"an independent online kurdish website

کتێبی “در دامگاە حادثە” وتووێژ لەگەڵ پرویز ثابتی بەڕێوەبەری ئاسایشی نێوخۆی ساواک کە لە لایەن عیرفان قانعی فرد ئەنجام دراوە

sabti_sawak1

لە ئامریکا و بووەتە کتێبێکی ٦٧٠ لاپەڕەییدا، ساڵی چاپ ٢٠١٢ و شرکەتی کتێب چاپی کردووە. قەوارەی ئەم کتێبە گەورەیە و وتووێژێکی دوورو درێژە و لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک وێنەی مێژوویی تێدایە وەک وێنەی شای ڕۆخاو و سەرانی ساواک و وەزیرەکانی سەردەمی پاشایەتی.

“پرویز ثابتی” بەڕێوەبەری ئاسایشی نێوخۆی ساواک لە سەردەمی حەمە ڕەزا شادا و ساواک کورت کراوەی  (سازمان اطلاعات و امنیت ایران)ە. ناوبراو لە ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی چووەتە رێزی ساواک تاکو ساڵانی ٤٠ و ٥٠کانی هەتاوی، سەرەڕای ئەوەش هەتا ڕۆخانی رژیمی پاشایەتی و تێکچوونی ساواک هەردەم لەگەڵ ڕووداوەکاندا بووە و لەو بوارەدا دژی نەیارانی شا چالاکی نواندووە، هەرچەند بۆخۆی دەڵێی شا خۆشی لە چارەی نەهاتووە و ئەوەش بە هۆی گوایا ئەو ڕاپۆرتانە بووە کە ڕەخنەی لە شا گرتووەو گوایا لە نێو کۆمەڵگای ئەو دەمەدا ناعداڵەتی بووە و شا پشتی گویی خستووە. زۆر لەو ڕێکخراوانەی کە دژی پاشایەتی چالاکیان کردووە وەک: (لایەنگرانی حیزبی توودە، جبهەی میللی، نهضت آزادی، مجاهدین خلق، چریکهای فدایی، کۆنفیدراسیۆنی خوێندکاران و هتد… )ناوبراو بە کەسێکی دڵ ڕەق و خوێنرێژ لە قەڵەم دەدەن.

لە دوای ڕۆخانی حەمەڕەزا شا چەند کەسێک باسی ساواکیان کردووە وەک حسین فردوس و لە دەرەوەش عیسا پژمان کە بۆ خۆی کوردە و خەڵکی سنەیە و ئێستا دانیشتووی پاریسە لە نێو ساواکدا چالاک بووە و ئێستاشی لەگەڵ بێ شانازی پێوە دەکا. با ئەوەش بڵێم کە ناوبراو زاوای بنەماڵەی پاڵەویە، هەر بۆیە لەو بوارەدا چالاکە و خۆی بە نۆکەریان دەزانێ. منوچهر هاشمی و علی اکبر فرازیان ساواک بە ڕێکخراوێکی گرنگ وەسف دەکەن. لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتی رژیمی ئاخوندی نزیکەی ٢٤٠ بەرگ کتێبیان لە سەر ئەو ڕێکخراوەیەدا بەڵاو کردووەتەوە.

پاش ڕۆخانی رژیمی پاشایەتی و سەرکەوتنی گەلانی ئێران، سەرانی ساواک کە ئەمانە بوون: حسن پاکروان، نعمت نصیری، ناصر مقدم لە لایەن ڕژیمی خۆمەینییەوە لە سێدارە دران. یەکەم سەرۆکی ساواک “تیمور بختیار” بوو کە پاش چەند ساڵێک حەمە رەزا شا لە سەر کار لای برد و ئەویش هەڵهات بۆ عێراق و دژی شا چالاکی دەنواند. بەڵام ناوبراو هەر لە لایەن ساواکەوە و بە دەستی “ئێگلن ماطاوسیان” کە دەرەجەداری ارتش و بە ناوی نهێنی فەرهەنگ و کەسێکی تیرهاوێژی باش بووە و بەڕەچەڵەکیش ئەرمەنییە، لە پارێزگای دیالە لە نێو خاکی عێراقدا تێرۆر کرا. تیمور بختیار بەڕەچەڵەک لوڕە و لە ساڵی ١٢٩٦ی هەتاوی لە چوارمەحاڵی بەختیاری و شاری کورد هاتوەتە دنیا و لە ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی تێرۆر کراوە.

من لێرەدا نامەوی باسی کتێبێکی ٧٠٠ لاپەڕەی بکەم، تەنیا ئەو دێڕانە وەردەگێڕمەوە کە گرنگ و بە جۆرێک باسی کورد دەکەن یان هەندێ شت هەیە بۆ زانیاری لەم کتێبەدا خەراپ نیە کە خوێنەر بیزانێ. لە سەرەوەش باسم کرد کە ئەم کتێبە وتووێژێکە کە قانعی فرد ئەنجامی داوەو ناوی ئەم نووسەرەش بۆ گەلی کورد ناسراوە.

قانعی فرد بۆ خۆی کوردە و خەڵکی شاری مەریوانە. لەسەر قانعی فرد بەڕێز محمەد ئاسنگران وەها دەنووسێ: “قانعی فرد نوێنەری ڕێبەری ناوەندی بەڵگە، اسناد کۆماری ئیسلامی ئێرانە… ناوبراو لە دایک بووی شاری مەریوانە و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی باوکی یەکێک لە مەسئولانی “مکتب قرآن”ی شاری مەریوان و یەکێک لە هاوبیرانی نزیکی احمد مفتی زادە بووە.

لە ساڵی ١٣٥٨ و دوای ئازادی شارەکانی کوردستان لە لایەن پێشمەرگەوە، سپای پاسداران و هێزە لایەنگرەکانی کۆماری ئیسلامی ناچار بوون لە شارەکان خۆ بکێشنەوەو ڕوویان لە پادگانەکان کرد و بۆ دارودەستەی مفتی زادەش لە شاری هەمەدان جێگایان بۆ دابین کردن. باوکی قانعی فرد و بنەماڵەکەی هەر لەو شارەدا جێگیر بوون.

پاش هێرشی ئەرتەش و سپای پاسداران بۆ سەر کوردستان و پاشەکشەی هێزی پێشمەرگە لە شارەکان دەست بەسەرا گرتنی شارەکان لە لایەن سپای پاسداران و ئەرتش، باوکی قانعی فرد بۆ شاری مەریوان گەڕایەوەو بۆ ماوەیەک بووە فەرمانداری شاری مەریوان و خزمەتی بە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد. ئەمەش کورتەیک لە سەر قانعی فرد و بنەماڵەکەی و بۆ زانیاری کە ناوبراو لە چ هەلومەرجێکی ژیاندا پێگەیشتووە بە فارسی کە لە ماڵپەڕی روزنە وەگیراوە.

لینک: محمد آسنگران: عرفان قانعي فرد کيست؟ پاسخ به سوال نشریه آرش

من بۆ خۆم وەک حەمید هیچ لە سەر قانعی فرد و بنەماڵەکەی نازانم کاری منیش نیە و مەبەستی من کتێبەکەیە و ئەو زانیاریانەی کە ثابتی باسی کردوون. ثابتی سێ مانگ پێش سەرکەوتنی گەلانی ئێران و ڕۆخانی پاشایەتی، ئێران بەجێ دێڵێ و لە ئامریکا جێگیر دەبێ. هەرچەند بۆ خۆی دەڵێێ کە شا لەو پۆستە لای بردووە. ناوبراو کوڕی حسین و لەدایک بووی ٤ی فروردینی ساڵی ١٣١٥ی هەتاوی و لە ناوچەی “تپە سر، سنگسر کە ئێستا بووەتە مهدی شار و سەر بە شاری سمنان”ە. ثابتی شتێکی کورتی وەک پێشەکی بۆ کتێبەکە نووسیووەو ناوی ناوە “یادداشت” و لەوێدا دەنووسێ “شک و گومانی تێدا نیە کە هەر دوو پاشا واتە حەمە ڕزا شاو وحەمە ڕەزای کوڕی لە ماوەی دەسەڵاتداریان تووشی زۆر هەڵە بوون.

هەڵەکانی پاشای باوک ئەوە بوو کە زلهێزەکان هێرشی نیزامیان کردە سەر ئێران پاشایان لە ئێران دوور خستەوەو لە سەر کار لایان برد. هەڵەی کوڕەکەشی بە هۆی ناعەداڵەتی و پەیڕەوکردنی سیاسەتی هەڵە چ لە بواری کۆمەڵایەتی و ئابوریەوە هتد… و ئەوە بوو ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاتە سەر کار و دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرت.

ناوبراو دەنووسێ لە ماوەی خزمەتم لە ساواک واتە کەمتر لە سێ مانگ ڕاپۆرتێکم لە سەر پرسی سیاسی لە نێو وڵات بۆ سەرەوەی دەسەڵاتدارانی ساواک و خودی پاشا بەڕێ کرد کە باسی ئەوەم کردبوو پاراستنی ئاسایش لە ڕێگای سەرکوت و کوشتن و دژایەتی لەگەڵ ڕێکخراو گرووپە دژەکان و لە نێوبردنیان بەو جۆرە پێویست ناکا، بەڵکو هەژاری و فساد و گەندەڵی و ناعەداڵەتی دەبێتە هۆکاری ناڕازی بوون و ئەوجار دژی ئاسایشی وڵات، خەڵک دەکەونە جموجووڵەوە.

ناوبراو دەنووسێ بە خوێندنەوەی ئەو ڕاپۆرتەی من نە ئەوەی کە پاشا گوێ بگرێ کەچی هەڕەشەی لێ کردم کە بمداتە دادگای نیزامی و سزام بدەن. هەر جۆرێک بێ ئەمەی خوارەوە کورتەیەک و پوختەیەکە لەو کتێبە ٧٠٠ لاپەڕەییە. بەو هیوایە کەڵکی هەبووبێت…..ناوبراو باسی ڕێبەری مجاهدین خلق مسعود رجوی دەکاو دەڵێی هەم خۆی و هەم براکەشی واتە کاظم رجوی کە لە ژنف لە لایەن رژیمی ئێرانەوە تێرۆر کرا هاوکاری باشی ساواکیان کردووە زۆر زانیاری بەکەڵکیان داوەتە ساواک لەو سەردەمەدا.

لە درێژەی باسەکەیان لەگەڵ قانعی فرد، باسی ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دوکتور قاسملوو دەکەن و ثابتی دەڵێ: دوکتور قاسملوو هیچ کات هاوکاری ساواکی نەکردووە، بەڵام ساواک وەکو کەسایەتییەکی کۆمونیست چاوی لێی کردووەو زانیومانە کە لە چیکوسلواکی دایە و خەریکی چ کارێکە. ناوبراو حیزبی دیموکراتی کوردستان بە حیزبێکی کۆمونیست لە قەڵەم دەداو دەڵێ:

  کوردەکان جیاوازی خوازن، هەرچەند ئێستا هیچ لایەنێک پشتیوانیان لێی ناکاو ئەوانیش دەڵێن کە جیوازی خواز نین. با ئەوەش بزانین کە ثابتی لە نێو ساواک بووەو زۆر دڵ ڕەقانە هەڵسوکەوتی کردووە زۆریش دژی کوردە و لە خوێندنی کتێبەکەیدا دەردەکەوێ کە زۆر سەرسەخت و نە هەر دژی کورد بەڵکوو ئێستاشی لەگەڵ بێ دژی هەموو ئەو حیزب و ڕێکخراوانەیە کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن لە ئێراندا و هێشتا بیروبۆچوونی لە دەوروبەری ساڵانی ٤٠ و ٥٠کانی هەتاوی و کاربەدەستی ساواک بووە، گێرە دەکا. جارێ با پێکەوە وتووێژەکانیان بە کورتی بخوێنینەوە:

لە وەڵامی پرسیارێک کە قانعی فرد لە سەر مجاهدین دەپرسێ لە ثابتی: “بڕیار بوو چیرۆکی مسعود رجوی باس بکەی؟

ثابتی دەڵێ: “رجوی لە مانگی شهریوری ١٣٥٠ی هەتاوی گیرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. براکەی مسعود رجوی واتە کاظم رجویم دەناسی… لە ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی مانگێک پێکەوە بۆ دامەزران لە “آموزش و پرورش” لە دەورەیەکدا یەکمان ناسی. کاظم رجوی پاش ساڵیک یان دوو ساڵ بۆ خوێندن چووە ئۆرووپا و لە کۆنفیدراسیۆنی خوێندکاران چالاکی هەبوو. منیش لە لایەن ساواکەوە نێردرام بۆ وڵاتی سویس و هەرچەند هەشت نۆ سالیک لە خزمەتم لە نێو ساواک دا گوزرابوو.

دەوروبەری ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی بوو، ویستم لەگەڵ کاظم چاوپێکەوتنێک بکەم و بزانم خەریکی چ کارێکە و تەلەفونم بۆ کرد و ناوبراو وەڵامی دامەوە و پێم وت کە دەمناسێ. وتی بەڵێ دەتناسم. پاشان لە جێگایەک یەکمان بینی و پاش قسەکردن بۆم دەرکەوت کە زۆریش سەخت نایگرێ و بەڵام ڕەخنەی لە شا دەگرت و زۆریش ڕەخنەکانی گرنگ نەبوون. بەڵام لەو کاتەدا نەیدەزانی کە مسعودی برای لەگەڵ مجاهدین دا چالاکی هەیە.

کاظم لێی پرسیم کە چی دەکەم و منیش وتم لە نێو دامودەزگای سەرەک وەزیراندا کار دەکەم. وتی هەر هەمان ساواک. منیش ڕاست و رەوان وتم بەڵێ. وتی ئەی لە وڵاتی سویس چی دەکەی؟ بە کورتی دیتم کە زۆر مەیلی بۆ هاوکاری لەگەڵ ساواک دا هەیە. منیش هەر لەوێ وەک نوێنەری ساواک لە باڵوێزخانەی ئێران داممەزراند و مانگی ١٠٠٠ فرانکی سویسیمان بۆی بڕیەوە ئیتر بوو بە پیاوی ساواک و ڕاپۆرتی بۆ ئێمە بەڕی دەکرد.

ئەوە بوو ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی مسعود رجوی گیرا و کاظمیش خێرا نامەیەکی بۆ ناردم و تەلەفونیشی کرد و وتی دەستم دامێنت براکەم رزگار بکە. منیش وتم بابزانم چ کارێکم لە دەست دێ. پاشان مسعود سزای سێدارەی بۆ بڕایەوە. هەرچەند کاظم دەچوو بۆ لای کەسایەتیی جۆراو جۆر وەک ژان پۆل سارتر کە دژی لە سێدارەدان لە ئێران چالاکی ئەنجام بدەن و مسعود لە سێدارە نەدرێ. منیش دەستم دایە قەڵەم و ڕاپۆرتێکم نووسی کە براکەی مسعود بۆ ساواک کار دەکا و با مسعود پلەیەک لە سزاکەی کەم بێتەوە. پاشاش ڕازی بوونی خۆی پیشان داو ئەوە بوو مسعود لە سێدارە نەدرا.

پرویز ثابتی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: مسعود لە لێکۆڵینەوەکاندا هاوکاری زۆری کردین و هەواڵی لە سێدارەدانیشمان پێیدا و ئینجا لە ڕۆژنامەکاندا نووسیمان کە دە کەس سزای لە سێدارەیان بۆ بڕایەوە، بەڵام لە بەر ئەوەی مسعود رجوی لەگەڵ ئێمە هاوکاری کردووە سزاکەمان کەم کردەوە.

لە وەڵامی ئەم پرسیارە کە دەڵێێ “لە ڕاستیدا ئێوە ویستتان  کەسایەتی رجوی بشکێنن و بێ ئابڕوی کەن”؟

ثابتی دەڵێی….

sabti_sawak2

تکایە بۆ بەشی 2 ئێرە کلیک بکەن 

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی