ڕۆژنامەی ئاگری چۆن لە دایک بوو ، پێی گرت و گەورە بوو ، لە زمان یەکێک لە بناغەدانەران و هاوڕێی هەتا ئێستای ئاگرییەوە بخوێننەوە ، سەلیم زەنجیری کە سەرنووسەری٧٠ ژمارەی ئاگری بۆوە.
لە ئامادەکردنی : کاووس عەزیزی{jcomments off}
١. سەلیم زەنجیری کێ یە و چۆن خۆی بە خوێنەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان دەناسێنێ ؟
سەرەتا زۆر سپاستان دەكەم بۆ پێكهینانی ئه‌م ده‌رفه‌ته كه بتوانم له خزمه‌ت خۆینه‌رانی خۆشه‌ویستی پیشمه‌رگه‌كان دابم.
من سه‌لیم زنجیری، كادری كۆمیسیۆنی راگه‌یاندنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێرانم. ساڵی 1358 له شاری ورمێ له دایك بووم. له سالی 1377وه له ناو ریزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌دا پێشمەرگەم و خه‌ریكی كار و تێكوشانم.
یێجگه له شانازیی پێشمه‌رگایه‌تی وه‌كوو سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌ی ژیانم ، شانازیی كار كردنم له ژماره‌ی یه‌كه‌م هه‌تا 200ی رۆژنامه‌ی ئاگری له خه‌رمانه‌ی خه‌باتی خۆم دا ده‌بینم. هه‌روه‌ها چه‌ند سالیكه وه‌كوو ئاماده‌كار و پیشكەشكار له تیشك تی ڤی دا كار ده‌كه‌م كه سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی “ئاوینه‌ی حه‌وتوو”، دواتر به‌رنامه‌ی حه‌وتووانه‌ی “روانگه”و هه‌روه‌ها جاروباریش به‌رنامه‌ی “تایبه‌ت”.
٢ . سەرەتای بیرۆکەی ڕۆژنامەیەک بە ناوی ئاگری چۆن دەستی پێ‌کرد و بۆ چی ئاگری؟
له‌دایك بوونی ڕۆژنامەی ئاگری بۆ چه‌ند هۆ ده‌گه‌ریته‌وه:
یه‌كه‌م: بۆ ئه‌و واقیعه تاڵ و سیاسیی میژوویی یه‌ی كه به سه‌ر كوردستان و كورد دا هاتووه و به‌بی ویست و ره‌زامه‌ندی خۆی له ریگای سنووره ده‌ستكرده‌كانه‌وه له‌یه‌ك دابریندراوه كه ئه‌و دابرانه‌ش به داخه‌وه ته‌نیا شامیلی لایه‌نی فیزیكی نەبووە، به ڵكوو كاریگه‌ری خۆی له سه‌ر چاند، زمان و كولتووری كوردی و دووركه‌تنه‌وه‌یان له یه‌كتر داناوه، بۆیه بوونی پردیكی میدیایی له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ پارچه‌كانی دیكه وه‌كوو زه‌رووره‌تیك خۆی ده‌نواند.
دووهه‌م: خه‌باتی قاره‌مانانه و ده‌یان ساڵه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له گوره‌پانی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی دا پێویستی به كاناڵێك ده‌كرد كه خوشك و براكانی له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دا ئاگاداری ئه‌و مێژووه خۆیناوییه، به‌ڵام پرسه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكات.
سێهه‌م : ئه‌وه‌ی كه خه‌لكی باكووری كوردستانی ئیران به زاراوه‌ی كورمانجی ژووروو ده‌ئاخڤن و له هه‌موو خۆشی و نه‌خۆشی، هه‌وراز و نشێو و سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌و حیزبه دا به‌شیان هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام بێبه‌ش بوون له راگه‌یاندنێكی حیزبی كه ده‌نگ و ره‌نگ و ده‌رخه‌ری سیمای راسته‌قینه‌یان بی، بۆیه ئاگری ئه‌و بۆشایی یه‌ی پر كردەوە.
چواره‌م ئه‌وه‌یكه له‌و ده‌لاقه‌یه‌وه سه‌ره‌رای پاراستنی زمانی كوردی ( كورمانجی سه‌روو)، هه‌وڵ بۆ بووژانه‌وه‌ی بدات كه به هۆی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیران له‌ناز كه‌وتبوو.
بوونی هه‌ر یه‌ك له‌وانه ببوونه هۆی ئه‌وه كه بۆشاییه‌كی گه‌وره له راگه‌یاندنی حدكا داخۆی بنوێنێ، بۆیه بریاری ده‌رچوونی له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیه‌وه درا كه به له‌داییكبوونی ئاگری له راستی دا كۆتایی به تاك جه‌مسه‌ری زاراوه‌یی و زاڵ بوونی راگه‌یاندنی شێوه‌زارێكی كوردی له كوردستانی ئێران دا هات.
– به‌ڵام ناوی ئاگری پشتی به چه‌ندین فاكته‌وه گرێداوه:
یه‌كه‌م : سه‌ربه‌رزی مێژوویی چیای ئاگری و هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیایی ئه‌و چیایه یه كه به سرووشتی دلرفێن و تایبه‌تی خۆی، هه‌میشه حه‌شارگه و شوێنی حه‌وانه‌وه و داڵده‌ی شۆرشگێرانی كورد بووه.
دووهه‌م : ئه‌وه‌یكه هێزی ئاگری (شیمالی كوردستان) له ناو حدكا دا كارنامه‌یه‌كی زۆر درەوشاوە و پر له قاره‌مانیه‌تیی هه‌یه و حه‌ماسه و سه‌روه‌ری زۆری بۆ حیزب تۆمار كردووه. بۆیه خوشه‌ویستی و شانازییه‌كانی ئه‌و هێزه هۆكارێكی دیكه بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوی ئاگری.
سێهەم: هه‌ر وه‌كوو له ناوه‌كه‌ی ڕا دیاره ئاگری به تیشكی رووناكی خۆی ببێته موومێك له تاریكی دا و رووناكی ببه‌خشێته ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی. هه‌روه‌ها به تینی خۆی گه‌رما ببه‌خشێته ماڵه‌كانی كورد و له‌ولاشه‌وه به پریشكه ئاگرینه‌كانی خۆی ببێته تیرێك به‌ره‌و جه‌سته‌ی دوژمن.
٣ . ئاگری لە چ ساڵێک و بە هەوڵ و هیمەتی چ کەسانێک و بە هاوکاریی چ لایەنێک و بە کام ئیمکاناتێکی میدیای دەستی ڵێکرد؟
یەکەم دەستەی نووسەرانو سەرنووسەری ئاگری کێ بوون؟ داخوا بیرۆکەی ئەو ڕۆژنامەیە لە لایەن ڕێبەریی حیزبەوە چەندە بە هیند وەرگیرا و هاندەرتان بوون بۆ هەستان بە وەها کارێکی گرینگ؟
یه‌كه‌م ژماره‌ی ئاگری له یه‌كی نوامبری 2003ی زایینی (سه‌رماوه‌زی 1382ی هه‌تاوی) دا ده‌رچوو, واته ئه‌مه رێكه‌وتی له‌دایك بوونیه‌تی.
له سه‌ر داوای ئه‌ندامانی حیزبی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه و هه‌وڵ و كۆششی به‌رێزان ڕوسته‌م جه‌هانگیری و محه‌ممه‌دساڵح قادری كه ئه‌و كات ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب بوون، داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی ده‌فته‌ریی سیاسیی و كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب كرا كه به خۆشییه‌وه په‌سه‌ندكراو كه‌وته بواری پراكتیكه‌وه. قۆناغی دووهه‌م دیاریی كردنی پێرسونێل و ستافی كاری و ئیمكاناتی فه‌نیی بوو بۆ ئاگری.
بۆیه هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه مایه و جه و‌هه‌رێكیان، واته توزێك شاره‌زای كورمانجی بوون بۆ ئه‌م كاره هه‌ڵبژێردران و ستافێكی كاریی پێكهات كه خۆی له: محه‌مه‌دساڵح قادری، ئازاد كوردی، دارا ناتق، من (سه‌لیم زه‌نجیری) و ئه‌میر شوعاعی وه‌ند وه‌كوو ده‌سته‌ی ئاماده‌كار دا ده‌دیته‌وه. له راستیدا هه‌موومان ئاماتۆر بووین و هیچ باگراوه‌ند و پێشینه‌ی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی حیرفه‌ییمان نه‌بوو كه ئه‌مه‌ش كاری ئێمه‌ی قورس‌تر كردبوو، به‌ڵام جه‌وهه‌رێكی شاراوه و حه‌ز و عه‌لاقه‌یه‌كی بێ‌و چانی له دڵ و ده‌روونی هه‌ریه‌ك له ئێمه‌دا چرۆی دابوو كه ئه‌مه‌ش هانده‌رێكی گه‌وره بوو بۆ فێربوون وقۆل هه‌ڵماڵینمان.
له‌و لاشه‌وه زۆر بوون ئه‌و هاورێ و هاوسه‌نگه‌رانه‌ی كه به رێنوێنی و دڵسوزی یان هانده‌رمان بوون بۆ ئه‌وكاره. ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی ئاگری ئێش و ژانێكی زۆری به دواوه بوو بۆ ئێمه، چوونكه ئیمكاناتی فه‌ننی پێویستیشمان نه‌بوو، بۆیه دوای ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره، كومیسیونی چاپه‌مه‌نیی ئه‌و كاتی حیزب جێژنێكی تایبه‌ت به له‌دایك بوونی ئاگری یان به‌رێوه برد( 2003.12.11) و به‌و مه‌راسیمه رۆژبوونی ئاگرییان پیرۆز كرد كه رۆژێكی خۆش و له‌بیرنه‌كراو بوو بۆ ئێمه.
به گشتی ئاگری زمانحاڵی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه و له بواری سیاسییه‌وه ده‌نگی ئه‌و حیزبه یه و به ئیمكانات و هێز و پوتانسیه‌لی ئه‌و حێزبه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام بووه كه ره‌نگه به پێی پێویست نه‌بووبی كه ئه‌ویش پێوه‌ندی به مه‌حدوودییه‌تی ماڵی حیزبه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام به هه‌وڵی خه‌باتكارانی ئاگری و دڵسۆزانی به‌رده‌وام بووه و به 200 هه‌مین ژماره‌ی ته‌مه‌نی خۆی گه‌یانده (دە)١٠ ساڵ.
بۆیه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له حدك ئێران، له رێبه‌رانی حیزب و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگران و پشتیوانانی ئاگری، ستافی كاریی ئاگری و خوێنه‌رانی پێروز بێ. سه‌ركه‌وتن و شکستی ئاگری هی حیزبی دێموكراتن، بۆیه پێویسته له‌وه زیاتر خه‌می لێبخوات.
٤. وابزانم کە تۆ زۆرترین ساڵ سەرنووسەری ئاگری بوو لەو ماوەیەی دەرچوونی دا، چەند ژمارەی ئاگری لە ژیر سەرنووسەریی تۆ دا دەرچوون؟ خۆت ڕۆل وکاریگەریی خۆت لە ئاگری د اچۆن باس دەکەی؟
سه‌ره‌تا پێم خۆشه هه‌ندێك زانیاری له سه‌ر ناوه‌رۆك و قه‌واره‌ی ئاگری بده‌م كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت. ئاگری له سه‌ره‌تا هه‌تا ژوماره‌ی 24 مانگی جارێك و به قه‌واره‌ی A4 (به 24 لاپه‌ره و ره‌ش و سپی) ده‌رده‌چوو كه تا ژماره‌ی 12 محه‌مه‌د ساڵح قادری به‌رپرس و سه‌رنووسه‌ری بوو. دواتر له ژوماره‌ی 24 وه ئاگری بووه 15 رۆژی و لاپه‌ره‌كانیشی بۆ 12 دابه‌زێندران. هه‌تا ژماره‌ی 125 ئازاد كوردی سەرنووسەر و به‌رپرسی بوو.
له ژماره‌ی 126 هه‌تا 195 (70 ژماره) من ئه‌ركی به‌رپرسایه‌تی و سه‌رنووسه‌ریی ئاگریم له ئه‌ستۆ بووه و دوای منیش له‌و 5 ژماره‌یه هه‌ڤالی خۆشه‌ویستم شه‌هاب خالیدی ئه‌ركی سه‌رپه‌ره‌ستی و سەرنووسەریی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. زۆر به‌خته‌وه‌رم كه وه‌كوو تاكه پێرسونێلی سابیت له ماوه‌ی ده ساڵ دا شانازی كاركردن له ژماره‌ی یه‌كه‌م هه‌تا 200 ی ئاگری له خه‌رمانه‌ی خه‌باتی خۆم دا ده‌بینم. (ئه‌و پێنج ژماره‌یه‌ی دوایی دووراودور و به نووسینه‌كانم توانیومه خزمه‌ت به ئاگری بكه‌م).
به‌بێ هیچ موبالیغه‌یه‌ك عه‌شقی من به ئاگری بێ سنوور بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی كه له توانامدا هه‌بووه خستوومه‌ته گڕ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاگری و زۆر سه‌ربڵیندم كه له له‌دایك بونییه‌وه تا ئێستا بێ دابڕان له گه‌لی دا هاتووم، له پێناوی دا تێكوشاوم و گه‌شه‌ی رۆژبه‌رۆژی به چاوی خۆم بینیوه.
له بیرمه كاتێك كه له ژماره‌ی 125 دا هاوڕێ ئازاد به هۆی هیندێک كێشه و موشكیلاتی شه‌خسیی خۆیه‌وه له ئاگری دابڕا و ژیانی ئه‌ورووپای هه‌لبژارد، من به ته‌نیا وه‌كوو پێرسونێلی سابیتی ئاگری مامه‌وه. تا ئه‌وه‌ی كه هه‌ر جاررەی به هاتنی هاورێیه‌كی دیكه به‌ره‌به‌ره كۆڕی بنه‌ماله‌ی ئاگری گه‌رم و گوڕتر بوو. له جێی خۆی دایه كه لێره دا زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی حیزبی و ده‌ره‌وه‌ی حیزب بكه‌م كه ئاگرییان به ماڵی خۆیان زانیوه و به قه‌ڵه‌مه ره‌نگینه‌كانیان ئاگرییان رازاوه و ده‌وله‌مه‌ندتر كردووتەوه ، به تایبه‌تی عه‌بدوڵا حیجاب، مه‌جید حه‌قی و دارا ناتق كه سه‌ره‌ڕای ترافیكی كارییان له ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی حیزبی دا له هیچ هاوكارییه‌ك بۆ ئاگری دریغییان نه‌كرد.
له سه‌رده‌می به‌رپرسایه‌تی من دا ئاگری گۆرانكاریی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینی و دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی ك. چاپه‌مه‌نی و ده‌فته‌ریی سیاسیی حیزب، قه‌واره و چوارچێوه‌ی ئاگریمان له A4 وه بۆ A3 گۆڕی ( له ژماره‌ی 148) و هه‌روه‌ها لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی ئاگریش له‌و ژماره‌یه به‌و لاوه ڕه‌نگی كران كه تا ئه‌وكات جارووبار له بۆنه تایبه‌تیه‌كاندا به ڕه‌نگی چاپ ده‌كران. لێره دا زۆر سوپاسی هاوڕێ لوقمان ئه‌حمه‌دی ده‌كه‌م كه ئه‌ركی دیزاین و مونتاژی ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئاگری وه ئه‌ستۆ گرت و به هونه‌رنمایی خۆی ئالوگۆرێكی باشی له ئاگری دا پێك هێنا. ئه‌مه‌ش هێز و ئینێرژی و موراڵ و رووحیه‌یه‌كی تازه‌ی پێی به‌خشین كه زیاتر له جاران هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بكه‌ین و هه‌وڵ بۆ گه‌شاندن و پێش بردنی ئاگری بده‌ین.
دواتر ئیمكاناتی فه‌ننیی ئاگری له رێگای دلسۆزان و دۆستانی ئێمه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كرد و وایلێهات كه به‌و ئیمكانات و پێرسونێله ئه‌كتیڤه‌وه بیرۆكه‌ی دانانی ماڵپه‌رێكی ئه‌لیكتروونیی تایبه‌ت به ئاگری وه‌كوو پێویستیی رۆژنامه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه خۆی بنوێنێ. ئه‌وه بوو كه به هه‌وڵ و كۆششی هه‌ڤالان: مه‌جید حه‌قی و كاووس عه‌زیزی مالپه‌رێكی تایبه‌تی بۆ ئاگری له سه‌ر هه‌زینه‌ی شه‌خسیی خۆیان دروست كرا كه ئێستا كه‌وتووه‌ته كار و رۆژانه به هه‌واڵ و بابه‌تی جوراوجۆره‌وه ژماره‌ی موخاته‌بانی خۆی زیاد ده‌كات كه لێره دا سوپاسی بێ پایان ئاراسته‌یان ده‌كه‌م كه هه‌میشه یاری به‌وه‌فای ئاگری بوونه.
ئاگری رازێنه‌ره‌وه‌ی ده‌فته‌ری ژیانی من له‌و ده ساڵه دایه كه به هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌كی, رووپه‌لێك له بیره‌وه‌رییه‌كانی ژیانم هه‌ڵده‌رێته‌وه كه هه‌لگری زۆر به‌سه‌رهاتی خۆش و نه‌خۆش, به‌ڵام بۆ من شیرینن. چوونكه له مه‌كته‌بی ئاگری دا په‌روه‌رده بووم و كومه‌ڵێك ئه‌زموونم به ده‌ست خستوون و له‌رێگای ئاگرییه‌وه زۆر هاوكار، هاورێ و خوشك و برا و خۆینه‌رم بۆ خۆم دۆزیونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌توانم بلێم كه ئاگری ماڵی دووهه‌می منه و غه‌می ئاگریش به غه‌می خۆمی ده‌زانم.
ئاگری بووه‌ته به‌شێك له شانازی و سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی ژیانم كه له گه‌ل هیچ زێر و گه‌وهه‌رێكی ئه‌و دونیایه ناگۆرمه‌وه. ئاگری بۆ من بۆوە‌ته مێژوویه‌كی پر له شانازی و بۆوه‌ته ئارشیڤێك كه هیچ هێزێك ناتوانێ لێم بستێنێته‌وه و چه‌واشه‌ی بكات. بۆیه خوشحاڵ، سه‌ربلیند و موفتەخیرم به ئاگری یه‌وه.
٥ . حەز دەکەم پرسیارێک بکەم و ئێوەش کەمێک بە دوور لە تەعەسوبی حیزبی وڵام بدەنەوە . ئەویش ئەوەیە کە ، کێشە و گرفتەکانی بەردەم ئاگری لە لایەن حیزبەوە چ بوون؟ بەڕاستی حیزب هاوکاریی هەمە لایەنەی لە گەل دەکردن؟ یان ئەسلەن ئاگری وەک میدیایەکی سەر بە حیزب چاوی لێ دەکرا و دەکرێ؟
شۆیندانه‌ری، كاریگه‌ری و ئه‌و مه‌ودایه‌ی كه ئاگری له‌و ماوه كورته‌دا بریویه‌تی، كه‌م وێنه و حاشاهه‌ڵنه‌گره و هاوشانی چاپه‌مه‌نیه‌كانی دیكه، سیمای راسته‌قینه‌ی سیاسه‌ت و روانینه‌كانی حیزب بووه. به واتایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌ی كوردستان به‌ده‌ر له پێشینه مێژووییه‌كه‌ی، رۆڵی وه‌كوو لا بالێكی باڵنده‌یه‌ك ببینین، ده‌بێ ئاگریش به باڵه‌كه‌ی تری دابنرێت و نابێ رۆڵی هیچ كامیان كه‌م بایه‌غ نیشان بدرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه توانای ئابووریی حیزبه‌كه‌مان بواری زیاتر بۆ دابین كردنی ئیمكانات و … نادات، راستییه‌كی تاڵه و نابێ ئاستی چاوه‌روانیمان لێی له‌وه زۆرتر بێ، به‌ڵام بایه‌غدان به كه‌د و خه‌باتی خه‌باتكارانی ئاگری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریان و پاراستنیان له نقورچكی كه‌سانی كه‌م زه‌رفیه‌ته‌وه كه روانینێكی “پاشكۆیه‌تی”یان به‌نیسبه‌ت ئاگرییه‌وه هه‌یه، گه‌وره‌ترین یارمه‌تی و خزمه‌ته بۆ ئاگری كه جاروبار وه‌كوو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی غه‌یره‌عه‌مدی كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر پسكولۆژی و ڕه‌وانی پێرسونێلی ئاگری داده‌نێ. به‌ڵام نابێ ته‌عه‌سوب و ره‌فتاری نابه‌رپرسانه‌ی به‌رپرس یان چه‌ند ئه‌ندامێكی حیزب وه‌كوو سیاسه‌تی ڕه‌سمیی حیزب لێك بدرێته‌وه.
٦ . بەنەزەری ئێوە کە زۆرترین ئەزموونتان لەو ڕۆژنامەیە دا هەیە ، ڵێتانوایە کە ئاگری لە دواڕۆژ دا دەتوانێ چ کاریگەری یەکی هەبێ بۆ ڕاگەیاندنی کورمانجیی سەروو؟
ئاگری له ماوه كه‌مه‌دا به ئیعترافی زۆر نووسه‌ر، رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس و زمانزانی كورد توانیویه‌تی له تاقیكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ڤانی خۆی دا چ له بواری رێنووس، رێزمان و زمانه‌كه‌ی و چ له بواری ناوه‌رۆك و ئه‌خلاقی رۆژنامه‌ڤانییه‌وه سه‌ركه‌وتووانه ده‌ربچێ و له رێزی پێشه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نیه كوردییه‌كان (كورمانجی سه‌روو) دا جێی خۆ بكاته‌وه و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ فێربوون و مه‌كته‌بێك بۆ په‌روه‌رده كردن. پاراوی زمان و خۆبواردن له بن زاراوه و ده‌ڤۆكی محه‌لی و گرتنه به‌ری ڕێچكه‌یه‌كی گشتگیر له ئه‌ده‌بیاتی كورمانجیی سه‌روو و گرنگیدان به پرسی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی کوردستان بۆوه‌ته هۆی ئه‌وه كه لایه‌نگر و خوێنه‌رێكی زۆر له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و هه‌تا له كوردستانی سوور و دیاسپورا بۆ خۆی په‌یدا بكا و پێگه‌ی خۆی رۆژ به رۆژ قایم تر بكات. ئه‌وه‌ی كه نووسینی نووسه‌ران و روشنبیران و رۆژنامه‌نووسانی هه‌ركام له‌و پارچانه رازێنه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئاگری بوونه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه یه.
بۆیه له داهاتووشدا روڵ و كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو ، و یارمه‌تیده‌ر بۆ بناغه‌دانانی ئه‌ده‌بیات و رێنووسێكی ستاندارد و یه‌كگرتوو له ناو كورمانجیی سه‌روو دا.
٧ . زۆر جار دەگوترێ وتەنانەت من لە نووسینێکیش داباسم کردووە کە ، ئاگری نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە لە نیو میدیای کورمانجیی سەروو دا ، تۆ لەو بارەو ەنەزەرت چیە؟ داخوا ئاگری توانیویەتی ئەو ڕۆڵە بگێرێ؟
به ته‌واوی راسته. كاتێك كه له بواری سیاسییه‌وه ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌و حیزبه‌یه و ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر و بوچوونه سیاسییه‌كانیه‌تی، ناتوانین وه‌كوو نوێنه‌ر و باڵیۆزی حدكا له ناو میدیاكانی كورمانجی و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دا ناوی لێ نه‌به‌ین كه هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی و ناسێنه‌ری خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی حیزب به هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌كانی بووه و هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تێك بۆوه كه ویستوویه‌تی بوونی خۆی بسه‌لمێنێ، بۆیه له گه‌شاندنی ئه‌و بیره دا به پێی توانای خۆی چالاك و هه‌ڵسوور بووه. بۆیه حیزبی دێموكرات سه‌ربلینده به چاپه‌مه‌نییه‌كی وه‌ها كه له‌و ماوه كه‌مه دا توانیویه‌تی به‌شێك له ئامانجه‌كانی بپێكێ و شانازییه‌كی دیكه به كۆی شانازییه‌كانی حیزب زیاد بكات.
8. پێرسۆنێلی ئێستای ئاگری ئەو ئەزموونەیان هەیە کە بتوانن درێژە بە دەرکردنی ئاگری بدەن؟ یان هاوکاریەکانی حیزب ئێستاش لەو ئاستەدان کە ئاگری درێژە بە تەمەنی بدات؟
بێگومان! ئاگری سه‌ره‌ڕای راپه‌راندنی ئه‌رك و كاره‌كانی، وه‌كوو قوتابخانه‌یه‌ك بووه بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌ویندارانی زمان و چاندی كوردی و له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر كادر و پێشمه‌رگه‌ی بارهێناوه كه له ئه‌گه‌ری نه‌مانی هه‌ر یه‌ك له پێرسونێلی ئه‌سلی دا ده‌توانێ درێژه به ژیانی خۆی بدات و له كاروان وه‌دوا نه‌كه‌وێ. هه‌ر وه‌كوو ئه‌و ڕەواڵه‌ی كه تا ئێستا بوویه‌تی و به نه‌مانی هه‌ر یه‌ك له هاورێیانی ئاماژه پێكرا زۆر هاوكار و هاورێی دیكه (وه‌كوو حه‌مید موختاری، مریه‌م، ئومید ئه‌سغه‌ران، جه‌عفه‌ر موبه‌شرنیا، دیار مۆلایی، جه‌واد، ره‌شید عه‌بدی، سادق وه‌حدانی، جاوید، عارف وه‌لزی و ئیدریس و …) و هه‌روه‌ها له‌و دواییانه‌ش دا (من)، دڵی له لێدان نه‌كه‌وتووه و درێژه به ژینی خۆی داوه. له راستی دا ده‌توانین ئاگری وه‌كوو شه‌مه‌نده‌فرێكی به‌رده‌وام له هاتووچۆ دا ببینین كه له هه‌ر وێستگه‌یه‌ك دا هه‌ندێك كه‌س لێی داده‌به‌زن و هه‌ندێكیش سواری ده‌بن. بۆیه ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له ئاگری دا كار ده‌كه‌ن پرئینێرژیتر و گه‌نجتر له ئێمه‌ن و ده‌توانن رۆڵی باشتریان هه‌بێ له پێشخستنی ئاگری دا.
به تایبه‌تی هاوڕێ شه‌هاب كه ئێستا به‌رپرسایه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی له ئه‌ستۆیه، ئه‌زموونی چه‌ند ساڵ كاری راگه‌یاندنی هه‌یه و ده‌توانێ رووسوور بێته ده‌ره‌وه. ئێمه‌ش خه‌مسارد نابین له به‌رانبه‌ری دا و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه به ئه‌زموون و ته‌جروبیات و تواناكانی خۆمان یارمه‌تیده‌ریان بین و هه‌روه‌كوو پێشوو له پێناو پاراستنی كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تی و گه‌شاندنی ئاگری دا خۆمان به به‌رپرسیار بزانین.
٩ . ئەگەر باسێک هەیە کە پرسیارم نەکردووە و پێت خۆشە ئیشارەی پێ بکەی؟
مێژوو قه‌زاوه‌تێكی عادیلانه له سه‌ر كارنامه‌ی ژیان و تێكوشانی هه‌ر كه‌سێك ده‌كات. به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌ربلیند و پاك بێته ده‌ره‌وه!!!
www.agirimedia.org
سوپاستان ده‌كه‌م
سوپاس بۆ بەڕێزتان کاک سەلیم ، هەر شاد و سەربەرز بن.
{jcomments off}