سه‌روان ئه‌حمه‌د جاویدفه‌ر، که له خه‌باتی رزگاریخوازی کوردستاندا نازناوی(هه‌ژار)ێ پێ‌درابوو،
ناوێکی وه‌ک کاڵای پر به باڵای بوو.
هه‌ژار هه‌ژاری هه‌ژارانی کوردستان بوو، بۆ ئەوان ده‌ژیا، بۆ ئەوان خه‌باتی ده‌کرد، هه‌ر له ڕیگای رزگاری ئەوانیشدا گیان و ژیانی پێشکێش کرد.
فه‌رمانده‌یه‌کی لێهاتوو، پارتیزانێکی به‌وره و به ئه‌زموون، ڕۆڵه کوردێکی چاونه‌ترس و بوێر. پێشمه‌رگه‌یه‌ک به مانای پڕ و سه‌رووی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگایه‌تیی، مروفێکی پاکی خاکی. لاوێکی پڕ هیوا و به‌بڕوا،فه‌رمانده‌یه‌کی چوست و چالاک و توندوتۆڵ، پێشمه‌رگه‌یه‌کی نه‌سره‌وت و به به‌رنامه و پڕ سه‌رکه‌وت و پڕ ده‌سکه‌وت…
هه‌ژار هه‌موو خۆشی و سانه‌وه‌یه‌کی وه‌لانا بوو، بۆ ئه‌وه خۆشی و سانه‌وه بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌دیاری بێنی.
جلی ئه‌ستێره‌داری نیزامی به به‌رگی خاکی پێشمه‌رگایه‌تی گۆڕیه‌وه.
پله و پایه‌ی سه‌روانی و سه‌رهه‌نگی و سپابودی وه‌لانا، بۆ ئه‌وه شانازی پێشمه‌رگایه‌تی پێ ببڕێت.
هەژار بڕوایەکی قووڵی بەو ڕێبازە بوو کە گرتبوویە بەر و بە ئیمان بە بڕواوە بەرگی پیرۆزی پێشمەگایەتی کردە بەر و لە پێناو وەدی هاتنی ئاماجەکانی گەلی کوردی هەژار ئامادەی هەموو قوربانی دانێک بوو و هەمیشە دەی گوت” بەرخی نێر بۆ سەربڕێنە”.
هەر بۆیە لە جیاتی باوه‌شی گه‌رمی تازه بووکی ژیانی، سه‌ری وه‌سه‌رینی به‌ردینی چیای کوردستان کرد.
دوو کوڕه کۆرپه‌له جگه‌رگۆشه‌ی به‌رمه‌مکانی به باوه‌شی دایکێکی هه‌ناسه‌سارد و بێ هاوسه‌ر ئه‌سپار و خۆشه‌ویستی ئەوانی خسته سه‌ر هه‌موو کۆرپه‌ڵه و زارۆکه‌کانی کوردستان.
ناوی فه‌رمانده هه‌ژار هیواده‌ر و وره‌ده‌ری گه‌ڵ و ترسێنه‌ری نه‌یاران و دوژمنان.
ئه‌و ناوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان چاوه‌ڕوانی تۆڵه و چه‌وساوان هیوای حه‌سانه‌وه‌یان لێده‌کرد و مه‌ترسی هه‌ره‌سی ده‌خسته دڵی دوژمنان.
هه‌ر چه‌ند هه‌ژار به هه‌ژاری له بنه‌ماڵه‌یەکی هه‌ژاری گوندی”قومقەڵا” لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد له دایک بوو و هه‌ر به هه‌ژاریش گه‌وره‌بوو و خوێندی و خۆی پێ گه‌یاند، به‌ڵام له ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌کی گه‌وره و پر له شانازی به پانایی ده‌شته‌کان و به‌رزایی چیاکان و خوڕەی ڕووباره‌کانی کوردستان و بۆنی گوله‌گه‌نمه‌کانی جووتیاران و هه‌موو ته‌قه و نرکه‌ی خه‌باتکارانی کوردستان ماڵاوایی له گه‌ل و نیشتمان کرد.
ڕاسته هه‌ژار فه‌رمانده‌ی هێزی(هێزی پێشه‌وا) پێشمه‌رگه بوو، به‌ڵام هه‌ژاری و پاکی و خۆ به‌زۆر نه‌زانیی و له خۆبایی نه‌بوون، ببوونه کولتوری و ئه‌خلاقی ئینسانی و شۆڕشگێڕی ژیانی.
که‌س نه‌یده‌توانی هه‌ژار له پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئاسایی جیا بکاته‌وه، چونکه هه‌ر وێڕای ئه‌وان ده‌ژیا، به‌رگ و خواردن و خه‌وتنی قه‌ت له پێشمه‌رگەیه‌کی ئاسایی جیا نه‌بوو.
هه‌موو وه‌ک برا چاویان لێده‌کرد، به‌ڵام نه‌ک برا گه‌وره، وه‌ک برایه‌کی دووانه.
هه‌موو ڕێزیان ده‌گرت، وه‌ک ڕێز له ڕێزداران.
هه‌موو خۆشیان ده‌ویشت به مانای خۆشه‌ویستی پاک و بێ ڕیا.
هه‌موو هیوایان پێ بوو، به‌ڵام نه‌ک هیوای کاتی، هیوای هه‌میشه‌گی و سه‌رکه‌وتن، ئه‌و چاوسووری گه‌له‌که‌ی و وره‌ی پێشمه‌رگه و پێشره‌وێکی خه‌باتکار بوو.
قه‌ت سه‌نگه‌ری چۆل نه‌ده‌کرد و له هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتوو بوو، تێکشانی تێکشکاند بوو و قه‌ت نه‌شکا.
پرینسیپی شۆڕشگێڕی و به‌رزی ئه‌خلاقی ئینسانی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش خۆشه‌ویستتر و ڕێزدارتریان کردبوو، لە کۆڕ کۆبوونەوەکاندا کەمتر قسەی دەکرد و زۆرتر گوێی دەگرت چون هەردەم حەزی لە فێر بوون بوو ولە هەموو کەس شت فێر دەبوو.
پێشمه‌رگه و خه‌ڵک سوێندی ڕاستیان بە سه‌ر و ژیانی ده‌خوارد.
وه‌ک جه‌سته کورته‌باڵا، به وره وه‌ک ئاڵا به‌رز بوو، لاوێکی که‌متر له ته‌مه‌نی 30 ساڵی و زیادتر له سه‌ت ساڵ به‌هره‌و ئه‌زموون وپسپۆری و سێبووری.
لاوێکی سوورکه‌ڵه و چاوێکی شینی کاڵ و سمێڵیکی ڕه‌ش و لێوی هه‌ر ده‌م کراوه و به پێکه‌نین بوو، جارجار دوور ده‌یڕانی و چاوه‌کانی وێک ده‌هێنا و ده‌چوو ده‌ده‌ریاکه‌ی قوڵی بیری مه‌له‌کووتییه‌وه.
له ڕۆێشتندا توند و چالاک و به به‌ز بوو، هه‌ر ده‌تکوت ده‌یهه‌وێ هه‌ڵفڕێ، ئارام نه‌ده‌ڕۆشت، هه‌ر هه‌ڵده‌به‌زیه‌وه، که‌م خۆر و که‌م خه‌و بوو.
قه‌ت دوگمه‌ی یه‌قه‌ی دانه‌ده‌خست و هه‌میشه سینگی به‌ده‌ره‌وه بوو.
جامه‌دانییه‌که‌ی وه‌ها ده‌به‌ست که له لاتیلاکی لای چه‌پی سه‌ر گوێی گرێی ده‌کرد و به حاسته‌م لکێکی شۆڕ ده‌بۆوه سه‌رشانی.
هه‌مێسه که‌لاشینکۆفه‌که‌ی به لای شانی ڕاستییه‌وه بوو، که داده‌نیشت له پێش خۆی داده‌نا.
ئه‌و شوێنانیه سه‌ری شه‌وی لێده‌خه‌وت، قه‌ت به‌یانی له شوێنه وه‌خه‌به‌ر نه‌ده‌هات و شه‌وانه چه‌ندین جێگای ده‌گۆڕین…
کاتی شه‌هید بوونی بنکه‌ی هێزی پێشه‌وا له گوندی(زگدڕاو) بوو له ده‌پازده‌ی کیلۆمیتری شاری مه‌هاباد.
من جاڕیک هه‌ر بۆ سه‌ردانی کاک هه‌ژار چووبوومه ئه‌و گونده، دۆستایه‌تی من و هه‌ژار بۆ ده‌ورانی ده‌بیرستانی ده‌گه‌ڕایه‌وه.
کابرایه‌کی گوندی بۆ داوایه‌کی هاتبۆ بنکه‌ی هێز، من و کاک هه‌ژار له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی هێز ده‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیکه هه‌ر وا به قسه کردنه‌وه پێاسه‌مان ده‌کرد، من له کاک هه‌ژار زۆر باڵابه‌رزتر و پۆشته‌تر بووم، کابرا چه‌ند جار و به ڕێزه‌وه هات و سڵاوی کرد.
– کاک هه‌ژار هاتوومه خزمه‌تت.
– کاکه گیان من کاک هه‌ژار نیم.
کابرا ده‌ڕۆیشته ئه‌و لای و ده‌یدیت کاک هه‌ژار و پێشمه‌رگه‌کان هه‌ر وه‌ک یه‌کن و هه‌موو شتیان هه‌ر وه‌ک یه‌که.
هه‌ر ده‌هاته‌وه لای من.
– کاک هه‌ژار گیان حه‌رزم هه‌یه.
– کاکە گیان پێم کوتی من کاک هه‌ژار نیم.
– به‌قوربانت بم، کاک گیان خۆم لێ مه‌گۆره.
ده‌ستم گرت و بردمه لای کاک هه‌ژار و کوتم ئه‌رێ ئه‌تۆ کاک هه‌ژار نێ؟
کاک هه‌ژار کوتی بۆ؟
کوتم چونکه من له تۆ باڵابه‌رزترم ئه‌و برایه پێی وایه هه‌ر من کاک هه‌ژارم و پێێ وایه ده‌بێ کاک هه‌ژاری فه‌رمانده، چونکه له هه‌موو که‌س ئازاتره، ده‌بێ له هه‌موو که‌سیش باڵابه‌رزتر بێت. زۆر پێکه‌نین، یادی ئه‌و کات و ئه‌و شادی و ئه‌و پێکه‌نینانه هه‌ر به خێر بێت.
به‌ڕاستی نه‌زانرا کاک هه‌ژار چۆن شه‌هید کرا!!
ڕاست سێ ڕۆژ دوای کونگره‌ی پێنجه‌می حێزب، که وه‌ک ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێرا و له کۆنگره‌ش نه‌مر کاک دوکتور قاسملوو ناساندی، له ناوچه‌ی بانه شه‌هیدکرا.
کاک هه‌ژار له کاتی شناسایی له دووری پایه‌گا و مۆڵگه‌ی دووژمن گووڵه‌یه‌کی وێل و راست تاقه گوله‌یه‌ک ده‌ته‌قێ و کاک هه‌ژار شه‌هید ده‌بێت.
من پێموایه به گولله‌ی عامیلی نفوزی شه‌هید کراوه!!
ڕه‌نگه بکوژه‌کە ی کاک هەژار عامیلی نفوزیه که ئێستاش هه‌ر مابێت.
ئه‌وکات ڕژیمی کۆماری ئیسلامی به هۆی تاقمی حه‌وت که‌سی و حیزبی توده له نێو ڕیزه‌کانی خه‌باتدا ده‌ستیان درێژ بوو.
نێوه شه‌وێکی دره‌نگ ته‌رمی شه‌هید کاک هه‌ژار به هۆی ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌یی شێخ عوسمانی خالیدی هاتوه گوندی کۆنه‌دێ، ماڵی نه‌مر کاک حاجی عه‌وڵای قازی.
ڕۆژی 15ی دسامبر له گوندی لاچین له‌و به‌ری چۆمی له که‌وانه‌ی قبرستانی شێخ وسوو له به‌ر ڕێگایه له نێوان دوو به‌ردی قیتدا به خاکمان ئه‌سپارد.
له به خاک ئه‌سپاردنیدا مامۆستای پایه‌به‌رز و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدوڵا‌به‌گی به‌شدار بوو، داوای لێ‌کرا قسه بکات.
له کورته وتارێکدا کوتی: کاک هه‌ژار ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو و ئه‌وه‌نده خه‌سارێکی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر خودموختاریش وه‌رگرین ئێستا زه‌ره‌رمان کردوه.
دوایی داوای لێ‌کرا، ته‌ڵقینی بدات. فه‌رمووی: فاتیحا و یاسین و ته‌ڵقینی چی، کاک هه‌ژار پێویستی به‌وانه نیه، کاک هه‌ژار له هه‌موویان گه‌وره‌ترو پیرۆزتر بوو.
ناچار داوا له نه‌مر کاک حاجی عه‌بدوڵای قازی کرا، ئه‌ویش هه‌روا به نابه‌دڵی کورته ته‌لقینێکی دادا.
ته‌رمی پاک و ساردبووه‌ی کاک هه‌ژار به خاک سپاردرا، به‌ڵام یادی ئازایه‌تی و قاره‌مانه‌تی و گه‌ل و نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌ژار، هه‌تا هه‌تایه له دڵی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کیدا ده‌مێنێته‌وه.
سه‌ڵاو له شه‌هیدان و یادیان هه‌ر به‌رز و پیرۆز بێت.
هاوسه‌نگه‌رێکی نەمر کاک هەژار.