"an independent online kurdish website

 

ئەمە دەقی بابەتێکی نووسەری بابەتە سیاسیەکان (هدا ئەلحوسەینی) لە ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت،  لە سەر ڕیکەوتنی ناوەکی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا و چیرۆکی نۆشینی جامە ژەهرەکەی خومەینی.fayeq_alyasi10

وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە فایەق ئەلیاسی – دانا

 

لە میانەی وتووێژێك لە گەڵ ئەنیستیتۆی بروکینگس سەرۆکی ئەمریکا باراك ئۆباما بەرگری کرد لە ڕێکەوتننامەی ناوەکی  کە لەگەڵ ئێراندا پێی گەیشتوون ، وە ئەوەشی ڕاگەیاند کە رێکەوتننامەکە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نادات بە ئێران .

بەڵام ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەکە مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 5/3 تا 5 % ی بە ئێران داوە، هەرچەند ئێران ڕێژەی 20% بە هێڵی سوور ناودەبر کە لێێ پاشگەز نابێتەوە ، وە لە سەر هەمان بابەت وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران بێهروز کەمالوەندی ڕایگەیاند کە ئێران خەریکی تاقیکردنەوەی شێوازێکی نوێیە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم کە زۆر کاراترە لەوەی پێشتر.

کێشەی ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئەمریکا ئەوەیە ، کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەو شێوە دەبینن کە خۆیان دەیانەوێ ، وڵاتێك بە بێ هێزە وڵاتێکی تر بەهێز دەبینن، وە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژئاوا هەردەم لە هەڵکێش و داکێشدان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی عەرەبی، ئەنجا وەزیری بەرگیری ئەمریکا جاك هێگل لە مەنامەی پێتەختی بەحرەین دەڵێ پەیوەندی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو زۆر بەهێزە ، وە لە هەمانکاتدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێری لە کۆنفرانسی ساپان لە ئەنیستیتۆی بروکینگس ” دەڵێ ئەمریکا لە یادی ناچێ کە ئێران پاڵپشتی یەکەمی تێرۆریستانە لە دونیادا”

ئەم ڕاڕاییە ئەگەڕێتەوە بۆ شارەزا نەبوون لە زمانی گەڵانی ناوچەکەدا بەتایبەتی ( عەەرەبی و فاسی ) وە ئەمەش شتێکی نوێ نییە، لە سەردەمی ئیمپراتۆری ئاژاوە ( یەکیەتی سۆڤیەت ) پسپۆڕانی ئەمریکایی بۆ کاروباری یەکیەتی سۆڤیەت زمانی ڕوسییان بە باشی نەدەزانی، وە لە کاتی هێرشەکانی 11 سپتامبەردا ژمارەی ئەو وەرگێڕە عەرەبیانەی کە لە گەڵ ( ئێف بی ئای) دا ئیشیان دەکرد چوار کەس بوون وە  لە پەنجەکانی یەك دەست کەمتر بوون .

ڕۆژئاوا شاییان گێرا بۆ سەرکەوتنی حەسەن ڕۆحانی، بۆ هەر هێمایەك ڕەوحانی  یان  وەزیری دەرەوەی کابینەکەی  موحەممەد جەواد زەریف ئەنجامی بدەن پەتی  بەختی خۆیانی بۆ  گرێ ئەدەن ، بەڵام ئەوکەسەی ئاگاداری کێشەی نێوان خامنەیی و ڕەفسەنجانی  بێ چاك تێدەگات ئێران چ ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا هاتووە ، بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕەفسەنجانی توانی شوێندانەر بێ لە سەر بیروبۆچوونەکانی خامنەیی و ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێنێ، وە ئەو کەسەی چاودێری وتەکانی ڕەفسەنجانی کردبێ بەر لە هەشت مانگ، بۆی دەردەکەوێ کە ڕێکەوتنێکی خێرا بە ڕێوەیە ، کاتێك ئۆباما لە سەر قسەکانی ناوبراو  ڕایگەیاند لەوانەیە ڕێکەوتنێك بکرێ  50% سەرکەوتن بەدەست بێنێ.

کاتێك  ڕەفسەنجانی بەشار ئەسەدی تۆمەتبار کرد بەکاربردنی چەکی کیمیاوی دژی گەلەکەی، وە لە هەمانکاتدا داخ و پەژارەی خۆی  دەربڕی بۆ رەنج و مەینەتی ئێرانیەکان، کە گیرۆدەی گەمارۆکان هاتوون کە شوێندانەرە  بە سەر هەموو بوارەکانی ژیاندا، وە لە سەر ئاسایش و ئابووری وڵاتیش کاریگەری خۆی هەیە، ئەو وتی ئەمە هۆکاری سیاسەتی ناوەکی خامنیەییە کە هەموو جۆرە ڕێکەوتنێك ڕەتدەکاتەوە لە گەڵ ڕۆژئاوا و ئەمریکا، تا هیوایەك هەبێ کەمێك بارگرانی سەر شانی ئێرانیەکان کەمبێتەوە  ( ئەم وتانەی ڕەفسەنجانی مانگی سپتامبەری ڕابردوو لە سەر یوتۆب بڵاو بوەوە لە ژێرناوی ” کێشەکانی ئێستامان ڕاستییەکە، ئێمە گەمارۆدراوین بە گەمارۆی ئابووری و بایکۆت کردن لە لایان وڵاتان ، ناتوانین کانزاکانمان بە کار بەرین، ناتوانین نەوت بفرۆشین گەر بشتوانین ناتوانین پارەی فرۆشی نەوت ڕاگوێزین ” )

چەندین ساڵ ڕەفسەنجانی خوازیار و بانگەشی دەکرد بۆ وتووێژ لە گەڵ ئەمریکا بۆ ئەوەی ئێران بتوانێ خاڵە ستراتیژیەکانی خۆی بپێکێ  ( ئەمەشی لە مانگی ئاپریلی 2012 ڕاگەیاند )

بۆ بەهێزبوونی لە بەرانبەر سیاسەتە سەرەڕۆکانی خامنەیی ، ڕەفسەنجانی پەنا دەباتە بەر دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی (خومەینی ) سیاسەت و بڕیارە مێژوویەکانی وە بیر دەخاتەوە، بەرچاوترینیان ڕەزامەندی بە بڕیاری 598 ی ئەنجومەنی ئاسایش، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، وە ئەوە بە خاڵێکی هۆشمەندانە ناودێر کرد کە دەبێ ئێستاش پەیڕەوی لێبکرێ.

 

بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لە لایان خومەینیەوە، بە نۆشینی جامی ژەهر لە ئێران و جیهاندا ناوبانگی دەرکردوە، وە لە هەمانکاتدا دانپێنانێك  بوو بە شکست لە شەڕدا و هەڵگەڕانەوەیەك بوو دژی سیاسەتی پیادەکراو بۆ ڕزگارکردنی ڕژیم و وڵات ڕەفسەنجانی کاری پێکرد، ناوبراو خوازیارە هەمان سیاسەت پێڕەو بکرێ بۆ دۆخی ئێستای ئێران بۆ لابردنی گەمارۆ ئابوورەیەکانی  سەر وڵات.

20ی جولای 2013 بیرۆی ڕەفسەنجانی چاوثیکەوتنێکی لە گەڵ ناوبراودا بڵاوکردوە بە بۆنەی ساڵیادی بڕیاری نێودەوڵەتی  598

لەو چاوپێکەوتنەدا کە لە ژێر ناوی ” قبوڵکردنی بڕیاری598 بە هۆی وردبینی خومەینی بوو ” ڕەفسەنجانی لە سەری دەڕوا و دەڵێ بڕیاری  نۆشینی جامی ژەهر لە لایان خومەینی پێویست بوو بۆ بەرژەوەندی وڵات .

گڕنگترین خاڵی ئەو چاوپیکەوتنە کە باسی نۆشینی جامی  ژەهر دەکات بۆ پاراستنی ڕژیم و ولات  ئەوەیە کە ڕەفسەنجانی دەیگێڕێتەوە و دەڵێ ” لە یەکێك لە کۆبوونەوەکانماندا پێنج کەس هاتین بۆ دیداری خومەینی بۆ باسکردن لە سەر دۆخی شەڕ، بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەمانەوێ بەردەوام بین یان نا، من پێداگر بووم لە سەر ئەوەی کە بەردەوامی شەڕ لە بەرژەوەندی ڕژیم نابینم، لەو کاتانەدا زۆر سەخت بوو بۆ ئیمام(خومەینی) ئەوە قبوڵ بکات و واژۆی ڕاگرتنی شەر بکات “

لە سەری دەڕوا و دەڵێ” کۆبوونەوەکانمان تا درەنگانێکی شەو بەردەوام بوو، من چەندین پێشنیارم دا،خومەینی وتی ئێمە بە میللەتمان وتووە ئێمە بەردەوام دەبین تا سەرکەوتن و ڕوخاندنی بەرەی ئاژاوەی عێراق ، گەر بیست ساڵ شەڕ دڕێژە بکێشێ، ئەگەر ئێمە بڵێین شەڕ ڕادەگرین دڵیان دەشکێنین و تووشی نائومێدیان دەکەین، بۆچوونەکەی خومەینیمان قبوڵ کرد و لە سەر باسمان نەکرد، بەڵام لە سەر بەرژەوەندی ڕژیم باسمان کرد گەر بێت و شەر بەم چڕو پڕیە بەردەوام بێت، چووینە قوڵایی باسەکانەوە . ئیمام باوەڕی هێنا بەوەی دەبێ شەڕ ڕابگیرێ، گەشتینە بڕیار کە ئەمە لە بەرژەوەندی ئێمەدایە ،ئەنجا باسی ئەوەمان کرد چۆن ڕایبگەیەنین، بە ئیمامم وت گەر بۆ تۆ گرانە ئەوە ڕابگەیەنیت، ئەوا من چارەسەرێك بۆ ئەو کێشەیە ئەدۆزمەوە،لە بەر ئەوەی من دووەم کەسم دوای تۆ لە سەرکردایەتی وە مافی واژۆکردنم هەیە، ڕادەگەیەنم کە بڕیاری 598ی ئەنجومەنی ئاسایشم قبوڵ کردوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ،دوای ئەوە تۆ(خومەینی) دەتوانی دەرکەوی و بڵێیت کە ڕەفسەنجانی لە دەسەڵاتی خۆی زیادەڕۆیی کردوە، دەبوایە پرسی بە من بکردایە بۆ ڕەزامەندی وەك سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەوکاتە دەتوانی دادگاییم بکەیت، باشتر وایە یەك کەس بکەینە قوربانی بۆ کۆتایی هێنان بە دونیایەك کێشە کە ناتوانین بیانژمێرین

 (( خامنەیی دروست ئەم کارەی ئەنجام دا، کاتێك ڕخنەی گرت لە گفتووگۆی تەلەفۆنی نێوان ڕەوحانی ئۆباما))

ڕەفسەنجانی باس دەکات و دەڵێ ” ئیمام بەوپەڕی بەزەییەوە تەماشامی کرد و وتی ئەمە چاك نیە” لە سەری دەڕوات و باسی ڕووداوەکانی ئەوشەوە دەکات کە بۆ جاری یەکەمە دەیگێڕێتەوە، کە سەرۆکایەتی سێ دەزگای گرینگی دەوڵەت بەشداری بوون ڕەفسەنجانی وەك سەرۆکی پەرلەمان خامنەیی وەك سەرۆك کۆمار ئایەتووڵاه موسەوی ئەردەبیلی وەك سەرۆکی دادوەری بە بەشداری میرحوسێن موسەوی سەرۆك وەزیران وە ئەحمەدی کوڕی خومەینی، وە ئەو دەڵێ بە بیرما نایەت بێجگە لە من و خومەینی کەسێکی تر پێشنیار یان بۆچوونێکی دابێت، ئەو دەلێت ” بۆ خومەینی باسی تێکچوونی باری ئابووریمان کرد،وە باسی دۆخی هەناردەکردنی نەوت، وە شپرزەیی لە بەرەکانی شەڕ، دۆخی سەربازەکانمان کە ناتوانین بەڕێوەیانبەرین،باسی کێشەی بنەماڵەی سەربازەکان و کێشەی دیلەکانمان کرد، وە چەندین کێشەی تر، دوای شیکردنەوەکانی ئێمە ڕەزامەندی دەربڕی بە کۆتایی هێنان بە شەڕ، ئێمە دەمانزانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا ئامادەن هاوکاری عێراق بکەن بۆ ئەوەی ئێمە چۆك دادەین و شەڕ ڕاگرین، ترسمان هەبوو عێراق بە چەکی کیمیاوی تەورێز یان ورمێ یان تاران بۆردومان بکات، چۆن هەڵبجەی بۆردومان کرد.

لە سەر ئەو هەموو کێشانە کە باسمان کرد ، بەرژەوەندی ڕژیم روون بوو ، بۆیە خومەینی جامی ژەهری نۆشی، کەس ملکەچی نەکرد بە دڵخوازی خۆی ئەوکارەی کرد ئەو بۆ دوور دەیڕوانی و بەرژەوەندی ڕژیمی دەبینی، دوا بە دوای ڕاگرتنی شەر دەنگەکانی دژ و هاوڕا لە گەڵ بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ بەرز بووەوە،

ئایا لەم کاتەی ئێستادا گەر خومەینی هەبوایە، ڕەزامەندبوونی لە سەر دانووستان دەگەڕاندوە بۆ ئەنجومەنی بەرژەوەندی ڕژیم ؟

ڕەفسەنجانی لە وڵامدا دەڵێت”گەر بمانەوێت هەمان شت بکەین، بۆ دانانی سنوورێك بۆ گەمارۆکان ، بەڵێ دەکرێ، گەر گەر خامنەیی یان خومەینی بیانەوێ ئەم بارە بخەنە ئەستۆی کەسانی دی، یان دەزگایەکی یاسایی بڕیاری وابدات ، ئەوەش دەکرێ، بەڵام کاتێك خومەینی سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان بوو دەرەنجامەکانی گرتە ئەستۆی خۆی “

ڕۆژێك دوای بڵاو بوونەوەی چاوپێکەوتنەکە خامنەیی وتی “من هەمیشە لە سەر ئەو باوەڕە بووم کە دەبێ لە گەڵ وڵاتاندا هەماهەنگ بین ، لە سەر بنەمای دانپێدانانی بەرانبەر و تێگەیشتن لە بەرژەوەندیەکانی یەکدی، لە ساڵانی ڕابردوو ڕەزامەندیم دەربڕیوە بۆ دانووستان لە سەر زۆر دۆز وەك عێراق بۆ نمونە،بەڵام ئەمریکیەکان ڕوون نین وە ناتوانرێ پشتیان پێببەسترێ، کاتێ لە گەڵ وڵاتاندادا هەماهەنگی دەکەی دەبێ لە سەر هێڵی دیاریکراوی خۆت بڕۆی، بێ ئەوەی ڕێگا بدەی لایەنێکی تر(ئەمریکا) رێگریت لێبکات بۆ بەرەو پێشەوەچوون”

بەڵێ هێشتنەوەی گەمارۆکان باشترە لە گورزی سەربازی،وە باشترین گوزینەی جێگریش ئەو ڕێکەوتنەیە کە مافی پیتاندنی یورانیۆمی داوە بە ئێران وە ئەو هەستەی لا دروست بووە کە چرای سەوزی پێدراوە بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی گەورە.

دوای چاوپێکەوتنی نێوان ڕەوحانی حامید کەرازای سەرۆکی ئەفغانستان، لە بڵاڤۆکی کۆتایی نێوانیاندا ڕایانگەیاند کە کۆماری ئیسلامی دژی بوونی هەرجۆرە هێزێکی بێگانەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و کەنداوی فارس .

چونکە بوونی  هێزێکی بێگانە لە ئەفغانستانەوە تا غەزە  بەسە ، لە کاتێکدا خەلاتی نۆبل بۆ ئاشتی چەندین ڕاسپاردەی گرنگی  تری خستۆتە ئەستۆی باراك ئۆباما .

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی