Hoppa till innehåll
Hem » ئاوات، حامید رەشید زەرزا

ئاوات، حامید رەشید زەرزا

وەرە جوانێ دەمێک میوانی من بە  

لەدیوانی ئەوین، کەیوانی من بە   hamid_rashid_zarza_2011

 

لەباخی کەیلی ژینم، ڕۆژ ژمێرین

هەتاماوم، وەرە هاو گیانی من بە

 

لەمێژە من لە ڕووگەت بێ نەسیبم

لە هێز کەوتووم وەرە هەتوانی من بە

 

پزیشکم، چارەیی دەردی نەزانیم

وەرە دوکتۆری دڵ، دەرمانی من بە

 

غەریب و هەڵوەدا مەیخانە گیرن

لە لام دانیشە، هاوپەیمانی من بە

 

لە بێ عینوانی کەوتوومە ڕەزاڵەت

وەرە قوربان، ئەتۆ عینوانی من بە

 

دڵی شێعرم هەوای نەفسانی تۆیە

لە ئایەی ئەو دەمە قورئانی من بە

 

لە زستانی خەماندا ڕەق هەڵاتم

وەرە ئارانەکەم، زۆزانی من بە

 

بە پیران خێر دەشێ خێرت دەگاتێ

ئەمن پیرم، وەرە گۆچانی من بە.

 

١١/٧/٢٠١٣ی زایینی

حامیدرەشیدی زەرزا.