون ده‌گه‌ڵ تێرۆری سه‌دام کە وەک سێبەریەکی تۆقێنەر لە مێژوویی کوردان دا ماوەتەوە له گۆڕێ دا نه‌ماوه، به‌ڵام کێشه و گرژییه‌کان چارهسهرنهکراوهن. خۆ نه‌بێ که گرژیی و ناکۆکیەکان ته‌نیا ده‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی عه‌ربی ئێراقی بێ ، به‌ڵکوو ده‌گه‌ڵ جیرانه به هێزکانی وه‌ک ئێران، سووریه و تورکیه‌ش که خاوه‌نی كهماێتی زۆرلێکراوی کوردن لە وڵاتەکانی خۆێاندا ئەو ئاڵۆزی و گرژییە لە گۆڕێ دایه.
تێکه‌ڵاوێک له خۆف، نیفرت و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی که ئێستا له گۆڕێ دایه، ئه‌گر بێت و شتێکی ده‌گه‌ڵ نه‌کرێت، ده‌توانی زۆر به سانایی بگاته راده‌ی تێکهه‌ڵچوون وشه‌ڕ چه له ئێراق و بگره له ناوچه‌شدا. خه‌م هێنه‌ر ده‌بی – بۆ کورد که زۆر جار خه‌یانه‌تی
پێکراوه که متمانه‌یان بەو وه‌زعه هه‌بێت، هاتنه گۆڕی هه‌ل و مه‌رجێکی ئاوا ده‌بێته هۆی زه‌ره‌ر وێ که‌وتن له ئابرومهندی و به‌رژه‌وندییه درێژخاینهکانی خێرخوازه گه‌وه‌ره‌که‌ی کوردان یانی ولاته یه‌کگرتووه‌کان.
تۆ بڵێی چاوه‌روانی و داخوازه‌کانی پرۆژه‌ی ئه‌مریکا له ئێراق چییه؟ ئه‌و پڕۆژیه له کوردستان هه‌ر وه‌ک پرۆژه‌کانی تری ئه‌مریکا له ئالمانێا، ژاپۆن و کۆریای باشووری دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی باش و سه‌رکه‌وتوو به‌رێوه چوو. نزیکایەتی و گرێدراویی به توانای چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو ئه‌مریکا کاریگه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ری له سه‌ر کوردان هه‌بووە. هێمنایەتێکی لە ڕادەبەدەر باش –دەقیقەن ، یەکدانە سەربازی ئەمریکایش لە ناوەچەکانی ژێر دەستەڵاتی کوردان‌دا نەکووژراوە. ئابوورێکی رو له گه‌شه، چوونه سه‌ری ڕاده‌ی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی. هه‌ر وه‌ها دیموکراسێکی له حالی پشکووتن دا کە دوورە لە تەواو و کامڵ بوون، پەێدابوونی حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه، هەروەها گەشەکردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و راگهێنهره گشتییه‌کان. به‌ڵی گه‌نده‌ڵی، نزمبوونی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و گه‌شه‌ی نابه‌رابه‌ی، له‌گرفته سه‌ره‌کییه‌کانن. بەڵام به متمانه‌وه ده‌بێ بگوترێ که وه‌زعییان له کۆریای باشووری ساڵه‌کانی 70 خراپتر نییه.
کۆردستانی ئێراق خاوه‌نی پێداویستیه‌کانی ههمهلایەنهی ستراتێژی ئه‌مریکایه. واهه‌یه که عه‌ره‌به‌کانی ئێراق له ڕاونگه‌ی دژ به یک را برواننه شوێن وپێگه‌ی هه‌میشه‌ی له‌شکری ئه‌مریکا له ئێراق، بەڵام کورده‌کان وانین ، رێبه‌رانی ئه‌وان به ده‌نگێکی بلیند و زۆر به ئاشکرا لاێنگریان له مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ی ئه‌مریکا له ناوچه‌دا کرد، هه‌روه‌ها حه‌شیمه‌ته پێنج ملیۆنیهکهشیێان زۆر به توندی لاێنگری ئه‌مریکان. به هۆی بوونی سنووری هاوبه‌ش ده‌گه‌ڵ ئێران و سوریه،کوردستان ده‌توانێ خاوه‌نی رؤڵێکی حه‌یاتی بێت له ستراتژی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان دا، بۆ خه‌بات له دژی مه‌ترسیه‌کانی رێژیمه‌کانی دژ بە ئه‌مریکا. هێزه‌کانی ئاسایش و زانێاری کورد خاوه‌نی توانایی باشن و خاراوی مه‌یدانی شه‌ڕن. ئه‌و هێزانه له درێژه‌ی چه‌ندین ساڵ هاوکاری توانییویانە، پێوندێکی زۆر باش ده‌گه‌ڵ هاوکارانی ئه‌مریکاییان دابه‌مه‌زرێنن، له وانه ده‌کرێت ئاماژه به هاوکاریی وان له شه‌ڕ له دژی ئه‌لقاعیده بکرێت. زێده له‌وه‌ش کوردستان به هۆی هه‌بوونی زیاتر له 40-50 میلیارد بۆشکه(به‌رمیل) نه‌وت ،ئاماده‌یه که ببێت به یه‌کێک له گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له جیهاندا. به‌م شیوه‌یه کوردستان ده‌توانێ یه‌كێک له کۆله‌که قایمه‌کانی دابینکردنی ئاشایشی وزه له ڕادەی جیهانی دا بێت.
به باوه‌ر به پشتیوانی ئه‌مریکا، کوردستان ده‌بوو ببێته له‌نگه‌ر و ماتۆری گه‌شه پێدانی دێمۆکراسی له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێراق.به‌ڵام کشانه‌وه‌ی به په‌ڵه‌ی ئه‌مریکا بۆشاییه‌کی مه‌ترسیداری له پاش خۆی به‌جێهێشت، که توانای و پۆتانسێلی بۆبارهێنانی کردوهگەلی تێکده‌رانه که ده‌توانێ زۆر به خێرایی بته‌نێته‌وه و له کۆنترۆڵ بچنه‌ده‌ر. ئه‌و بۆشاییه ده‌بوو زۆر به خێرایی به ستراتژێکی هاوبه‌شی ئه‌مریکا پر بکرێته‌وه. که له‌ودا پێوندێکی “تایبه‌تی” ده‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئێراق تاریف بکرێت. به‌راشکاوی کورستانێکی خۆشگوزه‌ران له ئێراقێکی فیدراڵی راسته‌قینه‌دا ئهولهویتهی یه‌که‌می ئه‌مریکایه کە ده‌توانێ خه‌زمه‌تی هه‌ردوو لا بکات، بۆ ترساندهنی ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی توانای سنوربهزاندهنن، له هه‌مان کاتیش‌دا کوردان هانبدرێن بۆ دان به خۆ داگرتن، حه‌وسه‌له بۆ هه‌ڵس و که‌وت کردنی ده‌گه‌ڵ قه‌یرانه رۆژانه‌کانی سیاسی ئێراق.
له کاتی سه‌فه‌ری مانگی داهاتووی سه‌رۆکی کورد مه‌سعوود بارزانی بۆ واشنگتن، پێویسته ئاوا ئامۆژگاری حکومه‌تی ئۆباما بکرێت که له‌و هه‌له که‌ڵک وه‌ربگرێت و کۆمیسیونیکی نوێی هاوبه‌شی وڵاته یه‌کگرتووکان – کورد، له به‌رپرسانی باڵای هه‌ر دوو لا بۆ چاوه‌دیری به سه‌ر پێوندییه دوو قؤلییهکان دیاری بکات. کۆنسوولگه‌ری ئه‌مریکا پێوسته له لایه‌ن به‌رپرسێکی باڵای بە ئەزموون له راده‌ی سه‌فیر و یا خۆ ژنرالێکی خانەنشینکراو دا به‌ریوه‌بچێت. له چوراچێوه‌ی به‌رنامه‌ی یارمه‌تیه ئهمنیێهتیهکان به ئێراقدا، به‌رنامه‌یه‌ک بۆ پؤشتهکردنی هیزه‌کانی ئاسایش و زانیاری کورد دابندهرێت. و کاناڵه‌کانی هاوبه‌شی زانیاری په‌ره‌یان پێبدرێت.
هه‌روه‌ها به دهسپێشکهرێکی دولایه‌نه په‌ره‌ی به‌رچاو بهسهرمایهگۆزارییهکانی ئه‌مریکا له کوردستان بدرێت ، په‌له بکرێت له به گه‌یانده‌نی ئه‌و ناوچه‌یه به ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رێکی وزه‌ی جێگای متمانه بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ بازاره‌کانی رۆژئاوا. له‌وه‌ش زیاتر پێویسته به دانی یارمه‌تی تکنیکی هاریکاری خه‌باتی کورد بده‌یین له مه‌یدانی شهر له دژی گه‌نده‌ڵی، به هێزکردنی قانوون و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی مرۆڤ. زیاتر له دو ده‌یه پاش پاراستنی کوردانی ئێراق له له‌ناوچوون، کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌مریکا پێوندییه‌کانی ستراتژیکی درێژخایه‌نی خۆی ده‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌هادینه بکات. ئه‌وه‌ی که تێده‌گات ده‌زانێ که کوردستانێکی ئه‌مین و خۆشگوزه‌ران، به متمانه و باوه‌ری به‌هێز به پێوندییه‌کانی ده‌گه‌ڵ یه‌که زهلهێزی جیهان، ده‌کارێ سه‌رکه‌وتنێک بێت بۆ به‌رژه‌وندییه‌کانی ئه‌مریکا، و هیزیک بێت بۆ سه‌قامگیری و مۆدیرنیسم به پانتایی ئێراق و هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی نا‌ویین