نوێ شکۆفەی بەهاری
گزینگ کەوتە سەر لێوی ناسکی
باڵای کرد و بە هەتاودا هەڵزنا
شەکاوە، شناوە بۆ سەمای دەمبا
بەدڵ بووە دسگیرانی سەوزە گەڵا
ئامێزی واڵاکرد بۆ تەوژمی تیشک
فێنکی کردەوە فرمێسکی هەور
وەرز گۆڕدرا و نۆبەی پایزهات
تیشک و پڕشنگ هیلاکیان کرد
ڕەنگی زەرد بوو و هێزی لێبڕا
بوو بە دەمبادەوەی دەم گژەبا
بە کۆچی نابەدڵ ناچار کرا
لە ترۆپکەوە بۆ زیارەتی چیمەن
زووقمی سەرماوزی تێزا
سپیبۆشی کرد، فریشتەی مەرگ.
ده‌ردی کاری
دڵدۆڕان به نیگایک،
شه‌یدایی ڕۆژانه،
ماخولیایی شه‌وانه،
لای دڵدۆڕاو سه‌یر نییه
جێژوانی به‌تاڵ ده‌ردی کارییه
بروسکه‌ی نه‌هاتی
هه‌ڕه‌شه له مێشک پژان
دڵه کوتێی دیدار
بوێربه‌زێن نییە
جێژوانی به‌تاڵ ده‌ردی کارییه
له چاوی ئه‌وینداردا،
چاوترسان بێ مانایه،
گه‌مارۆدان جێگای ترس نییه
جێژوانی به‌تاڵ ده‌ردی کارییه.