وتاری مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی كوردی له‌ڕێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال (SI)، كه‌ڕۆژی 12/4/2013، له‌هۆتێل های كریست، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
به‌ڕێز لویس ئه‌یالا
جه‌نه‌ڕاڵ سكرتێری سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال
به‌ِرێزان
سكرتێر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌رانی حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان
حۆشحاڵین هه‌موومان پێكه‌وه ئه‌مڕۆ، بۆ بناغه‌دانانێكی نوێ، بۆ كۆمیته‌ی كوردستان، له سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال، له‌كوردستان‌و له‌سلێمانی كۆبووینه‌ته‌وه.
هیوادارین ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌كوردستان و بۆ كوردستان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژووی گرنگ تۆمار بكات و ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی، پشتیوانی خه‌باتی رزگاری و دیموكراسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان و له‌سه‌رانسه‌ری جیهانیشدا پته‌وتر بكات.
خۆشحاڵین جه‌نابی ئه‌یالا لێره‌یه، خۆی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی ئاوا ده‌كات، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان-یش لێره‌ن، سه‌ره‌ڕای بیری جیاواز، ئایدۆلۆجیه‌تی جیاواز، فه‌لسه‌فه‌ی جیاواز، لێره دانیشتوین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موومان خه‌می كۆمیته‌یه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان بخۆین، كه بتوانێ سه‌نگه‌رێك، له‌سه‌نگه‌ره دیموكراسییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێستا له‌جیهاندا بێت، بێگومان (168) حزب له‌سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال كه كۆبووبێته‌وه، به‌ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی و چاودێره‌وه، یه‌كێكه له‌گرنگترین ده‌زگا حزبی و ئایدۆلۆجییه‌كانی ئێستای جیهان له‌خه‌باتی سیاسی، له‌خه‌باتی دیموكراسی، له‌خه‌باتی ئازادی و له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی.
بوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ك ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی و حزبی دیموكراتی كوردستان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ده‌په وه‌ك ئه‌ندامی چاوێر و هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه له‌كۆنگره‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌تا هاتووه، (SI) باشتر له‌كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد گه‌یشتووه و قۆناغ به‌قۆناغ-یش پشتیوانییه‌كانی زیاتر كردووه.
سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال؛ مێژوویه‌كی دورودرێژی هه‌یه، به‌هه‌موو جیاوازییه‌كانی له‌و مێژووه‌دا، به‌ئایدۆلۆجییه‌ت و سیاسه‌تی جیاوازییه‌وه، له‌م مێژووه‌دا كۆمه‌ڵێ لایه‌نی پۆزه‌تیفی هه‌یه، كه ده‌كرێت لێره‌دا زۆر به‌كورتی ئاوڕیان لێبده‌ینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان به‌ڕۆشنی (SI) هه‌ڵوێستێكی پۆزه‌تیفی به‌رامبه‌ر به‌مافه دیموكراسییه‌كانی كوردستان هه‌بووه‌و ئه‌وه‌ندی ئێمه‌ش مێژووی (SI)مان خوێندبێته‌وه، له‌هیچ كۆنگره‌یه‌كدا، هه‌ڵوێستێكی نێگه‌تیڤی به‌رامبه‌ر به‌خه‌باتی رزگاری و دیموكراسی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كوردستان-دا ئاراسته‌ی جیاوازی ئایدۆلۆجی له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌م، له‌دوای جه‌نگی دووه‌م به‌دواوه به‌رامبه‌ر به(SI) هه‌بووه، به‌ڵام تێگه‌یشتنیش بۆ (SI) به‌ره به‌ره، له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، چۆته پێشه‌وه. یه‌كه‌مین كوردیش كه بایه‌خی (SI)ی زانیوه له‌جیهاندا و ئاماژه‌ی به‌ده‌قی پشتیوانی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد كردووه، شه‌هید (دكتۆر قاسملۆ) بووه له‌كتێبی (كوردستان و كورد)، دووه‌مین كه‌سیش كه وتارێكی دوورودرێژی له‌سه‌ر (SI) و كۆنگره‌كانی نوسیوه، به‌ڕێز (دكتۆر مه‌حمود عوسمان) بووه له‌گۆڤاری كادر ساڵی (1982)، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان. سێیه‌م حزب-یش كه به‌رنامه‌و په‌یڕو پرۆگرامه‌كه‌ی، له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال داناوه، ساڵی (1975)، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو. جارێكی تر، ساڵی (1984-1985)، یه‌كه‌مین كه‌س كه‌مشتومڕی ئازاد و ئازادانه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئایدۆلۆجییه‌كان له‌نامیلكه‌یه‌دا به‌وپه‌ڕی بوێری پێشكه‌ش كرد، دیسان شه‌هید (دكتۆر قاسملۆ) بوو به‌ناوی (كورته باس). له‌ساڵی (1980-1986) به‌دواوه، هه‌م حزبی دیموكراتی كوردستانی رۆژهه‌ڵات، هه‌م یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێكه‌وه روویان كرده (SI) بۆئه‌وه‌ی بكرێن به‌ئه‌ندام. سه‌ره‌نجامی خه‌بات‌و تێكۆشانێكی زۆر، یه‌كێتیی بوو به‌ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی، به‌ڵام تائێستا حزبی دیموكرات چاودێره. له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان، چه‌ندین حزبی تری تێكۆشه‌ر هه‌یه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی له(SI) وه‌ربگرێت، كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی، پشتیوانیان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌و ئاماده‌بوونی جه‌نابی لویس ئه‌یالا، جه‌نه‌ڕاڵ سكرتێری ئه‌م رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه، به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانین كه بڵێین:
*هه‌قه ئیتر، له‌دوای پێكهێنانی ئه‌م كۆمیته‌یه‌و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌سلێمانی، داوای ئه‌وه‌ی بكه‌ین كه ئیتر ناوی حزبه كوردستانییه‌كان، به‌نوێنه‌رایه‌تی كوردستان بهێنرێت، نه‌ك به‌ناوی وڵاته‌كانه‌وه (ئێران، عیراق، توركیا، سوریا) و ده‌بێت ئه‌و قۆناغه به‌جێبهێڵدرێت.
قۆناغی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانیی كوردستانی، بدرێته‌وه به‌و حزبانه‌ی كه هه‌م ئه‌ندامن، هه‌م چاودێرن، هه‌م ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌ندامێتی و چاودێرێتی له‌سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال ده‌كه‌ن. بێگومان مافی خۆشمانه. لۆژیكی نییه ئێستا له‌كوردستانی عیراقدا، به‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی فیدراڵ سه‌لمێنراوه، گفتوگۆ له‌باكوری كوردستان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی مافی چاره‌نووسی كورد بسه‌لمێنرێت، رۆژئاوای كوردستان راپه‌ڕیوه، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه له‌خه‌بات له‌پێناو رزگاری و دیموكراسی، لۆژیكی نییه شوناسی نیشتمانه‌كه‌مان له‌ناو (SI)دا به‌ناوی حزبه‌كه‌مانه‌وه نه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه هیوادارین ئه‌م پێشنیازه له‌لایه‌ن جه‌نابی ئه‌یالاوه، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌رۆكی (SI)، پاپاندریۆ كه پارتی سۆسیالیستی یۆنان-ن و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌ن، بگه‌یه‌نرێته ده‌ستی و به‌ته‌واوی جێگرانی و له‌كۆنگره‌كانی ئایینده‌شدا، ئه‌م بابه‌ته، ببێته بابه‌تێكی گرنگ.
