قه‌ڵادزه‌ی شه‌هیدانم
ئه‌ی کوردسـتان واری جوان و داگیرکراوم
هۆ شــا‌ره‌که‌م قه‌ڵادزێی هه‌ست و چاوم
دێتـه‌وه یاد که دوژ‌منی پیس و چـــه‌په‌ل
به ناپاڵم شـــــه‌هیدیان کرد ڕۆلانی گــه‌ل
دڕندانه هێرشــــــــــــیان کرد فڕۆکـــــه‌کان
مه‌رگیان بارانددوژمــــنانم بۆ کورده‌کان
پێیان وابوو به ناپــــاڵم و بۆمــــباکانیان
له ناو ده‌چێ گه‌لی کوردم به تـــاوانیان
وره‌ی کوردم ده‌ڕوخێـنن به هێــــرشـــــیان
وه‌دی دێتن داخوازیی وهیـــــــــــواکانیان
نه‌یان زانی به‌دڕنده‌یی و به کوشتاریان
ڕۆژێ هه‌ردی ببنه په‌نــــدی ڕۆژگارانیان
کورد نابه‌زێ ســـــه‌دان هه‌نده مرۆکوژبن
داگیرکه‌ران له‌ناو ده‌چن چه‌ندخوێنمژبن
ئه‌من ڕۆله‌ی کوردســتانی گوردانی زووم
پێشـمه‌رگه‌مه له‌ڕێی به‌رزی‌خڕ ئاره‌زووم
ئاواتی من ســــــه‌ربه‌خۆیی کوردســــــتانه
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی‌ســه‌رده‌که‌وم گیان قوربانه
شــه‌هیدانی قه‌ڵادزه‌و گشـــــت نیشـــتمان
گشت هێمانه بۆ سـه‌ربه‌خۆیی کوردسـتان
هه‌تا ئاڵای کوردســــــــــتانی ڕه‌نگینی من
ده‌رنه‌که‌وێ له ناو هه‌مـــوو جیــهانی من
ئه‌من هه‌رگیز له خــه‌بات و تێکۆشـــــانم
قه‌ت ناســره‌وم بۆ هه‌ڵدانی ئاڵای جـوانم
ڕه‌مزی بونم ســه‌ربه‌خۆیی وئاڵای کــورده
تا نه‌بینــــم ســــه‌ربه‌خۆمه، ژینــــم ده‌رده
هۆ قه‌لادزه‌ی شـــــــه‌هیدانم زێدی کوردان
ئه‌ی هه‌واری‌خۆشه‌یست‌و بنکه‌ی مـه‌ردان
هه‌رله‌یادمـه که ئه‌و ڕۆژه‌ی دڕنـــــده‌کان
هاتنه ســــــه‌رت به فڕۆکه و بۆمبـاکانیان
شه‌هیدیان کرد سه‌دان‌ڕۆله‌ی قاره‌مانمان
بوونه قوربان بۆ ڕزگاری کوردســـــتانمان
قه‌لادزکه‌م هـه‌رمـایه‌وه و له ناو نه‌چـــوو
گه‌لی کوردم به‌و ڕه‌فـــــــتاره بـه‌رزتر بوو
ئه‌وا ئه‌مڕۆش دوژمنانی خـوین ڕێژی‌کورد
له‌ناوچوون و کوردمایه‌وه هه‌ر وه‌کو گـورد
وائه‌مڕۆکه سی ســـاڵ یادت پیرۆز ده‌که‌ین
گوڵ و ئاڵام بۆ ســـه‌رگلکۆی‌شه‌هید‌ده‌به‌ین
هـاوارده‌که‌ین ،ئه‌ی هه‌ڤاڵی‌هه‌له‌بجه‌که‌م
شـــوین هـــــه‌واری شـه‌هیدانی قه‌لادزه‌که‌م
ســه‌ربه‌رزیمان به ئێوه‌یه ئه‌ی شـــه‌هیدان
هه‌ر ئێوه‌نه مایه‌ی شـادی و سه‌روه‌ریمان
ســــــــــــــڵاو لێـتان له کــــاروانی ڕێبازتان
له یاران و سه‌روه‌ران و شـــــاری جوانتان
ئێوه زیندون له یـاد ناچێ هــه‌رگیز ڕێتان
قوربانینه هه‌رکێ کــورده بۆ ئامانجـــتان
ئه‌نفــال کراوو قه‌ڵادزه‌و هه‌له‌بجـــه‌که‌م
هه‌شت هه‌زاری بارزانیان و وه‌ســانه‌که‌م
ســـــــــــۆریاو ده‌کاو گه‌رمیان و وه‌ڵاته‌که‌م
کۆمەلکوژی و خاپور کردنی هەوارەکەم
گشت‌شه‌هیدی هه‌رقوژبن وهــه‌ر بن به‌ردێ
هی زیندان و بیـــــــابان و هه‌ر شۆو وه‌ردێ
هێمای به‌رزی و ســه‌رکه‌وتنن بۆ نیشــتمان
ڕه‌مزن له‌بۆ سه‌ربه‌خۆیی گشت کوردســتان
ئه‌مڕۆ یادی قــــــــــــــــــــــه‌لادزه‌ی ئازیزمانه
یادی مه‌زنی شــــــــــــــــه‌هیدانی هه‌وارمانه
نامرن گشت‌ئەوانەی‌لەبۆبەرزی کوردستانم
بوون بە قوربان بۆ ڕزگاریی نیشتمانم
*
24.4.2004 به یادی سی ساڵ تێپه ڕبوون به سه‌ر بۆردومانی قه‌ڵازه نوســــراوه که پێشکه‌شه به گیانی پاکی شه‌هیدانی قه‌لادزه‌کەم، که به‌ده‌ستی دڕنده‌کان له 24.4.1974 دڕندانه بۆرومان کراو به ده‌ها ڕۆله‌ی کوردی قاره‌مانیان له‌و شاره دلێرە دا شه‌هید کرد.
…………………..
به‌یادی زانا‌و هۆزانوانی کورد ده‌شتی نه‌مر
ئه‌حمه‌د ده‌شتی
ئه‌مڕۆ که57سال به سه‌رڕۆژی وه‌فاتی ده‌شتی نه‌مر دا تێ ده‌په‌ڕێت، کە تەنیا 49 ژیاوا تەمەنێکی زۆر کورتی لە ژ‌یان بردە سەر کە ئەو شاعیر‌و نیشتانپەروەرو زانا بلیمەتە کوردە واتە مه‌لا خدری‌شتی له ساڵی 1957 له ئاوایی خه‌رابه‌دراو ماڵاوایی له جیهان داکردوەو بۆ هه‌میشه چاوی تێک ناوە،ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو مرۆیه‌کی مه‌زن و دڵسۆز به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی،وه‌ک هه‌موو سه‌روه‌ران و مامۆستا‌و زانایان و ئه‌وانه‌ی که هه‌رگیز نامرن،له‌ناو دڵ و ده‌روونی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی به زیندوویی ماوه‌ته‌وه،ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژ‌ووی ئه‌ده‌بی گه‌لێ کوردبده‌ینه‌وه‌و چاوێک به لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا بخشێنین ده‌بینین که له‌ناو کوردستان دا به درێژایی مێژ‌ووی پڕ له ڕه‌نج و ئازار‌و خه‌مه‌کانی گه‌لی کورد و کوردستان ئه‌وا گه‌لێ له شامێران و گه‌وره‌مه‌ردان له ناو لاپه‌ڕه‌کانی مێژ‌ووی کوردستان وه‌دی ده‌که‌ین که زۆر سه‌ربه‌رزانه هاتۆنه‌ته مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان و چاویان له سه‌ر خاکی کوردستانی بریندار‌و له‌ت له‌ت کراوو وێران کراو و دوور له هه‌موو ژیانێکی شارستانیانیه‌ت‌و دوا که‌وتوو له ژ‌ێر چنگی داگیرکه‌رانی کوردستان دا به هه‌زاران ڕۆله‌ی زانا‌و خه‌باتگێرو قاره‌مانان چاویان هه‌لێناوه‌و به درێژایی مێژ‌ووی کوردستان ده‌بینین که داگیرکه‌رانی دڕنده بۆسه‌رگیانی گه‌لی کورد‌و خاکی ڕه‌نگینی ئه‌م کوردستانه‌بێ به‌شه له ژ‌یان و ئازدی دا دستیان درێژ کردوه و ئه‌وان دوژمنانه‌ی گه‌لی کوردنه‌ک هه‌ر هۆکاری دوا که‌وتن و نه‌بوونی هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد بووینه بگره هه‌میشه خاپوورکه‌رو جنایتکارو بکوژانی ڕوله‌کانی گه‌لی کورد بوینه و نامه‌ردانه په‌لاماری کورستانیان داوه‌و به هه‌زاران هه‌زار ڕۆله‌ی قاره‌ان و خاکپه‌روه‌ریان له سه‌ر ئه‌م خاکه زێڕینه ون و وێلێ جیهان کردووه و به هیچ کلۆجی هه‌تا ئه‌م ساته‌ش دانیان به بوونی گه‌لی کورد‌و مافه ڕه‌واکانی کورد‌و کوردستان نه‌هێناوه‌و هه‌تا توانیویانه داگیرکه‌رانی سۆرو بۆرو ڕه‌ش گه‌لی کوردیان به کۆمه‌ل کوشتووه‌و به هه‌زارانیان زینده به چال و ئه‌نفال و له‌ناو بردووه و بڕ‌یاری جینۆساید کردنی کوردیان داوه‌و ئه‌م خاکه زێێڕینه‌ی کوردستانیان دابه‌ش و پاڕچه پاڕچه کردووه و‌هه‌رگیز لێ نه‌گه‌ڕاون که خاکی کوردستان ئارام و پڕ له ئاسایش و پێشکه‌وتوو ببێت و گه‌لی کورد له ناو کاشیانه و لانه‌ی خۆی داوه‌ک گه‌لانی ئازاده‌ی جیهان سه‌ربه‌خۆ و ڕزگاروسه‌ربه‌ست بژیت و بڕیارده‌ری چاره‌نوسی خۆی بێت و له‌ژیانێکی پڕ له شارستانیانه و پێشکه‌وتوو بژیت،هه‌میشه ئه‌ودوژمنه دڕنده‌و چه‌په‌له‌کانی کوردستان به‌وپه‌ڕی نامرۆڤایه‌تی وزۆردارانه په‌لاماری کوردستانیان داوه،هه‌ربۆیه‌شه که به هه‌زاران ڕۆله‌ی دلێر و قاره‌مانانی کوردستان به ده‌ست و بازووی پۆڵایین وبه‌هه‌ستی پاکی پڕ له دڵسۆزیان و به خامه ڕه‌نگینه‌کان و دوژ‌من به‌زینه‌کانیان هاتۆنه‌ته هه‌لێری مه‌یدان و له خه‌بات و تێکۆشان نه‌وه‌ستاون و دژ به داگیرکه‌ران و دوژمنانی کوردستان ڕاپه‌ڕیون، هه‌رچه‌نده که دوژمنانی کوردستان دژ به کوردان له هیچ جنایه‌تێک دا نه‌په‌نگاونه‌ته‌وه‌و ده‌ستیان بۆ هه‌موو دڕنده‌ه‌یی و مرۆکوژی و جنایه‌تێک بردووه،به‌ڵام گه‌وره مه‌ردان و نوسه‌ران و هه‌ستیاران و هۆزانوان و پێشمه‌رگه دلێره‌کانی کوردوکوردستان توانیویانه که بوونی نه‌ته‌وایه‌تی کورد بپارێزن و ده‌ست له خه‌بات و تێکؤسان هه‌ڵنه‌گرن و به زمانی شیرینی خۆیان بنوسن و ئه‌م بنه‌ما گرنگه‌ی بوونی نه‌ته‌وایه‌تی کورد وه‌سه‌ر بخه‌ن و گه‌لی کورد له توانه‌وه ڕزگار بکه‌ن وبیپارێزن و ته‌مای داگیرکه‌رانی درنده له ناو به‌رن و هه‌تا ئه‌مڕۆ بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌ر خاکی خۆی دابهێلنه‌وه،گه‌وره‌مه‌ردانی وه‌ک وه‌ک خانی و حاجی جه‌زیری و فه‌قێ و ناڵی‌و وه‌فایی و مه‌وله‌وی و کوردی و مه‌حوی و ده‌شتی و به هه‌زارانی تر له ماوه‌ی ژ‌یانی خۆیان دا دڵسۆزانه و کوردانه و خاکپه‌روه‌رانه خامه شیرینه‌کانیان به زمانی شیرینی کوردی بۆ کوردستان به کار به‌رن و به هه‌ستی پاکی نیشتمانپه‌روه‌ری نه‌مریان به جیهان بڵێن که گه‌لی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که‌و هه‌رگیز نامرێت و ڕۆژێ دێت که کوردیش ئاڵا ڕه‌نگینه‌که‌ی خۆی له سه‌ر خاکی خۆی و جیهاندا هه‌ڵ بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه ڕێنیشانده‌ری خه‌بات و تێکۆشان بوینه و داوایان له گه‌لی کورد کردووه که ڕاپه‌ڕن و شۆڕش بکه‌ن و داوای مافه‌ڕه‌واکانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان و پێشکه‌وتنی کورد‌و کوردستان بکه‌ن و به گیانی یه‌کبوون و یه‌کگرتنه‌وه زه‌نجیری چه‌وساوه‌یی بپسێنن و دوژمنانی دڕنده له سه‌ر خاکی کوردستان ڕاماڵن و وه‌ده‌ر بنێن و نیشتمانی کورد ڕزگارو سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن و به گیانی یه‌کبوون و خۆشه‌ویستی‌و دڵسۆزی بۆ کوردستان له‌م ڕێگاپیرۆزه‌دا هه‌رگیز نه‌سره‌ون و ئه‌وان گه‌وره‌مه‌ردانه کاریگه‌ریه‌تی زۆریشیان بۆشۆڕش و خه‌باتی کوردایه‌تی هه‌بووه له سه‌ر نه‌ته‌وی کورد‌و کوردستان دا، ئه‌گه‌ر به وردی ئاورێ له ژ‌یان و به سه‌رهاته‌کانی کوردستان بده‌ینه‌وه گه‌لێ مرۆی مه‌زن و گه‌وره‌مه‌ردانی کورد وه‌ک ئه‌ستێره گه‌شه‌کانی کوردستان ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌بینین که گه‌لێ مرۆیانی مه‌زن و بلیمه‌تانی وه‌ک ده‌شتی نه‌مر هاتۆنه‌ته مه‌یدان و ئه‌سپی هونه‌رو زانستی خۆیان تاو داوه‌و و له ڕێگه‌ی خزمه‌ت به کورد‌و کوردستان هه‌رگیز درێغیان نه‌کردووه،مه‌لا خدری ده‌شتیش که‌یه‌کێکه له‌و گه‌وره مه‌ردانه‌ی کورد،ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی دیوانه‌که‌ی ده‌شتی هه‌ڵبده‌ینه‌وه و ده‌بینین که ئه‌و زاته مه‌زنه و گه‌وره کورده‌و شاعره‌مان چه‌ند به ته‌نگ گه‌ل و نیشتمانی کورستانه‌شیرنه‌که‌ی خۆیه‌وه بووه و چلۆن هه‌ستی به هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی کورد‌و کوردستان کردووه و چۆن له هه‌موو شوێن و مه‌جلس و حوجره‌و مزگه‌وته‌کان دا له ڕۆژگارانی خۆی دا ئاڵای کوردایه‌تی هه‌لگرتووه و به ڕاشکاوی به کوردی گوتوه به‌سیه‌تی دوا که‌وتن و ژ‌ێر ده‌سه‌ته‌یی و گه‌نده‌ڵکاری و نۆکه‌ری و بێگانه‌په‌ره‌ستی و نه‌زانی و خیانه‌ت له یه‌کتر کردن،به‌سیه‌تی نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و چه‌وساوه‌یی وژێر ده‌ستی بێگانه‌کان،ده‌شتی هه‌میشه داوای یه‌کگرتن و ڕزگار بوونی گه‌لی کوردی کردوه،دیاره که ده‌شتی وه‌ک زانایه‌ک هه‌ستی به ژ‌ان و ڕه‌نج و نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد زۆر به چاکی کردووه‌و بۆیه‌که له هۆزانه‌کانی دا داوای چاره‌سه‌ری و پێشکه‌تنی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی و لادانی هه‌ستی نه‌زانینی کردوه،ده‌بینین هه‌ر له‌و ڕۆژگارانه‌ی دا هێمای به ته‌کنه‌لۆژیاو کاره‌باو سینه‌ماوپێشکه‌وتن له ناو شیعره‌کانی دڵسۆزانه کردووه‌و داوای خه‌باتی بۆ پێشکه‌وتن و په‌یدا کردنی ئالاتی وه‌ک ته‌یاره و سه‌رخستنی نیشتمانی کوردستانی خۆی کردووه‌و نیشتمانی خۆی له هه‌موو شتێک خۆشتر ویستووه،ده‌شتی هه‌میشه باوه‌ڕی به سه‌ربه‌خۆیی کورد‌و کوردستان هه‌بووه و بۆیه‌که له ڕۆژگارانی شێخ مه‌حمودی نه‌مردا ئاخ و که‌سه‌ر هه‌ڵ ده‌کێشێت بۆ له ده‌ست دانی تاجی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌که‌وتنی کوردستان ڕه‌نج و خه‌م دای ده‌گرێت و دوا که‌وتنی کورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر نه‌زانین و چه‌ند به‌ره‌کێ و خیانه‌ت له یه‌کتر کردن له ناو گه‌لی کورد دا.ده‌بینین لێره‌دا ده‌فرموێت و با به وردی له‌م هۆزانه بکۆڵینه‌وه‌و بزانین ده‌شتی چی ده‌وێت؟ که ده‌ڵێت:
تاجی ئیستقلال
ئه‌ی عێراقی بێكه‌س و‌دڵ پڕله ئێش و ده‌ردو خــه‌م
وه‌ی ئه‌ســـــیری حه‌ربی ناڕێكی له مه‌یدانی به‌ته‌م
حه‌یفه پاشی تۆ بمێنن كــــورده‌كانی بێ حه‌شه‌م
چووله‌ده‌ستیان مه‌عده‌نی‌عیززو شه‌یه‌ف بهینهلكــهڕهم
ئه‌ی گه‌لی ئه‌شــــرافی كوردان بۆ غه‌ریقی زیلله‌تـــــن
بۆچـــی وا دائیم خـــــه‌ریكی قووتی مولك و میللــــه‌تن
بۆچی وا ده‌عیه و ته‌كه‌ببـــور لێ ئه‌ده‌ن پڕحیـــدده‌تن
چاكه شــــــــــه‌رمێكه‌ن له‌عاله‌م سه‌ربه‌خۆ كاكن لــه‌ده‌م
مه‌ركه‌زی خاكی ســـــــــــــــــلێمانی خیانه‌ت تێــكی دا
خۆبه‌خۆ هه‌رچی كه‌هــــــــــــات و قوووه‌ت و قه‌ولێكــی دا
تاجی ئیســــــــتقلال بێ ســـــــــه‌ر چوو چ نه‌فعێكی نــه‌دا
چه‌ققه لوله و بابه‌یۆ پشـــــــــــــتم شكا یۆژی نــه‌ده‌م
كوا ڕه‌ئیسی جــاف و هه‌م كوا میره‌كانی پشـــت گه‌لی
ئیجتماعی میروســــــوو كوانی له‌گه‌ل میرمه‌حمـــــه‌لی
كوا هـــــه‌ماوه‌ند و شـــــكاك و بۆته‌كانی گه‌نجــــــــــــه‌لی
چه‌ند كه‌سی تر هه‌ن كه‌ئه‌مڕۆ نانی ده‌ریۆزه‌ی لـه‌ده‌م
هه‌ركه‌سێ هـــــات و به‌دیعی سه‌نعه‌تی بوو نــــــاویدا
خاكی ئێــــــوه‌ی كرده پاپۆی و له به‌حرا ناوــــــــیدا
مه‌كته‌بی لاســــــــــلكی دانا نه‌فعی بێ ئه‌نـــــــــــدازیدا
تابه‌كه‌ی ئێوه‌ش له‌جه‌هلا دائه‌دوورن پووشی ســــه‌م
بابه‌گوڕگوی تاوه‌كوو ئێســـــــتاكه پیری ئێوه بــــــــــوو
خانه‌قاو و ته‌كیه‌و و ڕێبازی شیــــــــخی ئێوه بـــــــــوو
جێگه‌یی مه‌ولوود و ســـه‌د ئیحسان و خێری ئێــــــوه بوو
ئێســتاش واپێ خه‌نی بوون عاره‌ب وتورك و عــــه‌جه‌م
چاكه فكرێكه‌ن له ئیســــــــــــتقبالی خۆ زوو چــاره‌كه‌ن
ته‌ركی وه‌حشه‌تكه‌ن‌ســــیلاحی‌یه‌كدی كوشتنن پـــاره‌كه‌ن
ڕوو له‌په‌یدا كردنی ئــــــــــــــــــــــالاتی وه‌ك ته‌ییـــاره‌كه‌ن
تاوه‌كو ده‌شـــــتی نه‌بێ مه‌شــــــــغولی قال و قیلی خه‌م
یان ده‌بینی ن له‌م هۆزانه‌ی دا ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
ساقی وه‌ره
ساقی وه‌ره یه‌ك باده شــــــــــــــــــه‌ڕابت بده ماده‌م
واجیب به مه‌له‌ك وه‌سلی تۆبووه‌سوجده‌یی ئاده‌م
ئه‌گریجه‌و و زولفی تۆ وه‌كو له شــــــــــــكری كوردن
یه‌ك تاجی وبیسالت به به‌ریتـــــــــــــــــانیه ناده‌م
سه‌د مه‌رگه له‌هه‌ر له‌حزه كه فرمێسكی دوچاوم
جاڕی به‌وه‌له‌نده‌ن غه‌می دل ســـــــا به‌چی لاده‌م
هیجرانی من و ســـــــــــــه‌یته‌ڕه و زولمی ڕه‌قیبم
لاسلكیه بۆ ده‌نگی هه‌لا و ده‌م به هـــــــــه‌وا ده‌م
گه‌ر خونچه‌یی وه‌سلی تۆ سحه‌ر بێته ته‌به‌سوم
بۆ ناوی شـــــــــــــــــــــیووعیه له سواریوه پیاده‌م
هه‌ركه‌س به به‌رزی وه‌ته‌نی یارانه نه‌نــــازێ
نازی نیه جه‌ژنی ئه‌وه هه‌ر شه‌ككه‌ر و بــاده‌م
قه‌ددت عه‌له‌می كورده له سه‌ر گرده بنــــــاری
بۆ نوسره‌تی بارزانه كه دوژ‌من به فه‌نــــــاده‌م
ده‌ستووری دیموقراتیه شومشیری دوو ئه‌بــــرۆت
موسته‌عمه‌ره بۆیێ له جه‌فا كه‌وته ســـــه‌فاده‌م
ئه‌ی بولبولی كوردی وه‌ره نێو باغی ته‌حــه‌ڕوی
ناله‌ی تووه ده‌شتی به هه‌موو ده‌م له نــه‌واده‌م
به‌ڵێ دێوانه‌که‌ی ده‌شتی پڕیه‌تی له هه‌ستی پاکی کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری دیاره که ئه‌و زاته زانا‌و هۆزانوانه باوه‌ڕێکی پته‌و و ته‌واوی به دیموکراتیه‌ت و سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی چه‌وساوه له ژ‌ێر سایه‌ی دیموکراتیه‌ته‌وه‌دا هه‌بووه بۆیه‌که ده‌بینین له‌م دوو بڕگه هۆزانه‌ی ئه‌م شیعره‌ی دا ده‌ڵێت:
ده‌ستوری دیموقراتیه شومشـــــــیری دوو ئه‌برۆت
موســــتعمره بۆیه له جه‌فا که‌وته ســـــــه‌فا ده‌م
ئه‌ی بولبولی کوردی وه‌ره نێو باغی ته‌حـــه‌ڕوڕ
ناڵه‌ی تووه ده‌شتی به هه‌موو ده‌م له نه‌وا ده‌م
دیوانه‌که‌ی ده‌شتی هه‌موو بابه‌ته‌کانی جۆری شیعری له پیا هه‌لگوتن و نامه‌یی و نیشتمانی و عیرفانی و دڵداری تیادا وه‌دی ده‌کرێت گه‌لێ شیعری دڵداری ناسک و له‌بارو جوانی تێدایه،ده‌بینین له‌م دێره شیعره‌دا که شیعرێکی نامه‌ییه‌و بۆ مه‌حموداغای نۆغه‌رانی نوسیوه‌و ده‌ردی دڵی خۆی و ڕه‌نجه‌کانی کوردی غه‌ریب و بێکه‌س تیاداباس ده‌کات و له‌و هۆزانه دا هاتووه ده‌ڵێت:
سه‌د ڕه‌نجی گه‌نجه‌کانی کوردی غه‌ریب و بێکه‌س
ده‌ڕوا به هیچ و خۆڕا وه‌ک شــیعری من به‌بی سود
یه‌ک زائیده‌ن ئیتر دوو مه‌علوم به سێ مســــــاوین
هه‌شتا به عه‌ینی عیرفان ناگـــاته ته‌لعی مه‌نفود
گوفتاری فه‌لســـــــــــــــه‌فیه‌ت قه‌دری نه‌ماوه ئێستا
باعیس به‌زولمی ئاغا‌و شـــــــــێخ و مه‌لایی مه‌ولود
له دوا شیعره‌که‌ی دا ده‌ڵێت:
ده‌شتی به ســــــــه‌د کنایه‌ت شه‌رحی دڵی به تۆدا
سه‌د حه‌یفه لێت بزربێ ته‌ســـبێحی دڕو زه‌مروود
خۆ ئه‌گه‌ر بڕوانینه شیعره‌کانی تری ده‌شتی ده‌بینین که هێنده به ناسکی وڕه‌وانی و له‌باری و جوانی هۆزانی خۆی هۆنیوه‌ته‌وه و به دڵدارو یارو خۆشه‌ویستانی خۆی دا هه‌ڵگوتووه،له شیعرێکیاری دا که‌تێک هه‌ڵکێشی عاره‌بی و زمانی کوردیه ده‌ڵێت:
ئیمرۆكه‌ره‌قیبم
ئیمڕۆكه یه‌قیبم كه‌وته به‌لا
اذ اشرق شمسی وحتفلا
سه‌د شوكر خودا بۆدل كه نه‌ما
همّ ونجی القلب وخـــلا
هات و ووتی ئه‌ی عاشق وه‌ره ده‌ر
من رغـــم عـــــدّوّ قد افلا
بۆ به‌زمی ته‌ماشا چووم و گوتم
قد اســتوقد بدری وعلا
ساقی به له‌بی خۆشخه‌نده گوتی
اهلا بك یامن انتـقلا
ده‌ستم كه ئه‌دا فینجانی مه‌می
بالعین و بالرّئس امتثلا
ده‌شتی له چ لا غه م بۆ تۆ نه‌ما
والحبّ غلب و اللطف جلا
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ده‌شتی نه‌مرو هه‌موو ئه‌و زاتانه‌ی که به خامه ڕه‌نگینه‌کانیان بۆ گه‌ل و نێشتمانی خۆیان نوسیوه‌و و دژ به دوژ‌منان و داگیرکه‌رانی کوردستان به دڵ و به هه‌ست و بیری پاکی کوردایه‌تی تێکۆشاون.
*
…………………
رۆژ‌گارانی دوون، ئەحمەد دەشتی
برا له مێژ‌ه من دڵ بریانم
پڕ زام و خه‌م و چاو به گریانم
دیرۆكی كۆنی گه‌ل و وه لاتم
پڕ له نا حه‌زه رێگه‌ی خه‌باتم
دوژ‌منی قه‌وم و كوردستانه‌كه‌م
بردیان به تالان ناووده‌نگه‌كه‌م
خاكیان له‌ت‌له‌ت و وێرانه كردم
خڕ بونه‌وه‌رو مافیان‌زه‌وت كردم
براوكه‌سانمیان لێ‌كرد مه‌دوژ‌من
كوێریانكردچاووڕشتیان‌خوێنی‌من
بێ ده‌ره‌تان و بێ مافی ژ‌ین مام
بێكه‌س و خزم و برا و باوك مام
بوومه ئاواره‌ی دووره وه لاتان
من بوومه زامی ناو كاره‌ساتان
چیاوده‌شت ودوڵ‌پڕ‌ته‌رمی‌كوردبو
وارم‌خاپووروپڕ‌خوێنی سوور بو
خرامه چالی ناو زیندانه‌كان
ون و وێل كرام به ئه‌نفاله‌كان
گه‌ردوونی دوونی پڕ كاره‌ساتم
هه‌رچه‌پبووله‌ڕ‌ووی گه‌ل‌و وه‌لاتم
داگیركه‌رانی فاشست و زوردار
كرانه یار و من بوومه نه‌یار
به‌ردبارانم كرد گۆڕ‌ی باپیران
دوژ‌منم دانا به‌چاك و پیران
كرامه مورید بۆ دوژ‌منی كورد
ئه‌وه‌ی كه لای‌دا به‌سێداره مرد
داگیركه‌ربردی هه‌ست‌ونیستی من
هه‌موی خاپوركردواری‌جوانی من
تازی و عه‌جه‌م و ڕ‌ۆمیان پێكه‌وه
ده‌ستیان‌نایه‌ده‌ست‌دژ به كورده‌وه
په‌رده‌ی ناپاكیان به‌سه‌ركورد دادا
سه‌ربه‌ستی ژ‌یانیان له‌خاكم رادا
بردیان به‌تالان تۆره و فه‌رهه‌نگم
دزیان دیرۆك وگشت ناو و ده‌نگم
زمانی دایك و باپیرانی خۆم
لێم حه‌ڕام كرا ووته‌ی باوكی خۆم
ناوی كوردستان به تاوان داندرا
كه‌لتوورومێژ‌ووم‌هه‌مووی لێ دزرا
له‌شكریان هینا بۆ نیشتمانم
قڕیان كرد ڕۆله‌ی دایك و باوانم
ساوای ناو بێشكه و لاو و پیرانم
كران به یه‌خسیر له خاكی جوانم
زۆر فوتوای كوفر‌و مه‌رگم بۆ درا
هه‌رچه‌ن‌هه‌ولم دا هیچم بۆ نه‌كرا
له هه‌رچوار لاوه دوژ‌منی غه‌ددار
بۆنه‌مانی‌كوردیه‌كیان‌گرت زۆردار
هه‌زاران‌هه‌زاركوردیان له‌ناو برد
خاكی ره‌نگینی منیان‌كه‌رتكه‌رتكرد
زۆر قاره‌مان و زۆر سه‌روه‌رانم
ناو بران به خائین بۆ كوردستان‌م
هه‌رچی بوختان‌ودرۆوناراست بوو
دژ‌به گه‌لی كورد كرا‌و فه‌رمان بوو
گشت ڕاپه‌ڕین وشۆڕ‌شی كوردانم
چه‌واشه كرا بوو به گریانم
هه‌لیان‌فرێواند زۆر كوردی نه‌زان
بوونه دوژ‌منی سه‌ربه خوییمان
كوردیان‌نه‌فرین‌كرد‌له‌هه‌رچوارلاوه
ناومان به‌د كرا له ناو دونیاوه
ڕاپه‌ڕین گوتمان ده‌بێ رزگار بین
خاوه‌نی ماف و خاكی خۆمان بین
دیسان له‌پشتڕا خه‌نجه‌ریان لێ دام
پڕ‌یان‌كرد جه‌سته‌م له‌كوان وله زام
هه‌رچی ئاوایی و شار‌و گوندم بوو
گشت‌خاپووركراووارم ته‌عریب بوو
ئاوی كانیاو و ڕوباریان خنكاند
خانوو وئه‌شكه‌وت وچیایان ڕماند
ئه‌نفالیان كرد كوردستانه‌كه‌م
خاپووریان كرد گوند و شاره‌كه‌م
ژ‌ه‌هریان داباراند به‌سه‌ر خاكی من
دایان بڕ‌یاری مه‌رگی قه‌ومی من
گوتیان كورد ده بێ گشت بتوێته‌وه
سیانید و خه‌رده‌ل كورد ببڕ‌ێنته‌وه
جینۆسایدی كوردیان بڕ‌یار بوو
زۆرله مێژ‌ساڵ بوو هیوایان وا بوو
مه‌زرا و گوند و شار بۆمباران كرا
هه‌وای خاكه كه‌م شیمیایی كرا
به‌فڕ‌ۆكه‌وتانكوموشه‌كی‌دوور دوور
ژ‌ه‌هراویان كرد كوردستانی نوور
له هه‌موو لاوه له واری جوانم
مه‌رگیان داباراند بۆ كودستانم
شاری هه‌له‌بجه‌م لێ شه‌هید كرا
خڕ بوونه‌وه‌رم به بێ گیان كرا
به‌لإم هه‌له‌بجه‌م موژ‌ده‌ی‌دا به ژ‌یان
دوژ‌من نه‌یزانی لێی ده‌بێ به ژ‌ان
كاسه كه پڕ بوو ئاوی لێ ده‌ڕ‌ژ‌ێ
دوژ‌منی زۆردارخوێنی هه‌ر ده‌ڕ‌ژ‌ێ
ئاگری هه‌ژ‌ار و زۆلم لێ كراوان
زۆربێ ئه‌مانه‌له ئاست گشت تاوان
میلله‌تی كوردی سته‌م دیده بار
ڕاپه‌رین دژ‌ی دوژ‌منی زۆردار
ڕ‌ق و تۆله‌ی كورد بوو به فه‌واره
نه‌یاری سوتاند وا له‌و هه‌واره
تۆله‌ی ئه‌نفال‌و هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید
موژ‌ده‌ی دا به‌كوردبۆ رۆژ‌ی نه‌وید
كوردستانه‌كه‌م سه‌ربه‌خۆ كرا
دوژ‌من له خاكم ڕه‌نجه‌ڕ‌ۆ كرا
هه‌زاران نه‌فرین بۆ نه‌یار ده‌چو
كوردوكوردستان سه‌ربه‌ست‌وشادبو
تالی و برسیه‌تی‌و سه‌ختی له ژ‌یان
سه‌ربه‌رز تربوو له ژ‌ێر ده‌ستیمان
به‌لإم داخه‌كه‌م دیسان ڕه‌قیبان
ده‌ستی خائین و په‌ست و نه‌زانان
كه‌وته‌وه گیانی كوردستانی من
بردیان دزیان گشت دارایی من
دیرۆكی كۆنی ئازار و ژ‌انان
دیسان گه‌ڕاوه بۆ كوردستان‌مان
شه‌ڕ‌ی كورد كوژ‌یم بۆ دانرایه‌وه
مێژ‌ووی به‌دبه‌ختیم بۆ گه‌ڕایه‌وه
به‌قه‌وم و كه‌سم به‌كوشتنم ده‌ده‌ن
ده‌مخه‌نه دا‌و و گیانم ده‌رده‌كه‌ن
زۆر له‌مێژ ساڵه‌وا كورد له‌و داوه
نه‌زان و بێ هۆش نێچیر له‌و ڕاوه
په‌ند وه‌ر ناگرین له‌م رۆژ گارانه
كوردبۆخۆش دڕ‌كه له‌ڕێی ئه‌م ژ‌یانه
به قسه‌ی دوژ‌منان زوو فریو ده‌خۆن
هه‌نگاوان داوێن دژ‌به قه‌ومی خۆن
ئه‌ی برای كوردم پشت و په‌ناهم
به‌سیه هه‌تاكه‌ی هه‌لكێشم ئاهم
چیتر دوژ‌منان با نه‌كه‌ین به یار
به‌قسه‌ی سورو رەش نەبینە دژیار
به‌هۆی نه‌زانی و بوونی خۆ كوژ‌ی
دوژ‌من له مێژ‌ه‌خوێنی كورد ده‌مژ‌ی
وه‌رن پێكه‌وه ڕابووردووی تالمان
با بكه‌ین به‌په‌ند بۆ ڕ‌زگاریمان
دژ‌ی داگیركه‌ر با یه‌كتر بگرین
نه‌یاران قاوده‌ین بۆ یه‌كتر بمرین
ئه‌مڕ‌ۆكه ڕ‌ۆژ‌ی سه‌ربه‌رزی ژ‌یانه
شه‌ڕ‌ی خۆ كردن مه‌رگ و نه‌مانه
وه‌رن هه‌موومان دڵسۆز‌و یه‌ك بین
له بۆكوردستان گیانله سه‌رده‌ستبین
ته‌نیا یه‌ك‌بوون وژ‌یری و وریا بوون
هه‌توانی زامه بۆ سه‌ربه خۆبوون
سه‌یری ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژ‌یانی گه‌لان كه‌ن
سه‌یری وه‌لات و پێشكه‌وتنیان كه‌ن
زانست‌و زانین چه‌ند پێشی خستوون
چه‌ند به‌ته‌كنیك وسه‌نعه‌تی ژ‌ین‌بوون
ته‌نیا ئێمه‌ی كورد وا به‌جێماوین
به هۆی نه‌زانین وا له ناو داوین
گیانی ڕ‌كبه‌ڕ‌كێ و دژ به‌یه‌كتر بوون
ژ‌ه‌هره به‌سیه‌تی كوردی وارپڕ‌خوون
بۆ یه‌كتر هەرگیز دا‌و مه‌نێنه‌وه
دوژ‌من ڕاو بكه‌ن خۆ بژ‌یێننه‌وه
باهه‌موو وێكران دڵسۆزی خۆ بین
بۆكوردستانمان پاك و بێ گه‌ردبین
مردن له‌ڕ‌یێ خاك له‌ژ‌یان بۆ نه‌یار
سه‌رفیراز تره قوربانی هه‌وار
باهه‌موو بلێین نه‌فرین له خائین
له‌شه‌ڕی خۆیی‌و له‌گشت‌خوێن مژ‌ین
به یادی شه‌ر‌ی خو كوژ‌ی 2004
{jcomments off}