مرواری دەریای خەبات بووم
رێبوری ڕێی هات و نە هات بووم
خڵته‌ی سێڵاوی شۆڕشم
دڵۆپی خوێنی گه‌لێک گه‌شم
ڕاماو، بۆ زه‌وی داچه‌ماو
کۆڵنه‌ده‌ری گیان خاراو
له دوندی سپی،سپی سه‌ره‌وه
ورده هه‌نگاوم به رهو کۆتاییه
کووڕ و کۆم، نزیکه زه‌وی
بۆ ژوانی تۆ ده‌بم من نه‌وی
ئاگوستی 2013 – سوێد
خه‌فه‌تبار نەبی
شه‌وی به سه‌ر چوو،
ڕۆژی نه هاتو،
چاوەڕوانی هه‌نوکه‌ش
نا پیاوانه گیان پڕوکێنن.
دڵه‌که‌م ! خه‌فه‌تبار نەبی
سروەی تێپەڕیو
یادی دوێنی بەمڕۆ دەبەخشێ
پڕشنگی هەتاوی سەوز
ئاژینی ئاوەنیای هەنووکە دەبێ.
گۆی زه‌وی له مێژ ساڵه
تینی هه‌تاوی له خۆ گرتووه
بۆ ژوانی ژیان خۆی تیفتیفه داوه.
ئاگوستی ٢٠١٣ – سوێد
هه‌ستێکی پیرۆز
دڕدۆنگ و خەفەتبارنبی،لالۆ
با شایه‌رانی بەرماو خۆری زەمان،
گۆرانی و لاوژه‌ی خۆیان بۆ
دەسەڵاتدار و خاوەن دۆلار بچڕن
یان گەمژانە دڵخۆش، دۆلار بژمێرن
خۆ به ئاقڵ بزانن و خۆ بنوێنن
منی سه‌ر خۆشی دڵ ناخۆش
شه‌پۆلی هه‌ستێکی زۆر پیرۆز،
ته‌می لێڵی دوودڵیم ده‌ڕه‌وێنێ
ته‌رمی ناکامی و ناخۆشیم
له گۆڕستانی نامۆیدا ده‌نێژێ
ئاگوستی 2012 – سوێد
هێزی وشه
پۆلی وشه، لە دڵی گوڵەوە
به ده‌م باوه ده‌شه‌کێنه‌وه
له‌گه‌ڵ بێژه‌رانی ئه‌شکه‌وت
سنوری گومان ده‌رباز ده‌که‌ن.
له « مووسا » تێپه‌ڕ ده‌بن
ده‌گه‌نه « سوکراتێس »
« هه‌موو شتێک مرۆڤه و »
وشه‌گه‌ل له‌گه‌ڵ به‌رد و ئه‌ستێره
شه‌پۆلی زه‌ریا پێک دێنن
وشه‌گه‌ل لە زەینی شاعیرەوە
ددان و لێو به جێ دێڵن
بۆ ژوانی تۆ لوزوه ده‌به‌ستن
« دڵه‌که‌م خۆشم ده‌وێی.»
وشەگەل لە دڵی منه‌وه بۆ دڵی تۆ
پڕ سۆزترین گۆرانی دەڵێنەوە
ئاگوستی 2013 – سوێد
نه‌هاتی شاعیر
نه‌هاتی شاعیر ئه‌وساته‌یه که
رەنگی ئاسایی لە خۆ گرتبێ، و
ماخولیایی تایبه‌تی ناخی نه‌هه‌ژێنێ.
له هه‌مووش سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه، کە
بزه‌ی پڕ سۆزی کۆرپه‌یه‌ک
ئه‌سرین له چاوەانی نه‌بارێنێ.
تایبەت بوونی شاعیریش ئه‌وه‌یه کە
شاعیر وه‌ک هیچکه‌س نییه،
هیچ که‌سیش وه‌کو ئه‌و نییه.
ئاگوستی ٢٠١٣ – سوێد
شەو خەیاڵ
گەژە بای بەهاژەی شەو
کۆشکی بیرم دەلەرزێنێ
بالۆرەی ڕێبوارێکی بێخەو
ناخ و دەروونم دەهەژێنێ
گۆماوی ئارامم دەشڵەقێنێ
مەودای تێڕامانم ناگاتە بەیان
وردە وەنەوز هێرش بۆ چاوم
مەلی شەوخەیاڵ لە پێنوسەوە
لە دڵی سپی دەفتەرەکەم دا
لە هێلانەی ئەرخەیانیدا
سەرلەسەر سەرین، دڵنیا دەنوێ
ئاگوستی ٢٠١٣ – سوێد
رەحمان سۆفی