نووسینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته هیچ شتێکی تایبه‌تی له پشته‌وه نییه ته‌نیا گله‌یی نه‌وه‌کانه له باپیرانمان که په‌رته‌وازه‌یان کردین به‌بێ ساحێبی له هه‌نده‌ران! مێژوو پێمان ده‌ڵێ که له شه‌ڕه‌کانی سلیب پێش میرنشینه‌کان، کورد وه‌ک ده‌ڵه‌مه‌ی شل و شه‌ق وابووه،
دوای ده‌یان ساڵ ئه‌و نۆره پۆل پۆل و خێڵ خێڵ ده‌بێ و ژیانی میرنشینی هه‌ڵده‌بژێرێ، ئه‌وکات ژیانی تێکه‌ڵ به قه‌ڵای گه‌وره و سه‌بیله‌ی درێژ و کاڵه‌ی درێژ و کڵاوی تاجدار و جلک و به‌رگی شاقه‌ل شۆڕ و قه‌مه ده‌بێ، جار و باریش ئه‌و خێڵ و میرنشینانه بۆ ستاندنی سه‌روه‌ت سامانی یه‌کتر و داگیر کردنی ناوچه‌کان له یه‌کتر لشکر کێشی بۆ سه‌ر یه‌کتر ده‌که‌ن.
کوردستان ناوچه‌یه‌کی به‌رهه‌ڵدا ده‌بێ و ده‌سڵاتی زل هێزه‌کان جارێ له وێ دوور ده‌بێ، میرنشینه‌کان به که‌یفی خۆیان ڕمبازێنی تێدا ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌و ده‌رفه‌ته دا که بۆیان ڕه‌خساوه حکومه‌تی کوردی دروست ناکه‌ن! له‌به‌ر ئه‌وه ئاقڵی حکومداری به‌رفره‌وانیان نابێ هه‌ر به ژیانی خێڵه‌کی قه‌ناعه‌ت ده‌که‌ن، چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک میرنشینهکوردهکان به‌و شێوه په‌رته‌وازه‌ییه حکومداری ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن نێوه نێوه‌ش ئه‌که‌ونه شه‌ڕی نه‌خوازراوی گه‌لانی داگیرکه‌ری ئه‌و سه‌رده‌م.
ئه‌وکات وڵاته‌که‌شیان مه‌یدانی ڕمبازێن و ڕاێڵکهی بازرگانی ئاسیا و ئوروپا و ئه‌فریقا ئه‌بێ له کۆتایش دا هیچ خێری بۆ کورد نابێ و خۆبه‌خۆ له خۆ نه‌کردن درێژه‌ی ده‌بێ، وڵاتانی گهشهستێنی ئه‌وکات سه‌ر گه‌رمی داگیر کردنی وڵاته دواکه‌وتوو و هه‌ژار و بێ ساحێب و دورگه‌کان ده‌بن، ورده ورده له میرنشینه‌کانی کورد نزیک ده‌بنه‌وه، ئه‌وان له خه‌وێکی قوڵ دا ئه‌بن یان ته‌نیا هه‌ر ده‌وروبه‌ری قه‌ڵاکانیان ئه‌بینن! تا له شه‌ڕی چالدێرانی ساڵ ١٥١٤ ئه‌که‌ونه به‌ر لافاوی لشکری ئیمپراتۆڕی عوسمانی و سه‌فه‌ویه‌کان که سه‌رگه‌رمی داگیر کردنی ناوچه‌کانی یه‌کتر و ده‌وروبه‌ر ده‌بن، میرنشینه‌کانی کورد له ناوچه‌کانی خۆیان به‌و ته‌ق وتۆقه له خه‌و ڕاده‌بن!
ئه‌وان سه‌رگه‌ردان ئه‌که‌ونه ناو گڵۆمهکه و زه‌مه‌ن له‌یه‌کیان ده‌هاڵێنێ هیچ شتێک به خواستی خۆیان نابێ و ئه‌که‌ونه به‌ر شه‌پی له‌ک له‌ک! ئه‌و لشکره داگیرکه‌رانه ئهمیرنشینی و پاشاگه‌ردانی کوردان له ناوچه‌که به شێوه‌ێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌سڕنه‌وه و ئه‌یانخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆ و فیلمه‌که‌ی پیشووی میرنشینه‌کان کۆتای دێ! ئه‌و نۆره میرنشینه کورده‌کان له تاوی سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان پتر ئه‌که‌ونه ناو گڵۆمهکه له‌وێش به‌شی زۆریان پشتی هێزی عوسمانیه‌کان ئه‌گرن به دوو هۆ: یه‌که‌م عوسمانیه‌کان هیز و که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕیان زۆرتر ئه‌بێ سه‌رکه‌وتنیان مسۆگه‌رتره و شه‌ڕه‌که ئه‌به‌نه‌وه، ئه‌وکات کورده‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان پارێزراو ده‌بن، حاشا له ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تی و سه‌ربه‌خۆی هه‌ر سه‌ر سه‌لامه‌ت بێ! دووهه‌م: له ئاتیفه و ساده‌ی مرۆڤی کوردی ئه‌وکات که‌ڵک وه‌رده‌گرن به ناوی ئاینی ئیسلام و سوننی مه‌زهه‌بیه‌وه توند چاو و قاچیان ئه‌به‌ستن که قهلنهکانیشیان به زه‌حمه‌ت بۆ هه‌ڵده‌مژرێ! وه‌ک مێژوو ئه‌ڵێ میرنشینه‌کان له‌و شه‌ڕه دا سمێڵهکانیان داچاند! کوردستانیان کرده دوو له‌ت.
له ساڵی ١٥١٤ تا کۆتای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی و به‌ستنی پیمانی “سێڤر”ی ١۹۲٠که ده‌کاته ٤٠۶ ساڵ، ئه‌و ماوه دوور و درێژه میرنشینه کورده‌کان سه‌ربه‌خۆیه‌که‌یان له قیس ده‌چێ و ژیانی دیلی و وابه‌سته‌ی به عوسمانیه‌کان قه‌بوڵ ده‌که‌ن، ئه‌و نۆره ده‌بێ باج و خه‌ڕاج بده‌ن به ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و له ژێر فه‌رمانی ئه‌وان دابن، ئه‌گه‌ر سه‌رکێشیش بکه‌ن ئه‌وه سه‌زا ده‌درێن و له ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که دوور ده‌خرێنه‌وه و که‌سانی تر له جێی ئه‌وان داده‌نرێ یان ئه‌وه که به دڕنده‌ترین شێوه په‌لامار ئه‌درێن و ئه‌کوژرێن. له پیمانی سێڤڕ دا ” شه‌ریف پاشا” و چه‌ند ده‌روێشێک نوێنه‌ری کورد ئه‌بن، دیاره له‌وێ شه‌رم ده‌یانگرێ و ناتوانن داواکانیان وه‌کو پێویست ده‌ربڕن! ده‌روێشه‌کان داواکه‌یان زۆر گه‌وره نابێ هه‌ر چه‌ند “حوجره”یه‌کیان داوا ده‌بێ له مسته‌فا کاماڵ ئاتاتورک بۆیان دروست بکا و سه‌ری تێدا ڕاوه‌شێنن! شه‌ریف پاشاش ئه‌که‌وێته نێوان “ڕانکه و جۆغهو” و “قۆپچه و ماشهڵڵایهکان” ده‌بێ یه‌کیان هه‌ڵبژێرێ!
بهداخهو ئه‌ویش له‌وێ هه‌ر قۆپچه و ماشهڵڵایهکانی له‌به‌ر دا ده‌بن و هه‌ر ئه‌وانیش هه‌ڵده‌بژێرێ و ڕانکه و چۆغهکان وه‌لا ده‌نێ! هه‌ر چه‌ند مێژوو له کۆتایه‌کانی ته‌مه‌نی شه‌ریف پاشا دا هێندێک خاڵی پۆزه‌تیڤی بۆ نووسیوه که جێگای ته‌قدیرن،” وه‌ک ئه‌و یاداشتنامه‌ی که به ناوی نوێنه‌رێکی متمانه پێکراوی کورد و شێخ مه‌حمووده‌وه بۆ کۆنفڕانسی ئاشتی پاریسی ناردووه له ساڵی ١۹١۹پێش پیمانی” سێڤڕ”. له پیمانی “لۆزان” کورد بێهکهس ده‌بێ و نوێنه‌ری نابێ! مسته‌فا که‌ماڵ سواری ئاسپهکهی ده‌بێ و ده‌ڵێ ئه‌و خاڵانه‌ی له پیمانی سێڤڕ دا بۆ کورد دیاری کراون حه‌واڵه‌ی خۆمیان که‌ن من کورد ڕازی ده‌که‌م ئه‌گه‌ر داوایه‌کیان هه‌بوو! ئه‌و نۆره وه‌کو مێژوو ئه‌ڵێ هه‌موو شتێکی یه‌ک لا کردووه و کوردیشی ته‌سلیمی خۆ کرد به درۆ و ده‌له‌سه هه‌تا خۆی قایم کرد دواێش سه‌ری بێ کوڵاو کردن و فرێدانه ده‌ره‌وه، وڵاتانی به‌شداری پیمانی سێڤڕیش مته‌قیان لێ نه‌هات!
ئه‌و سه‌رکێشیانه‌ی مسته‌فا که‌ماڵ ئه‌تاتورک کردی، چه‌ند جوڵانه‌وه‌یه‌کی کورد به دوا خۆی دادێنێ که ئه‌وه‌ی هه‌ره به‌رچاویان شێخ سه‌عیدی پیران ده‌بێ له ساڵی ١۹۲٥ ئه‌وان شه‌ڕێکی قایم له چه‌ند لاوه له گه‌ڵ داگیرکه‌رانی خاکی کورد دا ئه‌که‌ن سه‌ره‌نجام ئه‌وانیش به هۆی خیانه‌تی چه‌ند هۆزێکه‌وه ئه‌که‌ونه داوی دوژمنانی کورده‌وه و ده‌ستگیر ده‌کرێن، دوای ماوه‌یه‌ک زیندانی دادگایی و ئیعدام ده‌کرێن. له کۆتای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی ساڵی ١۹١٨تا سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی ساڵی١۹٣٧- ١۹٣۹ ئه‌و ماوه که۲١ساڵه، کاتێکی زۆر گرینگ و چاره‌نووس ساز ده‌بێ کاتی دابه‌شکردنی میراتهکان و ئه‌رزه‌کان و دیاری کردنی سنووره‌کان ده‌بێ، که به‌داخه‌وه کورد که‌سێکی شیاوی نابێ به‌شه‌که وه‌ربگرێ و ئه‌فه‌وتێ! ئه‌گه‌ر سه‌رفی نه‌زه‌ر له قۆناغه پڕ هه‌راو هۆریایهکانی میرنشێنه کورده‌کان بکه‌ی که هیچیان بۆ کورد پێ نه‌بووه!
ده‌توانین بڵێین چاره‌نووسی کورد له نێوان ئه‌و ۲١ساڵه که ده‌که‌ویته کۆتای شه‌ڕی یه‌که‌م و سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی به ئاو دا دراوه! ئا له‌وێوه پێناسه و چاره‌نووسی گه‌نج و لاوی کورد و کوردستان به ئاو دا ده‌درێ و کاڕوانی شه‌هیدان وه‌ڕێ ده‌خرێ، کورد ئاماده‌ی ده‌ست و په‌نجه نه‌رم کردن له گه‌ڵ ژیانی دیلی و ئه‌سیری و زیندان و مردن ئه‌بێ. کورد له ژیانی دیلیه‌تی دا پێش هه‌موو شتێک زمانی لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێ، بۆ ئه‌وه فکری لای وه‌چه‌ی خۆی نه‌مێنێ و نه‌توانێ به زمانی پاراوی دایکی بیری لێبکاته‌وه. له قوتابخانه دا ماموستا ئیزنی قسه کردنی به زمانی کوردی پێ نادا ئه‌گه‌ر ماموستاکه کوردیش بێ! ئه‌گه‌ر تورک و عه‌ره‌ب و فارس بێ ئه‌وه زۆر نه‌خۆشی له گه‌ڵ داییه! کورد له ژیانی دیلی دا: وه‌ک کچێکی دیل، که به زۆر به شوو دراوه، بۆته دیلی مێردکه‌ی هه‌موو شتێکی بۆ ده‌کا، به‌ڵام مێردکه‌ی باوه‌ڕی هه‌ر پێ ناکا وایه!
کورد له دیلی و ئه‌سیری دا به‌ره‌و په‌رسگاکان ئه‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌ک سێبه‌ری ئه‌شکه‌وت ئهیانقۆزێتهوه و له ئاستیان دا ئه‌چه‌مێته‌وه، له‌وێ دا ده‌چێته‌وه ناو ده‌رونی خۆیه‌وه و پشوو ده‌دا و ئه‌حه‌سێته‌وه، هه‌ر له‌وێشدا هه‌گبه‌ی ڕازه‌کانی بۆ خودای نه‌هێنیه‌کان خاڵی ده‌کا، تاکو شیفایه‌ک به ده‌روونی زامداری خۆی ببخشێ و ئارام بگرێ. مێژوو ئه‌ڵێ ئه‌ویشیان له فریا نه‌که‌وتووه کاتێک ده‌روێشه‌کانی خه‌لیفه ئهیانگهنه لا چهمانهوهکهشیان پوڵێکی قه‌ڵب ناهێنێ وێکرا له ناویان ئه‌به‌ن! که وابوو دیاره به‌شی ئه‌وان هه‌ر له ناوچوون ئه‌بێ. کورد دوای به‌جێ هێشتن و به‌سه‌ر چوونی ئه‌و هه‌موو قۆناغه جۆراوجۆرانه‌ی ته‌مه‌نی دیلیه‌تی و له ده‌ست دانی کاته زێڕینه‌کانی مێژوو، له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی دا ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێ که دامه‌زراندنی کۆماری خودموختاری کوردستانی له شاری مه‌هاباد لێده‌که‌وێته‌وه، ئه‌و کۆماره ته‌نها یازده مانگ دوام دێنێ، له‌و ماوه دا به ته‌جروبه‌ی چه‌ند ژنڕاڵێکی کورد و پشتیوانی بارزانیه‌کان ئه‌توانن سوپایه‌ک له سه‌ر فۆڕمی سوپایه‌کی یاسای دروست بکه‌ن و چه‌ند جوڵه‌یه‌ک له خۆیان نیشان بده‌ن.
وه‌ک مێژوو ده‌ڵێ به داخه‌وه دوای ئه‌وه که وڵاته زڵهێزه‌کان شه‌ڕه‌که ده‌به‌نه‌وه و به ئامانجه‌کانیان ده‌گه‌ن، ئه‌ویش ئه‌که‌ویته به‌ر هێرشی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ئێران و شکه‌ست دێنێ و قازی محه‌ممه‌د و هاوڕێانی ته‌سلیم ئه‌بن و دوای دادگایه‌کی سه‌ر پێی له دار ئه‌درێن، بارزانیه‌کانیش ده‌رباز ئه‌بن و ئه‌چنه سۆڤیه‌ت. کورد دوای ئه‌و کاره‌سات و تێداچوونه ماوه‌ی ١۲ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌که‌وێته حاڵه‌تی بێده‌نگی و نه‌هێنیه‌وه هه‌تا ساڵی ١۹٥٧ که به هۆی هاتنه سه‌ر کاری “عبدوالکریم قاسم” له‌و به‌شه‌ی عێراق بارزانیه‌کان له ساڵی ١۹٥٨دهگهڕێنهوه کوردستان. بهگهڕانهوی بارزانیه‌کان بۆ ئه‌و به‌شه‌ی باشووری کوردستان، کورد هێزێکی به‌به‌ر دا دێته‌وه ئه‌و نۆره کورد ده‌سه‌ڵاتێکی تری خۆی تاقی ده‌کاته‌وه، له سه‌ر هه‌مان پاشخانه کۆنه‌که به هێندێک ئاڵ‌و گۆڕه‌وه، ئه‌و نۆره “ڕانکه و چۆغه” مێزه‌ره‌ی گه‌وره، پشتێندی گرێ گرێ، کهڵاشهی هه‌ورامی، سمێڵی قوت، قه‌مه و ده‌مانچه بازاڕیان ده‌بێ و ڕه‌واجیان پێده‌درێ خاوه‌نی ئه‌و جلک و به‌رگانه ده‌بنه سه‌رۆکی حیزب و عه‌شیره‌ی کورد، ئه‌وان به‌و فۆرمه ئه‌ناسرێنه‌وه و گه‌نج و لاوی کورد لێیان کۆ ده‌بنه‌وه!
پانتایه‌کی به‌رچاویان له خاکی کوردستانی باشوور ئه‌که‌وێته ده‌ست و ماوه‌یه‌کی دیار ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن له ناوچه‌که. به پێی وته‌کانی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا که بۆ مێژوو له دوای خۆی به‌جێی هێشتوون” ده‌ڵێ ئێمه هه‌رگیز باسی سه‌ربه‌خۆی و دامه‌زراندنی ده‌وڵتی کوردیمان نه‌کردووه ئێمه ده‌مان هه‌وێ له چوارچێوه‌ی عێراق دا به مافه ئۆتۆنۆمییهکانمان بگه‌ین میله‌تی کوردیش به‌وه ڕازییه” لێره ده‌رده‌که‌وێ که خوالێخۆشبوو له ژێر فشارێکی نێوده‌وڵه‌تی داییه و قسه‌کانی له دڵه‌وه ناکا و نایهه‌وێ دوژمنانی له خۆی هاڵۆز کا، تا له چه‌ند لاوه ڕووی تێکه‌ن، دواێش هه‌ر به هۆی ئه‌و فشار و زه‌خته‌ی ده‌وربه‌ریه‌وه متمانه به خۆ و گه‌له‌که‌ی له ده‌ست ده‌دا و ته‌سلیم ده‌بێ، له کۆتایش دا وه‌ره‌یان ئه‌روخێ و هه‌ڵدێن و مه‌ڕیش بێ شوان و سه‌رگه‌ردان و په‌رته‌وازه ئه‌که‌ن و ئاشبه‌تاڵی لێده‌که‌وێته‌وه.
زۆری پێ ناچێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی قاسم له گه‌ڵ کورد ڕێک ناکه‌وێ گرژی دروست ده‌بێ و شه‌ڕ ده‌ست پێده‌کا، کورد به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه و زه‌ربه‌ی لێده‌وه‌شێنێ، وه‌ک کورد گوته‌نی” مست له مستێ ده‌گه‌ڕێته‌وه” دانیشتن بۆ ئاشتی له نێوان ده‌سه‌ڵات و بارزانی ده‌ست پێده‌کا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات باوه‌ڕی به ڕێک که‌وتن نابێ هه‌ر بۆ ڕاگرتنی کات ده‌بێ! له ونێوه دا ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی قاسم به هۆی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی ده‌ڕوخێ و سه‌ریشی تێدا ده‌چێ و کێشه ی کوردیش له جێی خۆی ده‌مێنێته‌وه. دوای ده‌سه‌ڵاتی قاسم ،ده‌سه‌ڵاته له‌رزۆکه‌کانی تری عێراق که یه‌ک به دوای یه‌ک دا دێن و ده‌ڕوخێن تا ده‌گاته سه‌دام حوسێنی دیکتاتۆر! هیچ مافێک بۆ کورد بهڕسمی ناناسن هه‌ر ده‌یان هه‌وێ جارێ وه‌زعه‌که ڕاگرن هه‌تا خۆ قایم ده‌که‌ن کێشه دروست نه‌که‌ن. سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی کێشه سنوریه‌کانی نێوان ئێران و عێراق، پڕ چه‌ک کردنی کورده‌کانی به سه‌رۆکایه‌تی بارزانی لێده‌که‌وێته‌وه له لایه‌ن شای ئێرانه‌وه، ئه‌و نۆره زه‌ربه‌یه‌کی باش له ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام ده‌ده‌ن، ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام له ته‌واوی خاکی باشووری کوردستان هه‌ره‌س دێنێ و پاشه‌کشه ده‌کا!
ئه‌و شکه‌سته ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سه‌دام وادار ده‌کا ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کێشه له سه‌ر له گه‌ڵ شای ئێران‌دا هه‌ڵبگرێ و ته‌سلیمی شا بێت! به‌و شه‌رته شای ئێران هاوکاری و پشتیوانیه‌کانی بۆ شۆڕشگێڕانی کورد ڕابگرێ! که ئه‌و رێکه‌وتنه به ڕێکه‌وتن نامه‌ی” الجزایر” ساڵی ١۹٧٤بهناوبانگه. له گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانیه‌کان له ساڵی ١۹٥٨تا ئاشبه‌تاڵی ساڵی ١۹٧٥ که ده‌کاته ١٧ساڵی ته‌واو، خه‌ڵکی باشووری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی بارزانی نێوه نێوه له شه‌ڕ و ئاشتی دابوون بێ هیچ ده‌سکه‌وتێک ڕێکه‌وتن نامه‌ی ئهلجزایری ساڵی ١۹٧٤له نێوان شای ئێران و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس وه‌ک “مسته‌فا کاماڵ ئه‌تاتورک” کێشه‌ی کورد یه‌ک لا ده‌کاته‌وه و کورد ده‌ست له پێ درێژتر ده‌بێ! دوژمنانی کورد ڕێک که‌وتن، شای ئێران خه‌یانه‌تی له شۆڕشی کورد به سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزان کرد، وایکرد که شۆرشی مه‌لا مسته‌فا خه‌یانه‌ت له شۆرشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵات و نێو خۆی کوردستانی باشوور بکات، وه‌ک مێژوو له سه‌ری نووسیون!
ئاشبه‌تاڵ شۆرشی کورد هه‌ره‌س پێدێنێ و پشتی له ئه‌رز ده‌دا، هیوا و ئاواته‌کان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌ڕوخێنێ وره‌ی کورد له‌رزۆک ده‌کا، له‌وێوه بۆ یه‌که‌م جار شه‌ڕی براکوژی ده‌ست پێده‌کا و بناخه‌ی شه‌ڕه‌که داده‌مه‌زرێنێ، ویستی کورد به ئاو داده‌درێ و ویستی دوژمن به دی دێنێ. شه‌ڕی ناوخۆ ئیراده‌ی کورد ئهروخێنێ و هیوای به داهاتوو له ناو ده‌با، تۆوی نه‌زۆکی و نه‌مان ئه‌چێنێ، مڕۆڤی کورد له ناو خۆ و ده‌ره‌وه بێزراو و ڕه‌ش نیشان ده‌دا. ئاشبه‌تاڵ مڕۆڤی کوردی دابڕ دابڕ و پۆل پۆل کرد و بره‌وی به ده‌سه‌ڵاتی حیزب و عه‌شیره و خێل و تایفه و خزم خزمێنه دا.
له ئشبهتاڵی ١۹٧٥تا شۆڕشی ١۹٧۹ی گه‌ڵانی ئێران به دژی ده‌سه‌ڵاتی محه‌ممه‌د شاه له‌وێشه‌وه هه‌تا ئێستا قۆناغێکی نوێ له جوڵانه‌وه‌ی گه‌ڵی کورد ده‌ست پێده‌کا له سه‌ر هه‌مان پاشخانه کۆن و ڕوخاو و په‌ڕپووته‌که‌ی پێشوو، ئه‌ویش قۆناغی حیزبێنهیه! له‌و کاته‌وه تا ئێستا ده‌یان حیزب و حیبهلۆک له سه‌ر خاکی کورد دروست بوون، ئه‌و حیزبانه ده‌یان ئایدیۆلۆژیای جۆراوجۆر و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان هه‌ڵگرتووه! به‌شێک باس له دێمۆکڕاسی ده‌که‌ن، به‌شێک باس له کۆمۆنیست و چینی کرێکار ده‌که‌ن، باشێک باسی له ئایین ده‌که‌ن! که من بۆ هه‌ر به‌شه چه‌ند قسه‌ێکی کرچ و کاڵم هه‌یه. ئه‌و سێ کوچکه ماڵی کوردی وێران کردووه و وه‌چه‌ی کوردی کردۆته مێروله‌یه‌کی باڵدار که زۆر سه‌خته بنیشێته‌وه! په‌یره‌وانی ئه‌و ئایدۆلۆژیانه ساڵانێکه ئه‌و دروشمانه‌یان کردۆته توێشووی ڕێگای خۆیان و نانی پێ له سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵک ده‌خۆن بێ ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕه‌وه کار له سه‌ر ئایدولۆژیایهکانیان بکه‌ن و هه‌نگاوێک لێیان نزیک که‌ونه‌وه.
پرۆژه‌ی به دێمۆکڕاسی کردنی کۆمه‌ڵ:
زیاتر له پنجا ساڵه له وڵاتانی ئوروپا و ئه‌مریکا کاری له سه‌ر ده‌کرێ و په‌روه‌رده ده‌کرێ، ئێستاش که‌م و کوڕی تێدا ده‌بنرێ، پڕۆژه‌ی دێمۆکڕاسی کردنی کۆمه‌ڵ لێره له وڵاتانی ئوروپا و به تایبه‌تی له‌و چه‌ند وڵاته‌ی ئه‌سکه‌ندناڤیا که له دنیا دا نهموونهیان نییه، له باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌ست پێده‌کا، له سه‌ر فێربوونی داوای لێبوردن له یه‌کتر کردن بێ جیاوازی نێر و مێ، هه‌ر له داکه‌ندنی جلک و به‌رگ و پێلاو و دانانیان له جێگای دیاری کراوی خۆ و دووبار له بهرکردنهوهیان بێ چاوه‌ڕوانی و پاڵپشت و هاوکاری که‌سێک، ئه‌وجا به‌ره‌و پیری خواردن و خواردنه‌وه چوون و تێکردن و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی وه‌کو خۆی، ڕاخستنی جێگا‌و بان و بیخهڤ و رێک خستنه‌وی وه‌کو خۆی. ئه‌م چه‌ند نه‌موونه‌ی باخچه‌ی ساوایان کانیله‌کانی دێمۆکڕاسین! که له‌وێوه ده‌ست پێده‌کا و به قوتابخانه‌کان دا تێده‌په‌ڕێ و سه‌ر له فه‌رمانگه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی شه‌خسی و حوکمی ده‌ردێنێ تا لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و فه‌ریکه دێمۆکڕاسیه ئێستا کار له سه‌ر دوو خاڵی گرینگ ده‌کا، که به ڕه‌سمی له یاسا دا بگونجێندرێن، یه‌که‌میان: ڕێژه‌ی بیست له سه‌دی مهحاشی ژنان له هی پیاوان که‌متره که ده‌یانهه‌وێ چاره‌سه‌ری بۆ وه‌دۆزن، دووهه‌میان: واجباتی خزمه‌تی سوپا تا ئێستا هه‌ر له سه‌ر ڕه‌گه‌زی پیاوه! که ده‌یانهه‌وێ بۆ ژنانیش له یاسا دا ڕه‌سمی بکرێ. سه‌رانی حیزبه دێمۆکڕاته‌کانی ئێمه به سه‌د ساڵ له‌و پرۆژه دێمۆکڕاسیه دوورن، مادام خۆیان هه‌ڵگری خاڵێکی دێمۆکڕاسی نه‌بن چۆن ده‌توانن پێشڕه‌وی دێمۆکڕاسی بن بۆ کۆمه‌ڵ؟ له درێژای ته‌مه‌نیان دا چه‌ند جار بۆ خۆیان هه‌ستاون لیوانێک ئاو بخۆنه‌وه و لیوانهکهش به‌رنه‌وه شوێنی خۆ؟ چه‌ند جار نوێن و بانیان بۆ خۆ ڕاخستوه و خۆشیان کۆیان کردۆته‌وه؟ ئه‌وانه چه‌ند نه‌مونه‌یه‌کی زۆر ساده‌ن، ڕه‌نگه بڵێن ئه‌مه که‌ی پێوه‌ندی به دێمۆکڕاسیهوه هه‌یه؟ یان بڵێن ئه‌مه چوونه ناو ژیانی شهخسهوهیه!
نه‌خه‌یر ئه‌مه ئه‌سڵی دێمۆکڕاسیه و کاکڵه مه‌عنه‌ویه‌که‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نه‌کرد، هه‌تا ماوی دێمۆکڕات نابی خاترجهمبه به‌لای داناچی ئه‌به‌ده‌ن، خوێنده‌وار بوون و که‌ڵه‌که کردنی کتێب به ده‌وره‌ی خۆ دا به‌ڵگه‌ی دێمۆکڕات بوونی شه‌خس نییه! دێمۆکڕاسی له تاک دا ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری بێ بههرهێکی مه‌عنه‌وییه ته‌نیا له حه‌مه‌ل دا ڕنگدهداتهوه و هه‌ستی پێده‌کرێ و ئه‌بینرێ. کتێب و نووسراوه‌ی جۆراوجۆ زۆره له سه‌ر دێمۆکڕاسی له کوردستان به‌ڵام خوێنه‌ر بۆ که‌سانی تر شه‌رعی ده‌کا بۆ خۆی عه‌مه‌لی پێناکا! قه‌بوڵ کردن و به‌کار هێنانی نێوه‌رۆکی یاساکانی دێمۆکڕاسی وه‌کو خۆی به ئاقڵانه حیزب و کۆمه‌ڵ له‌ت و په‌ت ناکا، به‌ڵکو ژیان و مان، ئه‌من و ئاسایش و یه‌کیه‌تی نێوان مرۆڤه‌کان بێ بوغز و کینه و بێ جیاوازی نێر و مێ دابین و به‌هێز ده‌کا. له یاسا و ژیانی دێمۆکڕاسی دا به‌هره‌کان گه‌شه ده‌که‌ن، مرۆڤ به ئاره‌زۆ و ئاواته‌کانی ده‌گات، دێمۆکڕاسی زامنی ژیانی وه‌ک یه‌کی مرۆڤه‌کان و گیان لهبهرهکانیتره له سه‌ر زه‌وی بێ جیاوازی.
تێنه‌گه‌یشتن له دێمۆکڕاسی و که‌ڵک وه‌رگرتن له دێمۆکڕاسی به غه‌ڵه‌ت بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسی یان تاقمێک، کۆمه‌ڵگا وێران و سه‌رگه‌ردان ده‌کا و داهاتووێکی ڕوونی له دوا نابێ. ئه‌گه‌ر حیزبه‌کانی ئێمه دێمۆكڕاتهکان، ماموستای دێمۆکڕاسی بان و سه‌ریان لێ ده‌رکردبا و ته‌حه‌مولیان له گه‌ڵدا کردبا، بۆ ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ پاشخانه کۆنه‌که‌ی خزمێنه و تایفێنه و ناوچێنه خۆ دێمۆکڕسی ئه‌و سنووره ئاتیفیانه ناناسێ! به‌ڵام ده‌ستبه‌ردار بوون له مه‌سڵه‌حه‌ته شه‌خسیه‌کان و جێ هێشتنی پۆسته به‌رزه‌کان و کورسیه گه‌رمه‌کان کارێکی زۆر سه‌خت و ئه‌سته‌مه مرۆڤی چاوچنۆک هه‌موو سنووره‌کان پێشێل ده‌کا و مه‌سڵه‌حه‌تی گشتی ژێر پێده‌نێ به‌ڵام ده‌ست به‌رداری ویستی خۆی نابێ.
جارێ له کوردستان و له ناو حیزبه‌کان به هه‌موو باڵه‌کانیانه‌وه زۆر زووییه باسی دێمۆکڕاسی بکرێ، هه‌ر وه‌ک ده‌بینین سه‌دان ساڵه کوردستان له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆ دراوه و لێی دراوه و ئه‌شکه‌نجه کراوه، زیندانی کراوه، هه‌ڵاوه‌سراوه، به کۆمه‌ڵ ژێر گڵ کراوه، له چه‌ند لاوه چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی له سه‌ر تاقی کراوه‌ته‌وه، ده‌یان جار ڕهپێنراوه، و ماڵ حاڵی پی چۆڵکراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆرییه، دوژمنانی گه‌لی کورد ده‌یان گه‌ڕای جۆراوجۆر و تێکده‌ر و ڕوخێنه‌ریان له ناو چه‌سته‌ی دا ناشتووه، هه‌تا نیوه گیان و نه‌خۆشیان کردووه، چۆن ده‌بێ چاوه‌ڕوانیت هه‌بێ به‌و حاڵ و وه‌زعه ڕوخاوه به‌و ئاسانیه دێمۆکڕاسی بچه‌سپێنی.
چسپاندنی دێمۆکڕاسی پێوستی به گیانێکی سالم و ویژدانێکی ئاسووده و کۆمه‌ڵێکی سه‌قافی هه‌یه، که به وردی بیری لێبکاته‌وه، شتی شه‌خسی و حوکمی له یه‌ک جیا کاته‌وه وه‌ک: دین و ده‌وڵه‌ت له یه‌ک جودا بکاته‌وه، به‌ها مه‌عنه‌ویه‌کانی خه‌ڵک بۆ خۆیان بگێڕێته‌وه و تێکه‌ڵی یاسای گشتی نه‌کرێن. ئه‌وکات که خه‌ڵک به ئه‌رک و وه‌زیفه‌کانی خۆیان ئاشنا بوون، ئه‌توانین هیوادار بین به مروری زه‌مان هه‌نگاو به‌ره‌و دێمۆکڕاسی هه‌ڵێنین. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی ئێستا له کوردستان هه‌یه نه‌ک دێمۆکڕاسی نییه بلکو زۆر چاوه‌ڕوان ده‌کرێ کاره‌ساتیشی لێ بکه‌وێته‌وه! چونکه یاسای دوڵه‌ت و حیزبی و دینی و کۆماڵ له‌یه‌ک دراوه هیچیان وه‌زیفه‌ی خۆ ناناسن و به‌رهه‌ڵستی یه‌کتر ده‌که‌ن.
وه‌ک خه‌رمانی به‌ش نه‌کراوه، هه‌ر که‌سه ده‌فکری خۆی داییه به‌شی خۆی بپچڕێ که‌س به هه‌ویا داهاتوو نییه! ڕه‌قابه‌تی سه‌رمایه ده‌که‌ن له سه‌ر داهاتی گشتی، ده‌یان جۆگه‌یان بۆ کیشاوه به‌ڵام هیچیان ناچنه خه‌زێنه حکومه‌ت و وڵات! هه‌تا وایلێدێ حکومه‌ت بۆ دروست کردنی پرۆژێهیهک ده‌بێ پاره له حیزبه‌کان قهرزکا! ئه‌گه‌ر حیزبه‌کانی باشووری کوردستان ڕوحم به گه‌له‌که‌یان بکه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵک بگێڕنه‌وه، ده‌توانن له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوو دا حکومه‌تێکی خه‌ڵکی بۆ کورد به سوپاێکی به‌هێزه‌وه له‌و به‌شه‌ی خاکی کوردستان دروست بکه‌ن، به‌و شه‌ڕته حیزبه‌کان ده‌ست به‌رداری هێزه چه‌کداره‌کانیان بن و ئه‌و به‌شه بگێڕنه‌وه بۆ حکومه‌تی کوردستان له‌وێوه سه‌ڕافه‌تی بکرێ و بودجه‌ی ته‌واوی دیفاعی بۆ ته‌رخان بکرێ.
ده‌سه‌ڵات و یاسای کۆمۆنیستی:
ده‌سه‌ڵات ویاسای کۆمۆنیزم له دنیا دا نه‌موونه‌ی نییه سه‌رکه‌وتوو بووبێ قه‌ت نه‌یتوانیوه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ وه‌ک یه‌ک چاو لێ‌بکا و وه‌ڵامده‌ریان بێ، کۆمونیزم یاساکه‌ی له سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تی و تهبهقاتیهکان دامه‌زراوه، که کۆمه‌ڵگا له‌ت و په‌ت ده‌کا، هه‌میشه کێشه‌یه‌ک به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌هێڵێته‌وه، وه‌ک به قسه‌ی خۆیان بورژوازی و سه‌رمایه‌داری که چاره‌سه‌ری بۆ نادۆزرێته‌وه ته‌نیا ده‌یانهه‌وێ له ڕێگای زۆره‌وه ته‌سلیمی خۆیان بکه‌ن ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌بێته‌وه دیکتاتۆری، که وابوو چۆن ده‌توانێ یه‌کیه‌تی و ژیان دابین بکات؟ گه‌وره‌ترین وڵاتی کۆمۆنیست چینه، که سه‌ر تۆپی وڵاتانی دنیایه بۆ پێ شێل کردنی ماڤه‌کانی مرۆڤ!
ڕێژه‌ی کوشتن و هه‌ڵاوه‌سین و کۆمه‌ڵ کوژی له سه‌روی هه‌موو وڵاتانی دیکتاتۆری دنیا وه‌یه، ڕێژه‌ی ئاواره و کۆچبه‌رانیشی له سه‌رووی هه‌موو وڵاتانی دنیا وه‌یه، حاڵی روسیه‌ی کۆنیش دوو ئه‌وه‌نده‌ی چین خه‌راپه که وڵاتانی ئوروپای له به‌ر کۆچبه‌رانی روسی وه‌زاڵه هاتوون! به‌م حاڵه خزمه‌تی کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن؟ وه‌ی به‌حاڵی حیزبه کۆمۆنیسته‌کانی خۆمان له کوردستان به‌م حاڵ و ئهحواله و لاساکردنهوهییه ده‌توانن پێشره‌وی کۆمۆنیست بن؟ که به سه‌د ساڵ کردوه‌کانتان له ئایدیۆلۆژهکانی چین و روسی کۆن دوورن، چۆن ئه‌یگه‌نێ؟ واز له‌و پهتهوازیه بێنن، واباشه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردایهتێ، له‌وێشه‌وه بۆ ناسیۆنالیزمێکی تۆخ که تێکه‌ڵ به سه‌لکه ڕۆن و ههنگونی پوران ئه‌بیه‌وه!
ئێوه که گرفتاری به‌ندی ئایین نین، ئه‌توانن سه‌رنجی گه‌نج و لاوی کورد بۆ لای خۆتان ڕاکێشن و به پاڵپشتی هه‌موو لاێک داهاتووێک بۆ خۆتان و گه‌له‌که‌تان مسۆگه‌ر بکه‌ن، ئه‌وکات کورد شانازیتان پێوه ده‌کا. ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن هه‌تا ماون به هیچ ناگه‌ن! ده‌سه‌ڵاته‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک دێن و ده‌ڕۆن ئێوه هه‌ر له بنکه‌کانتان دا ده‌مێنه‌وه، له هه‌ڵبژێران و هه‌ڵبژاردن دا قه‌ت ئه‌وه‌نده ده‌نگ ناهێنن که ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست! چونکه ئێوه که‌مینه‌ن و قۆناغهکهشتان کۆن بووه، ئه‌وکات ته‌نیا خێرتان بۆ چه‌ند که‌سێک ده‌بێ که له حیزبه‌کانتان دا به‌رپرسن باقی تر هیچ! له‌و ئوروپایهش ئه‌و حیزبانه هه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ماون ژنڕاڵی بێ سه‌ربازن! ڕه‌نگه ئه‌و قسانه وته‌یه‌کی سه‌یر بن بۆ خوێنه‌ر! به‌ڵام حه‌قیقه‌تن و داهاتوو نیشانمان ده‌دا که له کوێ ده‌بین.
تێکۆشانی ئایین و مه‌لاکانی کوردستان:
نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌دان ساڵه ئایینی ئیسلام و چه‌ندی ئایینێکی تری هه‌ڵبژاردووه، مێژوو ئه‌ڵێ ئایینی ئیسلام به زۆری شمشیر به سه‌ر کورد دا سه‌پاوه! به‌ڵام ئه‌وه باسه‌که‌ی من نییه و من خۆ له‌و به‌شه ئه‌بوێرم، کورد ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایینانهشی ههڵنهگرتبایا ڕه‌نگه سوجده‌ی بۆ به‌ردێک بردباییه، که دگمه‌نن له ناوچه‌که! ئه‌وکات ئازاره‌کانی ژیانی له ملی ئه‌و دهپیچا و هه‌سته مه‌عنه‌ویه‌کانی خۆی پێ ئارام ده‌کردنه‌وه. به هه‌ڵبژاردن و ته‌سلیم بوونی به یه‌کێک له ئایینه‌کان، مرۆڤی کورد هه‌ر وه‌ک هه‌موو مرۆڤه‌کانی تری دنیا له ئه‌م چرکه سات و ناسکه‌ی ژیانی دا ئهچتهوه ناو ڕوحی خۆی و پاشخانێکی ژیان بۆ دوای مه‌رگ له مێشکی خۆی دا داده‌مه‌زرێنێ و قه‌ناعه‌تی پێدێنێ، ئه‌م قه‌ناعه‌ته حه‌جمینی له مێشک دا بۆ دابین ده‌کات، که هیوای به ژیان و داهاتوو هه‌بێ و له جوڵه نه‌که‌وێ، ئه‌و نۆره ئه‌توانێ به ئاسووده‌یه‌وه له‌زه‌ت له ژیان به‌رێ.
ئه‌گینا مرۆڤ خۆشی زامنی ژیانێ داهاتوو ناکا، به‌و هه‌موو قه‌ید و به‌نده‌وه تاریکه سهلاتهکه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ر لێده‌کا، به‌ڵام بۆ حه‌جمین هیوایه‌ک هه‌ر هه‌بێ باشه. کورد که ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه تێکه‌ڵی ئایین بووه خزمه‌تیشی به ئایین کردووه. له هه‌موو وڵاتانی دنیا دا ئه‌گه‌ر سه‌د میتر ئه‌رز وه‌ربگری بۆ پرۆژه‌یه‌کی خزمه‌تکاری ده‌بێ ده‌یان کۆبوونه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێ هه‌تا ده‌سه‌ڵات بڕیاری پێدانی ده‌رده‌کا، زۆر جاریش ڕه‌دی ده‌داته‌وه! به‌ڵام له کوردستان به سه‌دان هیکتار له باشترین و بهنخترین ئه‌رزی نیشتیمانی پێشکه‌ش به ئایینه‌کان کراوه بۆ خزمه‌تی ئایینه‌کان به تایبه‌تیش ئایینی ئیسلام بێ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌کان به ناو ده‌رگای یاسا‌و ڕێسا دا تێپه‌ڕن! بۆ؟ له کوێی دنیا دا له هه‌موو که‌لین و قوژبنێکی وڵات و شارێک مزگه‌وتێک و کلیسایه‌ک قوت بۆته‌وه؟ مه‌گه‌ر ته‌نیا له کوردستانی وێران و له‌ت و په‌ت کراو بێ یاسا! ئه‌گینا له حالهم دا شتی وا نه‌موونه‌ی نییه.
من دژی ئایینه‌کان نیم به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو شتێک یاسای خۆی هه‌بێ، یاسا ناسانی کورد ده‌بێ بیر بکه‌نه‌وه که بست به بستی خاکی کورد یاسای ژیر و ئاقڵانه‌ی بۆ دانێن، ئه‌وه‌ی ئێستا له ده‌ستتان ده‌چێ هه‌رگیز بۆتان ناگه‌ڕێته‌وه و ساحێبی ناکه‌ن! ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له‌و شێوێنه تایبه‌تی و گشتیانه پرۆژه‌ی خزمه‌ت کاری گشتی دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رمایه‌ی وڵات و داهاتی هه‌بێ وه‌ک مانگا شیر به کۆمه‌ڵ. مه‌لاکانی کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌یدانه بهرههڵدایانهی که پێشیان دراوه، زۆر پێنهزانانه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی ئاسای کوردی هه‌ژار و ده‌رون وێران و هاڕدراوی رۆژگار دروست ده‌که‌ن!
ئه‌و ژیانه‌ی ئێستا له باشووری کوردستان هه‌یه، بۆ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کی جۆگایه‌ک خوێن له جه‌سته‌ی کوڕی کورد ڕژاوه بۆ پێیان ڕه‌وا نابینن و چاوتان پێی ههڵناییه؟ خۆ مێژووی مه‌لای لابه‌لا له سه‌ر ژیان و وڵاتی کورد، ئه‌گه‌ر کورد بیرتان خاته‌وه ئێستاش برینی شمشیره‌کان له سه‌ر جه‌سته‌ی کورد خوێنیان لێ ئه‌تکێ، خۆ ئیستا برینه‌کان ساڕ‌ێژ نه‌بوون هه‌تا مه‌لاکانی داهاتوو فیلمێکی ترمان له سه‌ر ده‌رکه‌ن. مه‌لاکانی کورد که چه‌ند ساڵێکه ڤیدۆ و فیلمی جۆراوجۆر باڵا‌و ده‌که‌نه‌وه که تێیدا قید و به‌ند بۆ مرۆڤی کورد داده‌نێن، پێیان واییه کورد تازه به تازه موسوڵمان ده‌بێ و پێیان سپێردراوه سواری شان و پیلی خه‌ڵک بن و موسوڵمانیان که‌ن!
ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن با ئاوڕێک له پاشڵهکهی خۆیان بده‌نه‌وه بزانن کوڕی کێن و سه‌ر به کام وه‌چه‌ی مرۆڤن، ماشا‌ڵڵا چه‌نده حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و یاساییان هه‌ڵچنیوه له ناوچه‌که بۆ نه‌وه‌کانیان! به‌لێ خۆ له سێبه‌ری پاشڵهکهی ئه‌وانه کورد ماڵ وحاڵ و ژیانی وه‌ک ده‌بینین ئاوه‌دانه! خاوه‌نی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و یاسایه! سه‌گ به حاڵی بووه له قوندهرکان سه‌ر ده‌نێته‌وه، واباشه هه‌ر وازی لێ بێنن، مێژوو نیشانی داوه ئه‌وان پیاوی ئه‌و مه‌یدانانه نیین!
مه‌لای کورد ئه‌گه‌ر تۆسقاڵێک ویژدانی به‌ڵای زه‌لاله‌تی کورد دا جوڵاباییه، له‌و ده‌رفه‌ته‌ی که بۆیان ڕه‌خساوه وه‌ک ده‌بینین ڕۆژانه هه‌ڵته‌ک هه‌ڵته‌ک له مزگه‌وته‌کاندا کۆ ده‌بنه‌وه، باسی مێژووی پڕ له نه‌هامه‌تی کوردیان ده‌کرد بۆ گه‌نجانی کورد، بۆیان باس ده‌کردن که چۆن خاک و وڵاتی خۆیان خۆش بوێ و بۆ ڕزگاری تێ‌بکۆشن و پارێگاری لێ بکه‌ن،تا به پشتیوانی و یه‌ک ڕیزی هه‌موو لاێک بتوانین له داهاتووێکی نزیک دا کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆمان و وه‌چه‌ی داهاتوو مسۆگه‌ر که‌ین و چیتر له خاکی خۆماندا بێگانه نه‌بین و له هه‌ندران سه‌ر نه‌نێینه‌وه، نه‌ک به‌و خه‌یاڵ و پڵاوه، کوڵاو له سه‌ری خۆمان و نه‌وه‌کانمان بنێین، که به‌ڵی ده‌سه‌ڵاتمان هێنده زۆره هه‌ر له “سه‌عودیه” وه بگره تا ده‌گاته ئاسیای دوور حکومه‌ت هی خۆمانه ده‌سه‌ڵات له سه‌ر ده‌ستی ئێمه ده‌گه‌ڕێ!
نا سیاسه‌ت زۆر له‌و ئه‌قڵیه‌ته دووره هه‌ر تۆزی ناشکێنێ، ئه‌وجا برینی کورد زۆر له‌وه قوڵتره که بتوانرێ به نوشته و دوعای شێخ و مه‌لا و خێل و عه‌شیره ساڕ‌ێژ بکرێ! ته‌نیا یه‌کیه‌تی و جوڵه‌ی به لافاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورده ئه‌توانێ ده‌رده‌کانی کورد ده‌رمان کا و به‌س. ئاخاوتنه‌کانی ئه‌و دوایانه‌ی مه‌لاکانی کوردستان هه‌موویان بابه‌تی تازه‌ن، تا ئه‌و دوایانه هیچ کوردێک گوێی لێنه‌بوون! “وهێنه هه‌ڵگرتن و شێوه کاری و ڤیدۆ هه‌ڵگرتن” حه‌رامه! “موسیقا” دوورت ده‌کاته‌و له ئایین حه‌رامه! “جێژنی نه‌ورۆز” خه‌ڵک خۆ ده‌ڕازێنێته‌وه حه‌رامه!
بێجگه له هێنانی ناوی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و شاعێر و نووسه‌ر و شێوه‌کار، که ئه‌مانه سه‌رماییه و گه‌وهه‌ری کوردن. یان به به‌ر چاوی ده‌سه‌ڵات و یاساوه له سه‌ر مینبه‌ره‌کان پر به گه‌روو هاوار ده‌که‌ن خاک و وڵات ئاڵاکه‌ی کوردستان بو قوربانی پێڵاوێکی “پێغه‌مبه‌ر بێ یان عومه‌ر بێ ” ئه‌گه‌ر مه‌لای کورد ئاوا زۆڵ نه‌با و خاک و وڵات و ئاڵای کوردی به ئاو دانهدابا و لا سووک نه‌با ده‌مێک بوو کورد سه‌ربه‌خۆ بوو. ئه‌مه‌ش شتێکی تازه نییه مێژوو پڕه له‌م مۆره ڕه‌شانه که به ناوچاوانی مه‌لای خائینه‌وه دروان، مه‌لایه‌کان تیره‌که ڕاست له قه‌ڵایه‌که ده‌دن! که ده‌یان هه‌وێ ته‌ختی که‌ن بۆ دوژمن!
ئه‌وان به ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی به سه‌ر کوردیان هێناوه قه‌ناعه‌ت ناکه‌ن ده‌یانهه‌وێ مهقهدهساتی گه‌نج و لاوی کورد که به رووبار خوێنیان بۆ داوه سووک و چرووک و بێ قیمه‌ت که‌ن تا هه‌موو دروازهکان بۆ دوژمن له سه‌ر پشت بن و سنوورێک نه‌مینێ و که‌س له که‌س نه‌پرسێته‌وه. ئه‌وی له سه‌ر گه‌نج و لاوی کورد فه‌ڕزه پارێزگاری له خاکه و وڵات و ئاڵایه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان نه‌بوو دین و ئیمان نابه‌ن ئه‌به‌ده‌ن، ده‌بێ گه‌نج و لاوی کورد وریابن و شوان نه‌نوێ مه‌ڕه‌کان به گورگهمێشهکان نه‌سپێرن! ئه‌گیانا ساحێبیان ناکه‌ن.
ژیانی دیلیه‌تی گه‌نج و لاوی کورد:
گه‌لێک که به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی وڵات نییه، گه‌لێک که ژینگه و ده‌وروبه‌ری دابڕاوه له گه‌شه و پێشکه‌وتنی سه‌رده‌م، سروشتی وڵاتی به ده‌ست لێ نه‌دراوی و مهکانیزه نه‌کراوی له خه‌وێکی قوڵ دابێ، کار و پێشه‌و سه‌رمایه و ژیان له کوێ ئه‌بێ؟ سه‌دان ساڵه ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد حه‌ز و ئاره‌زۆکانیان له قوڕگ دا ئهخنکێندرێ، به‌هره‌کانیان له ژێر پۆستاڵی ئه‌هریمه‌نه‌کانی زاڵ به سه‌ر کوردستان دا ئههاڕدرێ، سه‌دان ساڵه کانیله‌کانی ژیانیان وشک ئه‌که‌ن و ڕه‌نجیان به‌با ده‌ده‌ن و باخیان گوڵ ناکا، له قوتابخانه‌کان نیمرهی باشیان پێناده‌ن هه‌رچه‌ند زۆر زیره‌کیش بن، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان به خۆ نه‌بێ و بیر له داهاتوویه‌کی ڕوون نه‌که‌نه‌وه!
له کۆلێژه به‌رزه‌کان دا ده‌سه‌ڵات پشتیان ناگرێ و هه‌تا ئاسته‌نگیشیان بۆ دروست ده‌کا، نه‌وه‌ک خودای نه‌کرده بگه‌نه شوێنی ده‌سه‌ڵات و له یاسای وڵات تێ هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه! له کۆلێژه‌کانی سنعه‌تی پێشکه‌وتوو “تکنیکا” به‌شه‌کانی سوپای به‌رز و به‌شی فرۆکه‌وانی و به‌شی ده‌ریای هیزی سۆپا له ئه‌وان قه‌ده‌خه‌یه! هه‌ر چه‌ند زیره‌کیش بن و مه‌یلیان لێبێ نایگه‌نێ و بۆیان نییه له‌وێ بن و که‌سانی باوڕ پێ نه‌کراون هه‌ر چه‌ند سوێند دراویش بن! چونکه ڕه‌گه‌زی تورک نین، عه‌ره‌ب نین، فارس نین! ئه‌گه‌ر خودای نه‌کرده کوردێک گه‌یشته کابینه‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵات ده‌بێ سه‌د جاسوسی له سه‌ر بێ، نه‌وک له شوێنێک قسه‌یه‌ک بۆ کورد بکات و ده‌سه‌ڵات ئاگای لێ نه‌بێ، خیانه‌ت له وڵات بکات!
با له مه‌یدانی ده‌سه‌ڵات قسه‌ی باش بکات بۆ وڵات و پاراستنی سنووری وڵات، به‌ڵام متمانه‌ی پێ مه‌که‌ن! دوژمنانی گه‌لی کورد هه‌رگیز نه‌یان هێشتووه گه‌نجان و لاوانی کورد ده‌ستیان بگاته شوێنه‌کانی ده‌سه‌ڵات وه‌ک: شوێنه به‌رزه‌کانی ده‌سه‌ڵات به ده‌سه‌ڵاته‌وه، پله‌کانی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتی سوپا، به‌شی فرۆکه‌وانی گشتی وهێزی هه‌وای سوپا، به‌شی هێزی ده‌ریای و وشکانی ده‌سه‌ڵاتی سوپا ، ئه‌و به‌شانه‌ی که نه‌قشی گرینگ و ێکلاکهرهویان هه‌یه له ده‌سه‌ڵات دا.
تۆ بڵێی گه‌نجان و لاوانی کورد له ئه‌قڵا هێنده لاواز و سه‌رگه‌ردان بووبن بڕی ئه‌و کۆلێژه به‌رزانه‌یان نه‌کردبێ که نه‌قشی یه‌کلا که‌ره‌وه و ئاڵ‌وگۆڕیان هه‌یه له ده‌سه‌ڵات دا؟ به دڵنیایه‌وه نا، گه‌نجان و لاوانی کورد بۆ هه‌موو پله و پاییهکان خۆیان کوتاوه و پاره‌ی زۆریشیان له‌و پێناوه دا سه‌رف کردووه، به‌ڵام به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر ڕێگایان به تاوانی کورد بوونی پێناسه‌که‌یان بیانوویان تێگرتوون و ڕه‌دیان داونه‌ته‌وه! به‌و جیاوازی و هه‌ڵاواردنه دوژمنانی گه‌ڵی کورد هه‌ویستوویانه بیر و هزری گه‌نجان و لاوانی کورد لاواز که‌ن تا له ئاوات و ئاره‌زۆکانی داهاتوویان ناهومێد و ته‌مابڕاو بن و بیر له پله و پاییه‌ی به‌رز نه‌که‌نه‌وه.
ده‌سه‌ڵاته شۆڤیهنیزم و دیکتاتۆره‌کانی حاکم به سه‌ر چاره‌نووسی گه‌ڵی کورد دا سه‌دان ساڵه ئه‌و سیاسه‌ته په‌یره‌و ده‌که‌ن به سه‌ر گه‌نجان و لاوانی کورد دا، وایان کردووه گه‌نجان و لاوانی کورد له‌و پله و پایه و به‌هرانه‌ی که له ڕێگای قوتابخانه و خوێندنه‌وه پێیان ده‌گا ناهومێد و سه‌رگه‌ردان که‌ن. شوێنه‌واری ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌ییه و دوژمنکارییه‌ی نه‌یارانی کورد له سه‌ر هه‌ڵاواردن و زه‌وت کردنی مافه‌کانی گه‌نج و لاوی کورد له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوو دا، له سه‌ر وه‌چه‌ی کورد به ڕوونی خۆی ده‌نوێنێ، ده‌رکه‌وتووه که گه‌نجان و لاوانی کورد به سه‌قه‌تی و لاوازیه‌وه به پیر خوێندنهکانیانهوه ده‌چن! له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه خوێندن و قوتابخانه ژیان و داهاتووێکی گه‌شاوه بۆ مرۆڤ مسۆگه‌ر ناکا و نانی دێ‌دا نابینێ!
ئه‌م بیرۆکه سه‌قه‌ته هیوایه‌کانی گه‌نج و لاوانی کوردی ڕوخاندووه و کارێکی وایکردووه که به ڕه‌شبینیه‌وه بڕوانیته داهاتوو، به‌ڵێ ئه‌و به لاڕێدا چوون و سه‌ر لێ شێواویهی گه‌نجی کوردی توش هاتووه، خۆی له خۆی دا ئاره‌زۆکانی دوژمنانی کوردی مسۆگه‌ر کردووه! کاره‌ساتی په‌ڕاوێز کردن و هه‌ڵاواردنی گه‌نجان و لاوانی کورد له سه‌ر هه‌ر چوار له‌ته‌که‌ی خاکی کوردستان به ڕوونی بۆت ده‌رده‌خا که گه‌نج و لاوی کورد به هه‌ر دووک ڕه‌گه‌زیه‌وه خۆ له قوتابخانه ئه‌دزنه‌وه و یان قوتابخانه به نیوه چڵی به‌چێ ده‌هێلن و ئه‌که‌ونه دوا کار‌و پێشه سه‌ره‌تایه‌کان و لاوه‌کیه‌کان که سه‌رچاوه‌ی وه‌چاخ کوێری و ڕۆژ ڕه‌شی وه‌چه‌ی کوردن، ئه‌وان چوار وه‌رزی ساڵ له نێوان هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان کاری قاچاخچیهتیان کردۆته پیشه‌ی خۆیان که ڕۆژ نییه شاهیدی ڕووداوی دڵته‌زێنی جۆراوجۆری مه‌رگی لاو و گه‌نجی کورد نه‌بین و ناسۆڕه نه‌خه‌نه سه‌ر دڵمان.
یان ئه‌وه‌تا ساڵانه ئۆردو ئۆردو به ماڵ ومناڵه‌وه به‌ره‌و کوڕه گه‌رمه‌کانی ده‌شت و چۆڵگهکانی ده‌ره‌وی کوردستان ئه‌چن و له‌وێ سه‌گ به حاڵیان ده‌بێ و ژیانی خۆیان و منداڵه‌کانیان ههڵدهدێرنه سه‌ر لێواری مه‌رگ و ژین، یان ئه‌که‌ونه دا‌و و ته‌ڵه‌ی بازرگانه نه‌فس نه‌زم و چمووش و بێ ویژدانه‌کان و ئه‌و نۆره مه‌رگیش ناگێڕنه‌وه! ئه‌وه‌تا به میلیۆنان گه‌نج و لاوی کورد به نرخێکی هه‌رزان خزمه‌تی کۆشک و ته‌لارو ڕه‌ستوران وکارگا پیشیه‌کانی ئێران، تورکیه، سوریه و وڵاتانی ئوروپای ده‌که‌ن، له جیاتی خوێندن له قوتابخانه و کۆڵێژهبهرزهکان و فێربوونی کاری یاسای وئیداری که داهاتووی ڕوونی وه‌چه‌ی کورد له‌وێ داییه نه‌ک ژیانی ئاواره‌ی کوڵه‌مه‌رگی بۆهیچ! سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌رۆکی گه‌نج و لاوی کوردی گرتووه له ناو خۆشه‌وه مه‌لای زۆڵ ڕێگای ڕاست و دروست و گه‌ل دۆستی و وڵات پارێزیان لێ ون ده‌کا و تۆوی ناکۆکیان له ده‌رون دا ئه‌چێنێ! تا به جارێک ماڵیان به قوڕ بگرێ و هیواکانیان له ده‌روون دا بنێژێ و خێریان بۆ که‌س نه‌بێ.
۲٨٫٣٫۲٠١٣ فینله‌ند