"an independent online kurdish website

دوای ماوەی ٣٣ سال پاشایەتی، مەلیکە بیئاتریکس، شوینی پاشایەتییکەی بو کوری گەورەی خوی، ویلم ئەلیکساندر، جی هیشت.  هەرچەندە چاوەروانیکی زوور دەکرا کە ئەم ئالوگورە، لەم سالانی دوییدا رووبدات، بەلام هیشتاش هەر وەک خەبەریکی کتوپر لەناو هولەندا وهەم لە ناو ولاتانی ئوروپییدا هاتە سەرووی هەمو خەبەرەکانەوە.bnemaley-shay-holand

ئەم خەبەرە لەکاتژمیری، شەشی ئیواری روژی دووشەمە، ٢٨ی مانگی ژانوویە، لەلاین، بئاتریکسەوە، لەسەر میدیاکانی هولەندییەوە بلاوبووە. دواتریش لەکاتژمیری ١٩،٣٠دا، لەکانالی چواری تەلەفیزیون بەدریژایی باسی لەسەرکرا. بەرنامەی خەبەری کانالی چواری هولەند، کە گرینگترین بەرنامەی خەبەرییە و هەموروژیک لە کاتژمیری ١٩.٣٠ دا بوماوەی ٣٠ خولەک بلاودەبیتەوە، لەمروژەدا نزیک بە سەعاتی خایاندو بە وردی لەسەرئەم هەوالە دووا.

بئاتریکس، لەوتارەکەیدا وتی روو لە خەڵک وتی: خەلکی هولەند، گەلیک سپاستان دەکەم کە لەماوەی ٣٣ سالی رابردودا متمانەی خوتان بەمن داوە، زوورسپاس، ئیستاش من ئەومتمانەیە لەلاین ئیوەوە دیدەم بە ئەلکساندری کورم. بەپی ئەم قەرارە، ویلم ئەلیکساندر، لە٣٠ی، مانگی ئەپریلی ئەم سال، لە تەمەنی ٤٦ سالیدا دیتە سەر حوکمی پاشایەتی لەولاتی هولەند. لە سالی ١٨٩٠ وە، ئەوە یەکەمین جارە پیاویک وەک پادشاە دیتەسەر حوکمی سەلتەنەت لە هولەندا.

بەم ئالوگورە دەلین جیلی نیوی پاشایەتی بنەمالەی ئورانییە. بەگوتەی میژوزانان، بئاتریکس(مەلیکەی ئیستا) سەرکەوتوترین مەلیکەی ئەم جیلەنیویەیە و توانیویتی بەسەر تەنگوچەلەمەیکی فراوان لە ناوولات ولەدەرەوەی ولاتدا سەرکەوێت،

هەرچەندە لە سالانی دوایدا، لەسەرداخوازی چەند پارلمانتاریک، بەرەبەرە لە کاریگەری سیاسی مەلیکە لەناو حکومەتی هولەنددا کەمتروکەمتر بوتەوە، بەلام کاراکتیرو کاریگەری مەلیکە، بوریکخستنی گەلیک تەنگوچەلەمەی حکومی و ئابوری لە ناوخو و دەرەوی ولات هەروا بەهیزە. بەشیوەیک کە هولەندیەکان، مەلیکە و بنەمالەکەی وەک ئاوینەیەکی روون بوکاروباری ئابوری زوورگرینگ لە دەرەوی ولات دەبینن. هەروەها لەبواری کومەلایەتیشدا بەهیزوتواناوە خوی نواندووە، بەشیویک کە لە هەلسوکەوتەکانی سیاسی کومەلایەتیدا، توانیویتی رولیکی بالای هەبیت و پلەومەقامی پیکەوەچەسباندی گرفتەکانی سیاسی کومەلایەتی، بوخوی دیاری بکات.  لەدوایین سەفەری خوی بو عەمان، بەشیک لە پەرلەمانتارەکان رەخنەیان لیگرت کە، بەسەرپوشەوە چوتەناو مزگەوتەوە، مەلیکە بەوپەری تواناوە جوابیدایەوە، کە ئەو ئیشە هیچ پیوەندییکی بە سیاسەتەوە نییە وتەنیا بو ریزگرتن لەخاون مال بووە. 

هولەندیەکان ئەم ئالوگورە (خانە نشینی بئاتریکس و دەسپێکردنی پاشایەتیی کوڕەکەی)بە ئالوگوریکی میژویی و سەردەمییانە ناو دەبەن. ئەمەش لەکاتیکدایە کە مەلەکە بئاتریکس لەوپەری خوشەویستی لەناو خەلک و حکومەتی هولەند، وەک پارلمان، دایە. هەلبەت هەن کەسانیک کە دژبەبونی بنەمالەی پاشایەتین، بلام بئاتریکس وەک مەلیکەی هولەند لە هەمولایکەوە وەک مروفیکی بە هیز، ماندوونەناس، ئازا، رووناکبیر،  تیگیشتو و بەئەمەگ لە ناو خەلکی هولەنددا ناسراوە. کوماریخوازەکان دەلین، ئەگەرسیستەمی هولەند هاتبایتە سەرسیستەمی کوماریخوازی، لەوانەبو کە هولەند هیچکاتیک سەرکوماریکی وابەهیزی بەخووە نەدیتبایت.         

بنەمالەی پاشایەتی هولەند، کە بە بنەمالەی، ئورانیە ناساو، دەناسرین، لە سەدەی ١٥ ی زایینیەوە، پچر پچر لەهولەند حوکومی پاشایەتیان کردووە. وشەی ئورانییە، لە ناوی یکەم پاشای هولەندی ویلم ئورانییە هەلگیراوە. ئورانیە ناوی مەنتیقەیکە لەولاتی فەرانسە، لە تیکەل بوونی دووبنەمالەی گەورەی ئورانییەی فەرانسی و ناساوی ئەلمانی، بنەمالەی ئوررانیە ناساوپیکدیت، کەدەبیتە بناغەی دامەزرانی پاشایەتی لەهولەند. هەتا سالەکانی ١٧٩٥ ولاتی هولەند، بەشیوەی کوماری فیدرالەوە بەریوەدەچو، کە بریتی بوون لە ٧ ئوتونومی یکگرتو. ئەوئوتونومیانە، جیا لە سیاسەتی دەرەوە و لەشکری، بەشیوەی سەربەخو حوکمیان دەکرد، کەناویان ٧ کوماری یکگرتوبو.  

لەسالەکانی دوای ١٨٠٠دا بوماوەیکی کورت ولاتی هولەند بیخاوەن ماییەوە، تائەوکات کە فرانسەوییەکان هاتن و ناپیلیون برای خوی وەک سەروک، لەهولەندا دیاریکرد و ناویان ناکوماری باتافوس. لەسالی ١٨٠٥دا بنەمالەی ئورانییە دیسان کاروباری بەریوبەرییان لە هولەند بەدەستەوگرت ولەسالی ١٨١٤دادەستیان بەنوسینی یکم قانونی ئەساسی هولەندی کرد. لەسالی ١٨٣٠دا بەشی جنوبی هولەند، لی جیابووەو بوبە ولاتی بلژیک، کە لەسالی ١٨٣٩دا لەلاین هەلەندەوە بەرەسمی ناسرا. هەروەها هەتا سالی١٨٣٩ ولاتی لوکزامبورگ‌یش بەشیک بولەولاتی هولەند.

حوکومەتی پاشایەتی هولەند، لەکونەوە چەند موستەعمەرەیکیشی بووە، وەک ئەندونیزیای گەورە، سورینام و جەزیرەکانی، ئانتیل لە ئامریکای جنوبی. هەروەها بەشداربوون لە پیکهینانی ولاتەیکگرتوەکانی ئامریکا، وەک شاری نیویورک، کە بەشیک لەوشارەو گەرەکەکانی ئیستاش هەربەناوی شارەکانی هولەندین، وەک هارلیم. لەدوای دەستپیکردنی پروسەی، دیکولونیساسی، لەسالەکانی دوای شەری دووهەمی جیهانی، ولاتی ئیندونیزیا، لەسالی ١٩٤٩دا، سەربەخویی خوی وەرگرت. لەسالەکانی ١٩٥٤وە، سورینام و ئانتیلن، بەرەسمی دینە سەرولاتی هولەند، کە سورینامیەکان، لەسالی ١٩٧٥دا، داوای سەربەخویی دەکەن و سەربەخودەبن، هەتا سلەکانی ٢٠١٠کە جەزیرەکانی ئانتیل، داوای سەربەخویی دەکەن و بەشیکیان سەربەخودەبن و دوانیان هەروک خاکی هولەندی دەمیننەوە..

رولی پاشا یان مەلیکە،

لەسالی ١٨٤٨وە، چوارچیوەی هەلسوکەوتی، مەلیکە یان پاشا، لەقانونی ئەساسیدا پاریزراوە. بەومانایە کە، هەموهەلسوکەوتیک لەگەل، پاشایان مەلیکە، دەبی لەلاین دەولەتەوەبیت، یان دەولەت، مەسئول و رابیتی نێوان بنەمالەی سەلتەنتەتی و خەلکن وئەرکی سەرکیش، دەگەریتەوە بولای سەروک وەزیر، کە لیرەدا، خەلک مانای پارلمانی هەیە.

دوو ئەرکی گرینگ، لەسەر شانی مەلیکە یان پاشا هەیە، یکم راوێژ کردن لەگەل حیزبەکانی هەلبژیردراو لەلاین خەلکەوە بوپیکهینانی دەوڵەت و دووهم پیداچونەوەو ریننوینیکردن لەکاروباری حکومەتدا، کە ئەمەیان سالی جاریک وهەموسالیک لەسیهەمین سی شەمبەی مانگی سیپتامبردا، بە ریورەسمیکی شکودارەوە بەریوە دەچیت، کە بریتییەلە پیداچونەوەیک بەسەر روداوە گرینگەکانی کومەلایەتی، فەرهەنگی و ئابوری لەسالی رابردوودا و رینوینیکردنیان بوسالی داهاتوو، بەشی یکم لەم سالانەی دوییدا، لەسەرداوای پارلمان، کەمرەنگتربوتەوە، بلام دوای پیکهاتنی دەولەت لەلاین سەروکوەزیرەوە، کابینە بەگشتی دەچنەحوزوری مەلیکەو یکم خونواندنی رەسمییان، لەویوە دەست پیدەکات.

بنەمالەی سەلتەنەتی هولەند یان ئورانیە-ناساو، وەک بنەمالەیکی دەولەمەند دەناسرین و هیچ رولیک و ئیختیاراتیکیان، لەسەر کاروباری ئیقتسادی وداهاتی حکومەت نییە. بنەمالەی پاشایەتی، لەلاین پارلمانەوە، جیرەوداهاتی مانگانەیان بودیاری دەکریت وراستەوخوناتوانن بریاری مالی بەدەن. تەنیا جیاوازیک کەلەگەل خەلکی ئاسایی هەیانە ئەوەیەکە، مالیاتی سەرانە و سالیانە نادەن.

گەلیک روشنبیری هولەندی هەن، کەپیان وایە لەبەرەبەری ٢٠٠هەمین سالی دامەزرانی جیلی نیوی پاشایەتیدا، واتا لەسالی ٢٠١٥دا، کاتیک و هەلیکی رەخساوە بۆ کوتایی پیهینانی سەلتەنەت لە هولەند.

مارتن فان روسن، روشبیر و رەخنەگری بەناوبانگی هولەندی، پیوایە کە سیستەمی پاشایەتی لەگەل ئەسلی دیموکرسی ناگونجیت، لەبەرئەوەی کە پاشاهەلنابژیردریت وسەلتەنەتەکەی بە ئیرس دەبات.

لەبەرامبەر ئەو وتەیەی مارتن دا، ئەوەش هەیە کەهەرئەوپاشایانە زوورجار خوشەویستیکی فراوانی خەلکیان لەگەل بووە، هەرچەندە سی لەسەر چواری خەلک پییانوایە کە پاشایەتی دەبی هەبیت و پشتیوانی لیدەکەن، تەنیا ١٧لەسەرسەدی خەلک دژبەبونی پاشایەتین. ئەوانەی کەلاینگری لەسیستەمی پاشایەتی دەکەن، هیچ ترسیکیان لەوەنییە کە هەلبژاردنیکبکریت بومان ونەمانی ئەوسیستەمە. هەروەها پیانوایەلەبەر ئەوەی کە پاشاحەقی دەستیوردانی لەکاروباری سیاسیدانییە، ناشتوانیت لەمەقامی خویداوەک سەروکی ولات، سوئیئیستەفادە بەکات لەبەرژەوەندی بنەمالەکەیدا. هەرلەسەرئەومەنتیقەش پییان وایە کەسەروکایەتی ولات وسەروکایەتی سیاسییان لیکجیاکردوتەوە و هیچیان ناتوانن خویان بەسەرمیللەتدابەسەپینن، یاکوئەوهەلەیان بوهەلناکەویت. هەروەها، مارتن، دەلیت ئەگەر لە ٣٣ سالی رابردودا، بمانویستبا سەروک کوماریک هەلبژیرین، لەوانەبو کەسی وەک بئاتریکس مان گیر نەکەوتبا کە ئاوابەئەمەگ ومتمانەوە سەروکایەتی ولاتی کردەبا.

جیلی نیوی بنەمالەی پاشایەتی هولەند، تائیستا لەچەند روداوی گرینگی سیاسی، کومەلایەتی خوی دەربازکردووە، کەهەریک لەو روداوانە ئەگەری لیکه لوەشانی بنەمالەوسیستەمی پاشایەتی تیدابووە. جی سەرنجەکەهەریک لەومەترسییانە، لەلاین هاوسەرەکانی، مەلیکەکانەوەرویداوە. لە سی مەلیکەی پیشووە وپاشای داهاتو، هەرچواریان هاوسەری بییانییان بووە. هاوسەری، ویلمینا، دایەگەورەی مەلیکەی ئیستا، بەناوی، هەندریک، کەپیاویکی ئەلمانی بو، گەلیک هەلسوکەوتی ناشیرینی هەبو، وەک راوی بیوەعدە، عەییاشی شەوانەوبونی چەندمندالیک لەژنانی بیسەروشیون. یولیانا، دایکی مەلیکەی ئیستا، هەرعینی ریسک دەکاتو، پیمانی هاوسەرییەتی لەگەل، بیرنارد، دەبەستیت کەیکیک لەئەشرافەکانی ئەلمانییە، بیرنارد، کاتی خوی گەورەترین مەترسی بوبنەمالەی پاشایەتی پیکهینا، دوای گەرانەوەی، یولیانا و بیرنارد، لەکاتی شەرەکانی دووهەمی جیهانیدا، کە لەئینگیلترا دەژیان ولەویوە ئاگاداری ئەرتەشی نەهیبی هولەندیان دەکرد، بەدوای ئازادکردنی هولەند،  بیرنارد گەورەترین پلەی ئەرتەشی هولەندی پیدرا، هەرلەسەرئەومەقامەوە، دەستی کرد بەکرینی چەک وچول بوئەرتەشی هولەند، دوای ماوەیک ئاشکرابوکە،بیرنارد، پارەی لاوەکی لەکارخانەکانی فروکەسازی ئەمریکایی وەرگرتووە، بورازی کردنی حکومەتی هولەند لەسەرکرینی فروکەکانی ئەوکارخانانە، لەوکاتەدا، کەسیک بەناوی، دین ئەول، سەروک وەزیری هولەندبوکەبەلیزانی سیاسی خوی، بیرنارد و بنەمالەی پاشایەتی لەمەترسی لیکبلاوبوون دەربازکرد، بەدوای ئەوروداوەدا، بیرنارد، جلی ئەرتەشی لەبەرنەکردەوە، هەروەها لەسالانی دواتردادەرکەوت کە، بیرنارد، هاوسەری شاراوە ودوستی ژنی بەدزییوەهەبووە، کەدووکچی هاوتەمەنی مەلیکەی ئیستان، دواتریش گەلیک رەخنەیان لیگرت لەسەر راوی بیجی فیل لەئەفریقا.

دواین گرفتی بنەمالەی سەلتەنەتی، دەگەریتەوە بوئەوکاتەی کە، ویلم ئەلیکساندر، کوری بئاتریکس و جێ‌نشینی دایکی ، ماکسیما زورەگییتا، ی بوهاوسەری خوی دیاری کرد. بەپی ئاگاداریەکان، یورگە زورەگییتا، باوکی ماکسیما، لەکاتی دیکتاتوری بەناوبانگی ئارژانتینی، فیدیلا، لەسالەکانی، ١٩٧٦-١٩٨٣دا، وەزیری کشتوکال بووە، بەپی زانیاریکانی ئەوکات، لەوسەردەمەدا خەلکیکی زوور لەئوپوزیسیونی دژبە ڤیدیلا، بیسەروشوین و زیندانی کراون. پارلمانی هولەند دژ بەو بریارەی، ویلم ئەلکساندر، بووە وداوای روونکردنەوەیان لەبنەمالەی سەلتەنەتی کرد. سەروک وەزیری ئەوکاتی هولەند،٢٠٠١، کەسیک بوبەناوی، “ویم کوک”، کەیەکیک لەهەرە سەروکوەزیرانی بەناوبانگی هولەندیە، لەباری سیاسی وئابوریدا. لەسەر پیشنیاری، ویم کوک، هاتنەسەر ئەوقەناعەتە کە باوکی، ماکسیما، بەشداری لەریورەسمی بەشکوی، بەریوەچونی شایی ماکسیما و ئەلیکساندر، نەکات، ئەوکات پارلمان ئیزنی پیوەندی ئەلیکساندر و ماکسیمای دا. لەسالی ٢٠٠٢، ماکسیما و ئەلکساندر، لەریورەسمیکی گەورەدا پەیوەندی هاوسەرییان پیکهینا. لەسەرزانیاری میدیاکانەوە، ماکسیما خوشەویسترین ئەندامی بنەمالەی سەلتەنەتییە لە ٢٠٠ سالی رابردوودا، هەرئەو خوشەویستییەی خەلک کەبو ماکسیمایان هەیە، بوتەخوشەویستیی بو، ویلم ئەلیکساندر، وچاوەروان دەکریت کەببیتە رەمزی سەرکەوتنی پاشاومەلیکەی نییوی. هەرلەیکم روژی هەوالی ئالوگوری، حوکمی پاشایەتی لەهولەند، بەشی هەرەزووری خەلکی ولات خویان ئامادە دەکەن بوبەریوەبردنی جیژنی بەناوکردنی، ویلم ئەلیکساندر، وەک پاشای نییوەی لەهولەند.  

جی سەرنجەکە، مەلیکە بئاتریکس، توانی لەکاتی گەنجیدا، بەسەرتەنگوچەلمەیکی فراوان، کەلەلاین بنەمالەکەیەوە بویبەجیمابوفائق بیت ودریژەبەحوکمی پاشایەتی بنەمالەی ئورنیە-ناساو بدات. هوی ئەوکارەش ئەوەیەکەخەلکی هولەند بەیکگرتویی وپشتیوانی لەمیژوی خویان، ئەوهەلەیان بوبنەمالەی سەلتەنەتی رەخساند بومانەوەیان وپاراستنی میژو وحورمەتی ولاتیان.

لە هولەند پارلەمان بەناوی خەلک حوکومەت دەکات وسیستەمی پاشایەتیش بوتە یادگاریکی میژویی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی