"an independent online kurdish website

هەندی جار ئەم پیتانە   

ئەبن بە دەریایەك و تیایدا غەرق ئەبم      alfba

منیش ئەبم بە ماسیگرێك حەز ئەکەم

زۆرترینیان کۆ بکەمەوە،

بیان خەمە ناو  تۆڕی دڵم،

لەناو دڵم مەلە بکەن و گەورەیانکەم

     ٢

هەندی جار ئەبن ،

بەئاسمانێکی رەش ئەکەنە تەزرە و باران

گریان،منیس خۆم دەدەمە بەریان،

بۆ ئەوەی بەسەر مندا ببارن

نەکەونە سەر زەوی و بەر پێیان

٣

هەندی جار ئەبن بەمناڵێکی ساوا

نەزمان ئەگەرێ و نە گاگۆڵە ئەکا

کاتێ هەست بە برسیبوون ئەکا

دەست  بۆ یەخەی کراسی دایکی ئەبا

ئەگەرێ بە دوای گۆی مەمك و

هەندی پیت ئەبن بە ووشەو هۆنراوەی لای لایە

٤

هەندی جار ئەبن،

بەژنێکی رووت لەسەر شۆستەکان،

سەما ئەکەن،

منیش بە خەیاڵێکی مەستەوە

پیت لە دوای پیت کۆیان ئەکەمەوە

ریزیان ئەکەم و رێکیان ئەخەم،

تا ئەبن بە هۆنراوە

        ٥

هەندی جاریش ئەبن

بە ژنێکی ژێر پێچەوعەبا

سیمای جوانی خۆی دەشارێتەوە لێم

چەندی دوای ئەکەوم  هاواری لێ ئەکەم

ئاورێك ناداتەوە ئەڵێ برۆ رۆ بێ وەفای

ئیتر واز بێنە  و دوای من مەکەوە

    ٦

 هەندی جار ئەبن

بە چۆلەکەی پاساری،

خۆیان هەڵئەواسن بە پەنجەرەی ژوورەکەم

منیس لە ترسی دارلاستیکی مناڵانی لاسار

ئەیانخەمە ناو قەفەزی سینەمەوە

٧

هەندێ جار ئەو پیتانە

وەك پیرەمێردێکی دوورە ووڵات

پیاسە بە ناو شەقامەکانی غوربەت ئەکەن

باسی بەسەر هاتی سەرگوزەشتەی ناخی

خۆیان ئەکەن،لەبەر خۆیانەوە،پیتەکان

رێز ئەکەن و هۆنراوە ئەهۆننەوە

٨

هەندی جار پیتەکان ئەبن

بە کانیاوێکی سازگار،

تریفەی مانگیش خۆی ئەخزێنێتە ناوی

ئەستێرەکانیش ئیرەیی بەمانگ ئەبەن و

ئەرۆن  یەکە یەکە لە دەوری کۆ ئەبنەوە

تا بەیانی ئەچپێنن بە گوێ ی یەکتر

هۆنراوەیەکی زێرین بۆ پێشوازی خۆر ئەهۆننەوە

      ٩

هەندی جار پیتەکان ئەبن

بە چەکی سەرشانی پێشمەرگەیەك

هەر پیتێك وەکو گوللە  جەرگی دوژمن

ئەبڕێ،گەر هەمووشیان یەکیان گرت و

ووشەیان دروست کرد ئەبن بەرستە و

هۆنراوە،کەس ناتوانێ ڕێگەی ئازادیان بگرێ

١٠

هەندێ جاریش ئەو پیتانە

هەریەکەیان ئەبن بە گوڵی

شاعێرێکی هەست ناسك وەك باخەوان

نازانێ کامەیان جوانترینە هەڵی بژێرێ

بۆ ئەوەی بیان هۆنێتەوەو ئاوازێکی پڕ لە

سۆزو خۆشەویستیان بۆ بچڕێ

ئازاد رەواندزی

سەچاوە: پێشمەرگەکان

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی