ئه‌م به‌شه له‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه پێکهاتووه:
- ڕه‌وشی زمان و سیاسه‌تی زمان له نۆروێژ، سوئێد و دانمارک
- به‌راوردکردنێکی ڕه‌وش و سیاسه‌تی زمان له‌نۆروێژ، سوئێد و دانمارک
- ڕه‌وشی زمانی “سامی” له‌نۆروێژ ڕوناکی به‌خشین به‌زمانی نۆروێژی و سیاسه‌تی بهنۆروێژیکردن
نوردیک، زمانی هاوبه‌ش
زمانی نۆروێژی، سوئێدی و دانمارکی له‌ڕاستیدا یه‌ک زمان بوون. ئه‌م سێ زمانه ئێستاش ئه‌وه‌نده له‌یه‌ک ده‌چن که خه‌ڵکی ئه‌م سێ وڵاته له‌قسه‌ی یه‌کتر تێده‌گه‌ن. نۆروێژ، سوئێد و دانمارک، وه‌ک یه‌ک مه‌ڵه‌به‌ندی زمانی حیساب ده‌کرێن که به‌چوار شێوه‌زاراوه‌ی جیاواز دابه‌شده‌کرێن. نۆروێژ، سوئێد و دانمارک هه‌ریه‌ک فۆنتی خۆیان هه‌یه، نۆروێژ خاوه‌نی دو زاراوه‌یه، “بوکمۆڵ” و “نینۆشک”. ئه‌م سێ وڵاته به‌سه‌ر یه‌که‌وه، یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی زمانین به 20 ملیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی نۆروێژی، سوئێدی و دانمارکی گرینگیه‌کی زۆر داده‌نێن بۆ تێگه‌یشتن له‌زمانی نوردیک. ئه‌م سێ وڵاته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێژنه‌یه‌کی زمانه‌وانیان هه‌یه و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن.
زێده له‌مه‌ش ئه‌م سێ وڵاته په‌یمانێکی نێونه‌ته‌وه‌ییان به‌ستووه بۆ ڕاگرتن و پاراستنی کهمایهتیهنهتهوهییهکان.
زمانی سامی له‌نۆروێژ به‌پێی به‌یاسا پارێزراوه و زمانی سامی له‌م وڵاته، زمانێکی ڕه‌سمییه، هه‌روه‌ها بڕیاری تایبه‌ت هه‌یه بۆ زمانی “کوێنسک”. سوئێد یاسایه‌کی داناوه بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی زمانی سامی، فینله‌ندی و تورنهدالی. جگه له‌مانه له‌نۆروێژ کارکراوه بۆ پاراستنی ئه‌و دو شێوه‌نوسینه ڕه‌سمیه‌ی بوکمۆڵ و نینۆشک.
لهفینلهندیش 300 هه‌زار سوئێدیزمانی لێده‌ژین، نوسینی سوئێدیش له‌وێ شێوهنوسینێکی ڕه‌سمیه. لهفینلهندیش یاسا هه‌یه بۆ پاراستنی زمانی سامی.
کاریگه‌ری ئینگلیسی له‌سه‌رزمانی نوردیک
له‌م په‌نجا ساڵه‌ی دواییدا کاریگه‌ری زمانی ئینگلیسی له‌سه‌رزمانی نوردیک به‌رده‌وام ڕووله‌زیادبوون بووه. ژماره‌ی ئه‌و وشه وه‌رگیراوانه‌ی که لهئینگلیسیهوه هاتوون، قه‌ت هێندەی ئه‌مڕۆ زیادیان نه‌کردوه. چهندهاساڵه لێژنه‌ی زمان له‌نۆروێژ دژ به‌وه‌رگرتنی وشه‌ی ئینگلیسی چالاکی به‌ڕێوه‌ده‌بات. زۆرله‌مێژه له‌سوئێد و دانمارک لایان وایه هاوردنی وشه‌ی ئینگلیسی شتێکه ناتوانن بیوه‌ستێنن، ناشبێت بیوه‌ستێنن، به‌ڵام باسه‌که هه‌ردێت و زۆرتر ده‌که‌وێته به‌رسه‌رنج. له‌ساڵی 2000دا ناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی بواری سیاسه‌تی زمانه‌وانی له‌سوئێد و دانمارک ده‌ستیان به‌کارکردووه و له‌وانه بابه‌تی وشه‌ی وه‌رگیراوی ئینگلیسی که‌وتووه‌ته به‌رباس.
لێژنه‌ی زمانه‌وانی له‌ساڵی 2005دا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ستراتێژیکی له‌مه‌ڕ زمانی نۆروێژی بڵاوکردەوه. له‌م گه‌ڵاڵه‌دا ڕه‌وشی زمانی نۆروێژی که‌وتووه‌ته به‌رباس، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یه‌کی ڕێنوێنی زمانی نۆروێژی بۆ ساڵانی داهاتوو پێشنیارکراوه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م سێ وڵاته له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئهوپێشنیار و ده‌ست پێشخه‌ریانه له‌خۆده‌گرێت که زمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزده‌که‌ن.
ڕه‌وش و سیاسه‌تی زمان له‌نۆروێژ
لێژنه‌ی زمان له‌سه‌ر هه‌رکێشه‌یه‌کی زمانه‌وانی ده‌بێت ئامۆژگاریی بدات، به‌ڵام ئه‌مه حکومه‌ته که له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌وه بڕیار ده‌دات کامیان ده‌ستپێشخه‌ری بۆ بکرێت. زۆرینه‌ی دانیشتوانی نۆروێژ، نوروێژی زمانی دایکییانه. نۆروێژی زمانی نه‌ته‌وایه‌تییه، هه‌روه‌ها ئێمه زمانی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی “سامی” و “کوێنسک”مان هه‌یه، جگه له‌مانه زۆرزمانی دیکه‌مان له‌ناو کۆچه‌راندا هه‌یه.
زمانی هاوبه‌ش مه‌رجێکی پێویسته بۆ ڕاگرتن وپاراستنی دێمۆکراتیهتێکی زیندوو، هه‌روه‌ها گرینگیشه بۆ ئاسووده‌یی و کاریگه‌ریی له‌هه‌موو بوارێکی کۆمه‌ڵگه‌دا. سروشتییه زمانی نۆروێژی، وه‌ک زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی بمێنێته‌وه-چونکه هه‌م میراتی فه‌رهه‌نگیمانه و هه‌م زمانی دایکی زۆرایهتیمانه. جگه له‌مه، نۆروێژی ده‌توانێت زمانی په‌یوه‌ندی بێت له‌نێوان ئه‌وانه‌ی وا زمانی جۆراوجۆریان هه‌یه، به‌ڵام نۆروێژی نابێت هه‌ڕه‌شه بێت بۆسه‌ر زمانه‌کانی دیکه و ناشبێت جێگه‌یان بگرێته‌وه. له‌به‌رنامه‌ی لێژنه‌ی زمانه‌وانیدا نوسراوه، که سیاسه‌تی زمانی نۆروێژی ده‌بێت له‌سێ بواراندا بناخه‌ی خۆی قایم بکات.
1- مافی زمانی نه‌ته‌وایه‌تی
2- مافی زمانی دایکی
3- مافی فێربوونی زمانی بێگانه
بۆ دڵنیایی له‌وه‌ی که زمانی نۆروێژی، وه‌ک زمانی نه‌ته‌وه‌یی بمێنێته‌وه، ده‌بوایه خه‌مخۆر بین بۆ دۆزینه‌وه‌ی وشه و زاراوه‌ی نۆروێژی له‌نێو هه‌ر لقێکی زانیاری‌دا.
شتێک که زۆرتایبه‌ته بۆ نۆروێژی، ئه‌وه‌یه که ئێمه دووشێوه نوسینی ڕه‌سمی و جیاوز له‌یه‌ک، به‌ڵام هاوتامان هه‌یه؛ “بوکمۆڵ” و “نیننۆشک”. نزیک به 85 تا 90 له‌سه‌دی خه‌ڵکی نۆروێژ شێوه‌نوسینی “بوکمۆڵ”یان هه‌یه، به‌ڵام جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو له‌خه‌ڵک، که‌متر لهقسهکردنیاندا “بوکمۆڵ” به‌کاردێنن، چونکه به‌کارهێنانی زاراوه‌ی جۆراوجۆر، زۆربهرینتره.
یه‌ک له‌چواری کۆمۆنه‌کانی نۆروێژ بڕیاریانداوه شێوه‌نوسینی “نینۆشک” به‌کاربێنن. “نینۆشک” شێوه‌نوسینی زۆرینه‌یه لهپارێزهگهکانی”ڕۆگه‌لاند”، ”سۆگن و فیوردانه” و “موره و ڕۆمسداڵ”. له‌هه‌موو پارێزگه‌کانی دیکه‌شدا هه‌ن که‌سانێک که “نینۆشک” به‌کاردێنن. لهفێرگهسهرهتاییهکاندا 86000 قوتابی “نینۆشک” فێرده‌بن.
“بوکمۆڵ” زمانی زاڵه بۆ نوسین له‌نۆروێژ. ئه‌مه‌ش هه‌موو ناوچه‌یه‌کی ئه‌م وڵاته ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام سیاسه‌تی ڕه‌سمی زمان ئه‌وه‌یه که هه‌ردوک زمانه‌کان، شێوهنوسینهکهیان بپارێزرێت. ئه‌م دو شێوه‌نوسینه به‌شێکی گرینگی مێژووی نزیک و میراتی فه‌رهه‌نگیمانه. بۆیه زۆر گرینگه وه‌ک زمانێکی که‌مینه هه‌موو زه‌مینه‌یه‌ک بۆ مانه‌وه و پێشکه‌وتنیان ئاماده‌بکه‌ین، که‌وایه ئه‌وانه‌ی ئه‌م دوشێوهنوسینه به‌کاردێنن، ده‌بێت وه‌ک یه‌ک چاویان لێ بکرێت، و مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌بێت. لهکتێبهدهرسیهکان و نوسینهئیداریهکان، وه‌ک یه‌ک له‌به‌رده‌ستدابن.
گه‌ر پێمانخۆشه نۆرێژی، وه‌ک زمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بکه‌ین، گرینگه نینۆشک و بوکمۆڵ له‌هه‌موو مێدیاکاندا- له‌ژیانی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازیی، بازرگانی و کاروباره‌کانی دیکەدا به‌کاربێنین.
گۆڕه‌پانێکی دیکه که به‌تایبه‌ت زۆرگرینگه- هه‌م له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی زمانی ئینگلیسی و هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زۆرخێرا و به‌ربڵاو به‌کاربهێنرێت، سیسته‌می ئه‌له‌کترۆنیکی و کۆمپیوته‌ره. زۆربه‌ی خه‌ڵک هه‌م له‌کار و هه‌م له‌ماڵاندا کۆمپیوته‌ر به‌کاردێنن. زمانی ئینگلیسی له‌پڕۆگرامه‌کانی کۆمپیوته‌ردا له‌گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه. لێژنه‌ی زمانه‌وانی بڕوای وایه وشه و زاراوه‌ی نۆروێژی له‌جێگه‌ی وشه ئیگلیسییهکان دابنێین و هه‌روه‌ها زانیاریهتهکنۆلۆژییهکانمان به‌زمانی نۆروێژی بنوسرێن.
ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت زۆرگرینگه که‌بنچینه‌ی هه‌موو خوێندنه‌کان له‌هه‌موو ئاستێک‌دا- لهفێرگهبهرزهکان و لهزانستگهکاندا به‌زمانی نۆروێژی به‌ڕێوه بچێت. ته‌رمینۆلۆژی زاراوه‌ی نۆروێژی له‌هه‌موو هێڵه‌کاندا له‌پاڵ زمانی ئینگلیسی، یان هه‌ر زمانێکی دیکه‌دا گه‌شه بستێنێت.
زمانی که‌مایه‌تییه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌نۆروێژ
ئه‌وانه‌ی به‌زمانی که‌مایه‌تییه‌کان ده‌دوێن سێ ده‌سته‌ن:
- سامییه خۆوڵاتییهکان
- که‌مایه‌تییه‌کانی دیکه
- کۆچه‌ران
سامی
گه‌ر نه‌مزانیبایه
من منم و له‌خه‌ڵکێکی ترم
نه‌شمده‌زانی تۆش توی و
ئه‌م دنیایه‌ش خه‌ڵکانێکی زۆری تێدایه.
“نیلس ئاسلاک ڤالکێپۆ”، شاعیری سامی
دانیشتوانی دێرین و کۆن
نزیکه‌ی په‌نجا تا سه‌دهه‌زار سامی له‌کۆنه‌وه له‌ناوچه‌کانی خۆیان که ئێستا له‌نۆروێژ، سوئێد، فینله‌ند و رووسیا هه‌ڵکه‌وتووه، نیشته‌جێ بوون. نزیکه‌ی حه‌فتا له‌سه‌دی سامییه‌کان له‌نۆروێژ ده‌ژین. سامییه‌کان ئه‌و گروپه خه‌ڵکه‌ن که کۆنترین دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، یانی به‌ر له‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌وێ نیشته‌جێ بوون. له‌به‌ر ئه‌مه سامییه‌کان هه‌م له‌نۆروێژ و هه‌م له‌چوارچێوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، وه‌ک دانیشتوانی کۆن و ڕه‌سه‌ن چاویان لێده‌کرێت.
نه‌خشه‌ی ساپمی یان وڵاتی سامییه‌کان
ساپمی یان وڵاتی سامییه‌کان ئه‌و ناوچه‌یه که سامییه‌کان لێیده‌ژین، هه‌ر له”ئێنگێرداڵ”ەوه له‌باشوری نۆروێژ و “ئیدرێ” له‌باشوری سوئێده‌وه هه‌تا نیوه‌دوورگه‌ی “کۆلا” له‌رووسیادا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سامییه‌کان له‌مێژوودا
وا شێمانه ده‌کرێت یه‌که‌م مرۆڤه‌کان کههاتوونه ئه‌م ناوچانه‌ی باکووری نۆروێژ، سوئێد، فیله‌ند و رووسیاوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ 11000 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
ئه‌وه‌ی که ئه‌م خه‌ڵکانه سامیی بووبن یان نا، ئێمه زانیارییه‌کمان نییه، به‌ڵام واده‌زانین سامییه‌کان له 2000 تا 3000 هه‌زار له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌م کولتورهوهوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. له”ئالتا” به‌ردێک دۆزراوه‌ته‌وه که هی 6000 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره که وێنه‌ی ئاسک و که‌ڵه‌کێوی و ماسی و باڵدار و مرۆڤ و به‌له‌می لێههڵکهندراوه، هه‌روه‌ها وێنه‌ی گرتن و ڕاوکردن و ڕێوڕه‌سمی ئایینی تێدا ده‌بیندرێت.
ناوی سامییه‌کان بۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نوسراوەی مێژویی ڕومی “تایتوز” له 98ی زایینیه‌وه هاتووه. له”سنۆره”ی ئه‌فسانه‌ی پاشاکان نوسراوه که “هاراڵدهۆرفاگره”، “سنۆفرید”کچی یه‌کێک له‌سه‌رۆک خێڵه‌کانی سامیه‌کانی هێناوه. “سنۆره” ده‌ڵێت سامییه‌کان وه‌ستا بوون له‌دروستکردنی به‌له‌مدا. ئه‌وان که‌شتی وه‌ها گه‌وره‌یان دروستکردوه که دوانزه سه‌وڵلێده‌ر له‌م لاو و دوانزه‌ش له‌و لاوه دابنیشن، ئه‌م که‌شتیانه‌ش له‌سه‌رده‌ریا ئه‌وه‌نده خێرا ڕویشتوون که‌س نه‌یتوانیوه بیانگاتێ.
ژماره‌یه‌کی زۆر له‌سامییه‌کان زمانی خۆیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له‌وانه‌یه 20 تا 35 هه‌زار که‌س هێشتا بتوانن که‌م و زۆر به‌زمانی خۆیان قسه‌بکه‌ن. زمانی سامی به‌شێکه کهگروپهزمانهکانی “فینله‌ندی- ئوگری” و نزیکه له‌زمانی فینله‌ندی، به‌ڵام ئه‌م دوو زمانه زۆر له‌یه‌ک جیاوازن. زۆربه‌ی سامییه‌کان، نزیک 90 له‌سه‌دیان به‌زمانی سامی باکوور ده‌دوێن. جگه له‌سامی باکوور “لولهسامی” و سامی باشوریشمان هه‌یه. ئه‌وانه‌ی بهلولهسامی ده‌دوێن، دوهه‌زار که‌سێک ده‌بن که له‌مبه‌روئه‌وبه‌ری سنوری نوروێژ و سوئێد ده‌ژین. ئه‌وانه‌ش کهبهسامی باشور ده‌دوێن، هه‌زارکه‌سێک ده‌بن. جیاوازی نێوان سامی باکور و سامی باشور هه‌روه‌ک جیاوازی نێوان نۆروێژی و ئایسله‌ندییه. زمانی نوسینی ڕه‌سمی، سامی که له‌نۆروێژ به‌کارده‌برێت، سامی باکووره. له‌م زمانه‌دا ئه‌ده‌بیاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌مه‌لایه‌نه به‌رچاو ده‌که‌وێت.
نزیکه‌ی 1000 قوتابی به‌زمانی سامی ده‌خوێنن. له‌پێنج شاره‌وانی پارێزگه‌ی “فینمارک”دا و له‌هه‌ریه‌ک له شاره‌وانییه‌کانی “ترۆمس”، “نورلاند” و “نورترۆندهلاگ” هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تاییدان، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به زمانی سامی بخوێنن.
له‌ناوچه‌کانی دیکه‌ش گه‌ر ژماره‌ی خوازیاران بگاته ده که‌س، مافی خوێندنیان به‌زمانی سامی هه‌یه،.
سامییه‌کان که وه‌ک خه‌ڵکێکی خۆماڵی چاولێده‌کرێن، مافی پاراستنی زمان و کولتووری خۆیان هه‌یه. له‌خاڵه‌کانی ماده‌ی 1 و 5ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سامییه‌کان که په‌یوه‌ندی هه‌یه به زمانی سامییه‌کان، سه‌لمێندراوه که نۆروێژی و سامی مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه. زێده له‌مه‌ش سامی زمانێکی ڕه‌سمییه لهوشارهوانیانهی که له‌سه‌ره‌وه ناومان هێناون.
سامییه‌کان وه‌ک دانیشتوانی کۆنی ناوچه‌که مافی خوێندنیان به‌زمانی سامی هه‌یه. گروپهکهمایهتییهکانی دیکه‌ش ته‌نیا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه تائه‌وکاته‌ی زمانی نۆروێژی فێرده‌بن، زمانی خۆیان بخوێنن. که‌واته زمانی سامی له‌نۆروێژ جێگه‌یه‌کی بێ هاوتا وتایبه‌تی له‌ناو زمانی که‌مایه‌تییه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه.
که‌مایه‌تییه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه
له‌نۆروێژ له‌نێوان ده تا پانزدهههزارکهس “کوێن”ی ده‌ژین، له‌مانه ڕه‌نگه دووهه‌زار که‌سێکیان بهفینلهندی بدوێن. رۆمانیهکانیش هه‌زار که‌سێک ده‌بن که به‌زمانی خۆیان- رۆمانی ده‌دوێن. سێ سه‌د-چوارسهدکهسیش به‌عیبری مودێڕن ده‌دوێن.
کۆچه‌ران
نزیکه‌ی 35000 هه‌زار کۆچه‌ر له‌نۆروێژ ده‌ژین، ئه‌مانه له‌دانمارک، سوئێد، پاکستان، یان وڵاتانی ئینگلیسی زمان، ڤیتنام، سۆمالی، ئێران، تورکیه، چین و ئه‌فغانستانه‌وه هاتوون. له‌نۆروێژ هه‌مووان مافی به‌کارهێنانی زمانی دایکی خۆیان هه‌یه.
که‌وایه ئه‌وانه‌ی به‌زمانی که‌مایه‌تییه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌دوێن، مافی خۆیانه به‌زمانی دایکی خۆیان بخوێنن و زمانی نۆروێژیش چ وه‌ک زمانی یه‌که‌م یان زمانی دووه‌م فێرببن. کاربه‌ده‌ستانی نۆروێژی ئه‌مه زۆر به‌گرینگ ده‌زانن ئه‌وانه‌ی له‌نۆروێژ ده‌ژین، زمانی نه‌ته‌وایه‌تی نۆروێژ فێر بن. له‌ساڵی 2003دا بڕیاردرا هه‌موو گه‌وره‌ساڵانی کۆچه‌ر مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه و ئه‌رکه له‌سه‌رشانیان که زمانی نۆروێژی فێر بن.
پهنجهدویی(زمانی که‌ڕولاڵان)
زمانی پهنجهدویی خۆی زمانێکه. به‌پێی ناوه‌ندی که‌ڕولاڵانی نۆروێژ هه‌تا هه‌زارکه‌س له‌م وڵاته به‌زمانی په‌نجه‌یی قسه‌ده‌که‌ن.
فه‌رهه‌نگی سامی له‌به‌رتیشکی زمانی نۆروێژی- سیاسه‌تی بهنۆروێژیکردن
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی 1800دا سیاسه‌تێکی توندوتیژ بۆ بهنۆروێژیکردنی سامییه‌کان که‌وته‌ڕێ، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت له‌وپه‌یوه‌ندیه‌دا چاولێ بکرێت که به‌دوای دانانی یاسای بنه‌ڕه‌تی نۆروێژ له‌ساڵی 1814دا زۆرایه‌تی دانیشتوانی نۆروێژ پێویستیان به‌دروستکردن و دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه هه‌بوو. له‌م ساڵانه زۆرکه‌س سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی میراتی به‌جێماوی نۆروێژیی بوون و سووربوون له‌مه‌ڕ ده‌رخستن و دیاریکردنی ئه‌م که‌له‌پووره، به‌تایبه‌ت له‌بواری زمان، مێژوو، ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه. له‌کۆتایی ساڵانی 1800دا بڕیاردرا منداڵانی سامی ده‌بێت نۆروێژی بخوێنن. تا ساڵی 1880 ئه‌م بڕیاره ته‌نیا ئایینی مه‌سیحی نه‌ده‌گرته‌وه. له‌ساڵی 1889دا یاسایه‌کی نوێ بۆ خوێندنگه‌کان ده‌رچوو که‌ده‌یگوت زمانی سامی ته‌نیا زمانێکی یاریده‌ره و ئه‌مه‌ش هه‌موو هێڵه‌کانی خوێندنگه‌کان ده‌گرێته‌وه. ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو که سامییه‌کان ده‌بوو بهنۆروێژی بخوێنن و نۆروێژی ده‌بوایه ته‌نیا زمان- هه‌م ناوماڵ و هه‌م خوێندنگه بێت.
ئه‌م سیاسه‌تی بهنۆروێژیکردنه تاساڵی 1960 به‌رده‌وام بوو، ئه‌م سیاسه‌ته له‌سه‌ر بێ بایخکردنی سامییه‌کان و فه‌رهه‌نگه‌که‌یان دانرابوو- هه‌م منداڵانی سامی و هه‌م منداڵانی دیکه‌ش له‌نۆروێژ له‌باره‌ی مێژوو و نه‌ریتی سامییه‌کان که‌م فێرده‌بوون یان هه‌ر هیچ فێرنه‌ده‌بوون، به‌ڵام نه‌ریتی قسهگێڕانهوهی ده‌ماوده‌م هه‌رمایه‌وه. له‌ڕێگه‌ی “یۆیکێن”، گۆرانی تایبه‌ت بهسامییهکان، ئه‌فسانه و داستانه‌کان، فه‌رهه‌نگی سامییه‌کان گه‌یشته نه‌وه‌کانی نوێ، به‌ڵام یۆیکێن، که به‌شێکی گرینگ له‌شیعری سامییه‌کان بوو، قه‌ده‌غه‌کرا.
ئاکامی ئه‌م گووشاره بۆسه‌ر زمان و کولتوری سامییه‌کان ئه‌وه‌بوو که زۆربه‌یان شه‌رمیان ده‌کرد که بڵێن سامین و هه‌وڵیانده‌دا ڕه‌گه‌ز و ڕابردووی خۆیان بشارنه‌وه. گۆرانی بێژێکی به‌ناوبانگی ئه‌مڕۆیی سامی “ئانته میکێل گوپ”ه. ئه‌وپیاوه له‌هه‌موو نۆروێژدا کۆرسی مۆسیقا، گۆرانی و هونه‌ری گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک بۆ مامۆستایان داناوه.
سامییه‌کان بۆ یه‌که‌م جار له‌ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاکانی زایینی زۆر به‌جیدی له‌دژی سیاسه‌تی بهنۆروێژیکردن ڕاوه‌ستان. هاوکات ئه‌ده‌ب و هونه‌ری وێنه‌کێشان و مۆسیقای سامی که‌وته گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندن. سامییه‌کان ده‌ستیانکرد به‌شانازیکردن به‌مێژوو و فه‌رهه‌نگی خۆیان. ئه‌وان چاویانکرایهوه و ئاگاداربوون که‌ئه‌وانیش وه‌ک دانیشتوانی کۆنی ئه‌م وڵاته مافی تایبه‌ت بۆ خۆیان هه‌یه و ڕێکخراوه‌کانیان ژماره‌یه‌ک خواستیان خسته به‌رده‌م ده‌وڵه‌ت بۆ جێبه‌جێکردن.
خه‌باتی سامییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک خه‌ڵکێک به‌مێژوو و کولتوری خۆیانه‌وه ڕێزیان لێ بگیرێت، سه‌رئه‌نجام هاتهدهی. له‌ساڵی 1967 زمانی سامی به‌ویستی خۆیان بووه زمانی یه‌که‌م له‌خوێندنگه‌کان و له‌ساڵی 1969دا یه‌که‌م خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی له‌شاری “کاراشۆک” دامه‌زرا. ساڵی 1989ش یه‌که‌مین فێرگه‌ی به‌رزی زانکۆی سامی دامه‌زرا. ئه‌م فێرگه‌یه له‌هه‌موو ناوچهسامییهکانی نۆروێژ، سوئێد، فینله‌ند و رووسیاوه خوێندکاری بۆ دێت.
ههرلهوساڵانهدا سامییه‌کانی نۆروێژ “سامهتینگه” یان په‌رله‌مانی هه‌ڵبژارده‌ی سامییهکانیان دامه‌زراند. په‌رله‌مانی سامییه‌کان له‌نۆروێژ، سوئێد، فینله‌ند و رووسیا ناوه‌ندێکی هاوکاڕیی به‌ناوی لێژنه‌ی په‌رله‌مانی سامییه‌کان پێکهێناوه. ئه‌م لێژنه‌یه له‌سه‌ر کێشه‌ی سامییه‌کان له‌م چه‌ند وڵاته، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک کارده‌کات. ساڵی 1990 نۆروێژ وه‌ک یه‌که‌م وڵاتی دنیا په‌یوه‌ستبووه بهوپهیمانهنێونهتهوهییه که سامییه‌کان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆن و ڕه‌سه‌ن پێناسه‌ده‌کات.
ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی سامییه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان ده‌ژین، بۆ نمونه کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌سامییه‌کان لهئۆسڵۆ ده‌ژین. تۆڕی ئینتێرنێتی www.infonuorra.no شوێنێکه بۆ دیتنه‌وه و ناسین بۆ لاوانی سامی، له‌وێ ده‌توانێت زانیاری زۆرتر له‌سه‌رکێشه‌ی سامییه‌کان بدۆزیته‌وه.
مافی زمانی بیگانه
به‌جیهانیبوون پێویستی فێربوونی زمانی بێگانه‌ی هێناوه‌ته پێش. په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان و وڵاتهجۆراوجۆرهکان به‌زمان و فه‌رهه‌نگی جیاوازه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه. ڕاگهیهندنهگشتییهکان وه‌ک تی ڤی، ئینتێرنێت و سینه‌ما، دنیای ئه‌مڕۆیان پێکه‌وه گرێداوه- هه‌م وه‌ک تاک و هه‌م وه‌ک کرێکار، یان کاربه‌ده‌ست ده‌بینین که زانینی زمانی بێگانه، به‌تایبه‌ت ئینگلیسی ده‌روازه‌یه‌کی ئێجگار گرینگه. هه‌ربۆیه بڕوامان وایه مافی فێربوونی زمانی بێگانه، مافێکی دیموکراتیکه له نۆروێژ. زمانی ئینگلیسی گرینگه، چونکه لهپهیوهندیهنێونهتهوهییهکاندا هه‌موو لێی تێده‌گه‌ن.
هه‌روه‌ها گرینگه زۆرێک له‌زمانه‌کانی دیکه‌ش پشتگیریان لێ بکرێت، وه‌ک ئاڵمانی، فه‌رانسه‌یی، سپانیایی و ئهوزمانه گه‌ورانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئوروپا- وه‌ک چینی، عه‌ره‌بی و ژاپۆنی. مافی فێربوونی زمانی بێگانه، ده‌بێت هه‌روه‌ها زمانی که‌مایه‌تییه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه‌ش که له‌نۆروێژ ده‌ژین، بگرێته‌وه.
سیاسه‌تی زمانی نۆروێژی
به‌رنامه‌ی درێژماوه‌ی “نۆروێژی له‌سه‌د ساڵا” که له‌لایه‌ن لێژنه‌ی زمانه‌وانیه‌وه له‌ساڵی 2005دا داڕێژراوه، له‌سه‌ر ئه‌م بوارانه‌ی خواره‌وه له‌ساڵانی داهاتوودا پێداده‌گرێت:
- به‌هێزکردنی نۆروێژی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی نۆروێژدا- له‌ڕاگه‌یاندنه‌کاندا، له‌کار و داییرهگشتییهکاندا.
- به‌هێزکردنی تێگه‌یشتوویی له‌زمانی دایکی، زمانی نه‌ته‌وه‌یی، کولتوری و ڕۆشنبیریی.
- گه‌شه‌پێدان و به‌کارهێنانی وشه و زاراوه‌ی نۆروێژی له‌وجێگه که ئێمه زانست و فه‌رهه‌نگ له‌زمانه‌کانی دیکه‌وه وه‌رده‌گرین.
- مافی ئه‌وانه بپارێزین که یه‌ک یان چه‌ند زمانی که‌مایه‌تییه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ک زمانی دایکیان هه‌یه.
- توانایی زمانی بێگانه به‌هێز بکه‌ین له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا.
سوئێدی
سوئێدی زمانی نه‌ته‌وه‌یی سوئێده. زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته نزیکه‌ی 8،7 میلیۆن که‌س، زمانی دایکیان سوئێدیه. نزیکه‌ی 300 هه‌زار که‌س، سوئێدیهکۆچهرهکانیش له‌فینله‌ند ده‌ژین. ئه‌مانه جۆرێک سوئێدی ده‌دوێن که پێی ده‌لێن فینله‌ندی-سوئێدی. سوئێدیش وه‌ک نۆروێژ که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌شی تێدایه. 300 هه‌زار کۆچه‌ری فینله‌ندیش له‌م وڵاته ده‌ژین که زمانی دایکیان فینله‌ندیه. که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کی دیکه که له‌وێ ده‌ژین سامیییهکانن. “سامهتینگه”ی سوئێد، زمانی سامییه‌کان ده‌پارێزێت. کاربه‌ده‌ستانی سوئێدیش ده‌بێت زمانی فینله‌ندی و رۆمانی و پهنجهزمانی بپارێزن.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سوئێد کۆچبه‌رێکی زۆری بۆ هاتووه. ئه‌مانه له‌وڵاتی جۆراوجۆره‌وه هاتوون، وه‌ک پاکستان، یوگسلاوی پێشوو، وڵاتانی ئینگلسی زمان، ڤیتنام، سۆمالی، ئێران، تورکیا، ئه‌فغانستان و چین. سه‌رجه‌م ژماره‌ی زمانی ئه‌م کۆچبه‌رانه ده‌گاته 200 زمان. کاربه‌ده‌ستانی سوئێدی بۆ هه‌موو ئه‌مانه و بۆ فێرکردنی زمانی سوئێدی و زمانی دایکی، هاسانکاریان بۆ ده‌که‌ن.
سوئێد به‌پێچه‌وانه‌ی نۆروێژ ته‌نیا یه‌ک شێوه‌نوسینی ڕه‌سمی هه‌یه، زاراوه‌ی “ستۆکهۆڵم” پایه و بناخه‌ی ئه‌م شێوهنوسینهیه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌لومه‌رج بۆ زاراوه‌کانی دیکه‌ش باشتر بووه.
لێژنه‌ی زمانی سوئێدی له‌سه‌ر کێشه‌کانی زمانه‌وانی ڕێنوێنی ده‌دات به په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه په‌رله‌مانە که بڕیارده‌دا ده‌بێت چی بکرێت. لێژنه‌ی زمانه‌وانی له‌سوئێد هه‌ربه‌شێوه‌ی لێژنه‌ی زمانه‌وانی له‌نۆروێژ سه‌رقاڵی ڕاگرتن و پاراستنی زمانی سوئێدی و ئاماده‌کردنی هه‌لومه‌رجه بۆ گه‌شه‌کردن ئهوزمانه، به‌پێی ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵگه و هێنانی ته‌کنۆلۆژی نوێ. هه‌روه‌ها له‌سوئێد تێڕوانینه‌که وایه که گرینگیه‌کی زۆر داده‌نێن بۆ دانانی وشه و زاراوه‌ی سوئێدی. سوئێدییه‌کان به‌گرینگی ده‌زانن خوێندن له‌هه‌موو بواره‌کاندا بهسوئێدی بێت و ئهوقوتایبانهی سوئێدیش نین، به‌زمانی سوئێدی بخوێنن.
کۆمه‌ڵگه‌ی مودێرنی سوئێد هه‌روه‌ک نۆروێژ و دانمارک په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی له‌بواری جۆراوجۆره‌وه- له‌وانه بازرگانی، کار، سیاسه‌ت، کولتور و کۆمپیوته‌ر به‌کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانییه‌وه به‌ستووه.
له‌به‌ر ئه‌وه کاربه‌ده‌ستانی سوئێدی له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌ن که بۆ سوئێدیه‌کان زۆرگرینگه زمانی بێگانه- به‌تایبه‌ت ئینگلیسی بزانن، هه‌روه‌ها زمانه‌کانی دیکه‌ش بۆ نمونه زمانه ئاسیاییه‌کان.
دوای ساڵێک باس و لێکۆڵینه‌وه، سوئێدیه‌کان ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی زمانی سوئێدی کرد. ئاکامی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ئه‌م چوارخاڵه‌ی خواره‌وه‌یه:
- سوئێدی ده‌بێت زمانی سه‌ره‌کی سوئێد بێت.
- زمانی سوئێدی ده‌بێت به‌ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی سوئێد بپارێزێت.
- ئهوزمانه ڕه‌سمییه‌ی سوئێد ده‌بێت مودێرن و ساکار بکرێته‌وه بۆ تێگه‌یشتن.
- هه‌موو مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت زمانی سوئێدی فێربن و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن، زمانی دایک به‌کار بێنن وگه‌شه‌ی پێبده‌ن، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شیان هه‌بێت زمانی بێگانه فێر بن.
دانمارکی
دانمارکی زمانی نه‌ته‌وه‌ییه له‌دانمارک
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی دانمارک، نزیکه‌ی 5،5 میلیۆن که‌س، دانمارکی زمانی دایکیانه، ته‌نیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زمانی دانمارکی بووه به‌باسی ڕۆژ. له‌م وڵاته‌شدا شێوه‌نوسینی دانمارکی ڕه‌سمییه، زاراوه‌ی “کۆپێنهاگ” پایه و بناخه‌ی ئه‌م نوسینه‌یه، به‌ڵام زاراوه‌ی زۆرجیاوازتر له‌دانمارک هه‌یه. هه‌لومه‌رج بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م زاراوانه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا باشتر بووه. لێژنه‌ی زمانه‌وانی له‌پرسی زماندا ڕێنوێنی ده‌دات به‌وه‌زیری په‌روه‌رده، به‌ڵام “فۆلکهتینگه”، واته په‌رله‌مان- هه‌روه‌ک نۆروێژ بڕیارده‌دات که ده‌بێت چی بکرێت.
لێژنه‌ی زمانه‌وانی دانمارک چوار خاڵی بۆ گه‌ڵاڵه‌ی سیاسه‌تی زمانه‌وانی پێشنیارکردووه:
- زمانی دانمارکی ده‌بێت وه‌ک زمانی زانستی و زمانی خوێندنی باڵا به‌هێزبکرێت.
- کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ده‌بێت نزیک ببنه‌وه له‌خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی زمانێکی مودێرن و ڕوون و قابیلی فام هه‌بێت.
- دانمارکی ده‌بێت له‌هه‌موو بوارێکی خوێندن له‌قوتابخانه‌کاندا به‌هێز بکرێت.
- فێربوون به‌زمانی بێگانه ده‌بێت پشتگیری لێ بکرێت.
لێژنه‌ی زمان به‌هێزکردنی فێربوون به‌زمانی دانمارکی به‌گرینگ داده‌نێت- هه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی دانمارکی زمانی دایکیانه- هه‌م وه‌ک زمانی دووه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی زمانی دایکیان، زمانێکی دیکه‌یه.
ئینگلیسی زمانێکی جیهانییه و دانمارکی به‌شێکه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی، له‌به‌ر ئه‌مه دانمارکیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌ن که زۆر گرینگه له‌زانینی زمانی ئینگلیسی‌دا ئازا بن، بۆیه ئه‌وان هیوا ده‌خوازن که ئینگلیسی وێڕای زمانی دانمارکی به‌کاربهێنن له‌خوێندنی باڵادا. هه‌ر به‌م هۆیه‌ش زۆرگرینگه زۆر له‌خه‌ڵک ده‌رفه‌تی فێربوونی زمانی ئیگلیسییان بۆ بره‌خسێت. جگه له‌مه لێژنه‌ی زمانه‌وانی پێیوایه فێربوونی زمانهگرینگهکانی دنیا، وه‌ک ئاڵمانی، فه‌رانسه‌یی، سپانیایی، رووسی، ژاپۆنی و چینی هه‌لیان بۆ بره‌خسێت.
دانمارک وه‌ک نوروێژ و سوئێد ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی کۆچبه‌رێکی زۆری بۆ هاتووه، کاربه‌ده‌ستانی دانمارک پێشنیاریان کردوه هه‌م فێرکردنی زمانی دایکی و فێرکردنی دانمارکی بۆ ئه‌وانه‌ی دانمارکی زمانی دووه‌میانه، گرینگی تایبه‌تی پێبدرێت.
لێژنه‌ی زمانه‌وانی دانمارکی بڕوای وایه زمانی کۆچبه‌رانی تورکی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئوردوو، هه‌روه‌ک زمانی ئینگلیسی و ئاڵمانی بگوترێنه‌وه.
لە کتێبێکی وانەی نۆروێژیدا بە ناوی Signatur بە واتای واژۆ، کراوە بە کوردی.
لە ژمارە 609 ی رۆژنامەی کوردستان(٦/٧/٢٠١٣) بڵاوکراوەتەوە.
….
وه‌رگێڕان لهنۆروێژیهوه بۆ کوردی:
مینە