"an independent online kurdish website

ئه‌و پرسیاره‌ی   

عه‌یامێک بوو سه‌رمی ده‌خوارد   hiwa-seid-01

له‌م شه‌وانه‌.. له‌ خه‌ونێکدا

بیرم نییه‌ چ شارێک بوو!

وه‌ک جاڕچییه‌ک

به‌ناو هه‌موو خه‌ڵکی شارا

له‌ ده‌رگای هه‌مان پرسم دا

پرسیاره‌که‌ی من ئه‌مه‌بوو:

هه‌ولێر چییه‌؟

گه‌وره‌که‌یان شاعیرێ بوو

نه‌هاته‌ پێش، هه‌ر‌ له‌ دوورڕا

وتی: عه‌بدولخالق مه‌عروف!

به‌م وه‌ڵامه‌ دڵم خۆشبوو

به‌ڵام کاتێ له‌ خه‌و هه‌ستام

چبکه‌م شه‌یتان!

ئاخ! له‌ شه‌یتانی نه‌عله‌تی

بیرمی تێکدا

که‌ عه‌بدولخالق مه‌عروفه‌

یان بکوژه‌کانییه‌تی!

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی