رۆژی 14ی ئه‌م مانگه یانزه‌هه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی شۆرای شاره‌كان پێكه‌وه‌و له‌یه‌ككاتدا له‌وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
پتر له650 كه‌س ناوی خۆیان بۆ كاندیدی سه‌رۆككۆماری ناوی خۆیان تۆماركرده‌وه، به‌ڵام به‌پێی یاسای ئێران هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م كه‌سانه له‌ئه‌ستۆی “ئه‌نجومه‌نی پاراستنی سنور”ه كه له‌لیژنه‌یه‌كی 12 كه‌سی پێكهاتون كه 6كه‌سیان یاساكارن‌و 6 ی دیكه شاره‌زا له‌كاروباری ئایینن. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌و كه‌سانه ته‌نیا 8 كه‌سی هه‌ڵبژی خۆپاڵاوتنیان هه‌یه
هاوكات به‌پێی یاسای كۆماری ئیسلامی، سه‌رۆككۆمار دوای رابه‌ر به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له‌حكومڕانی‌و به‌رپرسیاره له‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستورو رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و یاسادانان‌و دادوه‌ریدا.
هه‌رچه‌ند پێشبینیكردنی ئاكامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه هێشتا زوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره گه‌لـێ گۆڕانكاری‌و هاوكێشه‌ی سیاسی له‌م وڵاته به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. ده‌كرێ بوترێت به‌هۆی هه‌لومه‌رجی گشتی هه‌ڵبژاردنێكی جیاواز‌و ئاڵوز به‌ڕێوه‌یه جیاوازییه‌كه‌شی بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌رێته‌وه له‌وانه:
یه‌كه‌م: قه‌یرانی ئابوری‌و دابه‌زینی نرخی تمه‌ن‌و قه‌یرانی گرانی بازاڕ‌و بێكاری له‌وڵات.
دوه‌م: په‌راوێزخستنی ریفۆرمخوازه‌كان له‌دوای 2009 و ره‌تكردنه‌وه‌ی پیاوی قه‌یرانه‌كان واته هاشمی ره‌فسه‌نجانی.
سێهه‌م: روداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی گۆڕانكاری ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت قه‌یرانی سوریا كه به‌هاوپه‌یمانی نزیكی ئێران دێته ئه‌ژمار.
چواره‌م: قه‌یرانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌تایبه‌ت كێشه‌ی به‌رنامه ناوكی‌و سیاسه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی نارێكبون له‌گه‌ڵ سیسته‌می نوێی ئه‌منی –سیاسی ناوچه‌كه
کێشەو گیر‌و گرفت و سەختی ژیان زۆرتر بووە و ئەوە تەنیا گورینی سیماکان بووە دەنا لە ناو قانوونی ئەساسی ئێران دا نەک هیچ شتیک گۆرانی بە سەردا نەهاتووە بەڵکو باس کردنی ئەساسی وڵایەتی فەقهی هەر بڤەیە لە ناو دەسەڵات دارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، بە سەرنج دان بە داسەپاندنی ئەم دیکتاتوری یە زاڵەدایە کە دەتوانین راشکاوانە بڵێن ، کە هەڵبژاردن لە ئێران دا هیچ مانایەک نادات و تەنیا بۆ خەڵەتاندنی بیر‌و رایی جیهانی یە تا مەشروعیەت بدەن بە دەسەڵاتی ئاخوندی و بە دنیای دەرەوە بڵێن کە ئەوەتا لە ئێران ئازادانە خەڵک رئیس جمهور دیاری دەکات،
سه‌رده‌می رێفورمخوازان به هاتنه‌ئارای چه‌مکگه‌لێکی تازه له ئاستی نێوخۆیی و جیهانیدا ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و ده‌ورانه به زاڵبوونی چه‌مکی “کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی” له ئاستی نێوخۆیی و زاڵبوونی “دانوستانی نێوان شارستانییه‌ته‌کان” له ئاستی جیهانیدا ده‌ناسرێ. هه‌رچه‌ند که له‌و قۆناخه‌دا هێندێک جار ده‌زگاکانی دادوه‌ری و پارلمان و به تایبه‌تی ده‌زگا ئه‌منییه‌تی-نیزامییه‌کانی سه‌ر به ویلایه‌تی فه‌قیه، ده‌وڵه‌ت و سه‌رکۆماریان هه‌تا راده‌ی ته‌داروکاتچییه‌کی بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سیستمه دابه‌زاند، که نموونه‌ی هه‌ره به‌رجه‌سته‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا رووداوی کوی زانکۆ له سالی ۱۳۷۸ دا بوو، به‌ڵام ئه‌و قۆناخه قۆناخێک له گه‌شه‌ی سیاسسی-مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران بوو. واته ڕاده‌ی رۆژنامه‌نووسان، رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان، هۆشیاری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ( بۆ نموونه پێکهاتنی فراکسیۆنی کورد له پارلمانی ئێران) و … به‌رز بووه و بزووتنه‌وه‌گه‌لێکی وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری و ژنان رۆلێکی گه‌وره‌تریان گێرا. دواجار قۆناخی چاکسازی هه‌رچی زیاتر داواکاری به‌شداری و کۆمارییه‌تی له نێو خه‌ڵکی ئێران‌دا زیاتر کرد و ئه‌و راستییه‌ی کرده‌هۆشیارییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که ویلایه‌تی فه‌قیه هه‌مان له‌مپه‌ڕ و شای پێشوویه له به‌رامبه‌ر چاکسازیدا.
گرووپی سێهه‌م گرووپی ده‌وله‌ته که ره‌حیمی مه‌شایی وه‌ک کاندیدی ئه‌و گرووپه رۆل ده‌گێرێ. ئه‌حمه‌دی نژاد له رۆژی ناونووسی مه‌شاییدا رایگه‌یاند که “مه‌شایی یانی ئه‌حمه‌دی نژاد و ئه‌حمه‌دی نژادیش یانی مه‌شایی”. ئه‌وه‌ش به واتای ته‌رخانکردنی هه‌موو توانای ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌رخستنی مه‌شایی و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له فورمی ده‌وڵه‌تی مه‌شایی دا دێ. مودێلی ئه‌حمه‌دی نژاد_مه‌شایی نه ته‌نیا له‌و باره‌وه که ئه‌و دوو که‌سه هه‌وڵی پاسدانی پێگه‌ی سه‌رۆک کۆماری به یه‌کتر ده‌ده‌ن له مودێلی پووتین_مێدڤێدێڤ ده‌چێ، به‌ڵکوو له‌و باره‌وه‌ش که ئه‌و گرووپه به هێنانه‌ئارای چه‌مکی “مه‌کته‌بی ئێرانی” هه‌وڵی سرینه‌وه‌ی رووحانییه‌ت له سیتمی سیاسی ده‌دا و ده‌یهه‌وێ فه‌زای نیزامی_ئه‌منییه‌تی تووندتر بکا له مۆدێلی پووتین_مێدڤێدێڤ ده‌چێ. دیاره ئه‌گه‌ری په‌سندکردنی سه‌لاحییه‌تی مه‌شایی له لایه‌ن شوورای نیگابان که‌مه و به‌ربژێره‌کانی دیکه‌ی ئه‌و گرووپه‌ش وه‌ک محه‌ممه‌د ره‌زا ره‌حیمی و عه‌لی جه‌وانفیکر شانسی سه‌رکه‌و‌تنیان له ململانێکانی هه‌ڵبژاردندا که‌مه، به‌ڵام وڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره‌ش که گرووپی ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر شوورای نیگابان دا، له ئه‌گه‌ری رێگه‌نه‌دانی شوورای نیگابان به مه‌شایی بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا، چ ئیستراتژی یان دژکرده‌وه‌یه‌کی ده‌بێ دژواره.
که‌وایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری خولی یازده هه‌ڵبژاردنێکی دێموکراتیکتر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووتر نییه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که ستادی هه‌ڵبژاردن له نێوان ده‌وڵه‌ت و که‌سانی سه‌ر به رێبه‌ری دابه‌ش بووه ئه‌نجامدانی ساخته‌کاری دژوارتره و هه‌روه‌ها له دۆخی ئێستاشدا به‌کارهێنانی مافی ڤێتۆی رێبه‌ڕیش بۆ دیاریکردنی سه‌رۆک کۆمار ریسکێکی سیاسی گه‌وره‌یه.رێگه‌نه‌دان به به‌شداری هیچ گرروپێک جێگه له گرووپی رێبه‌ری ئاسانترین کار و ناسیاسیترین کارێکه که ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌توانێ ئه‌نجامی بدا به هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سانێک که ده‌یانهه‌وێ له چوارچێوه کۆماری ئیسلامی‌دا ململانێ بکه‌ن ده‌به‌ستێ. هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وی که‌سانی سه‌ر به‌و دوو گرووپه‌ش ئه‌منییه‌تی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌و گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ی نێوخۆیی خۆی په‌لکێش ده‌کا.
که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌مکی “خیانه‌ت” بۆ پێناسه‌کردنی ئاماده‌بوون و به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردندا له عه‌قلانییه‌تێکی ئیدئۆلۆژیک و چه‌قبه‌ستوو سه‌رچاوه ده‌گرێ. شۆڕشگێرێک پێویسته مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی له یاد نه‌کا، به‌ڵام هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌یه که بڕیاری سیاسی خۆی له بازنه‌یه‌کی مێژوویی‌دا هه‌لێنجێنێ. گۆمان له‌وه دانییه که تیرۆری رێبه‌رانی کورد ده‌بێ بۆ هه‌میشه له یادنه‌کراو و مه‌حکوومکراو بێ، به‌ڵام له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تیرۆرانه ناکرێ کورد به ده‌ستی خۆی مه‌یدانی سیاسه‌تکردن ته‌نگ بکاته‌وه. ره‌نگه باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌و بابه‌ته پراکتیکی سیاسی رێبه‌ری نه‌مر دوکتور قاسملوو بێ. له ده‌ورانێکدا که دوکتور قاسملوو له که‌سه هه‌ره دیاره‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو له لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه فوتوا به دژی خه‌ڵکی کوردستان درا و ئه‌و فوتوایه له لایه‌ن ئه‌و که‌سا‌نه‌ی که ئێستاش هه‌ر له میدانی سیاسه‌تککردنی ئه‌و رێژیمه دان پشتگیری لێ کرا و به‌ڕیوه‌بڕا. رێبه‌ری نه‌مر ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی که به سه‌ر گه‌لی کوردیاندا سه‌پاندیان له یاد نه‌کرد، به‌ڵام ده‌رگای ئه‌گه‌ری پێشڤه‌چوونی مه‌سه‌له‌ی کوردی به بینین و خوێندنه‌وه‌ی دووباره بۆ کوردکۆژانی دوێنێ کراوه هێشته‌وه.
/۱۲/۶/۲۰۱۳/ زاینی به‌ریتانیا