که ده‌بینم باڵنده‌کان له ئاسمانان
به ئازدی په‌رواز ده‌که‌ن
چه‌ند جوانن له‌و به‌رزاییه
ده‌نیشنه‌وه و ژ‌یان شاد ده‌که‌ن
له‌و بڵنده به به‌سه‌ربه‌ستی
ده‌چڕ‌ن سرودی شادی ژ‌یان
هه‌رده‌م ده‌ژین له به‌رزایی
دوورله نزمی و زام و گریان
ده‌ڵێم بریا منیش وا بام
له ناو لانه‌و كاشیانه‌ی خۆم
به ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆ‌یی
بمدیبایه سه‌ربه‌ستی خۆم
به‌ڵام منی ئا‌واره و دوور
بێ کیان و به نامرادی
له مێژ‌ساڵه ده‌خولێمه‌وه
نه‌م دی ساتێ قه‌ت ئازادی
ده‌ربه‌ده‌ر و ئا‌واره مام
له لانه‌ی خۆم بێ ژین کرام
وێرانه‌یه هه‌واری من
به‌ره‌و مه‌رگ و نه‌مان برام
نه‌م دی ساتێ بڵێم ئۆخه‌ی
دوور ئازار‌و گریانم من
ناژیم له ناو کاره‌ساتان
هاتۆته دی گشت مافی من
منیش مر‌ۆڤم خوێنم سوره
کوردێکم و کوردستانم نیشتمانه
مافم نیه سه‌ربه‌ست بژیم
دور ڕه‌هاییم له‌م ژیانه
له ژێر ده‌ستی تورک و عاره‌ب
ساله‌هایه چه‌وساوه‌مه
زه‌وتیان کردووه گشت سامانم
بێ ده‌وله‌ت و بێ کیان و ئاواره‌مه
*