*باوه‌ڕمان وایه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، سه‌نگی خه‌باتی رزگاری و دیموكراسی به‌شه‌كانی كوردستان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێستا ئیتر زۆر باشتر له‌ساڵانی چله‌كان و په‌نجاكان و شه‌سته‌كان و تا كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان به‌رجه‌سته بووه، كه یه‌كێك له‌گرنگترین، كاریگه‌ترین‌و چاره‌نووسازترین، كێشه‌ی سیاسی ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. بۆیه نه‌ئاشتی، نه دیموكراسی، نه ئازادی، له‌رۆژهه‌ڵاتدا به‌ر قه‌رار نابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فه‌ڵه‌ستین ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و قودس-یش ببێته پایته‌خته‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌مافی چاره‌نووس و مافه دیموكراسییه‌كانی خۆی نه‌گات. بۆیه كاتێتی (SI)ی به‌سیاسه‌تێكی نوێ، به‌تێگه‌یشتنێكی ستراتیجی، بۆ ئێستا‌و ئایینده‌ی خه‌باتی رزگاری و دیموكراسی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بڕوانێته هێزه سیاسییه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان و زووتر و باشتر به‌ته‌نگ داخوازییه‌كانیانه‌وه بێت و چاودێره‌كانیان له‌رێكخراوه‌كه‌دا بكاته ئه‌ندام و ئه‌وانه‌شی داوای چاودێری-یان كردووه، به‌پێی سه‌نگ و توانا‌و جیهانبیی ئایدۆلۆجی ئێستایان، سه‌باره‌ت به‌سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال، هه‌قی وایه له‌دوای دروستكردنی ئه‌م كۆمیته‌یه‌و ئه‌م كۆنفرانسه له‌سلێمانی، بڕیاری له‌و جۆره‌ش ده‌بێته پێویستییه‌كی سیاسی‌و مێژوویی چاره‌نوسساز سه‌باره‌ت به‌كوردستان.
ئاماده‌بووان! هه‌لومه‌رج له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كوڵێت، ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ما له‌چاوی حكومه‌ته‌كانه‌وه سه‌یری میلله‌تان بكرێت، ئێستا له‌چاوی گه‌لانه‌وه سه‌یری حكومه‌ته‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه حكومه‌ته‌كانن له‌گه‌لان ده‌ترسن، گه‌لان له‌حكومه‌ته‌كان ناترسن. ئه‌وه ئێستا گه‌لانن وا له‌حكومه‌ته‌كان ده‌كه‌ن، خواستیان بێت گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی ناوچه‌كه، نوێنه‌ری گه‌لان ببینێت. ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه‌و سه‌رنجامی هه‌لومه‌رجی بابه‌تییه له‌ڕووی ئابووری، له‌ڕووی سیاسی، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له‌ڕووی جوگرافییه، له‌رۆژهه‌ڵات‌و له‌ناوچه‌كه‌شدا، ئه‌م هه‌لومه‌رجه هاتۆته دی، گه‌لان، وه‌كو كورد، وه‌كو گه‌لانی تری رۆژهه‌ڵاتدا، ئێستا خه‌باتی دیموكراسی، ستراتیجی دیموكراسی بووه به‌دوورنمای چاره‌نوسساز سه‌باره‌ت به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. چونكه ئیتر حكومه‌ته‌كان ناتوانن وه‌ك سه‌ده‌ی بیسته‌م دیكتاتۆریه‌ت به‌سه‌ر گه‌لاندا بسه‌پێنن، حكومه‌ته‌كان ناتوانن وه‌ك سه‌ده‌ی بیسته‌م مافی دیوكراسی گه‌لان، كۆمه‌ڵه‌كان، چینه چه‌وساوه‌كان پێشێل بكه‌ن. حكومه‌ته‌كان ناتوانن چۆنیان ده‌وێت ئاوا بڕیار له‌چاره‌نووسی گه‌لان بده‌ن، تازه ئه‌وه ته‌واو بوو، ئیتر هه‌رگیز ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو ناگه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می سیاسی سه‌ده‌ی بیسته‌م و پێش سه‌ده‌ی بیسته‌م. سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه، ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش ژانی گرتووه به‌دیموكراسی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و