به بروای من کوشتنی ئینسان به هه‌ر شیوه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت ئه‌و دۆژمنهی که به هه‌موو شیوه‌یه‌ک بۆ نابوودیت هه‌ول ده‌دا له باری عاتفیەوه کاریکی دژی دیموکراسی و دژی مافی ژیان و سه‌ربه‌ستی مروڤه،
به‌ڵام کاتیک شه‌رو پێکدادان چه‌کدارانه ده‌ست پێ ده‌کات زۆریک له رێککه‌وتنامه و یاساکان پێشیل ده‌کری. ریکهوتنامهیهکی نێونه‌ته‌وه‌ی سه‌باره‌ت به “پاراستنی مافی مروڤ وه‌ک خۆپاراستن له کۆژران خه‌لکی بێ‌دیفاع ( خه‌لکی ئاسایی ـ سویل)، که‌لک وه‌رنه‌گرتن له چه‌کی قهدهکراو، زه‌رر و زیان نه‌گه‌یاندن به سورشت و شوینه‌واره میژوویکان و هه‌ڵویستی مروڤانه له گه‌ڵ دیل و برینداره‌کان………) له لایه‌ن وه‌ڵاتانی جیهان واژوو کراوه به‌ڵام به کرده‌وه هه‌تا ئێستا زۆر به که‌می پاریزراو یان هه‌ر نهپاریزراواه …….، جهنگاور له میدان شه‌ردا مه‌جبووره به هه‌موو شیوه‌یه‌ک تیبکۆشی بگوژی و نهکوژری، ئه‌وه ره‌مزی و کاکلی شه‌ری چه‌کداری و مانه‌وه تاکی شه‌رکه‌ر له هه‌موو شهرکان جیهان به‌دریژایی میژوو وا بووه و هه‌تا شهر هه‌بی هه‌رواش ده‌مینیته‌وه …….
به بۆنه‌ی ساڵرۆژی له‌دایکبوونم کورته‌یه‌ک له ئه‌و چالاکیانه که له رۆژانی سه‌ختی دیفاع چه‌کداری دژی هێرش هێزه چه‌کداره‌کانی جمهوری ئێسلامی به شانازیوه وه‌ک پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستان ئیران وه‌ک دڵوپێک له ده‌ریای قاره‌مانیتی پێشمه‌رگه گیان له سه‌ر ده‌سته‌کان دیموکرات پێشکه‌ش به حیزب و گه‌ڵ و هه‌موو خۆشهوێستانم له کوردستان سه‌ر به‌رز و خۆڕاگر ده‌که‌م. تیبینی ئه‌و عه‌مه‌لیاتانه ته‌نیا ئه‌و به‌شه له عه‌مه‌لیاته‌کان ده‌گریته‌وه که بۆ خۆشم ڕاسته‌و خۆ و شان به شان فه‌رمانده و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان حیزب و هێزی به‌رگری به‌شداریم تیداکردوون. ئه‌گینا فه‌رمانه‌ران لک یا په‌ڵه‌کان له کاتیکدا فه‌رمانده هێزیان بووم به ته‌رح و به‌رنامه‌ی خۆشیان عه‌مه‌لیاتی زۆر گه‌وره‌یان له سه‌ر دۆژمن به‌رێوه بردوو که له وهردهکاریکانیان ئاگادار نیم و باسیان ناکه‌م. نێوی زۆریک له ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له عهمهلیاتهکانیدا به‌شدار بوون له بیره و زۆربه‌یان شه‌هید بوون و له‌و کورته به‌سه‌ر هاته‌دا ناکری یادی هه‌موویان بنووسم ، هێوادارم له داهاتوودا بتوانم یاد و ریزی ئه‌و قاره‌مانانه که بۆ هه‌مێشه له لام به‌رز و پیرۆزه بینمه سه‌ر کاغه‌ز و پێشکه‌ش به نه‌وه‌کان حیزب و گه‌لی بکه‌م.
لیره ڕا ده‌ستم پێ کرد ــ رۆژی 24/11/1359 له مه‌قه‌ری ئه‌رکانی هێزی پێشه‌وا که له شرکه‌تی که‌شاورزی له گویکتهپهی مه‌هاباد بوو هاتمه نێو حیزب. یه‌ک دوو رۆژیک له مه‌قه‌ری هێز که کاک” هه‌ژار” فه‌رمانده‌ی بوو مامه‌وه، په‌لیک پیشمه‌رگه وه‌ک په‌لی ئه‌رکان پاریزگاری مهقهرهکهیان ده‌کرد که نێوی سێ که‌سیانم وه‌ک هه‌وڵین پێشمه‌رگه‌ی حیزب که بینیبوم کاک چرچه‌ی بارام میرزا، کاک محمه‌د سمیڵ و کاک یوسف پۆردوخت ( یوسفه قه‌ڵه‌و) قه‌ت له بێر ناچی . له گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ ربیعی”چیا” و موهه‌ندیس ئاریا که گویا ئه‌ندام کموسیونیکی تایبه‌تی … بوون و له ساختمانی ده‌فته‌ری شرکهتهکهدا ده‌فته‌ریان کردبۆوه ئاشنا بووم……..
پاش ئه‌و چه‌ند رۆژه هاتمه کومیته‌ی شارستانی مه‌هاباد که له شیلان ئاوی بۆ هه‌ولێن جار له گه‌ڵ کاک حه‌سن شه‌ره‌فی که به‌رپرسی کمیتهی شارستانی مه‌هاباد بوو ئاشنا بووم وه‌ک هه‌وڵین ئه‌رکی حیزبی داوای لێکردم وه‌ک موته‌رجمی دوو گۆیا خه‌به‌ر نگار سه‌ردانی مه‌قه‌ره‌کانی هێزی پێشه‌وا بکه‌ین . دوایی بۆم ده‌رکه‌وت “ماری” په‌رستاریکی پزشکان بێ سنووره که له کاتی گه‌ڕانه‌وه له کوردستان عیراق ڕا له تورکیه بازداشت کراوه و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه یان ڕاده‌ستی سنووری عیراق و ئیران کراوه و خۆی گه‌یاندبووه ده‌فته‌ری سیاسی حیزب که ئه‌وده‌م له دۆلی دیموکرات بوو و هه‌ر له‌وی بڕیار ده‌دا که له ته‌ک خه‌به‌ر نیگاریکی فه‌رانسه‌وی به‌نێوی ژڕا (ژغا) سه‌ردانی ناوچه ئازاده‌کانی کوردستان که ژیر کونتروڵی پێشمه‌رگه‌ی حیزب و کۆمه‌ڵه بوو بکه‌ن. له گه‌ڵ ژغا و ماری سه‌ری دوو مه‌قه‌ڕی پێشمه‌رگه که یه‌کیان کاک “شوانه” و ئه‌وی دیکه‌یان کاک ره‌حیم کپهکهندی به‌رپرس بوون دا.
شه‌ویکیش پێشمه‌رگه‌کان و خودی کاک هه‌ژار که له زه‌مانی شادا ئه‌فسه‌ری توپخانه بوو به توپ و خمپاره چه‌ندین گوله‌یان له پادگانی مه‌هاباد دا و توپخانه‌کانی پادگانیش به خه‌ستی ته‌واوی منتهقهیان به تایبه‌ت ئه‌و به‌رزایی که به گمانم “زاوا کێو” بوو و هه‌موو منتهقهکهی لێوه دیار بوو و من و ژغا و ماریش له‌ویوه ته‌ماشامان ده‌کرد. سه‌یر ئه‌وه بوو که پێشمه‌رگه‌کان له مێژبوو وازیان له لێدانی پادگان هێنا بوو به‌ڵام پلارهکوێری پادگان هه‌ر ته‌واو نه‌ده‌بوو و پێتا پیتا گوله‌ی نورئهفکن و گوله توپ دهتوقیوه و دوشکه و کالیبر 50 کان بی پسانه‌وه گوڵه‌ی رهسامیان دهحهوا ده‌کرد ، ژغاش پێتاپێتا وێنه‌و فیلمی هه‌ڵده‌گرت، بهزمیکی بی حه‌د خۆش بوو . ئاماری ته‌له‌فاتی دوژمن که پێموایه سیفر(0) بوو و ئێمه‌ش به سڵامه‌تی و کامیرای پڕ بۆ لای به‌یانی گه‌ڕاینه‌وه شیلان ئاوی. هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا چه‌ند جار سه‌ردانی ماموه‌ستا هێمن که دوست و هاو حوجره‌ی زه‌مانی فهقییاتی بابم بوو و سه‌لاحی کۆڕی هاوکلاسم بوو کرد دیاره گله‌یی له حیزب زۆر بوو ….
پاش چه‌ند رۆژیک مانه‌وه له کومیته‌ی شارستانی مه‌هاباد له گه‌ڵ ماری و ژغا هاتینه بۆکان که ئه‌وده‌م ئازاد بوو و له ماڵی کاک حسین مه‌ده‌نی دابه‌زین. دوو رۆژ له‌ماڵی کاک حوسین ماینه‌وه و له شاری بۆکان فیلم و وێنه‌ی زۆریان هه‌ڵگرت. له کاتی گه‌ڕان له نێوی شاردا بۆ هه‌وڵین جار له پاش چه‌ند و چه‌ندین ساڵیک چاوم به کاک ناسری برام و کاک که‌ریم عه‌لی فه‌رامه‌رز و کاک سولیمانی برای و زۆریک له پێشمه‌رگه‌کانی په‌لی “نه‌به‌ز” ناوچه‌ی ئاڵه‌شین که‌وت. ژغا و ماری گرانه‌وه ده‌فته‌ری سیاسی و منیش له گه‌ڵ کاک مه‌لا محمه‌دی مراد ره‌سولی که جیگری فه‌رمانده هێز که کاک مه‌لامحمه‌دی عه‌باسی بوو و ئه‌و چه‌ند رۆژه له بۆکان له گه‌ڵ من و خهبهرنیگارهکان بوو چۆێنه مه‌قه‌ری هێز و چه‌کی پێشمهرگهیاتیم ده‌شان کرد و هه‌ر ئه‌و رۆژش کاک قاسم قاره‌مانی که مسئول به‌شی ماڵی هێز بوو لیباسی پێشمه‌رگایه‌تی بۆ کریم و به ته‌واوی بوومه‌وه به کورد هههههه.
کاک مه‌لا محمه‌دی مراد ره‌سولی ئینسانیکی زۆر شه‌ریف و دڵ ناسک و مهربان بوو که له ئه‌وماوه‌یه‌ی که له بۆکان بووم هه‌مێشه خم خۆرم بوو.هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ سه‌قامگیر بوونم زۆری زحمه‌ت ده‌گه‌ڵ کێشام . هه‌ر له ڕۆژ ئه‌وه‌ڵی هاتنه‌وه‌م بۆ نێو حیزب قه‌ت ئحساسی ناموویم نه‌کرد و له لایه‌ن کادر و پێشمه‌رگه‌کانه‌وه که یا ده‌یانناسیم یا ناسری برام باسی بۆکردبوون به گه‌رمی وه‌رگیرام.
بۆکان ــ 29/12/1359 هه‌تا 15/4/1360
ـــ وه‌ک پێشمه‌رگه و مه‌سئول عه‌مه‌لیات یا بڵین سه‌رپه‌لی ئه‌و ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه له هێزی به‌یان و هێزی به‌رگری بۆکان که ئه‌رکی دیفاع له هێرش دۆژمن له سه‌قزوه بۆ بۆکانیان پێ ئسپیردرابوو، هه‌وڵین ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تیم بوو . به‌شداری له که‌مین و نیگابانی و خۆاردنه‌وه‌ی چای قالتوونی که‌تری ره‌شه و گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆکان ئه‌رکی رۆژانه‌ی چه‌ند حه‌وتووی هه‌وڵی پێشمهرگایتیم بوو…..،
ـــ پاش ماوه‌یه‌ک کورت به کرده‌وه وه‌ک جیگر یا بڵین فه‌رمانده‌ی عه‌ملیات هێزی به‌یان هاوکار فه‌رمانده‌ی هیزی تازه زینده یاد کاک سه‌رهه‌نگ ربیعی بووم.
ـــ به‌شداری له ده‌رگیری و به‌کار هێنانی تفنگی 106 به مه‌به‌ستی پشتیوانی له په‌لی نه‌به‌ز له ساروقامیش، له جاده‌ی میاندووئاو بۆکانه‌وه هێرشیان کرابوه سه‌ر پێشمه‌رگه‌کان ….. له بۆکان له مه‌قه‌ر هێزبووم که خه‌به‌ری هێرش دۆژمنمان پێ گه‌یشت، کاک چیا گوتی به تفنگ 106 که‌وه و چه‌ند پێشمه‌رگه فهوران رێکه‌وه، شه‌هید حه‌سن جه‌مشیدی راننده ماشینه کانی هێز بوو و ماشین جیب تفنگ 106 له حه‌ساری مه‌قه‌ر هێنا ده‌ری به‌ڵام بنزینی تیدا نه‌بوو ، ئه‌وده‌م بینزین خانه‌کان بۆکان داخرابوون و خه‌لک به ده‌به بنزینیان ده‌فروشت سواری ماشینه‌که بووم و له قه‌رخ خیابان که له 50 ـ 30 میتری مه‌قه‌ر بوو ڕامگرت، شه‌هید حه‌سه‌ن خه‌ریکی بنزین کرین و تیکردنی دهماشینهکه بوو، له پشت فه‌رمان ماشینه‌که دانیشتبووم له نه‌کاو کاک چیا ده‌می هێنا بن گوێم و گوتی کاک سه‌روان بۆ خۆت رانندگی مه‌که و بیده به حه‌سەن، زۆرم پێ نا خۆش بوو و گوتم کاکه خۆ له ئرتهش دا نین که ئه‌فسه‌ر بۆی نه‌بێ رانندگی بکا….
خولاسه لیمان بوو به ده‌مه‌قره و نیزیک بوو له به‌ر چاوی ئه‌و هه‌مووه خه‌لکه لیمان ببی به شهر …. من کورت هاتم و هاتمه خۆاری … دیاره پاش گه‌ڕانه‌وه‌م له ساروقامیش له کۆبوونه‌وه‌ی هیئه‌تی ئیجرایی به به‌شداری کاک رحیم ئه‌میری، کاک محه‌مد عه‌لیار و کاک که‌مال فه‌لاحی ئاشت بوینه‌وه و له‌وو به‌دووا هه‌ر وه‌خت پیویست بووبا رانندگیم ده‌کر …. خۆمان گه‌یانده ساروقامیش و شوینی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کانمان دوزیوه، پێشمه‌رگه‌کان پاشه‌کشه‌یان به دۆژمن کردبوو به‌ڵام هێشتا ماشینه‌کانی دۆژمن دیار بوو 10 ـ 15 گوله‌یه‌کمان رێهاڵاندن، ماشینه‌کان به‌په‌له و بێ جوابدانه‌وه به‌ره‌و میاندووئاو رێکه‌وتن…. ( ئه‌و رۆژه پڕه له بیره‌وه‌ری خۆش)
ــــ توپ باران کارخانه‌ی قه‌ندی(!) میاندووئاو، له سه‌ر مهعموریهتی هێز شه‌ویک له گه‌ڵ کاک محه‌مد توپچی و کاک حه‌بیب(کۆڵ) و جه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیکه له بن پردیکی جاده‌ی میاندووئاو بۆکان ڕا به توپیکی هویتزر( توپی لوله قوڵه) 10 گوله‌مان به‌ره‌و کارخانه‌ی قه‌ندی میانووئاو هاویشت ئێستاش نه‌مانزانی 9یان له کوی که‌وتبوون به‌ڵام دانه‌یه‌ک له 10 گوڵه‌کان له رووکاری ماڵانی کیوی گامێشگۆلی له نیزیک هوبه‌ی ماڵی مسته‌فای حاجی(ماڵی پورم) که‌وتبوه خۆاری…… به‌هه‌ر حال هه‌ر باش بوو دۆژمن پێ وابوو ئه‌وه پێشمه‌رگه ته‌نزیم تیری کردووه و به‌و زۆانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر میاندووئاو و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر هێزه‌کانی رژیم له میاندووئاو له حاڵی ئاماده‌باش دابوون………..
ـــ به‌شداری له دارشتن ته‌رحی عه‌مه‌لیاتی و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی پێگه‌ی ئاڵتون له جاده‌ی بۆکان سه‌قز و به‌شداری له شه‌ری رۆژی دوای گیرانی پیگه‌که له ناو دی سه‌را،
قه‌زای دیزه وه گۆزه که‌وت ــ له گه‌رمه‌ی نێوان ناخۆشی تبلیغاتی کومه‌ڵه‌ی چین کریکار و حیزب دیموکرات بۆرژوا ؟!؟!؟! به‌داخه‌وه قهلسگیران و لیک ڕاسان ئه‌و دوو حیزبه کاردانه‌وه‌ی خراپی له سه‌ر وره‌ی خه‌لکی بۆکان که ته‌نیا شاری ئازادی کوردستان بوو دانابوو……. لکی 3ی هێزی پێشه‌وا به فه‌رمانده‌ری کاک که‌ریم خاڵدار که یه‌کیک له لکه شه‌رکه‌ر و به‌ناوبانگه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌م بوو به مه‌به‌ستی ته‌قویه‌تی هێز به‌یان که هه‌موو لکه‌کانی سه‌ر قاڵ پاراستنی بۆکان بوون هاتنه بۆکان. پاش یه‌ک دوو رۆژ مانه‌وه‌یان له بۆکان بریار درا بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی وه‌ری خه‌لک و …… عهمهلیاتیکی هاوبه‌شی هێزی به‌یان و لکی 3ی له هێزی پێشه‌وا له سه‌ر دۆژمن به‌ڕیوه بچی…… پاش بهرنامهریژی عهمهلیاتیکی زۆر سه‌رکه‌وتوانه که به گرتنی پێگه‌ی ئاڵتوون و دژی حه‌مله‌ی رۆژی دووای ریژیم نیزیک به 24 ساعه‌تی خایاند و ده‌ست کهوتیکی زۆر و هیلی کوپتیریکیش که‌وته خۆاری و لاشه‌که‌ی که‌وته ده‌ستی پێشمهرگهقارهمانهکانی دیموکرات…….
شه‌ریکی زۆر سه‌رکه‌وتوانه بوو به شانازیوه 18 سه‌عات به‌شدار ئه‌و عه‌مه‌لیاته بووم………………. کۆژراو و برێندار دۆژمن یه‌کجار رۆر بوو و سێ پێشمه‌رگه‌ی حیزبیش به نێوه‌کان کاک حوسین مه‌ولوده ،کاک مسته‌فای قارنی، و کاک جه‌عفه‌ری مه‌حبوبی شه‌هید و دوو پێشمه‌رگه‌ش به نێوه‌کانی سمایل سیگاری و …. خاوری به‌دیل گیران که پاش ماوه‌یه‌ک رژیم ئیعدامی کردن و ئه‌وانیش چوونه رێزی کاروان شه‌هیدان دیموکراته‌وه، له رۆژ دووهه‌می شه‌ره‌که‌دا له گه‌رمه‌ی ته‌قه و لیکداندا له کاتیکدا که دۆژمن به هێزیکی زۆره‌وه له گوندی سه‌را نیزیک ببۆوه گه‌نجیکی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی خه‌لکی سه‌را که نه‌خۆشی روحی بوو(شیت) له ده‌ی ده‌رکه‌وت و به سه‌ر جاده ئاسفاڵت که ده‌که‌وته نێوان پێشمه‌رگه و دۆژمن له جیاتی به‌ره‌و بۆکان بروات به‌ره‌و سه‌قز وه‌رێ که‌وت و زۆری پێ نه‌چوو له به‌ر قاوه‌خانه‌ی سه‌را که‌وته به‌ر ئاور باران هێزی دۆژمن و شه‌هید بوو…….. ئێستاش تهپو تووزی ئه‌و هه‌مووه گوله‌یه‌ی که ته‌نانه‌ت پاش شه‌هێد بوونیش له ده‌وروبه‌ری ده‌که‌وته خۆاری له به‌ر چاوه.
هه‌وشار ــ 15/4/1360 هه‌تا 2/7/1360
فه‌رمانده هێزی شه‌هێدان هه‌وشار
ــــ دوو جار به‌شداری له تیکشکاندنی هێرش دۆژمن بۆ سه‌ر چیای سوور‌و سات. که جاری دووهه‌میان بۆ ماوه‌ی 20 دقیقه له گه‌ڵ شه‌هید محه‌مد ریازی ئه‌و به دووشکه منیش به برنوو له گه‌ڵ دوو هیلی کوپتیر کوبرای رژیم که دیهوێست له سه‌نگه‌ری دووشکهکه بدا شه‌رمان کرد و تامی دووکه‌ڵ و ته‌پوو توزی چه‌ندین راکت که له چه‌ند میتری‌مان ته‌قیوه و وێزه وێز و ته‌قینه‌وه‌ی سه‌دان گوله‌ی کالیبر 50 ی ساقب(پاش که‌وتن ده‌ته‌قیته‌وه) چیشت، سه‌رئه‌نجام کاک محمه‌د به ته‌قه‌ی بێ نه‌پسانه‌وه هیلیکوپتیرهکانی ڕاو نا…..رۆژیکی زۆر خۆش بوو
ــــ پاسداران جمهوری ئێسلامی له کرده‌ویه‌کی زۆر جنایتکارانه و دژی ئینسانی‌دا هێرشیان کردبووه سه‌ر گوندی حه‌سه‌ن ئه‌ولان و پاش عه‌زیت و ئازاری خه‌لکی ئه‌و گونده و پشکنین ماڵان به‌دوای پێشمه‌رگه‌دا (؟!) یه‌ک به‌یه‌ک ماڵه قورینه‌کانی ئه‌و خه‌لکه هه‌ژاره‌یان ئاور تیبردابووبه، خه‌به‌ر به پێشمه‌رگه‌کان لکیک له هێزی ههوشاور و په‌لی نه‌به‌ز له هێزی به‌یان که له نیزیک شوینی رووداوه‌که بوون ده‌گات و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر پاسداره‌کان و ڕاویان ده نین، خه‌به‌ری شه‌ره‌که مه‌قه‌ری هێز له سه‌فاخانه گه‌یشت و له گه‌ڵ تاقمیک پێشمه‌رگه چوومه گوندی حه‌سه‌ن ئولان. بڕاستی دیمه‌نیکی زۆر دڵته‌زین بوو، و له هه‌مان ناخۆشتر دیمه‌ن پێرژنیک و نه‌وه‌یه‌کی یه‌ک یا دوو ساڵانه بوو که له ماڵه‌که‌یاندا سووتاندبوون و له گۆشه‌یه‌کی ژورهکهشدا که‌لاکی چه‌ند بیچۆه پشیله‌ش که‌وتبوو. پاسداران جمهوری ئیسلامی له نێو دی و حه‌وشه و حه‌ساره‌کان ده‌یان سه‌ر مه‌ڕ و ماڵات و حیوانی خه‌لکی ئه‌و گونده‌یان دا بۆوه به‌ر رگباری چه‌که‌کانیان……..
ــــ زۆربه‌ی ناوچه‌ی هه‌وشار ئازاد بوو و هاتو چوو و ڕاگویستنی پێشمه‌رگه به ماشین به‌رێوه ده‌چوو، رۆژیک له گه‌ڵ به‌رپرسی کومیته‌ی شارستان رێزدار کاک سه‌دیق بابایی به بێ ئسکورت و دووربین و چه‌مه‌دان هه‌ڵگر که ئه‌وده‌م و ئێستاش له حیزب‌دا باوه (!؟)به مینی بوسیک ده‌چووین بۆ سه‌ردان پێشمه‌رگه‌کان که تووشی ته‌قه و لیکدان له گه‌ڵ تاقمیک جاش و پاسدار بووین، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وده‌م هێشتا ده‌ستم به نووسینی بیره‌وه‌ریکانی رۆژانه نه‌کردبوو باشم وه‌بیر نایه‌ته‌وه، ئه‌و رووداوم هه‌ر له بیر نه‌مابوو ماوه‌یه له‌وه پێش له تهماسیکی ته‌له‌فونی کاک سه‌دیق وه‌بیری هێنامه‌وه …… گویا خه‌به‌ری مه‌فره‌زه‌ی به‌رپرسی کومیته‌ی شارستان و ف. هێز له هه‌واڵه‌کانی رادیو کوردستانیش خوێندرابۆوه…..
ــــ ماندووکردن و سازکردن دڵه‌ڕاوکه بۆ هێزه‌کانی دۆژمن ئهسلیکی گرینگی شه‌ری پارتیزانی و یه‌کیک له ئیمکانات هێزی پارتیزانه، پارتیزان ده‌توانی زۆر به هاسانی به ناردنی تیم بچوک و به شێوه‌ی جۆرواجۆر هێزه چه‌کداره‌کانی دۆژمن ماندوو بکات و پلانی و به‌رنامه رێژی ئاسایان لی تیک بدا یان لانی که‌و وه‌دووا بخات. پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان هێز پێشه‌وا له شارویران له شه‌ریکی حه‌ماسیدا دوو یان سێ هیلی کوپتر کوبرای دۆژمنیان خستبوو خۆارهو و راکت هیلی کوپتیرهکانیان که‌وتبوه ده‌ست و شێوه‌ی هاویشتنی به که‌لک وه‌رگرتن له باتری ماشین فێر ببون ………
رۆژیک له بۆکان شه‌هید کاک شوانه و کاک که‌ریم خاڵدارم (هه‌ردووکیان سه‌ر لک بوون) بینی که چه‌ند دانه له ئه‌و راکیتانهیان له ماشینه‌کانیان دابوو و 6 دانم لی وه‌رگرتن و بردمه‌وه بۆ هه‌وشار. پاش هێرشه‌که‌ی حه‌سه‌ن ئولان ئیواریهک له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له پێشنهرگهکان له بهرزایکی موسه‌له‌ت به سه‌ر ساینقه‌ڵادا له به‌رد سه‌کۆی هاویشتنمان بۆ موشه‌که‌کان ساز کرد و به که‌لک وه‌رگرتن له 100 میتر کابل برق و باتری ماشین هه‌ر 6 راکیتهکهمان به‌ره‌و ساینقه‌ڵا ته‌قاند. هه‌ر به ته‌قینه‌وه‌ی هه‌وڵین راکت ته‌قه‌ی هه‌وای له پایه‌گاکان ساینقه‌ڵا ده‌ستی پێ‌کرد و پاش هاویشتنی راکیتهکان و وه‌رێ که‌وتنی ئیمه‌ی به‌ره‌و شوینی خۆامان ئه‌و شه‌وه هه‌تا دهرنگانیک توپخانه کانی دۆژمن به‌رزایکانی ده‌وری ساینقهلایان گوله باران کرد. …….. دوایی خه‌به‌رم پێ گه‌یشت که دۆژمن زه‌رر و زیان نه‌بۆه و نه‌فه‌ریکی بی گناه به سۆکی بریندار ببوو، پاسداره‌کان له لای خه‌لک باسی ئه‌وه‌یان کردبوو که ضد انقلابهکان هیلی کوپتریان هه‌یه به‌ڵام بنزین هیلی کوپتریان نێ……..
ــــ چه‌ند عه‌مه‌لیاتی دیکه‌ش که به باشی له بێرم نه‌ماون ….
هه‌ورامان ـــ 2/7/1360 هه‌تا 17/11/ 1361 لێره‌وه ده‌ستم به نووسینی بێرهوری رۆژانه کرد.
