ناهیده ره‌شیدیان خه‌لکی شاری سنه، نیشته‌جی هۆله‌ند، نووسه‌ری چوار فه‌رهه‌نگی هۆله‌ندی – کوردی و کوردی – هۆله‌ندی و فه‌رانسی – کوردی و کوردی – فه‌رانسی
و چه‌ند کتێبی هۆنراوه و په‌خشان. فه‌رهه‌نگه‌کانی له سێ ولاتی هۆله‌ند، بلژیک و فه‌رانسه چاپ و له ناو خێزانه کورده‌کانی ئه‌م سێ ولاته بلاو بووه. لقی خوێندنی ئه‌و ئه‌ندازیاری کیمیایه و له لقی پۆشش وه‌ک ره‌نگ و مه‌ره‌که‌فی چاپ و لاستیک پسپۆره و ئه‌زموونی کارکردنی چه‌ند کارگای کیمیاوی ره‌نگ و مه‌رکه‌فی چاپ و لاستیک دروست کردنی له ئێران و هۆله‌ندا هه‌یه. لقی خوێندنی هۆکار بووه له گه‌شه کردنی ناخ و ده‌روونی ئه‌و خانمه که هه‌میشه بیر و فێکری کوردستان و کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له مێشکیا و له به‌رچاوی بووه. بۆیه ده‌س به نووسین و نووسه‌ری ئه‌کات بو پیشخستن و خزمه‌ت کردن به کۆمه‌ڵگای کوردستان. له سه‌ره‌تا ده‌س ئه‌کات به نووسینی دوو فه‌رهه‌نگی هۆله‌ندی – کوردی و کوردی – هۆله‌ندی. دواتر دوو فه‌رهه‌نگی فه‌رانسی – کوردی و کوردی – فه‌رانسیش ئه نووسێت. وه‌ک خوی ئه‌لێت: کاتی بینیم فه‌رهه‌نگه‌کانم له هۆله‌ندا له لایه‌ن خه‌لکی کوردی نیشته‌جی هۆله‌ند پێشوازی لێ کرا، زۆر خۆشحال بووم و ئه‌مه بوو به هۆکارى نووسینی دوو فه‌رهه‌نگی تری فه رانسی – کوردی و، کوردی – فه رانسی که به خۆشیه‌وه ئه‌وانیش له فه‌رانسه و باشووری بلژیک بلاو بووه‌وه. دوایی به هۆی نووسینی ئه‌م فه‌رهه‌نگانه و شاره‌زا بوون له چه‌ند زمانی، ده‌سی کرد به نووسینی چه‌ند کتێبی هۆنراوه و په‌خشان و هه‌روه‌ها چه‌ند چێرۆکی ئامۆژگاری و رۆمانێک که هێشتا سه‌ر قالی ئه‌و رۆمانه‌یه و حه‌ز ئه‌کات به هاوکاری هاووڵاتیانی‌ئه‌و رومانه که باس له سه‌رده‌می راپه‌رینی ئێران ئه‌کات ته‌واوی بکات و به ئه‌مجوره زۆرتر خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگای کوردستان بکات. ئه‌م خانمه دوو مناڵی هه‌یه به خویندنی به‌رز و زاڵ بوون به چه‌ند زمانی ئوروپایی. ئه‌توانێت ئه‌م خێزانه ناوی زمان له خویان بگرن، بۆ ئه‌وه به چه‌ند زمانی ئۆروپایی وه‌ک هۆله‌ندی و ئینگلیزی و فه‌رانسی زالن و کوردی و فارسیش ئه‌زانن.
پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاو تاك هاوپێوه‌ندییه‌كی گرێدراوه به یه‌ك، كه واته بۆ ئه‌وه‌ی ژنانیش له‌و چوارچێوه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌سبێنن و به مافه‌كانیان بگه‌ن روانگه‌ی به‌ڕێزتان چیه؟
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا و کێشه‌ی ژن به یه‌که‌وه بەستراوه، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا پێش بکه‌وێ، ئه‌وه ژنیش گه‌شه ئه‌کات و پێش ئه‌که‌وێت. ژن ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتوودا په‌روه‌رده بێت و زۆر کێشه و گیروگرفتیخێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی لەگه‌ڵی بێت، به ئاسانی ناتوانێت خۆی لەگه‌ڵ کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوودا بگونجێنێ. ژنی کورد بەده‌گمه‌ن توانایی ئه‌وه‌ی هەبووه که خۆی دەربخات، مه‌گه‌ر ئه‌وەی که خوێندنی به‌رزی بێت، یان لەناو خێزانی هۆنه‌رپه‌روه‌ر و که‌سایه‌تی په‌روه‌ردا، په‌روه‌رده بووبێت. کۆمه‌ڵگایەک که مافی ژنان دابین ئه‌کات، یاسا پشتگیری له ژن ئه‌کات. له‌م کۆمه‌ڵگایەدا ژن ئه‌توانێت مافی خۆی بناسێت و پیاویش ئه‌گاته ئه‌و ئاسته که مافه‌کانی ژن ئه‌ناسێت و ریز له یاسا ئه‌گرێت. په‌روه‌رده کردن و ناسینی به‌هره‌مه‌ندی و توانمه‌ندیی ژن دوو فاکتەری سه‌ره‌کین له که‌م کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ژناندا خۆی ژن به‌رله‌وەی که ژن بێت، مرۆڤه و هه‌ر مرۆڤێک مافی هه‌یه پێویسته مافە سه‌ره‌تاییه‌کانی جێبەجێ بکرێن، وه‌ک ماڵ و خواردن و مافی خوێندن و بیروڕا ده‌ربڕین و گه‌شەکردن، به‌هره‌مه‌ندی و توانمه‌ندی. ژن خۆشی ئه‌بێت کۆمه‌ڵگا بناسێت، ئه‌بێت مافه رەواکانی خۆی بناسێت، بزانێ بۆچی خێزان پێک دێت. به‌رپرسیارێتیی خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ سه‌قامگیریی خێزان و په‌روه‌رده کردن مناڵان بناسێت. ئه‌بێت خٶی به زانستێک رازاوه بکات بۆ بارهێنانی کەسایەتیی خۆی. ئه‌وکات هاوسه‌رێک باش ئه‌بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی و دایکێک باش بۆ مناڵه‌کانی و یاریدەدە‌رێک ئه بێت بۆ پێشکەوتنی کۆمه‌ڵگا.
به‌پێی‌سه‌رچاوه‌كان و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن و میدیا، به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له كوردستان بارودۆخی‌ژنان له كوردستان له ئاستێكی خراپدایه واته به‌شێكی هه‌ره‌زۆری ژنان ده‌بنه قوربانی، روانگه‌ی به‌ڕێزتان لەم بواره‌دا هه‌ڵگری چی‌خوێندنه‌وه‌یه‌كه؟
ئه‌گه‌ر که سێک له کۆمه‌لگای دواکه‌وتوو په‌روه‌رده بێت و زۆر کێشه و گیروگرفت خیزانی و کۆمه‌لایه‌تی له گه‌ڵی بێت، به ئاسانی نا‌توانیت خۆی بگونجی له گه‌ڵ کۆمه‌لگا. ژنی کورد به ده‌گمه‌ن توانایی ئه‌وه‌ی بووه له کوردستان خوی ده‌ربخات، مه گه‌ر ئه‌وه که خویندنی به‌رزی بووه و یان له ناو خێزانی هۆنه رپه‌روه‌ر و یان که‌سایه‌تی په‌روه‌ر په‌روه‌رده بووه‌ن. کۆمه‌لگای کوردستان مافی ژنان دابین ناکات، یاسا و قانوون پشتگیری له ژن ناکات. له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ژن ئه‌بێت مافه‌کانی خوی بناسێت و پیاویش بگه‌ێته ئاستێک که مافه‌کان ژنان بناسێت و رێز له یاسا بگرن تا ژنیش بتوانێت شان به شانی پیاو وه‌ک مروفێک یه‌کسان حه‌ساو له سه‌ری بکه‌ن. یه‌کسانی مافی ژن و پیاو ئه‌گه‌ریته‌وه به پێویستیه‌کان ده‌روونی و ئابووری ژنان و پیاوان که به پێى یاسا دیار ده‌کری. کۆمه‌ڵناسان و پسپۆران ئه‌بێت ئه‌مه دیاربکه‌ن. خۆی له خۆیدا له کوردستان باری ئابووری فاکتۆریکه بۆ ژیانی که‌سایه‌تی ژن، به لام فاکتۆری سه‌ره‌کی نیه. ئه‌گه‌ر ژن زانستێک بزانێت و هاوکات دایکێک باش بۆ مناله‌کانی و هاوسه‌رێک باش بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی و یارمه‌تیده‌رێک بۆ کۆمه‌ڵگا و بێجگه له ئه‌مانه، بروا به خۆ بوون و به‌هره‌مه‌ندی وتوانمه‌ندی خۆناسین لای دروست ئه‌بێت. ئه‌مانه به مه‌رجێک دروست ئه‌بێت که هاوسه‌رێک که‌سایه‌تی په‌روه‌ر و خێزان په‌روه‌ری هه‌بێت. به‌لام کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگاێکی پیاوسالاری یا باوک سالاریه.
وه‌ك دوا وته به گشتیی چ په‌یامێكت هه‌یه؟
گشت هیوا و ئاواته‌کان من و هه‌روه‌ها نووسینه‌کانم که پێکهاتووه له چوار فه‌رهه‌نگ و چه‌ند کتێبی هۆنراوه و چه‌ند چیرۆکی ئامۆژگاری بۆ پێش خستنی زوانی ( زمان) کوردیه و خۆشه‌ویستی بۆ زوان و فه‌رهه‌نگی کوردیه. به‌رێزان بیر و فێکری رامیاری من زۆرتر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له خۆی ئه‌گرێت و پێشکه‌وتنی فه‌رهه‌نگ و زوان و ئه‌ده‌بی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و نه‌ته‌وه‌ی کوردی وه‌ک هێز و ده‌سه‌لاتێکتر له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته. بیر و فێکری من هاوبه‌شی و بیر له نه‌ته‌وه‌کانتر و یا بیر له کرێکار له ئه‌و په‌ری دنیا بکه‌مه‌وه نیه، له گه‌ڵ رێز و حۆرمه‌ت بۆ هه‌ر بیر و فێکرێکتر، بیر و فێکری من زۆرتر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته و هه‌وڵ و تێکوشانم بۆ ئه‌وه‌یه که نه‌ته‌وه‌ی کورد بتوانێت وه‌ک هێز و ده‌سه‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست خۆی پێشان بدات و له لای نه‌ته‌وه‌کانتر وه‌ک تۆرک و فارس و عه‌ره‌ب به ئاشتی و ئارامی بژین، دیاره من دژمنی نه‌ته‌وه‌کانتر نیم، هه‌وڵ و تێکۆشانم بۆ به‌رزکردنه‌وه ئالای کوردستان و پێشخستن کۆمه‌ڵگای کوردستانه.
ئامادە کردنی: ئازاد مرادفەر