دێته دیش. چونكه ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی بیست، یا هه‌زاره‌ی دووه‌م، هه‌زاره‌ی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی بووبێت له‌رۆژئاوا، به‌ده‌ستورو به‌چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی بیمه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی و سه‌ربه‌ستی تاك و كۆ، ئه‌وا هه‌زاره‌ی سێیه‌م، هه‌زاره‌ی سێهه‌می هاتنی شه‌پۆله‌كانی دیموكراسییه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ركه‌وتنی هێزه دیموكراته راسته‌قینه‌كانه، له‌به‌دیهێنانی مافه دیموكراتییه‌كان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، سه‌ره‌تای ئه‌م خه‌باته‌ش له‌رۆژهه‌ڵاتدا زۆر به‌گوڕتر، به‌ته‌وژمتر، كاریگه‌رترو چاره‌نوسساز تر بوو، به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌بات له‌پێناوی دیموكراسی له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م و هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌م، له‌تواوی رۆژئاوا و ئه‌مریكاش. ئه‌گه‌ر له‌وێ سه‌ده‌یه‌ك كه‌متر یا هه‌تا (150) ساڵ كه‌متری نه‌خایاند بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی له‌وێ سه‌ركه‌وێ، ئه‌وا له‌رۆژهه‌ڵاتدا، به‌هۆی جیهانگیرییه‌وه، به‌هۆی سه‌رده‌می خێرایی‌و شۆڕشی زانیارییه‌وه، خه‌بات له‌پێناو رزگاری و دیموكراسی له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌م‌و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، زۆر كه‌متر له‌رۆژئاوا ده‌خایه‌نێت‌و دیموكراسی به‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا دێته‌دی.
بۆیه ده‌بێت (SI)، به‌پێی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و خێرایی سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی دیموكراسی گه‌لان، كۆمه‌ڵه‌كان، چه‌وساوه‌كان، مه‌ده‌نیخوازه‌كان له‌رۆهه‌ڵاتدا، به‌م پێیه و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م گۆڕانكاریانه بیر له‌گۆڕانكاریی له‌سیاسه‌ته‌كانی خۆیی و له‌ستراتیجه‌كانی خۆی و له‌تاكتیكی خۆی بكات و رایدكاڵانه‌تر له‌رابردوو، به‌ته‌نگ خه‌باتی دیموكراسی و ئازادی و مه‌ده‌نی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاته‌وه بێت. چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی هێزه دیموكراته‌كان له‌رۆژهه‌ڵاتدا وانه‌كه‌ین، به‌پێی پێویستییه‌كانی هه‌زاره‌ی سێیه‌م‌و ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می جیهانگیری و كاریگه‌رییه‌كانی ئاراسته جیاوازه‌كانی جیهانگیری (SI)، به‌ته‌نگ‌و به‌پیری داخوازی دیموكراسی گه‌لانی وه‌ك ئێمه‌وه نه‌یات، بێگومان هێزه نادیموكراته‌كان ده‌توانن ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش به‌ده‌ستبهێنن. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ر له‌دوو ساڵی رابردوودا، هێزه دیموكراته‌كانی رۆژهه‌ڵات، ساڵی پار له‌قاهیره كۆبووینه‌ته‌وه و (25/5)ی ئه‌مساڵیش له پایته‌ختی مه‌غریب جارێكی تر كۆده‌بینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆمان باشتر كۆبكه‌ینه‌وه، ستراتیجێكی دوورنمای دیموكراسی باشتر بۆ هێزه دیموكراته‌كانی رۆژهه‌ڵات دابڕێژین‌و له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه په‌یوه‌ندی ئۆرگانیكی هێزه دیموكرات و چه‌په‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه دیموكرات و چه‌په‌كانی جیهان، هاوچارونووس له‌پێناوی سه‌ركه‌وتندا دابنێین بۆ ئایینده‌ی دیموكراسی.
كه‌وابێ ئه‌مه هه‌له‌و ره‌خساوه، نۆره‌ی هێزه دیموكراته‌كانی رۆژهه‌ڵاته، نۆره‌ی گه‌لانی سته‌م لێكراوه، نۆره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی نیشتمان داگیر‌و دابه‌شكراوی وه‌ك كورده. ئیتر ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی، هێزه سیاسییه‌كان كه لێره دانیشتووین بۆ كوردستان‌و هێزه سیاسییه‌كانی دیموكرات كه له‌قاهیره‌و له‌ئایینده‌شدا له‌پایته‌خت‌و شوێنه‌كانی تریش داده‌نیشین، ئایا ئێمه ده‌توانین له‌ئاست قۆناغه‌كه‌دا، ستراتیجی خۆمان، تاكتیكی خۆمان دابڕ‌ێژین و ببینه مایه‌ی ئه‌وه‌ی باشترین سود له‌هه‌لومه‌رجی ئێستا وه‌ربگرین و هه‌له‌كان له‌پێناو سه‌ركه‌وتندا بقۆزینه‌وه.
هیوادارم ئه‌م دانیشتنه له‌شاری سلێمانی و له‌كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌م هه‌موو حزبه تێكۆشه‌ره، ئومێده‌وارین به‌شبه‌حاڵه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بناغه‌یه‌كی ئه‌وتۆ دابڕێژێت، (SI)ی له‌دنیادا، باشتر‌و پته‌وترو پشتیوانی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكات، به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا كه باكووری كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كی مێژوویدایه له‌نێوان جه‌نابی ئۆجه‌لان، په‌كه‌كه، به‌ده‌په‌و هه‌موو هێزه مه‌ده‌نیخوازه‌كانی باكوری كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا‌و له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، هیوادارین هه‌موومان پشتیوانی ئه‌م پرۆسه دیموكراتییه بكه‌ین، بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و مافی چاره‌نووس و دیموكراسی له‌باكوری كوردستان و په‌ره‌پێدانی دیموكراسی له‌سه‌رانسه‌ری توركیا، هه‌روه‌ها پشتیوانییه‌كی ته‌واوی هێزه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بكه‌ین، كه كۆنگره‌ی قامشیلۆ و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی له‌رۆژئاوا، بڕیاره‌كانی رێككه‌وتنی هه‌ولێر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت‌و هیچ بڕیارێكی لابه‌لا، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئه‌وبه‌شه‌ی كوردستان نه‌كات و هه‌موومان سوربین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی سوری، ئێستا مافه‌كانی دیموكراسی كورد له‌رۆژئاوای كوردستان به‌دیبهێنێت، كه بێگومان رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی جوگرافی گه‌وره‌ی ئێجگار گرنگی هه‌یه، ناكرێت تا سه‌ر له‌م رۆژهه‌ڵاتی پڕ له‌گۆڕانكارییه‌دا، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا گۆڕانكاری به‌دی نه‌یات.
ئومێده‌وارین سه‌ركه‌وتووبین له‌به‌دیهێنانی په‌یامه‌كانمان، به‌دڵنیاییه‌وه هاتنی (SI) بۆ ئێره‌و به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نه‌ڕاڵ سكرتێری (SI)ی له‌سلێمانی، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌ی كورد، وه‌ك خۆی، سه‌ره‌تای حساب بۆ كردنی، باشتر بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له(SI) هاتۆته پێشه‌وه.
ئێمه‌ش هه‌موو لایه‌كمان، به‌ڕێزینه، نوێنه‌ری حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان، هیوادارین له‌م دانیشتنه‌دا، به‌دڵێكی فراوان، سه‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌شبێت ئایدۆلۆجییه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال و سۆسیال دیموكرات جیاواز بێت، به‌ڵام له‌به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ماندا، كه هه‌موومان لێره دانیشتووین، سه‌رباری بیر‌و ئایدۆلۆجیه‌ت و عه‌قیده‌ی جیاواز، هه‌موو پشتیوانی یه‌ك ئاراسته بكه‌ین، چه‌ندین باڵ بین، به‌ڵام یه‌ك عه‌قڵی رزگاری و یه‌ك ده‌نووكی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دوژمنانی دیموكراسی بین له‌ناوچه‌كه‌دا.
هیوادارین؛ له‌دیالۆگه‌كان‌و له‌گفتوگۆكان، هه‌موومان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قسه بكه‌ین، به‌هیوای ئه‌وه‌ی روویه‌كی شارستانی جوان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه، په‌یامێكی شارستانی و دیموكراسی بگه‌یه‌نین به‌ته‌واوی حزبه‌كانی سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال له‌دنیاداو ببێته مایه‌ی دڵخۆشیان و بزانن خه‌مڵینی عه‌قڵی سیاسه‌تێكی ستراتیجی له‌كوردستاندا و له‌ناو حزبه‌كاندا هاتۆته ئاراوه‌و ئه‌م پێگه‌یاندن و پێگه‌یشتنه‌ی بڕیاری هێزه سیاسییه‌كان له‌كوردستاندا، ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی زووتر مافی چاره‌نووسمان و مافی دیموكراسیمان به‌دیبێت.
جارێكی تر به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستانه‌وه، له‌كاتێكدا دڵمان ته‌نگه كه ده‌بوو جه‌نابی مام جه‌لال لێره بوایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا ته‌ندروستی به‌ته‌واوی چاك نه‌بووه هه‌تا بگه‌ڕێته‌وه ناومان، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان خه‌بات بكات له‌پێناو به‌دیهێنانی ته‌واوی ئامانجه‌كانمان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ته‌ندروستی باشه‌و به‌ره‌و باشتریش ده‌ڕوات، هیوادارین به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌م رۆحی جه‌نابی مام جه‌لال شادبكه‌ین و دڵنییاشبین له‌دوای ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كانمان ده‌گات و ده‌گاته ده‌سته‌ی به‌ڕێزیشیان، هه‌م برایه‌تی و هاوسه‌نگه‌ری هێزه كوردستانییه‌كان نزیكتر بخه‌ینه‌وه، جیاوازه‌كانیش بابمێنێته‌وه‌و رۆژگار خۆی كه‌فیل ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان كه‌متر بكات و هاوخه‌باتی و هاوكارییه‌كان زیاتر بكات و ئه‌مه‌ش چاره‌نووسمانه‌و رێگه‌ی ئێستا‌و ئایینده‌شمانه.
جارێكی به‌ناوی هه‌مووتانه‌وه به‌خێرهاتنی جه‌نابی ئه‌یالا و سوپاسی (SI) ده‌كه‌م، كه له‌داوی كۆنگره‌ی كیپ تاون و له‌دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌و ته‌واوی حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی به‌شدار له‌و كۆنگره‌یه‌دا، پێداگیریمان كرد كه ده‌بێت گروپی كوردی ئه‌كتیڤ بكرێت، به‌ده‌نگمانه‌وه هاتن و ئێستاش كه گروپه‌كه كراوه به‌كۆمیته، واته سه‌نگێكی زیاتری دراوه‌تێ و ده‌بێت كۆمیته‌كه لێره دایبمه‌زرێنین و له‌هه‌موو نوێنه‌رانی به‌شه‌كانی كوردستان دابمه‌زرێ و ببێت به‌خه‌مخۆر بۆ ئێستا‌و ئایینده‌مان.
جارێكی خۆشحاڵم كه هه‌موو ئه‌م به‌ڕێزانه لێره ده‌بینین و هیوادارین هه‌ر حزبێك له‌م حزبانه، له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌به‌شه‌كانی كوردستان له‌سایه‌ی ئازادی‌و دیموكراسی، یه‌كتر ببینینه‌وه.
جارێكی تر زۆر سوپاس.
کورستانی نوێ
14/4/2013
{jcomments off}