"an independent online kurdish website

حوكمی دادگاێكی مەریوان لە سەر لاوێكی مەریوانی نارەزایەتێكی زۆری ژن و پیاوانی كوردستانی لێكەوتەوە ئەم حوكمە كاتێك لە لایەن رێكخراو و كەسایەتی و چاڵاكانی مەدەنی كوردستانەوە كاردانەوەی لێكەوتەوە كە قازی ئەم دادگایە حوكمی لەبەركردنی جلوبەرگی كوردی ژنان و سووڕانەوەی بە نێو شاری مەریوانی بە سەر ئەم لاوە سەپاند.hiwa_mirzayi

مێژووی دەسەڵاتداری و دادوەری كۆماری ئیسلامی بەردەوام پڕ بووە لە بێ‌رێزی كردن بە كەرامەت و كەسایەتی مرۆڤەكان. لە مێژوویی مرۆڤایەتی و لە هەموو وڵاتانی جیهان تاوان و تاوانبار بوونی هەبووە و سیستمی داوەری هەمیشە هەوڵی داوە بە سزای ئەو كەسانەی كە تاوانێك بەرانبەر بە مرۆڤەكانی تر و كۆمەڵگا ئەنجام دەدەن، هەر چەند بەرزبوونەوەی تاوان لە كۆمەڵگا گرێدراوە بە هەلومەرجی ئابووری و سیاسی كۆمەڵگا و كاتێك لە كۆمەڵگایەك دیكتاتۆری هەبێ و ئازادی رادربڕین و ئابوورێكی لە بار بوونی نەبێ رێژەی تاوانیش زیاد دەكا بۆیە بۆ كەمكردنەوەی تاوان دەبێ سیستمێكی دێموكراتیك بەرێوەبەری وڵات بێ و بە درووستكردنی هەلی كار و پێكهێنانی دەرەتانی رادەربڕین و رەخنە،هەڵوەمەرجێك بخوڵقێنی كە تاكەكانی كۆمەڵگا خۆیان لە نێو ئەو كۆمەڵگایە ببیننەوە و رێژەی تاوان و گەندەڵی لە كۆمەڵگا دا كەم بێتەوە.

وەك دەبینین لە ئێرانی كۆماری ئیسلامیدا كە حوكم و شەرعی ئیسلام بنەمای یاساكانی ئەم وڵاتەیە بێ‌رێزیكردن بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی بەردەوام لە لایەن دادوەرەكانی دادگاكانی رێژیمی ئێرانەوە بەرێوە چووە و بە دانی حوكمی ئێعدام و بڕینەوەی ئەندامێك لە جەستە و كوێركردن و بەردباران كردن و هتد بوونەتە جێی سەرسووڕمانی وڵاتانی دیكەی جیهان و بوونی یاساگەلێكی دەیەی نێوەڕاستی لە سیستمی قەزایی ئێران دژی ژنان وەك نەهێشتنی كاندیدابوونی ژن بۆ سەرۆك كۆماری، میراتی كەمی ژنان لە بەرانبەر پیاو، سەندنەوەی مافی سەرپەرەشتی منداڵ لە ئەگەری تێكچوونی هاسەریەتی و جیابوونەوە،خوێنبای كەمتر لە پیاو، رێگرتن لە لەبەركردنی جڵوبەرگی دڵخواز، وهتد لەو جۆرە یاسایانەیە كە ژنانی وڵاتەكەمانیان تووشی گرفت و نابەرابەری زۆر كردووە، ژنان وەك توێژێكی بەرچاو و مافخوراوی كۆمەڵگای ئێران لەو توێژانە بوون كە هەر لە هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی كەوتنە بەر هێرشی دەسەڵاتدارانی ئایینی ئێران و مافەسەرەتایەكانیان پێشێلكرا و ئەو ماف پێشێلكردنە كاتێك دوو قات دەبێتەوە كە ژنێك جیا لە مافە سەرەتایەكانی وەك مروڤ مافە سیاسیەكانی وەك ئەندامێك لە نەتەوەیەكی مافخوراو پێشێل بكرێ.

حوكمە دادگای مەریوان جیا لە بێ‌رێزیكردن بە كەسایەتی مرۆڤ بێ‌رێزی كردنە بە كەلتوور و فەرهەنگی نەتەوەیەك كە بەردەوام بۆ وەدەستهێنانی مافەسەرەتایەكانی خەباتی كردووە. بێ‌رێزی كردنە بە جڵوبەرگی نەتەوەیەك كە سەمبوڵی جوانی و خۆشویستن و بەرخودانە. بەرێوەبردنی حوكمگەلێكی لەو چەشنە لە كۆمەڵگا لە لایەن كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیەوە زۆرجار بۆ ئاسایی كردنەوەی ئەو جۆرە حوكمانە بووە وەك  دەبینین بەرێوەبردنی حوكمی ئیعدام و قامچی لێدان و تەنانەت بڕینەوە ئەندامێك لە جەستە لە كۆمەڵگای ئێران ئاسایی بووەتەوە و ئەم حوكمانە لە نێو ئاپۆرەی خەڵك بەریچوەدەچن و بەداخەوە كاردانەوەیان لە لایەن خەڵكەوە لێناكەوێتەوە بەڵام بوێری و شەهامەتی ژنانی مەریوان لە دژی بریاری دادگای مەریوان كاتێك زیاتر خۆی دەردەخات كە هەڵومەرجی پڕلە سەركووت و گرتن و ئیعدام لە كۆمەڵگادا زاڵە.

ئەوە راستیكی حاشاهەڵنەگرە ئەم جۆرە حوكمانە ئەگەر دژكردنەوەی بۆ نەكرێ‌ دیسان دووپات دەبێتەوە بەڵام بەخۆشیەوە دژكردنەوەی ژنان و پیاوانی مەریوان و سەرانسەری كوردستان یەكگرتوویەكی لە نێو كۆمەڵگا درووستكرد و وەك دەبینین لە شەقام و كۆڵان و لەنێو تۆرە كۆمەڵایەتیەكان ژنان و پیاوانی كوردستان بە لەبەركردنی جڵوبەرگی ژنان و نووسێنی كامێنت و بۆچوون پشتگیریان لە ژنانی مەریوان كرد و دیسانەوە ئەوەیان سەڵماند كە” كورد یەك نەتەوەیە” بێ‌رێزیكردن بە تاك كورد بێ‌رێزی كردنە بە كۆمەڵا و كۆمەڵگای كوردستان.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی