"an independent online kurdish website

بۆیە ناوێرم کە ناوت من بدرکێنم، گوڵم    

چونکە من ئیدانەکەم، بەو ناوەوە سێدارەیە    hamid_rashid_zarza_2011

قوبڵەیی نوێژم ئەتۆ بووی، تۆش کە پەیوەندت بڕی

سوێند دەخۆم سەتجار لە من باوەڕ بکە لەم بارەیە

قەقنەسە دڵ کوا دەسووتێ، بەو گڕەی گڕ کرتووە

 ئەو دڵەی کونکون وەکوو شانە، گوزارەی شارەیە

کاتێ دەتبینم لە خەو، یاکوو لە دونیای دوورە دەست

شێت و ماخوڵیات دەبم، لەو دەردە،د ڵ بێچارەیە

نازەکە ت زۆرتر لە لەنجەو لارەکەت مەستم  ئەکا

شێوە پەیڤینت، پەڕاویزی نییە ،یەکجارەیە

شیرینی باڵات منی، ئەوها لە دێنم وەرگەڕاند

پێم وەیە مەرگم بە دەست ئەو بێ بەزە ئازارەیە

لۆچێک ئاوی کانیاوی ژێری گۆنات بۆ نەخۆش!

ڕەمزوو موجیزەی مەسیح و،زندگی دوو بارەیە

لێوەکانت پێم وەیە، بۆ قەتڵی مەزلوومانی دڵ

بەرمزەو، دەم پێکەنێنی، ڕەسمی جاروو بارەیە

چاو لە کوڵمەت کەم لە بەر زەردی و یا لاجانگی تۆ

تێکدەچی لێم  من،لە گەڵ زێڕی لەرەی ئەو گوارەیە

گەردەنت شوشەی گوڵاوە،بۆنی دەڕوا،شار بە شار

گوفتوو لفتت، گەورەییت دەنوێنێ،بەم سەر زارەیە

ئاشقی ڕووی پێکەنینی، بەژن و باڵاکەت منم

چەند دڵم  ئێستە ،لە شاری ڕووگەکەت ئاوارەیە

بەژنەکەت، باژێڕی شارێکە، لە گوڵ ئاخندراو

نسکۆ ناهێنی، بە تیپەڕ بوون وەرز، بێوارەیە

دووڕگەیی خاڵی دەمت، پاپۆری پێویستە کەچی

بەو شەپۆلانە دڵی من، ڕەنگ زەرو، لەش پارەیە

چاو لە چاوم کەم بکە، ساڵبۆری کەلکی لێ بڕیم

حەیفە چاوی تۆ،بە ناحەز هەڵبێ،ئەو دیدارەیە

یا ڕەبی دوور بی لە چاوی پیسی پەستی چاووزار

کوردەواری زێدەکەم ، شوێنت ئەلەم گوفتارەیە

والە سوڕما‌وە سەرم، لێم تێکچووە،تۆماری زەێن

فەرقی پێناکات لە کوێ بم ،من دڵم  لەو شارەیە!!

 

٣/٧/٢٢٠١٣ی زایینی.سیدنی.

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی