با هەموومان بەرماڵی نوێژ
بۆ ئەستێرە سینگ سوورەکان 
ڕابخەین و سەری کڕنۆش لە هەمبەری پشکووتینی
خونچەی زامە سوورەکانی دڵی مێـــژوو
دانەوێنیــن
باوەش بکەیەن بە ئاسمانی ئەو شەوانەی
گوڵەستێرەی زریکەی زام و
شیلەی خەندەی دواڕۆژی دوور
دەبارێنن
”خاکەلێوە”!
وانەی ژیان و فیداکاریی دەڵێتەوە
سەری هەڵواسراوی ”قازیی”
ئایەتی بە خوێن نووسراوی
مێژووی کوردە و
”چوارچــرا” شاهیدێکە و
هەموو ساڵێک
بە بەرۆکی بەهارەوە
وەک سروودی ڕاچەنین و هەستانەوە
لەگەڵ نەعرەی ”ئەی ڕەقیب”دا
دەیچـــڕێتــەوە
”پێشکەشە بە ١٠ ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان” ٣٠.٠٣.٢٠٠٦ ی زایینی
{jcomments off}