لەم شەوە دوروو درێژە دا
لەم وەرزە ساردوو سڕە دا 
بە ئیشقەوە لە سەر پێ
بەرەو ئاسۆ هەمیشە لە ڕێ
ئەوانە کێن
بۆ بۆ سوکنایی دڵی دایکی نیشتمان
دەبنە هەور بە باران
هەتا کو گوڵ و گوڵزاری باخی تێر ئاو بکەن
ماچی خونچە لە بەرۆکی
باخچەی بەهەشتی بدەن
ئەوانە کێن
بۆ روناکی شەوی تار
دەبنە مانگ بە ئەستێرە
هەڵ دەواسرێن
لە بەرۆکی ئەم گەلە
ئەوانە کێن
دەبنە چرای پڕ لە گەرما
روناکی دەبەخشن پڕ لە هیوا
کێن جگە لەوانەی
بۆ دڵسۆزی نیشتمان
دەبنە پێشمەرگەی کوردان
بەرزترن لە مێژوی
دەس کردی ئینسان
{jcomments off}