بەڕێز مەرزە خانم، هەروەک لەم لینکەی بۆم ناردی، 2 هەواڵنێری ماڵپەڕی ئافتونبلادێت بە ناوەکانی Kerstin Weigl و Kristina Edblom، سوید، لە 4 ساڵ لە مەو بەرەوە ، زانیاریان لە سەر ژنانی کوژراو لە سوید
و مناڵەکانیان کۆ کردۆتەوە. وەک دەبینین 212 ژن کوژراون کە سەرجەمیان بە دەست مێردەکانیان یان دۆستەکانیان کوژراون و 179 مناڵی ژێر 8 ساڵەیان لە پاش بە جێ ماوە. بۆ من چەند پرسیار دروست بووە:
- چۆنە لە سوید، کە زۆرتر بە وڵاتیك دەناسرێ کە ئازادی بە ژن داوە و لێرە ژن زۆریشی دەسەڵات هەیە بەڵام ئە هەمووە ژنە لە ساڵی 2000 وە تا ئێستا کوژراون؟
– درووسته که له وڵاتێکی وه‌ک سوئێد واتا کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاوا مۆدێرن ژن تاڕاده‌یه‌کی باش ئازادی خۆی وه‌ده‌ستهێناوه و له نێو ده‌سه‌ڵاتیشدا جێگای خۆی گرتووه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، کۆمه‌ڵگایه‌کی فره ئایینی و فره‌کلتورییه، له نێو خودی کۆمه‌ڵگای به ڕه‌چه‌ڵه‌ک سوئێدیش شێوه‌ی په‌روه‌ده‌ی نه‌ریتی نه‌فه‌وتاوه و سیسته‌می پیاوسالاری له ده‌سه‌ڵاتدایه.
پێشتر لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به هۆی تووندوتیژی پیاو له‌سه‌ر ژن وه‌پشتگۆ ده‌خسترا و، دواییش هه‌روه‌ک بابه‌تێکی گرفتی تاک و یان وه‌ک گرفتی بنه‌ماڵه‌ی نه‌حاواو و ناساز چاوی لێده‌کرا. به خۆشییه‌وه ئێستاکه تووندوتیژی پیاو به‌سه‌ر ژن که‌وتووته مه‌یدانی زانستی ونێو دنیای لیکۆڵینه‌وه. هه‌رچه‌ند به هۆی ئه‌وه‌یکه ژن و پیاو دید و بۆچوون و ئه‌زموونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به‌م پرسه هه‌یه و شێوه‌یه‌ی زانست و لێکۆڵینه‌وه‌کان و ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش یه‌کده‌ست نین. به‌ڵام هه‌ر دیسان هه‌موو له‌سه‌ر یه‌ک خاڵ کۆکن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هیچ کام ڕه‌چه‌ڵه‌ک و کلتور و ئایین، یان ئاستی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و، یان خوڵقووخۆی تاک و ناسازی نه‌فسی، به ته‌نیا هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م دیاره نازانن. کرده‌وه‌ی تووندوتیژی به ژن به نیشانه لاوازی و ناسازی که‌سایه‌تی پیاوی لێده‌ر یان بکووژ ده‌زانن. چوونکو ئه‌م چه‌شنه پیاوانه ئاماده‌نین خۆیان به‌رپرسی کرده‌وه‌ی خۆیان دابنێن، ئه‌وان به ئاگاییه‌وه پشتی ئاکاری خۆیان به کۆڵه‌که‌ی ئایین، کلتور و یان بیانووییه‌ک ده‌به‌ستن و ده‌زانن باوه‌ڕی ژێنده‌ریش ده‌یانپارێزی.
کۆمه‌ڵگای سوئێد به‌شێکه له کۆمه‌ڵگای پیاوساڵاری جیهان، ئێستاکه تووندوتیژی پیاو به ژن ته‌نیا ناکه‌وێته نێو چوارچێوه‌ی دژ به مافی مرۆڤ به‌ڵکوو به گرفت و پرسێکی سه‌ره‌کی جیهانی چاوی لێده‌کرێ. پرسێک که مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر سڵامه‌تی گشتی جیهانی، هه‌ربۆیه داوا ده‌کرێ وه‌ک بابه‌تێکی ڕۆژ بخرێته سه‌ر مێزی حوکمڕانان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاتان.
- بۆ بکوژەکان کەسانی نزیکن، ئایا ئەم بکوژانە کەسانی خارجین یان سویدین ؟
– . پیاو به بیروباوه‌ڕی پیاو مه‌زنی له هه‌ر چین و تۆژێک بێ و له چ پێوه‌ندییه‌کدا بێ له‌ته‌ک ژن، هه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌یه/ دژی سه‌ربه‌خۆیی ژنه، له لێهاتوویی و خۆپێگه‌یاندنی ژن ده‌ترسێ، جا ئه‌و گه‌شکردنه چ له مه‌یدانی ژیانی دیاری و چ له مه‌یدانی ژیانی تاکیدا بێ، بۆ ته‌حه‌موول ناکرێ. یاسا ناتوانێ به پێی پێویست به‌ربه هه‌ڵسوکه‌و‌تی ئه‌م چه‌شنه پیاوانه بگرێ یان ڕوانگه‌ی بیروباوه‌ڕیان بگۆڕێ. ئه‌وانه کاتێک تێکڵاوی نزیک له‌ته‌ک ژن په‌یداده‌که‌ن، ده‌تواننن ببن به مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیان و ژیانی ژن
– سی له‌سه‌دی ئه‌م ژنکوژانه شارومه‌ندی بیانین، هه‌فتا له‌سدی شارومه‌ندی سوئیدین. به‌ڵام له‌م هافتا له‌سه‌ده‌ی شارومه‌ندی سوئێدی هیچکام دیاری نه‌کراون که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی کوێن. چوونکو به پێی یاسای “بنکه‌ی چاکسازی تاوانباران” قده‌خه‌یه تاوانبار وه‌ک گرووپ و تاقم تۆماربکری یان بیخه‌یه به‌رچاو که ئه‌م تاوانباره به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوێنده‌رییه، یان چ دین و ئایین و باوه‌ڕیکی سیاسی هه‌یه و یان علاقه و ژیانی سێکسی چۆنه و چۆن نییه. ته‌نیا له‌سه‌ر ئیزنی حوکومه‌ت ئه‌م شته خسووسیانه تۆمار ده‌کرێ.
- ئەم بکوژانە چ جۆرە سزایەکیان وەرگرتووە؟
ئه‌وه‌نده‌ی بزانم ئه‌وه‌ی که‌مترین سزای وه‌رگرتبێ ده‌ساڵی زیندانی پێدراوه. ئه‌وی زۆرترین سزای وه‌رگرتبێ زیندانبوون تا کۆتایی ژیانی پێدراوه – ئه‌وه خراپترین جۆری سزای زیندانه له سوئێد.
هه‌ڵبه‌ت که‌سێک که سزای زیندانی تا کۆتایی ژیانی پێده‌درێ، ده‌توانێ دوای ئه‌وه‌ی ده ساڵی زیندانی کێشا، له دادگه‌ی گشتی داوای زیندانی کات دیاریکراو بکا. به‌ڵام هیچ مه‌رج نییه داواکه‌ی په‌سه‌ند بکرێ.
- تکایە لە سەر ئەم زانیاریانەی لەم لینکەدا هەیە و کورتەکی لە سەر باس بکە.
Kristina Edblomو Kerstin Weigl دوو ڕۆژنامه‌وان ماوه چوارساڵ لیکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ژیانی 179 منداڵ کردووه که با‌بیان له به‌ر چاو ئه‌وان دایکیانی کووشتووه. شێشتین و کریستینا به گشتی باس له بارودۆخی ناله‌باری سایکۆلۆژی ئه‌م منداڵانه ده‌که‌ن. ئه‌و منداڵانه ناچارده‌کرێن بچنه دیداری با‌بیان له زیندانێ، واتا قاتڵی دایکیان. ئه‌م بابانه سه‌ره‌ڕای ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه واتا ئینسان کووشتن، و بێبه‌ری کردن هه‌تاهه‌تایی منداڵ له خۆشه‌ویستی و میحیبه‌تی دایکیان به‌ڵام هه‌ر دیسان مافی هه‌زانه‌تییان لێی نه‌ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت له زیندانییه‌وه بڕیار له‌سه‌ر چ کردن و چ نه‌کردنی منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن.
کریستینا و شێشتین باس له خه‌یانه‌تی کۆمه‌ڵگا له ئاست ئه‌م منداڵانه ده‌که‌ن، که هیچ ئاوڕێکیان لێنادرێته‌وه، ئه‌وان هه‌م بوونه قوربانی ده‌ستی با‌بیان، هه‌م ده‌ستی کۆمه‌ڵگا، و هه‌م یاسا جۆڕاوجۆره‌کانی ئیداره‌کانی سوسیال. به باوه‌ڕی ئه‌وان ئه‌و منداڵانه له‌بیرچوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به گرفتی کۆمه‌ڵگا داده‌نێن و، ده‌ڵێن؛ کۆمه‌ڵگا ئه‌رکی سه‌رشانێتی که به باشترین شێوه به‌م مندڵانه ڕابگا.
بۆ وێنه ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته داوای پلانێکی سه‌رانسه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن، داوا ده‌که‌ن ده‌وڵه‌تی سوئێد ڕه‌چاوی جارنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بکا. قازانج و باشی منداڵ سه‌ره‌کیترین مه‌به‌ست بێ و منداڵ بپارێزرێ. ئه‌و بابه‌ژنکووژانه مافی سه‌رپه‌ریشتی منداڵی لێی بئه‌ستێندرێ.
لینکی ماڵپەڕی ئافتۆنبلادێتی سوید کە بەشی تایبەت بە ژنانی کوژراو