كوانی حاجی و كوانی خانی
له كوێن نه‌قش و نیگای مانی
بنوسنه‌وه‌كاره‌ساتی کوردستانی
بکه‌ن باسی کورد و نیشتمانای
وا بوومی شووم هاتۆته‌وه
هه‌موو خاکی کوردی گرتۆته‌وه
وا ده‌قڕ‌ێنن بۆ بڕانه‌وه
نه‌مانی کورد ده‌چرنه‌وه
وا كه‌متیار و سیساركه‌كان
له سـه‌رته‌رمی لاوی كـوردان
هێرش دێنن بۆ كوردستان
خاپوورده‌که‌ن خاکی کو‌ردان
دیسـان كلاو سور و ڕه‌شیان
هێـنایه‌وه خاكی كوردان
هه‌ر قول ده‌كه‌ن برینانمان
له ناو ده‌به‌ن ڕۆله‌ی کو‌ردان
وه‌رن یاران هیممه‌ت بكه‌ن
چی خائینه له ناویـان به‌ن
هـه‌تا ڕ‌ووڕه‌ش مابێ به‌خـوا
رۆله‌كانمان له ناو ده‌به‌ن
ده‌سا خانی زیندوو به‌وه
شعری تازه‌م بۆ بلێوه
ئیسـتاش هه‌روا بێ تفاقیـن
كۆنه خوێنه هه‌لچـویته‌وه
حـاجی وه‌ره ده‌نگ هه‌لبڕه
جه‌رگی خـائین له بن ببڕه
هاوار بكه بۆ كوردسـتان
ڕاستی بێژ‌ه و شـیعرت بچڕه
بڵی شه‌رمه ئه‌ی کوردینه
یه‌کتر کوژی کاری دینه
هه‌ستن وه‌رن یه‌کتر بگرن
سه‌ربه‌خۆ که‌ن ئه‌م زه‌مینه
بۆ عـاره‌ب و تورک وعه‌جه‌م
وا مه‌وه‌ستن دڵ پڕ سته‌م
کوردسـتانم سه‌ربه‌خۆکه‌ن
ڕزگار بکه‌ن کوردم له‌خه‌م
با گه‌لی کورد تفاقی بێ
به‌سه چیتر نیفاق نه‌بێ
ده‌وله‌تی کورد وه‌دی بێنن
با کوردستان سه‌به‌خۆ بێ
گه‌لێ دره‌نگه‌تاکه‌ی وا بین
له ژێر ده‌سی بێگانه بین
کوردستان‌مان خاپور بکرێت
ئێمه‌ش هه‌روا بۆیه‌ک نه‌بین
*
به یادی شه‌ڕی خۆ کوژی نوسراوه هه‌ولێر
………………….
………………….
ئاره‌زوو ئه‌حمه‌د ده‌شتی
زۆر له مێژ‌ه چـاوه‌ڕوێمه پشـوێ بده‌م
له كاشیانه‌و هه‌واری خۆم دڵ شادبكه‌م
له به‌هـاری وه‌رزی ساڵم گوڵم بـڕ‌وێن
له ناو خاكی كوردسـتانم جـوانی بدوێن
من ده‌مێكه ئاسۆی ڕ‌وونم لێ گـیراوه
له ده‌ست نه‌یار پشووی ژ‌ینم لێ بڕاوه
له‌وه‌تی‌هه‌م‌به‌ختی‌ڕه‌ش‌وڕ‌ۆژگـاری‌دون
به‌شی‌منه چه‌وسـاوه‌یی و ئاواره بوون
هه‌موو خاكی کوردستانم داگیـر كراوه
له هـه‌رچوارلامه‌رگی كوردم بڕیاردراوه
ژ‌ینی كوردان پـڕ له ئاخ وجه‌فـاوده‌رده
هه‌موده‌ممان‌پشـوی‌ژ‌ه‌هروئاهی‌سـه‌رده
هۆ واره‌كه‌م كوردسـتانه له‌ت له‌ته‌كه‌م
هیوام تۆیه هه‌تا مابێ ژ‌یانـه‌كه‌م
چـاوه‌ڕێكه که‌ڕۆژ‌ی کورد هه‌ڵدێته‌وه
سـه‌ربه‌خۆیی‌گشـت جه‌فامانده‌بڕ‌ێنته‌وه
شه‌رتبێ‌ده‌سـتی داگیـركه‌ران‌له‌بن ببـڕ‌م
قه‌ت نه‌سـره‌وم هـه‌تا‌ورگی نه‌یـارده‌دڕ‌م
ده‌بی کوردوكوردستانم سـه‌ربه‌خۆبێ
داگـیر كه‌ری نیشتمانم ڕه‌نجه‌ڕ‌ۆ بێ
منیش هه‌ڵده‌م ئاڵای به‌رزی كوردستان‌م
وه‌دی دێنم ده‌وله‌تێکی کورد زمانم
به ته‌کنیک و ته‌کنه لوژیای نیشتمانم
وه ێش ده‌خه‌م هه‌مووخاکی کوردستانم
ئه‌وسا ده‌لێم ئۆخه‌ی له ژ‌یان كورد ڕ‌زگـاربێ
كوردستان‌م پڕ له شادی و كامه‌ران بێ
به‌هاری 1994 به‌رلین