فه‌رمانده‌ی هێز شاهۆ له هه‌ورامان و باینگان( پاوه، نودشه، نه‌وسوود، باینگان، مه‌ره‌خیڵ، سه‌لاسی باوه‌جانی و بناری به‌مۆ) هێزی شاهۆ ناوچه‌ی ئازادی زۆر که‌م بوو و له سه‌ر سنوره ده‌ستکرده‌که‌ی ئێران و عیراق بنکه‌و بارگانی دامه‌زراندبوو، به‌تایبه‌ت ئه‌رکان هێزو کومیته‌ی شارستان و لکیکی که دووای بوو به دوولک( پاش ئه‌وه‌ی لکی شه‌هێد توفتق له مهعموریهتی ژاوه‌روو گه‌ڕاوه) له نێوان سه‌نگه‌ر و پێگه‌کانی خه‌تی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی ئێران و عیراق دا بوو. کورته‌یه‌ک له‌ئه‌و چالاکیانه‌ی که وه‌ک پێشمه‌رکه به‌شداریم تیداکردون”:
21/9/1360 به‌شداری و دارهشتنی ته‌رحی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی سێ یا به‌قه‌ولی پێشمه‌رگه‌کان حه‌وت پیگه‌ی چاش و پاسدار و ژاندرمه له چیای سهرسوورهوان که نیزیک به 100 نه‌فه‌ر له هێزی دووژمن کۆژران و باری 50 ئه‌سپ و قاتر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ست که‌وت بوو بداخه‌وه یه‌ک پێشمه‌رگه به نێوی مسته‌فا راوه‌ندی شه‌هێد بوو، ئێواری ئه‌و رۆژه کاتی گه‌ڕانه‌وه له مه‌رگی حه‌تمی نه‌جاتم بوو….. جا چۆن بوو با بمینیته‌وه بۆ داهاتو. ( ئه‌و عه‌مه‌لیاته عهمهلیاتیکی تایبه‌تی بوو و زۆریک له قاره‌مانه‌کانی هێزی شاهۆ به‌شداریان تیدا کرد ئه‌گه‌ر بمههوی به وردی باسی بکه‌م ده‌بێ وه‌ک خۆی و بێ که‌م وزیاد باسی بکه‌م هه‌ر بۆیه دیهڵمهوه بۆ داهاتوو)
16/2/61 له گه‌ڵ کاک عه‌بدوالکریم بابایی، شه‌هید ولی و کاک محمه‌د ولدبیگی پاش شناسایی بریاری لێدان پێگه‌ی بهلبزانماندا که رهربهیهکی باش له دۆژمن درا و گۆژان جه‌ندین جاش و پاسداری لی که‌وته‌وه. بداخه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ک زۆر خۆشه‌وێستم که ئسکورتی خۆشم بوو به نێوی کاک سه‌ردار غریب له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا شه‌هید بوو
10/4/61 خومپار یه‌کی 120 م‌م له نێوان ده‌یان گوردان توپخانه جۆرواجۆره‌کان ئه‌رته‌شی ئیران و عیراقدا – یادیان به‌خیر شه‌هید خاڵه حه‌مه سه‌عید شه‌بره‌ندی خه‌لکی نودشه وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و به ته‌مه‌ن عهمباردار هێز بوو و شه‌هید عه‌زیز سه‌لیمی ئیناخی وه‌ک حیسابدارعهمبارهکه و به‌شی ماڵی هێز یارمه‌تی ده‌کرد. هه‌م خاڵه و هه‌م کاک عه‌زیز به‌ڕاستی نمونه‌ی سه‌داقه‌ت شورشگیری بوون، خاڵه حمه سه‌عید هه‌ستی شاعیرانه‌ی تیدا بوو و به کوردی هه‌ورامی شیعری ده‌نووسی، له چه‌ند بیت شیعریکیشدا پێ ههڵگوتبووم .
رۆژیک بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی عه‌مباری ته‌قه‌مه‌نی چووم و خومپاره‌ی دوو خومپارههاویژی 120 م‌م و نیزیک به 50 گوڵه خومپاره له عهمبارهکهدابوو، کاتیک چاوم به گوڵه‌کان که‌وت به خاڵه‌م گوت ئاگات لیان بێ هه‌مێشه شوینهکهیا وشک بێ و رهتوبهت نهکیشن…….. به زاراوه‌یه‌ک زۆر شیرین سورانی گوتی باشه بۆ له کۆڵ خۆمانیان نه‌کینه‌وه هه‌موویان به پایگای ئه‌و جاشه ماکهرانهی شیخانهوه نانێ؟ ئه‌وه له هه‌لومه‌رجیک دا بوو که هه‌موو مه‌قه‌ره‌کانی کومیته‌ی شارستان و ئه‌رکان هێز و دوو لک له پێشمه‌رگه‌کان که‌وتبوونه نێوان یان ته‌نیشت به‌ره‌ی شه‌ری ئیران و عیراق و رۆژی وا بوو به سه‌دان گوڵه‌ی توپخانه‌کانی به‌عاسمانی مهقهرکانی ئیمه‌دا که له نه‌دیوی هه‌ردووک لا بوون تیده‌په‌ری……. پێکه‌نیم و خاڵه گیان پێت وایه به ئه‌و چه‌ند گوڵه‌ی چه‌مان پێ ده‌کری؟ ئه‌وه نی له خۆا به‌زیاد بێ شه‌و و رۆژ له رمبه رمبی دهۆڵه گه‌وره‌کانیان خه‌ومان لی ناکه‌وی ….. ئاخریکهی به‌قسه‌ی خاڵه‌م کرد.
رۆژی 10/4/61 پاچ و قولینگمان هه‌ڵگرت و له گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک سه‌نگه‌ر خۆمپارهمان هه‌ڵکه‌ند و به چوار پێنج گوڵه تنزیم تیرم کرد هه‌تا شش حه‌وت خمپارهمان رێک له نێوه‌ڕاستی پێگه‌ی شیخاندا و به‌شیک له پێگه‌که ئاوری گرت و دووکه‌ڵی لێ به‌رز بۆوه. جا گوتم کۆڕینه وه‌رن ده‌وری خومپاره‌که به ته‌وای مه‌حکه‌م که‌ین و با هه‌ر لیره بمینیته‌وه کارم پێ هه‌یه ……… ئینجا چوونیتی تێهایشتنی گۆله‌م دهخۆمپارهکه فێری پێشمه‌رگه‌کان کرد و گه‌ڕانه‌وه مه‌قه‌ری هێز که ڕێگای 5 ده‌قیقه له شوینی خومپارهکهوه بوو. ئینجا به‌رنامه‌م بۆ پێشمه‌رگه‌کان دانا هه‌ر چه‌ند سه‌عات و وه‌خت و بێ وه‌خت به درێژای شه‌و و رۆژ ته‌نیا یه‌ک گۆله‌ی تێهاوین و رۆژی له 5 گۆله‌ش زیاتر نه‌هاوێژن …….. به ڕاستی شاکار بوو و خه‌و خواردن له جاش و پاسداره‌کان پێگه‌ی شیخان که جنایتکارترین جاشه‌کانی مهنتهقهبوون حه‌رام ببوو و رۆژ نه‌بوو زهررو زیانیان پێ نه‌گات.له به‌ر زرم و هوڕی توپخانه‌کانی ئیران و عیراقیش شوینی خومپارهکهی ئێمه‌یان پێ نه‌ده‌بیندراوه……. کاک حه‌مه‌خان مروتی که مه‌سئول پێوه‌ندی کومیته‌ی هه‌ورامان و ده‌فته‌ری سیاسی بوو و هاتووچۆی ده‌فته‌ر سیاسی ده‌کرد ڕاسپارد هێندیکمان گوڵه‌ی خمپارهی 120 م‌م بۆ بینی، پاش چه‌ند رۆژیک 80 گوڵه‌ی بۆ هێناین……..
ماوه‌ی پازده بێست رۆژ پێشمه‌رگه‌کان ژیانیان به جاش و پاسداران پێگه‌ی شیخان حه‌رام کردبوو، وهپارانهوه که‌وتبوون و ده‌ست و داوینی مه‌لایه‌کی خه‌لکی مه‌نتقه که وه‌ک نێوه‌نجی گۆڕینه‌وه‌ی دیل و جه‌نازه به ئازادی هاتو چوو هه‌ردووک لامانی ده‌کرد ناردهبووه کومیته‌ی شارستان و گوتبوویان بیکه‌ن بۆ خاتری خودا هه‌موو گوڵه‌کانیان به یه‌ک جار له پێگه‌که‌مان بده‌ن با بمرین له‌وه باشتره که ناویرین ته‌نانه‌ت بۆ کاری سه‌رئاویش له سه‌نگه‌ره‌کانمان بینه ده‌ری……. دیاره مه‌لا که هاتبووه لای کاک مه‌لا ئه‌حمه‌د رحیمی که ئه‌ندام کومیته‌ی شارستان بوو.
له 12/4/1361 وه هه‌تا 19/4/1361 هه‌م له ناوچه نه‌وسوود و هه‌م له ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی هێزه‌کانی جمهوری ئێسلامی چه‌ندین جار هێرشی کرده سه‌ر شوێنی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شاهۆ و پێتا پێتا توپ و خمپاره بارانی ده‌کردین و به‌ڵام هه‌مووجاری ناچار به پاشه‌کشه ده‌بوو
20/4/61 لیدانی پیگه‌یه‌کی تازه‌ی جاش و پاسداره‌کان له شوینیک به نێوی تراشه له نیزیک شاری نه‌وسوود، که به‌شیکی گیرا، 10 پێشمه‌رگه به سۆکی بریندار بوون،
20/4/61 لێدانی پاسگای نه‌وسوود،
15/5/61 لێدانی پیگه‌ی مهرگان له نیزیک شاری نه‌وسوود و شه‌هێد بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆر قاره‌مان خه‌لکی نوودشه به نێوی کاک جه‌ماڵ ئه‌مینی،
8/6/1361 له کاتیکدا که بۆ سه‌ردانی لکی شه‌هێد مسته‌فا ئیناخی له مهڕهخیل بووم و خه‌به‌رمان پێگه‌یشتبوو که رژیم بۆ گرتنه‌وه‌ی مهرهخیل هێزی کۆ کردووته‌وه، مهرهخیل که له دووڵیکی دارستانییدا هه‌ڵکه‌وتووه، هه‌ر له ئێواریوه له شوینه حه‌ساسه‌کان دامه‌زراین، به‌ڵام قه‌ت بێرمان له‌وه نه‌کردبۆوه که دۆژمن به شه‌و هێرشمان بکاته سه‌ر، له سه‌عاتی 11 شهویوه له به‌رزاییکانی کۆیله که داره‌ستانه و منیش له‌گه‌ڵ شه‌هید کاک سابیر ئیناخی جیگری هێز و کاک حەمهنهزیف قادری به‌رپرسی کومیته‌ی ناوچه‌ی باینگان کاک فه‌یسه‌ڵ ئیراندووست و زۆریک له ئه‌ندامانی کومیته‌که…… بوو چه‌ند کادر و پێشمه‌رگه‌ی دیکه هه‌ر له‌و به‌رزایانه سه‌نگه‌رمان گرتبوو که له نه‌کاو پێشمه‌رگه و جاش و پاسدار ده‌سته‌و یه‌خه بوون و ته‌قه ساز بوو که هه‌ر له هه‌ولێن دهسترێژدا پێشمه‌رگه‌یه‌ک به نێوی حەمه غه‌ریب زردوویی شه‌هێد و پێشمه‌رگه‌یه‌کیش به‌دیل گیرا که به داخه‌وه نێوه‌که‌یم یادداشت نه‌کردووه، چه‌ند جه‌نازه جاش و پاسداریش هه‌ر له‌و شوینه حمهغهریبی لی شه‌هێد ببو به جی مابوو، له به‌رزایکانی مله ماچهڵان و دهگاسیاویش که پێشمه‌رگه‌کان که‌مینیان دانابۆوه ته‌قه ساز بۆ ، به‌ره‌به‌ره خمپاره و توپخانه‌ی دۆژمن وه‌کار که‌وتن و بێ ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌قیقی پێشمه‌رگه بپێکن دۆڵهکهو گوندی مهرهخیڵیان ئاور باران ده‌کرد ، له جه‌بهه‌ی مڵهماچهڵانیش پێشمه‌رگه‌یه‌ک به نێوی ئیقباڵ حیدری شه‌هێد بوو، تاریکی و دارستانی بوونی شوینی شه‌ره‌که هه‌لومه‌رجیکی ساز کردبوو که پێاو نه‌یده‌زان ته‌قه له کوێ بکات مه‌گه‌ر کاتیک ئاوری لوله‌ی تیرباریک یان شوینی درچوونی گوله رهسامیکی دۆژمنمان بینیبا ئه‌وده‌م چه‌ند گوله‌یه‌کمان به‌ره‌و ئه‌و شوێنه ده‌نارد ………….
به هۆی نه‌بوونی ئیمکان موخابراتیش(؟!) هێچ ئاگاداریکامان له ئه‌و دوو جه‌بهه‌که‌ی دیکه نه بوو، له سه‌عاتی 5 به‌یانی به ته‌واوی که‌وتبووینه گه‌مارۆی دۆژمنه‌وه و ته‌وای بهرزاییکانیان گرتبوو ئێمه‌ش دهدۆلهکهدا موقاوهمهتمان ده‌کرد …… هه‌تا سه‌عاتی 9 شه‌وی له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری دۆڵه‌که دۆژمن ڕاو ڕاوینی پێ کردین به‌ڵام هه‌موو جاری که شووڕ ده‌بوونه‌وه ده‌که‌وتنه به‌ر رگباری پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات و پاشه‌کشه‌یان ده‌کرد……. له کاتیکدا نیزیک به 11 سه‌عات بی وچان له شه‌ڕ دابووین له گه‌مارو هاتینه ده‌ر و له چۆمی سیروان پڕینه‌وه و له شوێنیک به نێوی سازان گیرساینه‌وه.
دوایی بۆمان ده‌رکه‌وت که 4000 که‌س له جاش و پاسدار و ژاندرمه‌کانی رێژیم به پشتیوانی توپخانه توپه دوورهاویژ و قورسه‌کانی رژیم که له پێگه‌ی دووئاو بۆ شه‌ری ئیران و عیراق دامه‌زرابوون له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا به‌شداریان کردبوو….. ( دیاره دووایی تۆڵه‌م له پێگه‌ی توپخانهکهی دوو ئاو کرده‌وه به‌ڵام باسی ئه‌و شیوه تۆڵانه جاری هێڵی سووره..) دۆژمن مهرهخیڵی داگیر کرده‌وه و گویا حدودی 50 که‌س له هێزه‌کان دۆژمن که چه‌ند جاشیشیان ده‌نێو دا بۆوه کۆژرابوون.
21 /7/1361 سه‌عات 8 شه‌وی له کاتیکدا به‌سه‌ر ڕیچکهیکی نیزیک پێگه‌یه‌کی دۆژمن له گوندی قه‌ڵاگای نه‌وسوود له گه‌ڵ شه‌هید حه‌کیم ره‌زایی به‌رپرسی کومیته‌ی شارستان هه‌ورامان و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیکه ده‌ڕویشتین رگباریکی کوێری کالیبر 50 له‌یه‌کیک له پێگه‌کانی دۆژمنه‌وه له ده‌وروبه‌رم که‌وت به‌ڵام نهیپێکام .
3/8/1361 ته‌قه‌و لیدانیک نێوسهعاته له قه‌ڵاگا له نیزیک نه‌وسوود هاته ئاراوه که بی زهرروزیان بوو،
2/8/1361 به تیربار قه‌نناسه له ههرمووڵهوه ته‌قه‌مان له دۆژمن کرد ئه‌وانیش به دووشکهو کالیبر 50 و یه‌ک دوو توپ جوابیان داینه‌وه،
6/8/1361 سه‌عاتی 10 شه‌وی پێشمه‌رگه‌کانی لکی شه‌هێد توفیق و شه‌هێد نوری له پێگه‌ی “زی” یاندا و بۆخۆشم به کالیبر 50 به‌شداریم کرد ئیمه به سڵامه‌ت گه‌ڕاینه‌وه و له ته‌له‌فاتی دۆژمن خهبهریکمان چه‌نگ نه‌که‌وت به‌ڵام دووکه‌ڵ و ئاور له پێگه‌که به‌ردرا( کالیبر 50 که‌مان به شان برده سه‌ر شاخی )، چه‌ند تفه‌نگ و هێندی ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ست که‌وتی پێشمه‌رگه‌کان بوو
10/8/1361 بمبیکم دروست کرد که شه‌وی 11/8/1361 به شیوه‌یه‌کی تایبه‌تی و تهقهیکی سوک پێشمه‌رگه‌کان له نیزیک پێگه‌ی شیخانیان به جی هێشت، نه‌یانی ڕۆژی دووایی له نێو پێگه‌که‌یاندا ته‌قیبۆوه و ببو به هۆی 18 کوژراو و 7 برێنداری جاش و پاسداری که یه‌کیکیان برای یه‌کیک له قاره‌مانترین پێشمه‌رگه‌کان حیزب به نێوی کاک حه‌سنی وڕایی بوو که به کۆڵی خۆی بۆمبه‌که‌ی بردبوو بۆ ئه‌وی که براکه‌شی چه‌کداری رژیم بوو، بداخه‌وه له سه‌رتاسه‌ری کوردستان هه‌بوون که‌سانیک که سه‌ره‌ڕای ئه‌وی خزموکه‌سوکاریان لایه‌نگر یا ئه‌ندامی شورش بوون به‌ڵام خۆیان هاوکاری رێژیم بوون. دیاره له باری عاتفیوه کۆژرانی برا به ده‌ست برا نا خۆش بوو به‌ڵام دۆژمن دۆژمنهو و نی کۆژی ده‌ت کۆژی.
20/8/1361 به تیربار قه‌نناسه له ههرمووڵهوه ته‌قه‌مان له دۆژمن کرد ئه‌وانیش به دووشکهو کالیبر 50 و چه‌ند گوله‌ی توپ جوابیان داینه‌وه.
ـــ سروشتی جوغرافیایی ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌تایبه‌ت چۆمی سیروان که به نێوی دڵی چیا به‌رزکانی هه‌وراماندا دائیم له خروشدایه و دهخوڕێنی وێڕای جوانی له باری سه‌ختی ته‌لان،نشیوه و ئه‌شکه‌وته‌کانی پێموایه له جیهاندا بێ وێنه‌یه، به مه‌به‌ستی لێدان و پێک هێنانی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی هاتووچوو بۆ ماشێنه‌کانی دۆژمن و کونتروڵی جاده‌ی نیزامی دووئاو مه‌ره‌خیڵ که رێگای ته‌داروکاتی هێزی دۆژمن له مه‌ره‌خیڵ بوو و له قه‌راخی ئه‌وبه‌ری چۆمی سیروان به قه‌دی شاخیدا کێشرابوو، ئه‌شکه‌وتیکی پان و به‌رینم که گویا شوێنی مانه‌وه‌ی شورشگیران کوردستانی عیراق به تایبه‌ت شیوعی کان بووه دۆزیوه پاش چه‌ند جار شناسایی و ته‌گبیر له گه‌ڵ کاک عبدوالکریم بابایی وه‌ک فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیات و پێشمه‌رگه‌یه‌کی به ئه‌زموون ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو که ئه‌گه‌ر هێزی دۆژمن هاتبا سه‌ر بهرزایکان پشتی جاده‌که نه‌مان ده‌توانی به روناکی ئه‌شکه‌وته‌که جی بیڵین و ڕیگای پاشه‌کشه‌مان نه‌بوو و ته‌له‌فاتمان ده‌بوو به‌ڵام ئه‌شکه‌وته‌که ئه‌ونده قایم بوو و بۆ دۆژمنیش زۆر سه‌خت بوو که نیرو له چۆمی سیروان بپڕینیتهوه به‌ری ئیمه……
به‌هه‌ر حال بڕیار جیبه‌جی کردنی عه‌مه‌لیاته‌که‌مان دا. پێش تاوهه‌ڵاتن به‌یانی رۆژی 13/9/1361 تیمیکی 20 که‌سی ته‌یار به کالیبر 50، قه‌نناسه و ئارپیجی چووین دهئهشکهوتهکهوه، هه‌ر بۆ خۆشی و بۆ تاقیکردنه‌وه خومپاره هاووێژیکی 60 م‌م به 40 گوله‌وه له گه‌ڵ خۆمان بردبوو ئه‌گینا ده‌مزانی خمپارهی 60 ئه‌ویش له‌وشاخ وداخه بی سووده و کاریگه‌ریکی ئه‌وتووی نابی. ته‌واوی رۆژی 13/9 به نهێنی خه‌ریکی سه‌نگه‌ر هه‌ڵکه‌ندن و خۆ قایم کردن بووین …. پێشمه‌رگه‌یک نیگابان بوو و هه‌تا ماشینک دهات خه‌به‌ری ده‌داینی و ئیمه‌ش ده‌چوون دهژووی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه و خۆمان نه‌دیو ده‌کرد….. سهنگهرکانمان ههڵکهندوو و شه‌وی له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا نوستین به‌لام له به‌ری جریوه جریو و فڕه‌فڕی باڵی شه‌مشه‌مه کویره که ئه‌ژماریان بێ شک له 200 دانه زیاتر بوو و به‌میچی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه نووسابوون سه‌ره‌ڕای ئه‌وهه‌موو ماندوو بوونه‌ی قولینگ و پێمهرهکاری خه‌ومان لی نه‌ده‌که‌وت. سه‌رما هه‌ولی زستان و خۆره و هاژه‌ی چۆمی سیروانیشی باسی ناکری….
14/9/1361 له ساعه‌تی 10 به‌یانێوه دیده بان و په‌لیک پێشمه‌رگه ته‌ئمین به بێ سیمه‌وه له به‌رزایه‌کانی پشت سه‌ری خۆمان دا نابوو به دوربین جاده‌که‌یان له هه‌ردووک لاوه کونترول ده‌کرد و خه‌به‌ر هاتنی ماشین ئه‌رته‌شی و پاسداره‌کانی ده‌داینی ” ئه‌وه هات لێده‌ن!” که ماشین ده‌گه‌یشته روبه‌روو پێشمه‌رگه‌کان له نه‌کاو ئاوریان به‌سه‌ردا ده‌باراند….. جاده‌که به قه‌راخ ئه‌وبه‌ری چۆمه‌که‌وه بوو و هه‌روه‌ک چوون شوینی پاشه‌کشه بۆ ئێمه نه‌بوو بۆ ئه‌وانێش هه‌ر وا بوو هه‌ر بۆیه له ماشینه‌کانیان دانهدهبزین و ئه‌گه‌ر پهرژابان یه‌ک دوو رهگباریان ده‌کرد یان به سورعه‌ت دوور ده‌که‌وتنه‌وه یان ماشینه‌که پاشه‌وپاش ده‌کشانه‌وه و خۆی له دیدی ئیمه نه‌دیو ده‌کرد ……. هه‌تا سه‌عات 3ی پاش نێوه‌روو که‌مینه‌که یه‌ک لایه‌نه و ئبتکار ده‌ده‌ستی ئێمه‌دابوو و ته‌قه‌مان له 8 ماشین و کامیون ئه‌رته‌ش و جاش و پاسدار کرد که 3 یان 4 یان هه‌ر له جاده‌که‌دا مابوونه‌وه بی ئه‌وه‌ی نێشانه ئاور تێبهربوونیان پێوه دیار بی . له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌دا گوله‌ی توپخانه‌کانی ئێران که دیار بوو له پێگه‌ی دووئاو ڕا دهاوێژران جار‌و بار له بهرزایکان پشت ئیمه وه عه‌ز ده‌که‌وتن و پێیان وابوو له سه‌ر بهرزایکانهوه ته‌قه ده‌کین یان پێشمه‌رگه‌کانی پشتیوان یا ته‌ئمینیان بینیبوو ………
سه‌عاتی 3ی پاش نێوه‌رۆ له کاتیکدا له ئه‌وپه‌ڕی کیف خۆشی له ڕاوه ڕێوی که‌مان دا بووین و ها تووچووی ماشینه‌کان بڕابۆوه وێستم چه‌ند خمپارهیهکی 60 به‌ره‌و ماشینه ڕاوه‌ستاوه‌کان بهاویم 10-12 گوله‌م تیهاویشت ( بناشکوری نه‌بی یان سه‌ری ده‌کرد یان کورت!؟ ) چه‌ند که‌س له پێشمهرگهکانێش شانسی خۆیان له خمپاره هاوێشتن تاقی کردوه‌وه که 100 ره‌حمه‌ت به خۆم . وازمان له خمپاره باران (هههه؟!) هێنا و هاتوو چووی جاده‌که‌ش قه‌تع ببوو. به‌ڵام گوڵه توپ له دووری شوێنه‌که‌مان هه‌ر ده‌که‌وت . ده‌وروبه‌ری سه‌عاتی چوار هه‌وڵین گوڵه توپ که تیر تنزیم و دووکه‌ڵی سپی بوو که‌وت دیار بوو که خمپاره بۆره کاری خۆی کردووه و شوێنه‌که‌مان له لایه‌ن دیده‌بانه‌کانی توپخانه‌ی دوژمنه‌وه بیندراوتهوه، داوام له پێشمه‌رگه‌کان کرد چی دیکه ته‌قه نه‌که‌ن و هه‌موویان بینه ژۆری ئه‌شکه‌وته‌که و چه‌که‌کانیش هه‌موو بێنه ژوره‌وه به‌ڵام گوڵه خمپاره و ئار پی جیکان هێندیک له ده‌رکی ئه‌شکه‌وته‌که دوورتر له ده‌ری دانین…….
دیاره په‌لیک له پێشمه‌رگه‌کان وه‌ک ته‌ئمین هه‌ر له به‌یانێوه له سه‌ر چیاکه‌ی پشته‌وه‌مان له سه‌نگه‌ر دا بوون و ده‌مانزانی دوژمن ناتوانی له پشته‌وه به هیلی کوپتر یا هه‌ر شیوه‌یه‌کی دیکه هێز پێاده بکا ….. له گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه ته‌ماسی بێسیمییشمان هه‌بوو به‌ڵام له نێو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بێ‌سیم کاری نه‌ده‌کرد و ئه‌وانیش بۆ خۆ پاراستن له گوله‌ی توپخانهت دۆژمن خۆیان ده ره‌وزه به‌رداندا حه‌شار دابوو …… زۆری پێ نه‌چوو که بارانی توپخانه‌ی دۆژمن به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که ده‌ستی به بارین کرد چه‌ندین گوڵه راسته‌و خۆ له به‌ر ده‌رکی ئه‌شکه‌وته‌که ته‌قیوه و مه‌وجی ئینفجار هه‌موومانی کاس کردبوو تووزی خۆڵی وه‌شک و بۆن و فرهفری شه‌مشه‌مه کوێره‌کانیش هه‌ر باسی ناکری……..
هه‌رجاری که گوڵه له نیزیک ئه‌شکه‌وته‌که ده‌که‌وت چاوه‌ڕوانی ڕۆخانی ئه‌شکه‌وته‌که که ته‌نیا مه‌ترسیمان بوو ده‌کرد ، ئه‌گێنا پێمان خۆش بوو هێزی پێاده دۆژمن که ته‌نیا ده‌یتوانی له رووبه‌رووی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه ئه‌ویش له کاتیکدا که ده‌بوو ته‌قه‌ی توپخانهکهیان ڕاگرن لێمان نیزیک ببنه‌وه و ده‌که‌وتنه دا‌و هه‌م له سه‌ره‌وه‌ی تهئمینهکانمان هه‌مێشه له ئه‌شکه‌وته‌که ڕا که سه‌نگه‌ریکی قایم بوو لیمان ده‌دان. سه‌عات 5 و نێوی ئێواری بێ هیچ زهررو زیانیک به‌ڵام به میشکیکی شڵه‌قاو نه‌فه‌س و ڵوتی گیراو له ئه‌شکه‌وته‌که هاتینه‌ده‌ر و شوێنی که‌مینه‌که‌مان به‌جی هێشت. له هه‌مان سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه بوو که رادیو کرماشان و ڕادیو تاران خه‌به‌ر “انهدام یک غار عظیم که پایگاه ضد انقلاب بوده و کشته شدن دست کم 200 نفر ضد انقلابی “ی خوێنده‌وه … !؟ نازانم چۆنیان زانیبوو که نیزیک 200 شه‌مشمه کویره له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوو.
له شاهۆوه به‌رو ورمێ ئارارات ـــ
18/11/1361 له ده‌فته‌ر سیاسیوه که له بیتووش ئالان سه‌رده‌شت بوو له کاتیکدا که بهفریکی زۆر باریبوو به‌ره‌و هێزی شه‌هێد نه‌حۆ له ناوچه‌ی ورمێ ڕیکهوتم، ڕۆژانی 30/11/1361 هه‌تا 9/12/1361 مێوانی کمیتهی شارستانه‌کانی شنو و نه‌غه‌ده و هێزه‌کانی شه‌هێد ئه‌فشین و شه‌هێد سمکۆ بووم و له سه‌ر داوای فه‌رمانده هێزی شه‌هێد سمکۆ کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی بومبیکی زۆر گه‌وره‌م بۆ هێزی سمکۆ دروست کرد ، پاش چهندحهوتوویهک…… پێشمه‌رگه‌کان هێزی شه‌هید سمکۆ بومبه‌که به پێ عهمهلیاتیکی تایبه‌تی له نیزیک یه‌کیک له پێگه‌کانی رژیم له نیزیک شاری شنو به‌جی دیڵن…… بۆمبه‌که ده‌گاته قه‌رارگای سپای پاسدارانی شنو و به‌شیکی زۆر له قه‌رارگاکه و ساڵونی کۆنوونهوهی گشتی پاسداره‌کانی ویران ده‌کا، گویا له کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا ساڵونهکه پڕ بووه له سه‌رانی سپا و کۆبوونه‌وه‌یان بووه و زۆربه‌یان دکوزژرین…….
ورمێ ـــ له سه‌ر بریاری حیزب له 17/11/1361 وه‌ک فه‌رمانده هێزی نه‌حو و فه‌رمانده عه‌مه‌لیاتی حه‌مه‌لیات هاوبه‌شی هێزه‌کان شیمال( نه‌حۆ، عه‌بباسی و حاتم)
ناوچه‌ی ورمێ 17/11/1361 هه‌تا 24/11/1362 ،فه‌رمانده‌ی هێزی شه‌هێد نه‌حۆ،
ـــ 17/12/61 له‌کاتیکدا تازه گه‌یشتبوومه مه‌نته‌قه‌ی ورمێ له گوندیک به نێوی اوغلی توشی ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کانی هێز که پێش هاتنی من به‌رنامه‌ی کهمینیکیان له جاده‌ی به‌ندی وه‌رمێ دارشتبوو بووم،شه‌وی له‌و گونده نوستین و سه‌عات 6 به‌یانی که‌مینه‌که‌یان که کهمینیکی رهربهتی و به‌په‌ڵه بوو داناوه و منیشیان ده‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیکه وه‌ک هێزی ته‌ئمین سازمان دا که ئه‌رکی پاریزگاری شوینی پاشه‌کشه‌یان پێ ئهسپاردبووین پاش که‌متر له سه‌عاتیک کونتورولی جاده‌که و کوژرانی چه‌ند جاش و پاسدار و به‌دیل گیرانی 7 که‌سیان پاشه‌کشه‌یان کردوو به‌ره‌و مه‌قه‌ره‌کانی هێز وه‌ڕی که‌وتین،
ـــ 24/12/61 نیزیک به 600 جاش و پاسدار هێرش ده‌که‌نه سه‌ر مه‌قه‌ری دوو په‌ل له پێشمهرکانی لکی شه‌هێد کڵاو ره‌ش له کونده‌کانی خانقاه و حه‌کی که له نیزیک یه‌کتر بوون و 4 پێشمه‌رگه‌ی هێزی نه‌حۆ شه‌هێد ده‌که‌ن پاشان پێشمه‌رگه‌ی په‌له‌کانی دیکه‌ی و هێزی به‌رگری ده‌چن به‌هاواری هاوسهنگهرکانیانهوه و جاش و پاسداره‌کان ڕاو ده‌نین به پێ هه‌واڵی پێشمه‌رگه‌کان گویا 30 جاش و پاسدار دکۆژری یا برێندار ده‌بن به‌ڵام دووای له ورمێوه خه‌به‌رمان بۆ هات که کوژراو برێنداریان له‌وه زیاتر بووه. دوو سێ حه‌وتووی ڕابووردوو سه‌خترین ڕۆژانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیم بوو سه‌رماو و بهفریکی زوور ، نه‌ناسینی و نه‌بوونی زانیاری له سه‌ر منتهقهکه و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب ، خه‌به‌ری پێتا پێتا هێرشی جاش وپاسدار، که‌مبوودی ئیمکانات و …….. ماوه‌ی دوو حه‌وتوو هه‌موو شه‌وی هه‌تا تاوهه‌ڵات به‌یانی له چیا له نێو به‌فردا کمینمان داده‌نا بۆ خۆشم هه‌مێشه له گه‌ڵ بووم و زۆر جار له کۆنه به‌فردا سهرخهویشم ده‌شکاند …… چه‌ند جار هێرشی دووژمنمان تیک شکاند، ئه‌و وه‌زعه هه‌تا رۆژی 3/1/1362 درێژه هه‌بوو و دۆژمن له گوندی دووبره دوو پێگه‌ی دانا له تهپۆلکیک پێگه‌ی ژاندارم و پاسدار له نێو مزگه‌وتی دووبرهش مهقهڕیکی جاش و پاسداریان دانا.
20/1/1362 له گه‌ڵ قاره‌مانه‌کانی حیزب‌و گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌دی به‌نده‌یی، شه‌هێد کاک خالید شه‌وقی، شه‌هێد کاک مهلاسمایل کورد نژاد، کاک عوسمان عه‌دوو پێگه‌ی دووبرهمان شناسایی کرد، ئێواری 21/1/1362 له کاتیکدا عه‌مه‌لیاته‌که به ته‌واوی به‌رنامه‌رێژی کرابوو بۆ به به‌شداری هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی به‌شدار له عه‌مه‌لیاته‌که و تیمیکی ده‌پازده که‌سی له هێزی به‌رگری ته‌رح و پڵانی هێرشه‌که شێ کراوه و له سه‌ر پێشنیاره‌کانییان ساغ بۆینه‌وه. له سه‌ر داوای پێشمه‌رگه‌کان بۆ خۆم له گه‌ڵ تیمیک له پێشمه‌رگه‌کان و چه‌ند که‌س له هێزی به‌رگری به دووشک و تفنگی 57 م‌م.
له تهپۆلکیکی زاڵ به سه‌ر گوندی دووبره دامه‌زراین…….حملهکه سه‌ری ساعه‌تی یه‌کی به‌یانی به فڕیدانی له نه‌کاوی نارنجه‌کی ده‌ستی پێشمه‌رگه بۆ نێو سه‌نگه‌ری پاسدار و ژاندرمه‌کانی رژیم ده‌ستی پێ‌کرد ئێمه‌ش به مه‌به‌ستی پێشگیری له هانه‌ده‌ری جیگیر له مزگه‌وته‌که به دووشکه و بۆ خۆم به تفنگی 57 ته‌قه‌مان له ده‌ورو به‌ری مزگه‌وته‌که ده‌کرد و رێگای یارمه‌تی بۆ پێگهکهشمان ده‌ژێر چاوه‌دیری دا بوو و جار جارێش هێندک ته‌قه‌مان له ئه‌و رێگایه‌ش ده‌کرد…… زۆری پێ نه‌چوو ئاوری سووتانی پێگه‌که به‌رز بۆوه و هه‌تا سه‌عاتی 2 و نێو پێگه‌که به ته‌واوی که‌وته ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کان……… ته‌واوی چه‌ک و چۆڵی پێگه‌که‌و و نهفهریکیش به برێندار که‌وته ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کان، ته‌نیا دوو پێشمه‌رگه‌ش به سووکی برێندار بوون و به پێ ئاماری ده‌قیق 102 نه‌فه‌ر له پاسدار و ژاندرمهکان کۆژران و به خۆشیوه ئه‌وانه‌ی نێو مزگه‌وته‌که که دووایی ده‌رکه‌وت بداخه‌وه پێشمه‌رگه‌ی قیاده موقه‌ته بوون له مزگه‌وته‌که نه‌هاتبوونه ده‌ری. ئاکامی ئه‌و زه‌ربه‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌کان دیموکرات ئه‌وه‌نده بۆ رژیم گورچوبڕ بوو که له ورمێ عه‌زای گشتی ڕاگه‌یندرا و ئاخوند حه‌سه‌نی چه‌ندین جار له خوتبه‌ی نویژه جه‌ماعه‌ته‌کانی ده‌ستی به جنیودان به حیزب و پێشمه‌رگه‌کان کردبوو…….
ـــ رژیم بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و شکسته‌ی له رۆژانی 22 و 23 و 24/1/1362 به هیلی کوپتر و توپخانه و هێزیکی زۆره‌وه چه‌ند جار هێرشی کرده سه‌ر گوندی پێسان دیهه‌ویست گه‌لی به‌رده‌ره‌ش بگریته‌وه به‌ڵام هه‌موو جاری مه‌جبوور به پاشه‌کشه ده‌بوو، پاش ئه‌و چه‌ند رۆژه سه‌ر له نوی پێگه‌ی دووبرهی داناوه… بداخه‌وه رۆژی 24/1/1362 قارهمانیکی حیزبوگهڵ به نێوی کاک جه‌میل میرزائیان به گوله تووپی دۆژمن له نێو گوندی پێسان شه‌هێد بوو. له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا که پێتاپێتا هێرشمان له سه‌ر بوو چوار چریکی سازمان موجاهیدین خلق ایران که مێوانی هێزی نه‌حۆ بوون چالاکانه و ماندوو نه‌ناسانه شان به شان پێشمه‌رگه‌کان حیزب و گه‌ڵ به‌شداری شه‌ره‌که‌یان کرد.
ـــ 29/1/1362 بومبیکم دروست کرد و تیمیک له پێشمه‌رگه‌کان بۆ زربهلێدان له رادیو تلویزیونی ورمێ به‌ڕی کران …… که به هۆی ئهمنیهتیوه معموریتهکهیان پێ جیبه‌جی نببوو و پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه کاری ته‌شکیلاتی له ده‌روبه‌ری ورمێ به سڵامه‌ت گه‌ڕانه‌وه.
ـــ 5/2/1362 بومبهکهی رادیو تلویزیونی ورمێ مان به تاکییکی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی دووبره نارد که به‌داخه‌وه له جیاتی جاش و پاسدار که‌وته ده‌ست قیاده موقهتهکانی جیگیر له مزگه‌وتی دووبره و مزگه‌وته‌که‌ی به‌سه‌ردا ڕۆخاندن و بۆ هه‌مێشه دووبرهیان به جی هێشت گویا کۆژراویشیان هه‌بوو …….
18/2/1362 خه‌به‌ری شه‌هێد بوونی ناسر باریک ته‌نیا برای دایک و باوکیم که 11 ساڵ له خۆم بچووکتر و بۆ ئاخرین جار رۆژی 24/6/1361 له عه‌زیزکه‌ندی بۆکان دهباوهشم گرتبوو و چاوه‌کانیم ماچ کردبوو له نه‌کاو له ڕادیو کوردستان پاش سه‌رنج به‌ده‌ن عه‌مه‌لیاتی گیرانی پێگه‌ی قاقڵاواه خوێندراوه………
ـــ 16/3/1362 وه‌ک عهمهلیاتیک ئیزایی و خه‌و پێ حه‌رام کردن هاوکات له پێگه‌کان کورانه و دووبرهمان دا له زردوزیان دۆژمن خهبهریکمان پێ نه‌گه‌یشت و بۆ خۆشمان بهسڵامهت گه‌راینه‌وه.
ـــ 20/3/1362 دانانه‌وه‌ی کهمینیکی به‌ر بڵاو له سه‌ر جاده‌ی مه‌رگه‌وه‌ر و لیدانی زربهیهکی باش له هێزه‌کانی دۆژمن بۆ خۆم به بی کی سی به‌شداریم کرد ـــ 28/3/1362 هیرشی دۆژمن بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌کان له خیزهن تیک شکا و زه‌ربه‌ی باشیان لی که‌وت.
ـــ له 31/3/1362 هه‌تا 2/5/1362 تاڵترین و سه‌خترین رۆژانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیم بوو…… هێرشی پێتای دۆژمن، شه‌هێد بوونی کاک یوسف ئه‌مینی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیکه،که‌مبوونی ئیمکانات ته‌داروکاتی، دڵه‌ڕاوکه و ترسی خه‌لک له هێرشه‌کانی دۆژمن و گیرانه‌وه‌ی گه‌لی به‌رده‌ره‌ش هێندیک گرفتی بۆ ساز کردبووین ……………………….. به‌ڵام به خۆشیوه به‌ئیراده‌ی پۆلاینی فه‌رمانده‌ران و پێشمه‌رگه‌کان و چه‌ند کادریکی ئازای کومیته‌ی شارستان و کومیته ناوچه‌کان به سه‌ر گیر‌و گرفته‌کاندا زاڵ بووین و هێزو و کومیتهکهمان بووژانده‌وه.
ـــ رۆژی 12/5/1362 له پلانیک بۆ تروری من نه‌جاتم بوو……( به‌شیر)
ـــ 27/5/1362 پاش چه‌ند رۆژ شناسایی و به‌رنامه رێژی له ساعه‌تی یه‌ک و نێوی به‌یانیوه بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات پیگه‌ی هێزه‌کانی رژیممان له کانی شرک له نیزیکه‌وه کوتا به‌ڵام پێگه‌که‌مان بۆ نه‌گیرا و به سڵامه‌ت گه‌ڕاینه‌وه.
ـــ 12/6/1362 پاش چه‌ند رۆژ شناسایی شه‌وی هیرشمان کرده سه‌ر پێگه‌ی ئه‌نبی و پێگه‌که نیزیک به ده‌ست به‌سه‌ر داگیران بوو که به هۆی ته‌قینه‌وه نارنجوک ده‌ستی دۆژمن 7 پێشمه‌رگه به سۆکی و پێشمه‌رگه‌یه‌کیش به توندی بریندار بوو به هۆی سه‌ختی رێگای گه‌ڕانه‌وه‌مان و گرفتی ده‌رمان و ڕاگویستنی برینداره‌کان پاشه‌کشه‌مان که‌ر به‌داخه‌وه پێشمه‌رگه قاره‌مان و یه‌کیک له خۆشه‌ویسترین پێشمه‌رگه‌کانم به نێوی کاک سالح یوسفی له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌دا پاش سه‌عاتیک شه‌هید بوو، په‌ڵاشی نارنجوک وه سه‌ره‌وی ڕانی چه‌پی و به‌شیک له که‌له‌که‌ی چه‌پی که‌وتبوو و پانسمان و ڕاگیران خۆێنه‌که‌ی ئیمکانی نه‌بوو و به خوێنی پاکی چیای سووری سوورتر کرد، هه‌روه‌ک گوتم شوێنه‌که زۆر حاسته‌م و ته‌لان و بهردهڵین بوو و ته‌نیا یه‌ک یان دوو ئه‌سپمان پێ بوو و بریارمان دابوو ئه‌گه‌ر پێگه‌که گیرا ده‌ربه‌ندی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ست که‌وت نه‌بین و بیانسووتینین،پاش نیوسهعاتیک دوور که‌وتنه‌وه له شوینی شه‌ره‌که چوومه لای شه‌هید سالح که حالی بپرسم تا ده‌نگی بیستم خه‌ریک بوو له ئه‌سپه‌که بیتهخۆاری و گوتی که‌رم که کاک سابیر ئه‌تو سوار به ماندی ده‌بی….. نێو قه‌دیم له باوه‌ش گرت و هێندیکم دڵخۆشی داوه ……. بداخه‌وه زۆری پێ نه‌چوو و پاش نیزیک به نێو سه‌عات شه‌هید بوو.
ناوه‌ند سپی سه‌نگ- له 24/11/1362 هه‌تا 1/4/1365 وه‌ک موشاویر نیزامی ناوه‌ند سپێسهنگ هێزه‌کانی(شه‌هێد پێشه‌وا مه‌هاباد، به‌یان بۆکان، شه‌هێد ئاواره خانی، شه‌هێد سمکو شنو، شه‌هێد مینه‌شه‌م ره‌به‌ت، شه‌هێد ئه‌فشین نه‌غه‌ده)،
پێک هێنان و سازمان دانی هێزه‌کان له قه‌واره‌ی گه‌وره‌تر وه‌ک ناوه‌ند هاوکات بوو له گه‌ڵ پێک هێنانی کوموسیونیک بۆ بیکارهکانی ده‌فته‌ر سیاسی به نێوی کوموسیون پێشمه‌رگه، من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه به دروست بوونی کومسیونیک به نێوی کوموسیون پیشمه‌رگه و نه به سازمان دان و کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌ند هێز له قه‌واره‌ی ناوه‌ندیک دا به ئه‌و دوو ده‌لیله‌ی گه‌ش بین نه‌بووم 1 ـ به ئه‌و کاره هه‌سته ناوچه گهرایکهی که هه‌مێشه له حیزب‌دا هه بوو بهقوتتر ده‌کرد. 2 ـ ئهبتکار عه‌مه‌ل و ئه‌و خه‌لاقیه‌تی که له زۆربه‌ی فه‌رمانده‌ران هێز و لکه‌کان دا بوو به‌ر ته‌سک ده‌کرده‌وه.
ئیمه له کاتیکدا به‌ره به‌ره ناوچه رزگار کراوه‌کانمان له ده‌ست ده‌دا و ده‌بوو هه‌رچی زیاتر حه‌ولی سازمان دان شه‌ری پارتیزانی ته‌وا عه‌یار و دابه‌ش بوون به تیم بچوک و چالاک دابین، به پیچه‌وانه هاتین سێ ناوه‌ندی پێشمه‌رگه‌مان دروست کرد که به‌بروای من گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ریبه‌رایه‌تی حیزب بوو…….. له باری کاری تهشکیلاتیشهوه ناوه‌نده‌کان سه‌ر که‌وتوو نه بوون ……….
وه‌ک موشاویر نیزامی ناوه‌ندی سپی سه‌نگ هه‌ستم به ئه‌میر لهشکریکی بێ سه‌رباز ده‌کرد، یا وه‌ک ماسیک که بکه‌ویته سه‌ر وشکانی و ده‌رفه‌تی مه‌لی لی بستینیوه. من پێویستم به پێشمه‌رگه بوو که له عه‌مه‌لیاتدا به‌شداری ده‌گه‌ڵ بکه‌م و ته‌رحی لیدان زربه له دۆژمنی له گه‌ڵ به‌ریوه به‌رم نه‌ک هه‌ر شه‌وه‌ی له گوندیک به‌دووای سێ ئه‌ندام دیکه‌ی ناوه‌ند له مزگه‌وت بۆ خه‌لک یان په‌له پێشمه‌رگه‌یه‌ک قسه بکه‌م…………..
له‌و پۆسته‌دا مه‌جالی به‌شداری ڕاسته‌و خۆ له عه‌مه‌لیاته‌کاندا بۆ من وه‌ک موشاویر ناوه‌ند زۆر که‌م بوو و به کرده‌وه‌ش بهرنامهریژی و جیبه‌جی کردنی عه‌مه‌لیات هاوبه‌ش له نێو هێزه‌کاندا یه‌کجار سه‌خت و ته‌نانه‌ت به قازانجیش نه‌بوو، دۆژمن له زۆربه‌ی جموجوله‌کانی پێشمه‌رگه ئاگادار بوو و کۆ بوونه‌وه‌ی هێزیکی زۆری پێشمه‌رگه له شونیک ده‌بوو به هۆی وه‌شیار بوونه‌وه و ئاماده باش دۆژمن.
له‌و ماوه‌یدا که وه‌ک موشاویر نیزامی ناوه‌ند سپی سه‌نگ بووم سه‌ردانی هه‌ر شش هێزکهو هه‌موو لکه‌کانی پێشمهگهم کرد و قسه‌م بۆ کردن.
30/2/1363 هه‌ولین و ئاخرین عه‌مه‌لیات هاوبه‌ش به به‌شداری لکیک له هێز شه‌هید پێشه‌وا و لکیک له هێزی شه‌هید مینه شه‌م له گه‌رده‌نه‌ی زمزیران به هه‌ماهه‌نگی ناوه‌ند به‌رێوه چوو. چه‌ند ماشینیک سوتیندرا ………
باسی کار‌و و تێکۆشانی رۆژ به رۆژی ئه‌و ماوه‌یه که له ناوه‌ندی سپی سه‌نگ وه‌ک موشاویر نیزامی بووم و شه‌ری سێ رۆژه‌ی سه‌ر شاخان و شه‌ری ناخۆیی کومه‌ڵه‌و حیزبیش له ده‌شتی شلیریش دیڵمه بۆ داهاتوو.
به هێوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازای بۆ گه‌ل و نێشتمان و ئیوه‌ی به‌ریز!
پێشمەرگەکان: ئەم بیرەوەرییەی کاک سەروان سابیر پێشتر بلاوکرابووە وە، بەڵام لە کاتی هاک کردن دا نەمابوو، بۆیە دووبارە دایدەنێینەوە. سوپاس بۆ کاک سەروان سابیر